(4) ئومێد بە ژیان و ئاوەدانکردنەوەی قیامەت !
13/07/2013 نوسەر: bzavpress

(4) ئومێد بە ژیان و ئاوەدانکردنەوەی قیامەت !

 

وانەی چوارەم

مرۆڤ لەژیانیدا هەمیشە ژیانی لا خۆشەویستە و نایەوێ بمرێت، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (صلیا للە علیە وسلم) ەفەرموێت ( حب الدنیا کراهیة الموت) دنیاتان خۆش دەوێت و ڕقتان لە مردنە. 
لە فەرمودەیەکی علی کوڕی ئەبی طالب داهاتووە دەفەرموێت (اعمل لدنياك كأنك تعيش أبدا واعمل للآخرتك كأنك تموت غدا )، ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ پێویستە ئەوەندە بە ئوموری دنیاوە زیاتر خۆی خەریك نەکات تا ئوموری دینی و ئیمانی، ئەوەندەی لە ژیانا دەژیت کاربکە بۆئەوەی لە ئاخیرەتدا دڵخۆش بیت بگەیتە بارەگای خوداو بە بەهەشتی خۆی شادبیت، ئەم کارانەی دنیا کە دەیکەیت دەبێت بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، هەموو ئەوکارانەی دنیاش پابەندە بە کاری ئاخیرەتەوە واتە گرێ دراوی یەکن،  کارەکانیش بریتین لە جی بەجی کردنی فەرمانەکانی خوای گەورە کەلەسەر بەندەکانی فەرزکردوەو بە سیغەی ( ئەمر) خوای تعالی داوای لێکردویت بیکەیت، ئەمەش بریتییە لە (شهادەت، نوێژ، ڕۆژوو، زەکات، حەج، ئاکاروو ڕەوشتی ئیسلامی و زانست )، جێ بەجێکردنی ئەم فەرمانانە باشترین دەستمایەن بۆ کەسی موسڵمان لە دنیا و ئاخیرەتدا.
دەی کەوابێ بەو شێوەیە کاربکە بۆ قیامەتت کە سبەی دەمریت، واتا بیر لە ڕەفاهیەتی ئەم دنیایە مەکەرەوە، بریقەو باقی دنیا دڵت نەگرێت وا نەزانی نامریت، ئەمری خوا مەشکێنە  بۆ ئەوەی لەئەنجام زەرەرمەندی هەردوودنیا نەبیت، هەمیشە ئامادەبە بۆ مردنێك دێتە میوانت بانگت دەکات، وابزانە سبەی دەمریت با تێشویەكت پێبێت سەربەرزانە بگەڕێرەوە لای پەروەردگارت..
پێغەمبەری ئازیزمان (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ( من أحب لقاء الله أحب الله لقاءه ومن كره لقاء الله كره الله لقاءه قالت عائشة أو بعض أزواجه إنا لنكره الموت قال ليس ذاك ولكن المؤمن إذا حضره الموت بشر برضوان الله وكرامته فليس شيء أحب إليه مما أمامه فأحب لقاء الله وأحب الله لقاءه وإن الكافر إذا حضر بشر بعذاب الله وعقوبته فليس شيء أكره إليه مما أمامه كره لقاء الله وكره الله لقاءه).



واتە: هەرکەسێك حەز بەبینینی خوای گەورە بکات خوای گەورەش حەز بەبینینی دەکات، هەرکە سێکیش حەز بەبینینی خوای گەورە نەکات خوای گەورەش حەزبە بینینی ناکات، عائیشە یاخود یەکێك لە خێزانەکانی فەرمووی : ئێمە حەزمان بە مردن نیە ، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : مەبەست ئەوە نیە بەڵام ئیماندار کاتێك لەسەرە مەرگدایە مژدانەی ڕەزابوونی خواو کەرامەتی پێ دەدرێت لەبەرئەوە هیچ شتێك بەلایەوە خۆشترنیە لەوەی کە دەیبینێت لەبەردەمیدا ئیتر حەزی بەگەرانەوە بۆلای پەروەردگار دەبێت، کافریش لەسەرەمەرگدا مژدانەی عەزاب و ئەشکەنجەی پێ دەدرێت ئیتر هیچ  شتێك لەوە ناخۆشتر نیە کە دەیبینێت لەبەرئەوە حەزبە گەڕانەوە بۆلای پەروەردگار ناکات.

داواکارم لەخوای گەورە لە گوناهی من و ئێوەش خۆش بێت.



-----------------------------
*** (ئومێد بەژیان و ئاوەدانکردنەوەی قیامەت) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣