مێژووی كورد
ره‌گه‌زو نه‌ژادی كورده‌كان یان به‌واتایه‌كی وردتر یه‌كه‌م
ده‌ركه‌وتنیان له‌كوردستاندا، مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆنه‌و تاكو ئێستاش گه‌لێ
موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كرێ و رای جیاجیای له‌سه‌ر دائه‌نرێ، له‌كتێبی
كلاسیكه‌كاندا، كاتێك باسی خاكی كوردستانی ئێستا ئه‌كه‌ن، باسی زۆر ناو
ئه‌كه‌ن ، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌وشه‌ی (كورد) ئه‌چن)، تاماوه‌یه‌كی
تریكیش له‌مه‌وبه‌ر، وا بلاَوبوو كه كورده‌كان نه‌وه‌ی ئه‌و كاردۆخیانهن
كه، كهزنهقوون له‌ساڵی (401)ی پێش زاین دا كاتێك سه‌ركرده‌ی (10) ده
هه‌زار بۆ نانی بینیونی و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون ، بهلاَم ئه‌م بیروڕایه
له‌م ماوه‌یه‌ی دووایدا گۆڕا چونكه هه‌ندێ له‌زانا تازه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه ئه‌و گه‌لانه‌یان كردووه به دووبه‌شه‌وه كه په‌یوه‌ندی یان
به‌و تاوانه‌وه هه‌یه:-
به‌شی یه‌كه‌م:- (شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی كاردۆخیه‌كان) ، وایان پێ ئه‌ڵێن
كه گوایه له‌ڕه‌گه‌زدا ئاری نین،بهلاَم ئه‌و كۆرتیانهی له‌به‌شی
رۆژههلاَتی وولاَتی كاردۆخی یه كاندا ئه‌ژین داناوه بهباوباپیری
كورده‌كان.
ئیتر مه‌سه‌له هه‌رچۆن بێت ئه‌و گهلهلی ئێمه ده‌رباره‌یان ئه‌نووسین
، پێش زاین به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌چیاكانی كوردستاندا ده‌ركه‌وتوون،
ئێمه زۆرباش ئه‌زانین كه كورده‌كان له‌ڕووی زمانه‌وه ئاری نین، به‌ڵكو
زمانه كه‌یان ئه‌چێته ناو كۆمه‌ڵێ زمانه ئێرانی یه كاردۆخی یه له‌سه‌ر
ئه‌م بناغه‌یه من وا ئه‌زانم كه ولاَت و (زمانه‌كه‌شیان) لهرۆژههلاَت
دایه ئه‌گه‌ر زانیمان یه‌كه‌م هێرشی كۆچ كردنی ئاری یه‌كان له‌نزیكی
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌م پێش زاینی دا ڕووی داوه، ئیتر ئه‌بێ وابزانی و
سوریش بی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كهمیدی یه‌كان و
هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ساڵی (607)ی پێش زاینی دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاشوری
یه‌كاندا گرتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كان به‌ره‌و رۆژئاوا
رۆیشتوون، ئه‌مه‌و ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌وه‌یه نزیك ترین و كۆنترین
دراوسێ یان ئه‌رمه‌نیه‌كان بوون ئه‌مانیش هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا و له
(مزیكیا) سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و ولاَتی ئۆراتۆیان داگیركردنی (ئه‌مانه‌ش
گه‌لێكن لهرهگهزێكی تر) و له دهووروپشتی ده‌ریاچه‌ی وان دا
ولاَتهكهی خۆیانیان دامه‌زراندوه، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئه‌بینین
ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زی كورده‌كان لهرۆژههلاَت دایه و ئه‌م دوو هێرشه‌ش تۆ
رۆسی كردووه به‌دوو به‌شه‌وه.
ناوی كورده‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، لهحوكمهته فارسی یه كۆنه‌كاندا
هاتووه له‌وانه‌شه ئه‌وانه له‌ناوچه‌كانی ئه‌رمینیادا بووین.
زانا جوگرافی یه‌كان (سترابۆ، پتولیمی و خه‌ڵكانی تریش) له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌كانی زاینی دا به‌شێوه‌یه‌كی چاك ناوچه‌كانی (كوردۆئیهكان)
شاره‌زابوون، له‌وناوه‌دا شارێًكی بچووك هه‌بووه، پێیان وتووه (پیتاك) و
تاكو ئێستاش له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌دا هه‌رماوه‌و پێی ئه‌ڵێن (فینیك) ،
ئیستا ئه‌توانین به‌رانبه‌ریی له نیوان ووشه‌ی (كوردۆئیهكان) و ووشه‌ی
(كورچیا) وولاَتی كورده‌كاندا-بكه‌ین، ئه‌وه‌یی كهلایهن
ئهرمهنهئهوشاكیهكانهوه باس كراوه، ئه‌وه‌ی كهلهسهكاسهوه
به‌ناو به‌شه‌كانی خوارووی هه‌كاری دا‌و دووایی به‌ره‌و رۆژئاوا هه‌تا بۆتان
درێژبۆته‌وه جیاوازی تیوره‌كان ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی هم ناوچه‌یه
هه‌رچۆن بێت، واقیع یه‌ك راستی ده‌رئه‌خات، كه‌له شامواوه وه‌ری گرتووه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كانی خوارووی رۆژههلاَتی كوردستانی ناوه‌ڕاست
كه‌وتبوونه ژێر دهسهلاَتی خێزانی هایكانی – ئه‌رمه‌نی یه‌كانه‌وه-
ئه‌مانه سه‌ربه‌ست كه‌وتبوون و نهئهكهوتنه ناو ده‌وڵه‌تی
ئهخمینیهكانهوه، دووای ئه‌وه سه‌ری بۆ ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌و
ئه‌رمه‌ن ئهرستاكی یه‌كان و ئه‌سكه‌نده‌ری كوڕی مارك ئه‌نتۆنی و كیلۆباترا
و پاڤی یه‌كان و دۆمانی و ساسانی یه‌كان و (ئهردهشێروشاپۆر) قه‌شه‌ی
رۆمانیه‌كان، هه‌ر لهجالیدی یه‌وه هه‌تا جولیان و جارێكی تر بۆ
ئیمپراتۆری یه‌تی بیزه‌نتینی فیۆدۆس و بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كهئهمارهتی
ئهرمهنیهكانیان داگیر كردووه له‌دوواییدا بۆیه‌كه‌م خێزانی كورده‌كان.
مه‌روانی یه سه‌ربه‌خۆكان كه‌له‌ساڵی 990 تا 1096 ی زاینی حوكمیان كردووه
دانه‌واندووه.
له‌راستیدا ئه‌م ناوچانه ئه‌من و ئاسایش یان تیا نه‌بووه، هێرش و
داگیركردنی رۆژههلاَتی تری تیا ڕووداوه، له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مدا
سه‌لجوقیه‌كان ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه، دووایی ئه‌وه كورده‌كان ناچار
كراوون، كه تێكۆشن، تێكۆشانێكی توند‌و تیژی له‌دژی مهغۆلیهكان.
وهلهسهدهی سیانزه‌هه‌مدا له‌دژی هۆلاكۆ-خان و دووای ئه‌وه له‌دژی
ته‌یموری له‌نگ كه‌له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1400ی زاینی دا چاره‌نوسیان
لهكوردستانداو به‌تایبه‌تی له‌ده‌وروپشتی تامێری خۆیدا تێ شكان بووه.
لهكۆتایداو له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌می زاینی دا داگیركه‌ری تر،
له‌رۆژئاواوه ده‌ركه‌وتن، ئه‌مانیش توركه عوسمانیه‌كان بوون، وه له‌ساڵی
1514 دا چاره‌نوسی كوردستان به‌سترابوو بهعوسمانیهكانهوه.
سوڵتان سه‌لیم دووانی داگیركردنی كوردستان ئیتر ئیداره‌ی كوردستانی
خستۆته ژێر ده‌ستی پیاوێكی نزیكی خۆیه‌وه كه ئیدریسی زانا‌و مێژوو بووه‌و
له‌كورده‌كانی به‌تلیسه‌وه هه‌ندێ كه‌س ڕایان وایه له‌به‌ر چه‌ند
هۆیه‌كی سیاسی ئیدرسی زانا كورده‌كانی گواستۆته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی
كهئهرمهنی یه‌كانی تیادائهنیشن، بهلاًَم لهوهراست تر ئه‌بێ بووترێ
كه كورده‌كان پێ شه‌وه ماوه‌یه به‌كاتێكی درێژ له‌و ناوه‌نده‌دا
بلاَوبونهتهوه. بهلاَم ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێك له‌م هۆزانه كۆچه‌ر بوون
راسته، بهلاَم به‌شه‌كه‌ی تری له‌پاڵ ئاینی ئیسلامی دا بووه، له‌سه‌ده‌ی
دهههمدا لهدهروپشتی مهلاَی (دوین) ی سه‌ربه‌ناوچه‌ی ئهرڤاندار باروو
بارگه‌ی خۆیانیان خستووه، سه‌رچاوه كوردیه‌كان، واباس ئه‌كه‌ن كه هۆزی
رۆژه‌كی به‌تلیسی دا فه‌رمان ڕه‌وایه‌تیان كردووه سه‌پێچی ئهمیرداودی
جۆرهچیهكانیان كردووه، هه‌ر له‌م سهرچاوهنهدا واهاتووه كه‌هه‌ر
له‌ساڵی 873 ی زاینی یه‌وه خێزانه كورده‌كان لهبهتلیس دا فه‌رمان
ڕه‌وایه‌تیان كردووه، وا ئه‌زانم راستر ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ترمان خسته
سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه، یاخود ئه‌توانین بڵێین ئه‌م ڕووداوانه له‌سه‌ده‌ی
ده‌هه‌م و یانزه‌هه‌م دا روویان داوه.
بێگومان كورده‌كان به‌شێوه‌یكی به‌رده‌وام هه‌ندێ ناوچه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئهرمهنیهكانیان داگیر كردووه‌و ئه‌م داگیركردنه
له‌سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌مدا كۆتایی هاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌زۆرشوێن دا
ئه‌مانه له‌سه‌ر خاكی تایبه‌تی خۆیان دا ناژین، بهلاَم پێویسته
ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه‌ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تازه نی یه، به‌ڵكو ره‌گی
مێژوویی دوو روو درێژی هه‌یه‌و، واقیعیش پشتی ئه‌گرێ، چونكه ئه‌رمه‌نستانی
كۆن له‌م رۆژانه‌ی ئێمه‌دا له‌ڕووی ئهنتۆگرافیاوه كوردی-ئه‌رمه‌نی یه
سه‌رچاوه كوردی گه‌وره بڕوانامه‌ی مێژووی گرنگ له‌كتێبی شه‌ره‌ف
نامه‌یه، له‌كۆتایی سه‌ده‌ی شانزه هه‌می زاینی دادهركهوت و ده‌رباره‌ی
ئه‌ماره‌ته كوردیه‌كان كاتی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی سوڵتان سه‌لیم-گه‌لێ
زانیاری گرنگ و چاكی تیاباس كراوه، كه‌ناری چه‌پی رۆژئاوای ڕووباری فوڕات و
هه‌موو ناوچه‌كانی كه‌ناری رۆژههلاَتی (مرادسۆ) تاڕاده‌یه‌ك له‌ژێر
دهسهلاَتی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ئه‌ماره‌ته كوردیه‌كاندا بووه، ئه‌وه
ئهمارهتانهی كهئهیان ووت ئێمه له ره‌گه‌زی ئه‌و هۆزانهین كه
دووانی بلاَوبنهوهی ئاینی ئیسلام له‌م ناوچه‌یه‌دا دانیشتوون، ئه‌ماره‌تی
به‌تلیس گه‌وره‌ترین ئهمارهتیان بووه‌و ئه‌میره‌كه‌یان نووسه‌ری شه‌ره‌ف
نامه بووه كه‌به‌درێژایی باسی شارستانی یه‌ت و ده‌سكه‌وتی
ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی له‌مزگه‌وت و بازاڕ‌و زانستی تیا نووسراوه. ئه‌م
سه‌رچاوه‌یه باسی ره‌گه‌زی كورده‌كان ئه‌كات و شانازی پێوه ئه‌كات باسی
خووڕه‌وشتیان ئه‌كات و وێنه‌ی ڕوودانی شه‌ڕو هاتوچۆی كۆچه‌رایه‌تی
هۆزه‌كانیان و تێكۆشانی به‌رده‌وامیان دژی توركیا و ئێران ئه‌كێشێ به‌م
شێوه‌یه هه‌تا ئه‌گاته رۆژانی سه‌رده‌می خۆی-ڕووداوه مێژوویه‌كان
ئه‌گێڕێته‌وه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی كورده‌كان بۆسه‌ربه‌ستی لهشهرف
نامه‌دا واباس كراوه كه سوڵتانه به‌هێزه‌كان و ئه‌میره گه‌وره‌كان
نه‌یان توانیوه ده‌ست به‌سه‌ر خاك و نیشتمانی كورده‌كاندا بگرن كورده‌كان
دیاریان پێشكه‌ش ئه‌كرد به سوڵتانه‌كان و ئیتر هه‌ر ئیشێكیان لێ داوا
بكردنایه بۆیان ئه‌كردن، ئه‌گه‌ر پێویستیان بهسوپاش هه‌بوایه، ئه‌وا
سوپای ئیحتیاتیان ئه‌دانێ، بهلاَم ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ده‌ی نۆزهههمداو
له‌كاتێكدا پیاوچاكی گه‌وره‌ی تورك سوڵتان محمودی دووه‌م و بڕیاری سوڵتان
سه‌لیمی ده‌رباره‌ی كورده‌كان دایه دوواوه‌و كۆتایی هات، یان
به‌شێوه‌یه‌كی رونتر وویستی كوردستان سه‌رله‌نوێ داگیر بكات و بڕیاری دا
كارووباری شه‌ڕیان له‌دژی بكات له ساڵی 1834 دا ئه‌مه‌ی بۆكرا، كه محمدی
ره‌شید پاشا سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كه‌ی كرد، له‌دوایدا كورده‌كان راسته‌وخۆ
بوبێ یان ناراسته‌وخۆ، بوون بههاولاَتی ژێرده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
داگیركردنی تازه‌ش هۆیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان له‌ساڵی 1843-1846
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌درخان پاشاـ یه‌كه‌م بزوتنه‌وه كهسهركهوت ، چونكه
حوكمه‌تی عوسمانی سوپایه‌كی به‌هێزی نارد بۆسه‌ر كورده‌كان و به‌سه‌ریان
سه‌ركه‌وت، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا به‌درخان به‌دیل گیراو دووریان خسته‌وه
بۆ جه‌زیره‌ی كرید.
وه له‌رۆژانی جه‌نگی قدم دا بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللی تر به‌سه‌ركردایه‌تی
یه‌زدان شێر كه خزمه‌كانی به‌درخان پاشای ناوبراوهتهوه مێ یه‌وه كاتێك
كه سوپای تورك به‌نیازی شه‌ڕ له‌دژی ڕووسیا به‌ره‌و ژوور جولاَ، یه‌زدانی
شێر له‌ساڵی 1855 دا له‌هه‌كاری و بۆتان دا بزوتنه‌وه‌كه‌ی به‌رپاكرد
به‌تلیس وه موسڵی داگیر كردوو، به‌ره‌و خوار شۆڕبۆوهو تا ده‌ستی گرت
به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌كه‌ونه نێوان وان و به‌غداده‌وه،
تێ شكاندنی سوپای توركی له‌ناوچه‌ی سعرت دا زۆر توندبوو، وه خه‌ڵكێكی زۆر
له، له‌فه‌رمانبه‌رو سه‌ربازانی توركه‌كان كوژران، ئه‌وه‌ی شایانی باسه
ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌كه دژی گاوره‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو به
پێچه‌وانه‌وه نه سنوری یۆنانی یه‌كانیش كه‌له كوردستاندا ئه‌ژیان
راپه‌ڕین و له‌ژێر ئالاَی یه‌زدان شێردا شه‌ڕیان كرد، یه‌زدان شێر گه‌لێ
جار په‌یوه‌ندی كرد به، ڕووسه‌كانه‌وه و پیاوی نارده لایان و پێشنیاری
بۆ كردن كه‌به په‌یوه‌ندی بكات به سوپای ئێمه‌وه (یان سوپای ڕووسی-مارف)
بهلاَم هیچ وهلاَمێكی وه‌رنه‌گرته‌وه.
جا پێش ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌هاری ساڵی 1855 دا ده‌ست بكه‌ین به
كاروباری جه‌نگ یه‌زدان شێر له‌ئه‌نجامی په‌یمانێكی درۆدا كه جاسوسێكی
قونسوڵیه‌تی-ئینگلیز(نهمرودرهسام) داویه‌تی، خۆی داوه به‌ده‌سته‌ه‌وه،
ئیتر ئه‌گیرێ و ئه‌بینرێ بۆ ئه‌سته‌مووڵ و به‌م شێوه‌یه بزوتنه‌وه‌كه‌ی
كوژێنرایه‌وه ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عوسمانی
مه‌دالیای تایبه‌تی به‌خشیوه به‌هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی
كهلهكوژانهوهی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا هاوبه‌شیان كردبوو بهلاَم یه‌زدان
ششێر خۆی له‌دواییدا بوو به‌پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵێك شیعری
میللی كوردهواری یادیان كردۆته‌وه سومنسین گه‌لێ گۆرانی تۆمار كردووه
كه‌به‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا وتراون هێشتا جه‌نگی 1877 بۆ 1878 ته‌واو نه‌بوو
كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی تر لهههكاریدا بادینان (ئامێدی) و بۆتاندا دروست بوو
ئه‌وانه‌ی دروستیان كرد هه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه‌ی خۆیان و به‌تایبه‌تی
نه‌وه‌كانی به‌درخان بوو ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو یه‌كێكیان
به‌سه‌ركردایه‌تی گشتی سوپای عوسمانی‌دا عقید بووه، به‌ده‌ست هێنانی
سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێك بووه له‌ئامانجه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌م
هه‌وڵه‌ش هه‌مدیسان له سعرت دا ده‌ستی بووه به‌سه‌رداگیراوه
سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه له گیراون، به‌م شێوه‌یه ئه‌و هه‌وڵه
لاوازانه‌ش كوژێنراوه‌ته‌وه بهلاَم بزوتنه‌وه ساڵی 1880 جیاوازه له
بزتنهوهكانی تر سه‌ركرده‌كه‌ی شێخ عبدالله بووه كه‌له‌كوردستاندا
شوێنێكی ئه‌ده‌بی باشی هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌بووه كهلهشهڕی سساڵی 1878 دا
یارمه‌تی توركه‌كانی داوه ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به‌ده‌ست هێنانی
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه شێخ عبیدالله له‌خاكی ئێرانه‌وه ده‌ستی به
بزوتنه‌وه‌كه كردووه هێزی كورده‌كان له‌ده‌وروبه‌ری ورمێ‌دا كۆبونه‌وه‌و
ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ژێرده‌ستی ئه‌ماندا بووه (بهیناب)یان داگیر كردووه
به‌ڕه‌وت و ( ) رۆشتون به‌ڕاده‌یه‌ك له‌شه‌قامه‌كاندا سه‌نگه‌ریان
دامه‌زراندووه شه‌ڕی كوشتاریان تیا كردووه قونسوڵێتی ئێمه خۆی ئاماده
كردبوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رشیف بهلاَم ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد كه هۆزه‌كانی
ماكۆ به‌نیازی رزگاركردنی ورمێ كه‌وتنه ڕێ و له‌سه‌ر سنوری ئێمه‌ش تیپێكی
تایبه‌تی له‌خه‌ڵكیش ( ) به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ الخاروق بۆ چاودێری
ریكخراوو فارسه‌كان به‌رگریه‌كی توندیان كرد به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی
له‌ده‌ورو به‌ری مهراخهدا تا له دوواییدا كورده‌كانیان ناچار كردووه
كه بگه‌ڕێنه دواوه‌و پاشه كشێ بكه‌ن. له‌سه‌ره‌تادا تالاَن و برۆ
له‌سیفاتی بزوتنه‌وه‌كه بووه من به‌ش به‌حاڵی خۆم بیستم كه‌كورده‌كان
گه‌ڕاونه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و ئیتر له‌توانایاندا نه‌بووه كه
بزوتنه‌وه‌یه‌كی تر پێك بهێنن.
(گ. ئهراكلیان) له‌و كاته‌دا وه‌ك پهیمنێرێكی رۆژنامه‌ی ده‌نگ چۆته
ناوچه‌كه له‌م دواییه‌دا نوسیویه‌تی ئه‌رمه‌نیه‌كان لهبزوتنهوهكهی
عبیدالله دا زیانیان كرد ، بهلاَم ژماره‌یه‌كی زۆر لهفارسهكان كوژران‌و
زیانی ماڵیشیان هه‌ر زۆر بووه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی فاسی ناره‌زایی توندی
ده‌ربڕیوه بهلاَم شێخ عبیدالله نیردراوه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌وێوه
له‌ڕێگای قه‌فقاسه‌وه رای كردووه بۆ ئازرباینجان بهلاَم بۆ جاری دووه‌م
گرتیان و دوریان خسته‌وه بۆ مه‌ككه .
بهلاَم شێخ عبدلاقادری كوڕی دوای شۆڕش گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا ئێستا
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیانی (پیرانی) توركیایه له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی
رابردوودا توركه‌كان هه‌وڵیان داوه كورده‌كان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌در لهئهرمهنیه دراوسێكانیان بكه‌ن بهلاَم ئه‌و هه‌ڵویسته جوانه‌ی
كه شێخ عبیدالله لێی وه‌ستا لاپه‌ڕه‌یه‌كی رونه له‌مێژوودا هه‌ندێك
له‌دۆسته‌كانی شێخ وایان بۆ پێشنیار كرد كه قهصابخانه له‌دژی گاوره‌كان
دابنێ بهلاَم شێخ ووتی ( ئێمه‌ی كورد توركه‌كان پێویستیان پێمانه بۆ
نه‌هێشتنی گاوره‌كان ، خۆ ئه‌گه‌ر گاوره‌كان له‌ناو ببه‌ین ئه‌وا
له‌دواییدا توركه‌كان ئێمه له‌ناو ده‌به‌ن).
شاكر پاشای به‌ناوبانگ كه‌له ساڵی 1891 دا سه‌ركرده‌ی گشتی ئیصلاحهتی
بوو، لهبدایهتهكانی ئه‌نادۆڵدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه‌له كورده‌كان
سوپایه‌كی نیزامی دابمه‌زرێنێت.
كه‌له قۆزاف بكات ، به‌ڕاستی له‌ساڵی 1892 دا له‌ئه‌سته‌نبول و به‌غداد
(قوتابخانه‌ی عه‌شایه‌ری) دامه‌زراوه‌و گیانی توركایه‌تی له‌بیرو هۆشی
ئه‌وه‌ی هۆزه عه‌ره‌ب و كورده كۆچه‌ره‌كاندا دروست كردووه‌و نزیكی
كردونه‌ته‌وه له توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م
قوتابخانهكرایهوه، هه‌ر زۆری نه‌خایاندوه، دوای ئه‌وه ته‌واوكردن و جێ
به‌جێ كردنی ئه‌م ئیحلاحاته كه شاكر پاشا پێشنیاری كردبوو درایه زه‌كی
پاشا و ئه‌ویش پێی قایل بوو،چونكه ئه‌م په‌یوه‌ست بۆ ئامانجی سه‌ربازی
به‌كاری بهێنێ و دوای ئه‌زانی ئه‌توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا‌و به
پاره‌یه‌كی كه‌م هێزێكی چه‌كدار پێك بهێنێ، له‌ڕاستی دا ئه‌م رێكخراوه
سه‌ربازی یه‌ی كه دروست كرا ناونرا (حه‌میدی)یه، بێ گومان له‌ڕووی
سه‌ربازی یه‌وه سه‌ركه‌ووت، له‌به‌رئه‌وه توركه‌كان بڕیاریان دا بیكه‌ن
سوپایه‌كی رێكخراوی سواره (سوكه سواری).
سوڵتان عه‌بدوالحه‌مید هه‌وڵی داوه كورده‌كان و ئهلبائیهكانیش
به‌كاربهێنێ بۆ ئامانجی تایبه‌تی خۆی. وه به‌شێوه‌یه‌ك بیری ئه‌كرده‌وه
كه گوایه ئه‌مانه بۆیاسایهكی مه‌ده‌نی نه‌بێت سه‌ردانانه‌وێنێت.
بهلاَم مه‌سه‌له‌كه هه‌رچۆن بێت حاڵی كورده‌كان له‌دوای بلاَوكردنهوهی
ده‌ستور ئیتر لهخرابهوه به‌ره‌و خراپتر نه‌چووه ئه‌وه‌ی زانراوبێت
ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی تازه بێگهشتووی توركیا زۆر به‌خێرایی
هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه بۆ شۆڤێنیه‌تی پیسی توركی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا به‌زۆر
له‌ژێر دروشمی دامه‌زراندنی نیشتمانی عوسمانی گشتی دا سیاسه‌تی به‌تورك
كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه كه‌دا بسه‌پێنێ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌وڵی دا
دهسهلاَتی خزمایه‌تی ناو فه‌رمانڕه‌واكان كه پشتاوپشت
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ئه‌گرته ده‌ست بلاَولا لاوازبكات، ئه‌نجام شتێكی
سه‌یر بوو، دهسهلاَت، فه‌رمانبه‌رایه‌تی ئه‌و لیژنانه وهربانگرت
كه‌زمان و خوره‌وشتی ناوخۆیان نه‌ئه‌زانی، له‌كاروباری فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان
نه‌ئه‌زانی به‌ڵكو له‌ئاهه‌نگ و به‌زم و ره‌زمی جه‌ژنه
نهتهواتیهكانداو له‌وتاری ناسك خوێندنه‌وه‌دا زۆر شاره‌زابوون….. هتد
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی و ئه‌ستۆ لۆكانیشدا ههرشارهزابوون ئه‌م هه‌موو شتانه‌یان به‌كه‌ڵكی كورده‌كان نه‌هاتن.
بێگومان ئه‌م وتاره‌ی كه‌ده‌رباره‌ی كورده‌كانه، ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر
ناوی ئه‌وكه‌سانه نه‌یه‌یت كه رۆشنبیرانی كورد هه‌میشه شانازیان پێوه
ئه‌كه‌ن. سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌م كوردێكی مه‌زن بووه كه‌له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا ناسرابووه ، ئه‌م پیاوه دامه‌زرێنه‌ری خێزانی ئه‌یوبی كه‌له‌ساڵی
1169 ی زاینی یه‌وه وه‌تا كۆتایی سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
میسر‌و سوریا‌و ولاَتی نێوان دوو ڕوباری ، (وولاَتی میزۆپۆتامیا) یان
كردووه، هه‌ر ئه‌میش بوو وه‌كه قه‌یسه‌ری گاوره‌كانی له‌قودسدا
ڕووخاندوه فه‌رمانبه‌رێكی كه‌ری سه‌ركه‌وتووی (ریچارد)ی یه‌كه‌می ئینگلیز‌و
(فلیب ئافستۆسی) فه‌ره‌نسی بووه.
بهلاَم له‌خێزانه سه‌ربه‌خۆكانی نیشتمانی كوردا ئه‌توانرێ باسی مه‌ڕوانی
یه‌كان ساڵی 990 تا 1096 بكرێت ئه‌وانه‌ی باسمان كردن هه‌روه‌ها
(حهسنهو-یه‌كان) له‌به‌شی خوارووی رۆژههلاَتی كوردستاندا له‌ساڵی 959 تا
ساڵی 1015) لهدینهوهرو شاره‌زووردا ئهمارهتیان هه‌بووه،
ئهردهلاَن، سلێمانی بادینان، ره‌واندز، هه‌كاری ، شه‌مدینان، بۆتان،
بایه‌زید، ههربهشێكیان) تا ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش هه‌ربه‌رده‌وام بوون زۆر
له‌فه‌رمانڕه‌وا هۆزه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌مان دهسهلاَتیان هه‌یه،
له‌كاتی خۆی ئه‌و ئهمارهتهتانهی باسمان كردن بوویانه، یاخود
به‌مانایه‌كی تر ، ئه‌مانه سه‌ربه‌خۆ بوون، له‌به‌شی خوارووی دیاربه‌كردا
(شاوێران) له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا سه‌ره‌ك هۆزێكی میللی
به‌ناوی ئیبراهیم پاشاوه دهسهلاَتی ئه‌میری توركی هه‌بووه ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ له‌هۆزه عه‌ره‌به‌كانیشی خستبوه ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، باجی
نه‌ئه‌دا و ده‌ستی به‌سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا گرتبوو.
ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كروتی كورد و كوردستان بوو، بهلاَم هۆی گشتی
نه‌بوونی یه‌كیه‌تی له‌ناویاندا و جیاوازی جوگرافیایان، له‌چه‌م و دۆڵی زۆر
زوو زنجیره چیای سه‌خت و ئاوی خوڕو به‌هێز، بونه‌ته هۆی هبش كردنی
ژیانی سیاسیان و دروست بوونی حاڵه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بهلاَم سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه هه‌ستی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییان زۆر به‌هێزه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه
كه یه‌كێكه لهكۆمهڵڵهكانی بوونی كورد ، هه‌روه‌ها له‌مێژووی
بزوتنه‌وه‌كانی كوردیشا دیاره هه‌روه‌ها ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه
كورده‌كان له‌و شوێنانه‌دا كه تیا ژیاون به‌گشتی كاریان كردۆته سه‌ر
رۆشنبیری كۆن، نوسینه‌كه‌ی مار، كه‌ده‌ستمان بۆ راكێشا، ناونیشانێكی جوانی
هه‌یه كه ئه‌ڵێ:-
(ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنی رۆشنبیری گه‌لی كورد لهرۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست) دا
بێگومان هه‌ندێ بیروڕای ئاینی كه كۆمه‌ڵگای كوردی بهتۆتهوه تێكهلاَوی
بیروباوه‌ڕی ئاینی گاور‌و ئیسلام بووه.
زمانی كوردیش كارێكی یه‌كجار زۆری كردۆته سه‌ر گه‌له دراوسێكانی و تاكو
ئێستاش هه‌ر ئه‌یكات، وه‌كو ئه‌یبینین له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی ویلایه‌تی به‌تلیس
دا، ئه‌رمه‌نیه‌كان زمانه‌كه‌ی خۆیانیان له‌بیرچۆته‌وه ته‌نها به‌كوردی
قسه ئه‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئابوری یه شاخاویه‌كان(ره‌وشتێكی گشتیان هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه گۆڕانی كوردی ئه‌ڵێن و سه‌رگوزشته میللی یه‌كان
ئه‌گێڕنه‌وه).
((شوێن و كاتی هه‌بوونی
خورییان و ئووریان))
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ، كه‌هه‌ن، ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه كه‌وا شوێنی
نیشته‌جێ بوونی بنجی خووریان هه‌رێمی ژوورووی میسۆپۆتامیا بووه، كه نێوان
كێوه‌كانی زاگرۆس له‌به‌ری رۆژههلاَت و كهركهمیش ، كهلهسهروی شاری
حه‌له‌به له‌به‌ری رۆژئاوای كاتی په‌یدابوو، نیشیانی له‌مێژوودا بۆ راستی
هه‌زاره‌ی سێی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خوورییان نزیكه‌ی هه‌زار ساڵێك دهسهلاَت دارێتیان لهولاَتی
كوردهواری ئهمڕۆوتا ڕاده‌یه‌كیش ههرێمانی ده‌وروبه‌ریدا هه‌بوو، كیكلیب
ئه‌ته‌ل، كه پاشای ئوركیش بووه له‌ده‌وروبه‌ری 2230-2116 پ.ز دا َوی
هاتووه (د.جه‌مال رشید أحمد و د.فوزی شید 1990).
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، كه‌كوردستانی ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌ندی خوورییان بووه، ئه‌و
شوێنانه‌ن، كه له‌نێوان شوێنه‌واری نوسراودا هاتوون و فه‌رمان
ڕه‌وایه‌تییان تێدا كردووه ئه‌مڕۆش ههركوردنشین، هه‌روه‌كو له‌م باسانه‌ی
ژێروودا ڕوون ده‌بێته‌وه:-
پاشای خووری (ئه‌ته‌ل شین – ده‌وروبه‌ری 2111-2003 پ.ز) تابلۆیه‌كی ، كه‌له بڕۆنز دروست كراوه جێ هێشتوو تێیدا ده‌ڵێت:
(من ئه‌ته‌ل شین كوڕی شتوماتم پاشای ئوركیش و نه‌وار…..).
ئوركیش، كه‌مه‌ڵبه‌ندی خوداوه‌ندی خووری كۆماریی بووه، كه‌وتبوه
سهرسهرچاوهی ڕووباری خاپوور و نهواریش له‌به‌ری رۆژههلاَتی دجله
له‌نێونا زێی خواروو ڕووباری دیاله دا بووه.
خێزانێكی خووری. كه‌به دلوو نێوداره، ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له
كه‌ركوك بۆ به‌جێ هێشتووین، كه‌پله‌ی شارستانێكی ئهرانجا ده‌نوێنێت.
له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كی پێش زایین دا خووری زمان ئه‌م ده‌وڵه‌ته
بچوكانهیان پێكهێناوه، كه هه‌موویان كه‌وتبوونه كوردستانی ئه‌مڕۆ:-
1. گوزانه (تل حلف ی ئه‌مڕۆ، كه‌كه‌وتۆته هه‌رێمی سێ كۆچكه‌ی نێوان عێراق، ئێران و توركیا)
2. خوبوشكیا، ده‌وڵه‌تێك بووه ڕووبه‌ری ئاشورییان ، چونكه كه‌وتۆته
نێوان ئاشورو ئۆراتۆ له‌سه‌ر دۆڵی ڕووباری بوهتاب (بۆتان) بوو.
3. شویری وه یاشو پری لهبهرزایهكانی سالسۆن دا.
4. ده‌وڵه‌تی دهیاوخی له‌دۆڵی ڕووباری چورخ و له‌وانه‌یه لهقهرهسوو سه‌رده‌می ڕووباری فوڕات دا بووین.
5. ده‌وڵه‌تی مانتا، له‌باشوری گۆمی ورمێ.
خووریسیان دهسهلاَتدارێتیان به‌سه‌ر ههرێمانی ده‌وروبه‌ریشدا هه‌بووه،
بۆ وێنه گه‌یشتونه‌ته فه‌له‌ستین هه‌ڵبه‌ت له‌پێش جوله‌كه، هه‌روه‌كو
ته‌وارت خۆی دانی پێداناوه و بهحووری نێوبانی له سفر التكوین دا
بردووه.
خوورییان له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی نوێی حی داX17-XIII پ.ز) دا كاریگه‌رێكی
زۆریان له‌سه‌ر ناین و میتۆلۆژیاو كولتوری حیشیان دا هه‌بووه. هه‌روه‌كو
له‌نێوان شوێنهوارینووسینیان دا دیاره.
یه‌كه‌مین هێمایه‌كی كه بۆ ئوراتویان كرابێت له‌و تابلۆ ئاشورییهدا
هاتووه. كه بۆ سه‌ده‌ی سیزدهمی پ.ز ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنه‌وای كه
له‌كوردستان و ئه‌رمه‌نستان دا له‌م سالاَنهی دواییدا ده‌ست كه‌وتوون.
ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت، كه ئورارتۆیان له‌نێوه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی یه‌كی پ.ز دا هێزێكی رامیار ی زۆر به‌هێزێك پێكهێناوه.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت كه‌وا مانێكیان، كه‌له بشووری
ئورارتووهكان ده‌ژیان له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كی پ.ز دا ئه‌وانیش به
هێزێكی رامیاری دی به‌هێز له‌نێو هه‌رێمی كوردهواری به تایبه‌ت له
ژمێرووی گۆمی و ورمێ‌دا داده‌مه‌زرێت و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ ئورارتوهكان.
لهگێرمهو كێشه‌دا بوون، له‌ئه‌نجامدا ئورارتووهكانیان ئه‌وناوچانه‌ی
سه‌رووی زێی گه‌وره‌و چه‌ند هه‌رێمێكی دی كوردستانی ئێران و عێراق بخه‌نه
ژێر ركێفی خۆیان و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی، كه له‌ده‌وروبه‌ری ره‌واندزی
ئه‌مڕۆیه ئه‌وسا له‌لایه‌ن ئورارتۆیانهوه زۆر پیرۆز بوو، چونكه
په‌رستگه‌ی خوداوه‌ندیان (خاڵه‌ی) له‌وێدا بووه‌و ئورارتۆیان ئه‌و
شوێنه‌یان بهئهردهنی نێو نابوو، بهلاَم ئاشووریان به‌نێوی موساسید
نێویان بردووه (د.جمال رشید أحمد و د.فوزی رشید – 1990)
شوێنه‌واری نوسراو به‌زمانی خووری
لێره‌دا هه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی نوسراو به‌زمانی خووری
ده‌خه‌نه مهرووه چونكه شوێنه‌واری دییان به‌زمانی ئهكهدیش هه‌بووه,
شوێنه‌واری نوسراوی پاشای خووری پێش ئه‌ته‌ل (2045 – 2037) پ.ز دا بووه و
په‌رستگه‌یه‌كی بۆ خوداوه‌ند نرگال دروست كردووه (ئه‌فسانه‌ی) پاشایه‌تی
له‌ئاسمان دا، كه زۆرانبازی نێوان خوداوه‌ندی خوری ئالالو له‌گه‌ڵ
خوداوه‌ندی ئانوی لومهری و چه‌ند خوداوه‌ندێكی دی ده‌خاته ڕوو،
ئه‌فسانه‌ی گلگامیش ی سۆمه‌ری، كه‌به‌زمانی خووری نوسراوه‌ته‌وه
لهحهتوسا (بوغازكوی) دۆزراوه‌ته‌وه.
چیرۆكی راوچی (كه‌شی) به‌هه‌ردوو زمانی خووری و صینی نوسراوه‌ته‌وه.
(1992 – Filhelim)
كۆمه‌ڵێك نامه‌ی پاشای میتانی-ئۆسراته، كه به‌زمانی خووری نوسراوه‌و بۆ
ئامون حوتوبی سێیه‌می له‌سه‌ده‌ی چواره‌می پێ زایندا ناردووه‌و له (تل
العماریه) دا دۆزراوه‌ته‌وه‌و ههرواتێكستی خووری، كه به‌ئه‌لف و بێی
ئه‌كه‌دی نوسراون له ئۆرگایت دا ده‌ست كه‌وتوون دیسان ژماره‌یه‌كی زۆری
تێكستی خووری. كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ڕووی نێوه‌ڕۆكه‌وه
پهندیواری بهپهرستنهوه هه‌یه‌و پارچه‌كانی ناته‌واون، لهئاشیفی پاشای
حیتی لهبۆغازی كوی له‌ئاسیای بچوك داماونهتهوه.
له‌ناوچه‌ی ئوزی كه‌وتۆته نزیك كه‌ركوك كۆمه‌ڵێك تابلۆ به‌زمانی خوری
دۆزراونه‌ته‌وه (د.جمال رشید – 1988) هه‌روا له‌ئه‌نجامی رووخان و
داته‌پینی لایه‌كی كه‌لای كه‌ركوك، كۆمه‌ڵێك تابلۆ به‌ده‌ركه‌وت، كه
خوورین سه‌ربه‌بنه‌ماڵه‌ی ووللوه (Groz1988)هه‌ر له‌كه‌ركوك دا كڕمهڵێك
نووسراوی خوری و به‌نوسینی مێخی نوسراون (Gadd-1920) له‌ده‌شتی بتوێن دا‌و
به‌تایبه‌تی لهشمساره (شوشاره) چه‌ندین تابلۆی مێخی، كه‌به‌زمانی خووری
نوسرابونهوه له‌ئه‌نجامی پشكنین دا به‌رچاو كه‌وتن هه‌روا چوار میللی
خوری له‌ناوچه‌ی بێتواته ده‌ست كه‌وتن و ئێسته‌ش په‌رستگه‌یان له‌شوێنێكی
به‌رز له‌سه‌رچاوه‌ی له‌بێتواته هه‌رماوه (د.جمال رشید -1988) دواترین
شوێنه‌واری نوسراوی خووری بۆ سه‌ده‌ی چوارده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوازده‌ی
پ.ز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوێنه‌واری نوسراو به‌زمانی
ئورارتوون
شوێنه‌واری نوسراو به‌زمانی ئورارتوو له‌زۆربه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌دا
دۆزراونه‌ته‌وه، كه دهسهلاَت دارێتیان به‌سه‌ردا هه‌بووه، كه ئه‌م
خاكه فراوانه‌ی گرتبوهو لهفوراتهوه تا به‌رزی باشوری وورمێ له‌شاری
مووشه‌وه تا گۆمی سیقان و باشوری سنوری گورجستان.
له‌ئه‌نجامی پشكنین دا (400) چوار سه‌د نوسراو به‌زمانی ئورارتوو
ده‌ستكه‌وت كه پێویستیان به‌مێژوو، بنیادنان و پهرهستنهوه هه‌یه.
هه‌روا دهنامهیهكیش كه زۆربه‌یان بۆ پاشائهركیشتی یه‌كه‌م و سه‌رووی
دووه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وه چنگ كه‌وتوون، پاشان ئیشوینی كوڕی سه‌ردووری
یه‌كه‌م ( له‌ده‌وروبه‌ری 814-806 پ.ز) دا شوێنه‌واری به‌زمانی ئوراتوجی
هێشتووه، به‌تایبه‌تی باسی ئه‌و هێرشانه‌ی كهبۆباكوڕی وولاَتی خۆی
كردووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رده نوسیوه، كه‌به‌ره‌و دۆڵی (ده‌لی بابا)
ده‌چێت هه‌روا شوێنه‌واری نوسینی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ هه‌رێمی
پاراسوا له‌باشوری گۆمی وورمێ دا كرا دووه، ئیشپوسنی له‌لای كیلهشینیش
نوسراوێكی به‌زمانی ئوراتوو ئاشوری بۆ به‌جێ هێشتوین، كه‌باسی ئه‌و رۆشتنه
ده‌كات كهمینهوای كوڕی بۆ مهساسیری كردووه و ئه‌م شوێنه په‌رستگه‌ی
خوداوه‌ندی مه‌زنی ئوراتوسان(خاڵه‌ی) بووه و سه‌د كیلۆ مه‌ترێك له‌سه‌روی
شاری هه‌ولێره‌وه بووه ئه‌م په‌رده‌ی كێله‌شین ئێستا له‌به‌ر مه‌رگه‌ی
مووزه‌خانه‌ی وورمێ له‌ئێران دا داندراوه.
سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌زمانی خووری بۆ كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو-
ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه ئه‌وه‌بوو كه‌له‌ساڵی 1890 دا بابه‌تێك له‌ژێر
سه‌ردێڕی (نامه‌كانی میتانی) دا له‌لایه‌ن گ.خ ڤیكلیاروول.
نابیل دا بلاَوكرایهوه بهلاَم له‌باره‌ی زمانی ئوراتوو كۆنترین باسێكی
چاپكراوی دیسانه‌وه هه‌ر بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه‌له‌ساڵی
1828-1829 دا شولیچ بابه‌تێكی له‌سه‌ر زمانی ئوراتودا په‌خش كردووه
له‌وكاته‌وه تائێستا ده‌یان به‌رهه‌می زانستی به‌زمانی ئه‌ڵمانی، روسی و
ئینگلیزی دا له‌لایه‌ن ده‌یان خوورو پلۆژوئورارتو تۆژاند بلاَو
كراونه‌ته‌وه (م.ل. خاجیكیان-1985).
په‌یوه‌ندی نێوان زمانی خوری و
زمانی ئوراتوو
هه‌روه‌كو له‌مه‌و پێش هێمام بۆ ئه‌وه كرد، كه‌وا دهسهلاَت دارێتی
ئۆراتوویان له‌و ده‌وڵه‌ته بچوكه‌ی، كه دانیشتوانی خووری زمان بوون و
نێوی دهیاوخی بوو پێكهات و خۆشیان به‌خۆیان گوت سیانیا، كه شێوه‌ی كۆنی
به‌زمانی نێوچهییان بیاینیله بووه، ئه‌و گۆڕینه‌ی زمانی مه‌ڕ مه‌كه‌ی
هه‌ریه‌ك بووه، كه خووری بووه، هه‌ڵبه‌ت زمانی خووریش وه‌ك ههرزهمانێك
چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر زمانی دی هه‌بووه، له‌هه‌مان كات زمانانی
ده‌وروبه‌ریشی كاریگه‌ریمان له‌سه‌ریدا هه‌بووه، بۆیه ئه‌و خوورییهی
كه‌له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مێژوودا هه‌بووه، چۆن ئه‌و زمانانه نه‌بووه،
كه‌له ده‌وڵه‌تی گوزانهوه یاده یاوخی دا به‌كارهاتووه، چونكه هه‌ر
زمانێك دووچاری هه‌موو جۆره گۆڕانێك بوه‌و ده‌بێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی نوێ ئه‌وه‌یان پیشان داوه كه‌وا نوسینی ئورارتوو له
نوسینی خوورییانه وه په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه بۆ هه‌زاره‌ی دووی پ.ز
ده‌گه‌ڕێته‌وه، بهلاَم ئه‌م نوسراوانه‌ی ئوراتوو له ژێركاریگه‌ری نوسینی
ئاشوریدا هه‌ندێك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
كاركردن له‌دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو زمانی خووری و ئوراتوو بۆ
لێكۆڵه‌ره‌وان كارێكی ئه‌وه‌نده سانا نه‌بووه، چونكه ئه‌وبابه‌ته‌ی
به‌زمانی خووری نوسراون به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌باره‌ی په‌رستن و ده‌نگ
و باسی پاشایه‌تی كۆشك و باڵه خانه‌یه بهلاَم ئه‌وانه‌ی به‌زمانی
ئوراتوو نوسراون له‌باره‌ی جه‌نگ بنیادنانه.
زمانی خووری و زمانی ئوراتوو له ڕووی قۆناغی مێژوویی‌دا به‌باشی
نه‌خراوه‌ته ڕوو، ته‌نێ نوسراوانی كۆنی خووری و كه‌له ئوركیش
دادۆزاونهتهوه، تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌ندێك لایه‌نی زمانه‌وانیدا له‌زمانی
ئوراتوو نزیكه، تێكسته‌كانی دی خووری به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای جیاوازی
ئورفۆگرافی ناوچه‌یی رهگهزانی ناوچه‌یی تایبه‌تێتی زمانه‌وانی هه‌موو
به‌شوێنه‌واری یه‌ك قۆناغی رهسهندنی مێژووی ده‌ژمێردرێن هه‌روا له‌نێو
تێكسته‌كانی ئوراتووی سه‌ده‌ی (711, IX پ.ز) دا هیچ جیاوازێكی گرنگ
دیاریكراو نیه و هه‌ر ته‌نێ دوو سێ تێكستی لێ ده‌ربچێت، كهتایبهتێتیهكی
كه‌می دیالێكتی پێوه دیاره.
(Melikis huili 1954)