كۆمارى چیچان یه‌كێكه له‌و هه‌رێمانه‌ى كه كه‌وت بووه ژێر ده‌سه‌لاَتى یه‌كێتى سۆڤی یه‌تى جاران
چیچان ئه‌كه‌وێته باكورى رِۆژهه‌لاَتى وولاَتى قه‌وقاز.چیچان ده‌وره
دراوه به ئه‌م وولاَتانه داغستان له باكورو رِۆژهه‌لاَتـى یه‌وه وه
له‌رِۆژئاوایه‌وه ئه‌نگۆشیا وه‌ئیستونیا وه له باشوره‌وه جۆرجینیا
رِووبه‌رى خاكى چیچان ١٥٣٠٠ كلم چوارگۆشه‌یه وه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى (٦) ملێۆن كه‌سه.
سامانى سروشتى زۆره وه‌ك و نه‌وت كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده تێدا و هه‌روه‌ها
سامانى دارى زۆره جگه له غازى سروشتى و وه له به‌ر هه‌مهێنانى
بازرگانى خۆراك وه ناوچه‌یه‌كى به‌پیت وبه‌ره‌كه‌ته بۆ كشتوكاڵ به‌هۆى
رِوبارى تراكه‌وه كه ئه‌رِژێته‌ى ده‌ریاى قه‌زوین.
ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ده‌ى ١٣و١٤ زاینى گه‌شته وولاَتى چیچان به
هێواشى ئیسلام یا ن بلاَو بویه‌وه له سه‌ره‌تا وه به‌لاَم له‌سه‌ده‌ى
هه‌ژده‌ى زاینى وه ئاینى پیرۆزى ئیسلام به هه‌موو هه‌رێمى چیچان بلاَو
بوویه‌وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیماى شافع ین و زۆربه‌یان ئه‌هلى ته‌سه‌وفن
به هه‌ردوو ته‌ریقه‌تى قادرى و نه‌قشبه‌ندى
شاره گرنگه كانى . گرۆزنى پایته‌خت وگوردرمیس و مالكۆبیك و ئه‌ركۆن و شالى وئۆرس مارتان
سه‌ره‌تایى چاو تىَ برِینى رِوس بۆ هه‌رێمى چیچان
له‌ساڵى ١٨٥٩ زاینى رِوسه‌كان هه‌وڵى داگیر كارى وولاَتى قه‌وقازیى دا و كه هه‌رێمى چیچان یه‌كێكه له هه‌رێمه گرنگه كانى
له هه‌وڵى دابرِینى ئاینى پیرۆزى ئیسلام بوون تا خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه
دوور بخه‌نه‌وه له موسڵمانان وه ئه‌م سیاسه‌ته بۆگه‌نه‌ى رِووسه‌كان
درێژه‌ى كێشا هه‌تا سه‌ده‌ى بیسته‌مى زاینى به‌لاَم گه‌لى ئیسلام خوازى
چیچان زۆر به‌توندى دژى داگیركارى رِوس و سیاسه‌تى دابرِینى ئیسلام
وه‌ستانه‌وه له‌ژێرفه‌رمانده‌ى كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى ئازا‌و چاونه‌ترس.
له ساڵی ١٩٢٤ هه‌رێمى چیچان به ته‌واوى ئیدارى و كارگێرى یه‌وه خرایه سه‌ر حوكمه‌تى سۆڤیه‌ت.
وه رِوسه‌كان به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌یان وویست ئه‌م هه‌رێمه ئازا‌و ئیسلام
خوازه داببرِن له جیهانى ئیسلامى و سه‌ره‌تایى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌یان
به دژایه‌تى ووشه عه‌ره‌بى یه‌كان ده‌س پىَ كرد‌و ووشه‌ى عه‌ره‌بى یان
گۆرِى كردیان به ووشه‌ى لاتینى.
كۆچ پىَ كردنى به‌زۆر
رِوسه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیان دا به هه‌موو جۆرێك گه‌لى سته‌م
دیده‌ى چیچان به‌ره‌و لاوازى ببه‌ن ئه‌وه‌بوو له ساڵه‌كانى ١٩٣٧ز بۆ ١٩٣٩ز
به هه‌زاره‌ها كه‌سیان به‌زۆر ده‌ركرد له‌سه‌ر خاكى باوبپیرانیان.
وه له ساڵى ١٩٤٤ له سه‌رده‌ستى جۆزیف ستالینى دڵ رِه‌ش زۆرێك له خه‌ڵكى
چیچانى ناچار كرد به‌ئاوه‌ره كردنیان به‌ره‌و كازاخستان و ناوچه‌ى سارد‌و
سرِه‌كانى سیبیریا و به‌هه‌زاره‌ها كه‌سیان له‌برسانا مرد و له‌ساردو
سه‌رمایى ناوچه‌كه رِه‌ق بوونه‌وه وه زۆریكیان به‌هۆى سه‌ختى رِێگاوه
هه‌رله رِێگادا تیا چوون.
ئاواتى سه‌ربه خۆى
له ساڵی ١٩٩١ گه‌لى سته‌م دیده‌ى چیچان جارِى سه‌ربه‌خۆى یان دا وه كو
هه‌موو كۆماره كانى تر‌ى چیچان چونكه یه‌كێتى سۆفیه‌ت هه‌ڵوه‌شا بووه،
به‌لاَم حوكمه‌ته نه‌خۆشه كه‌ى كرملن رِازى نه‌بوو كه گه‌لێكى موسڵمانى
وه‌ك و چیچان سه‌ربه خۆ‌و ئازاد بژین و ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى دروست بكه‌ن
به‌لاَم ئیراده‌ى ئه‌و میلله‌ته به‌هێزو ئیسلام خوازه زۆر له‌تانك و
زرێپۆشى رِوسه‌كان به‌هێز تر بوو له هه‌ڵبژاردنێكى ئازادا جه‌وهه‌ر مو‌سا
داود دۆدایڤ هه‌ڵبژێرا به‌سه‌رۆكى چیچان و سه‌ر به خۆى خۆیان رِاگه‌یاند
هه‌تا ساڵى ١٩٩٤ دواى ئه‌و مێژووه سه‌رۆكه نه‌خۆشه‌كه‌ى رِوسیا برِیارى
دا هه‌رچى سوپا به‌زیوه‌كه‌ى هه‌یه بیكات به گژ موسڵمانانى چیچان.
موسڵمانانى چیچان به‌وپه‌رِى ئازایه‌تى یه‌وه به‌رگرى یان له ئاین و خاك و
شه‌ره‌فى خۆیان كرد چۆكیان به سوپاى رِوس هێناو سه‌ركه‌وتنى زۆر
گه‌وره‌یان به‌ده‌س هێناهه‌رچه‌ند هێزى یان زۆر نابه‌رامبه‌ر بوو به‌لاَم
گه‌لى چیچان به ئازا و گه‌لێكى قاره‌مان و شه‌رِكه‌ر ناسراون و هیچ كاتێك
ژێر ده‌ستیا ن قبوڵ نه‌كردووه ئه‌وان نه‌وه‌ى پیاوانى وه‌ك و شێخ
مه‌نصوروشێخ غازى مه‌ولاى موحه‌مه‌دو ئیمام شامیلن كه چۆكیان به
قه‌یسه‌ره‌كانى رِوس دادا نه‌وه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر جیهاد كردن رِا هێناوه
ئه‌و چه‌كه‌ى جیهادیان پىَ كردوه نه‌وه به‌نه‌وه پاراستویانه.
له ئێستادا ته‌واوى خاكى چیچان كه‌وتۆته ده‌س رِوسه‌كان، به‌لاَم
موجاهیدانى چیچان كۆڵیان له جیهاد كردن نه‌داوه و شه‌رِی پارتى زانى
ئه‌كه‌ن ئارامیان له سوپا له‌رزۆكه‌ى رِوس هه‌ڵگرتووه به‌لاَم
به‌داخه‌وه جیهانى ئیسلامى له‌م موسڵمانه رِه‌ش و رِوتانه ته‌واو بىَ
ئاگان هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى رِگه‌یاندنى له‌رِوسیا له‌سه‌دا بیست و پێنج ى
به‌ده‌ست جوله‌كه وه یه بۆیه هه‌واڵى موجاهیدانى چیچان كه‌متر هواڵیان
ئه‌گات به جیهانى ده‌ره‌وه
ئه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له جیا ئه‌كاته بىَ له ئازایه‌تى و مه‌ردایه‌تى و
خۆرِاگرى یه‌كه‌یان كه دوژمن دانى ناوه به ئازایه‌تى یه‌كه‌یاندا و
ئه‌وه‌تا مێژوو نوسى رِوسى (فادێڤ) ئه‌ڵێت . ئه‌گه‌ر جه‌نگى قه‌فقاس
ئه‌وه‌نده سه‌خت و درێژ خایه‌ن نه‌بووایه كه‌رِىَ ى له به‌ره‌و پێش چونى
سوپاى رِوسیا گرت بۆ داگیركردنى وولاَتانى تر ئه‌وا یه‌كه سه‌ربازى یه
رِوسى یه‌كانمان هه‌موو ناوچه‌كانى خۆرهه‌لاَتیان هه‌ر له میسره‌وه تا
ژاپۆن به‌ده‌م ئاوازى مۆسقایى سه‌ربازى یه‌وه داگیر ئه‌كرد.ئه‌مه
گه‌وره‌ترین دان پێدانانه له لایه‌ن دوژمنانه‌وه بۆ ئازایه‌تى ئه‌م
گه‌له موسڵمانه.
چیچان به جیا له هه‌موو وولاَته ئیسلامى یه‌كان زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى
سه‌ركرده‌كانى له ناو مه‌یدانى جه‌نگ و جیهادا شه‌هید بوون وه‌ك وشێخ
مه‌نصوروشێخ غازى مه‌ولاى موحه‌مه‌دو ئیمام شامیل و جه‌وهه‌ردۆدایڤ و
ئه‌سلان مه‌سخادۆڤ وشامیل باسایڤ و خه‌تاب و چه‌نده‌هاى تر لێره‌دا ته‌نها
ئاماژه به ژیانى سه‌ركرده جه‌وهه‌ر دۆدایف ئه‌ده‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ى
ئێستا له ساڵ وه‌گه‌رِى شه‌هید بوون ئه‌و كه‌ڵه سه‌ركرده داین.
جه‌وهه‌ر دۆدایف كىَ یه؟
ناوى ته‌واوى (جه‌وهه‌رموسا داود دۆدایف)
له ساڵى ١٩٤٤ له گوندى یاڵهور له چیچان له دایك بووه
په‌یمانگاى بالاَى جه‌نگى و ئه‌كادیمیاى فرۆكه‌وانى ته‌واو كردوه
ژه‌نه‌رِاڵێكى پله به‌رزى هه‌وایى سۆڤیه‌ت بووه
له ساڵى ١٩٩١ سه‌ربه خۆى وولاَته كه‌ى رَاگه‌یاند
له كۆتایى ساڵی ١٩٩٤ دژى سوپاى رِوسیا ى داگیر كه‌ر له پێناوى سه‌ربه خۆى وولاَته‌كه‌ى دا ده‌ستى به‌جیهاد كرد.
له رِۆژى یه‌ك شه‌ممه ٢١-٤-١٩٩٦ له بۆردومانێكى ئاسمانى دا شه‌هید بوو.
مقاوه‌مه‌ى گه‌لى چیچان
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى رِوسى به‌ناوى ئه‌لسكه‌نده‌ر باستریكین له
لێدوانێكى دا بۆ ئاژانسى ده‌نگ وباسى ئه‌نته‌رفاكسى رِوسى ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا كه حوكمه‌تى رِوسى نه‌یتوانى وه به‌ر به مقاوه‌مه‌ى گه‌لى
چیچان بگرێت و به‌ڵكو رِۆژ له دواى رِۆژ هێرش ته‌قاندنه‌وه‌ى مین به
به‌رپرسان رِوو له‌زیاد بوون دا یه به‌ته‌نها له‌ساڵى ٢٠٠٩ دا (٥١٣) هێرش و
په‌لامار له لایه‌ن موجاهیدانه‌وه ئه‌نجام دراوه كه زۆر جار چالاكى
یه‌كان ئه‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ى خاكى چیچان ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر حوكمه‌تى
رِوسى رِوو رِه‌ش تر كردووه و ترس و دڵه رِاوكىَ ى خستۆته دڵى سه‌رانى
رِوسه‌وه
وه به‌هێزى ئیراده‌و دامه‌زراوى ئیمانى ئه‌و گه‌له موسڵمانه ده‌ر ئه‌خات
كه به‌درێژاى مێژوو زیله‌ت و ژێر ده‌ستى یان قبوڵ نه‌كردووه.
دوا ووته
ئه‌وه‌ى ئێستا له چیچان ئه‌هێنرێت به‌سه‌ر موسڵماناندا جگه له وه‌حشى
گه‌رێتى روسى كافرو دڵ رِه‌ش و قه‌تڵ عامى موسڵمانا ن و بىَ ده‌نگى
وولاَته زلهێزو به حساب مرۆڤ دۆسته‌كان ئاماژه‌یه‌كى رِوونه كه مافى
مرۆڤ ته‌نها ده‌مامكێكه بۆ قه‌تڵ و عامى موسڵمانان ئه‌و بێهێزى یه‌ش ئێستا
تێدا ئه‌ژین هه‌موو هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى یه‌ك رِیزى موسڵمانه ئه‌گین
مێژوو پێمان ئه‌ڵێت زه‌مه‌نێك به‌ر له ئێستا موسڵمانان جزیه‌یان
له‌رِووسه‌كان ئه‌سه‌ند به‌و هیوایه‌ى موسڵمانانى جیهان هۆشیار بنه‌وه واز
له باڵ باڵێن و پارچه پارچه‌ى بێنن ببنه‌وه به‌یه‌ك چونكه نه‌صره‌تى
خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موسڵمانانه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله‌علیه
وسلم له مێژه‌وه فه‌رمویه‌تى كه كوفر یه‌ك میلله‌ته ئه‌گه‌ر ئێستا له
ئازارى موسڵمانان برِوانیت ئه‌بینیت هه‌موو مان یه‌ك ئازارمان هه‌یه
به‌یه‌ك جۆریش قه‌تڵ و عام ئه‌كرێن.