12/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(4) له سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزییه‌وه بۆ سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی!
چواره‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر كارێك، بۆ وه‌گه‌ڕخستن و سه‌رمایه‌ی هه‌ر چه‌شنه مهعنهویەك!، له سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزییه‌وه بۆ سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی، هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و به‌روبوومه‌وه دێت، كه هێزی چاكه‌كاریی و خزمه‌تكردن، ده‌یبه‌خشێت، هێنده چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێشین و مێژوویی به‌شه‌ری هه‌ن، تا ئێمه، له سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزیی خۆماندا خه‌رجی بكه‌ین، بۆ گه‌شتن به سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی!
خه‌رجی ڕێگای گه‌یشتن به ڕه‌مزییه‌تی به مه‌عنه‌ویبوون و گه‌شتن به مه‌رامی كامه‌رانی، تاكه ڕێگا و تاكه ئومێد ئه‌وه‌یه، كه ئێمه، له هه‌وڵ و كۆششه ڕۆحییه‌كان، ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانمان، ڕاگه‌یشتن به خۆسازدانه‌وه‌ی نه‌وعی، داننان به هه‌ر چه‌شنه نەنگیهك، لای خۆمانه‌وه، ده‌ستپێبكه‌ین، ههستپێبكهین، داننان و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه، هه‌وڵی چاكه‌كاریی و خزمه‌تكردن به ئینسانه‌كان، له سه‌رمایه‌ی ڕهمزیییهوه ده‌مانبات به‌ره‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌ویی، كه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ ده‌ربازبوون له كۆت و به‌ندی خۆنه‌ناسین و گشتهیكردن!
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌شێكی زۆر و گرنگی له پێناو هێزی مه‌عنه‌ویی چاك و خراپ لێكجووداكردنهوهدایه، بۆ سه‌ره‌تایترین و كۆتایترین شتێكه، كه ئه‌ویش متمانه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتاییه، "كه ئه‌مڕۆ زۆر به زه‌حمه‌ت ئه‌و متمانه‌یه بوونی هه‌یه!، یان ده‌ست ده‌كه‌وێت!".
خودای خاوه‌ن سه‌رمایه و گشتمایهی جیهان ئاوا ئه‌فه‌رمووێت: (و مثل الذين ينفقون امولهم ابتغاء مرضات اللّه و تثبيتا من انفسهم كمثل جنه بربوه اصابها وابل فاتت اكلها ضعفين فان لم يصبها وابل فطل و اللّه بما تعملون بصير﴿٢٦٥﴾: "سوره‌تی به‌قهره، وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار"، واته: (ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له چاكه ده‌گه‌ڵ هه‌ژاران كردن‌دا، به هومێدن خودا له خۆڕازی بكه‌ن و دڵیان به بڕوا پته‌وبێت، خێرهكهیان وه‌ك باغێكه له‌سه‌ر گردێك و بارانی په‌ڵه‌ی لێبدات و به‌رووبووی دوو ئه‌وه‌نده بێت، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌شی لێنه‌دات، نمه‌باران تێراوی بكات، هه‌ر كارێك كه ئێوه ده‌یكه‌ن خودا ده‌یبینێت).
خودا كه نیعه‌مه‌تی بێسنووری هه‌بوو، ئاتاجی كه‌س نه‌بوو، هه‌ر ده‌بێت تاریفی بكرێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین كه وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی هه‌ر له خوداوه‌یه و هه‌ر ده‌بێت له‌و داوا بكه‌ین، بڕوابوون به‌وه‌ی كه بچووكترین شت و گه‌وره‌ترین شتێك، له‌م دنیا و ئه‌و دنیاش، كه مرۆڤه‌كان پڕبكات له هه‌ر جۆره سه‌رمایه‌یه‌كی ماددیی و ڕه‌مزیی، یان مه‌عنه‌ویی، هه‌ر له خوداوه‌یه، بۆیه پێوسته له‌سه‌ر هه‌موومان له وه‌ده‌سهێنانی ئه‌و سه‌رمایه مه‌عنه‌وییه‌ی كه له چاكه‌كاریی و خۆبه‌خشین و دڵبهخشیندا هه‌یه، قسووری نه‌كه‌ین، ماڵی دنیا هه‌ر بایی نرخی پوشێكه!، وابزانه تۆ خاوه‌نی نیت، كه "به‌ڕاستی كه‌س له‌م دنیادا خاوه‌نی هیچ شتێك نییه"، خودای خاوه‌ن گشت بوونه‌وه‌ر و گشت نیعمه‌تان ئه‌فه‌رمووێت: (الذين ينفقون امولهم باليل و النهار سرا و علانيه فلهم اجرهم عند ربهم و لا خوف عليهم و لا هم يحزنون﴿٢٧٤﴾ "سوره‌تی به‌قهره، وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار"، واته: (ئه‌وانه‌ی به شه‌و، یان به ڕۆژ، به نهێنیی و به ئاشكرا، له ڕێگه‌ی خودا خێر ده‌كه‌ن، لای خودا، پاداشتیا هه‌یه و نه هیچ ترسێكیان له‌سه‌ره و نه خه‌م ده‌خۆن).
هه‌ر بۆیه هه‌موو سه‌رمایه‌كانی دنیا، هه‌موو سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزین و زوو ڕهفتهنین، له ماڵ و منداڵ و چه‌كمه‌ی پڕ دینار و دۆلاَر، ئابووریی زه‌به‌لاح و مامه‌ڵه‌ی بزنسمانانه‌ی ته‌واوی ئاو و هه‌وای گه‌ردوون، له لایه‌ن ئینسانه‌كانه‌وه بێ مایه‌یه و ده‌ڕواته‌وه سه‌ر ژماره سفری ماددیی و ڕه‌مزیی!، ئه‌وه ته‌نیا سه‌رمایه‌یه‌ی مه‌عنه‌ویی خوداناسییه كه هێزی مانه‌وه و تۆكمه‌ی ڕاگه‌یشتن به خۆدۆزینه‌وه و ئه‌رك به‌جێهێنانی مرۆڤه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر په‌یامی خودادا، هه‌ر بۆیه ته‌نیا سه‌رمایه‌ی خوداناسین، سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییه، سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی له هیچ شتێكه‌وه وه‌ده‌ست نایه‌ت، جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا نه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ی درووستكردنی ئه‌و متمانه‌یه‌یه، كه له سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییه‌وه وه‌ده‌ست دێت.
ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك به سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییه‌وه ناژین، یان ژیانیان نابه‌ستنه‌وه به كاركردن له سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویدا، ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤه‌كانی كورد زۆر دووره له ناسین و خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه له سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی!، هه‌ر بۆیه هه‌موو لایه‌كمان دووراو دوور كه‌وتووین!، كۆ نین!، تهرهین!، لێكعاجزین!، ناسیاسین له كاروباری ڕێكخراوهیماندا!، ناعهقلاَنین له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا!، دوورمه‌ودا شته‌كان هه‌ڵناسه‌نگێنین!، كورت ده‌ڕۆین و نزیكیش ده‌نیشینه‌وه!.