12/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێبوار كه‌ریم وه‌لی: مانگانه 106 ملیۆن دینار له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرین بۆ رۆژنامه‌ی رووداو
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، رۆژنامه‌نوسی ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌ی رووداو رایگه‌یاند مانگانه 106 ملیۆن دینار بۆ رۆژنامه‌ی رووداو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.
رێبوار كه‌ریم كه به‌رپرسیارێتی هه‌یه له‌و ده‌زگایه‌دا به گۆڤاری هۆنیای وتووه "پاره‌ی كه‌ناڵی رووداو هی كه‌سێكه. خۆپاره‌ی بابی ئێمیه نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ هه‌فتانه‌مه‌ی رووداو مانگانه 106 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هیچ رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنێكی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستاندا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاره‌ی پێ‌نادرێت.
پێشئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رووداوی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به په‌خشبكات، رۆژنامه‌ی ئاوێنه له راپۆڕتێكدا بڵاویكرده‌وه، كه‌ناڵه‌كه 35 ملیۆن دۆلاری له پاره‌ی نه‌وت پێدراوه