به‌هه‌مان شێوه ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وه ئاماده‌م کردوه که ڕه‌وشی ئێستای
موسڵمانانی پێ له‌به‌ر چاو بگیرت،تا بتوانم ئه‌و خه‌ڵکه دڵسوزه که به
ئازاری ئه‌م ئیسلامه ده‌ژین و ده‌مرن بهێنمه ناو گۆڕه‌پانی کار کردن،
تاکو چستو چالاکی ئیسلامی ده‌ست پێبکاته‌وه..
گومان له‌وه‌دا نیه که کاری ئیسلامی له کوردستاندا هه‌یه و نوێنه‌رو
ره‌مزی باشی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌تاو گێژی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ
ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ هه‌موولایه‌کیان، من بۆیه ئه‌وناوه‌ی لێده‌نێم که
ئیسلامیه‌کانی ئه‌مڕۆ توشی نه‌خۆشی (گێژی سیاسی) بوون له بازنه‌ی به‌تاڵدا
ده‌خولێنه‌وه،ئه‌گه‌ر وانیه چۆن به چی شه‌ریعه‌تێکی خوای ئیسلامیه‌کانی
ئه‌مڕۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئیسلامی پێكبهێنن و یاخود وه‌ك ده‌ڵێن بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان لیستی ئیسلامی پێكبهینن، که‌چی ئه‌وان ئاماده‌ن
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عه‌لمانی ده‌ست تێکه‌ڵ بکه‌ن، تا خوای
گه‌وره زله‌ی خۆی لێدان پی فه‌رموون ئاگادار بن ئێوه به‌یه‌که‌وه پیاون
خه‌ڵکی به‌یه‌که‌وه رێزتان بۆ داده‌نێن.
ئه‌و باڵانه‌ی که له‌کوردستاندا هه‌ن ناسروان بریتین له .
یه‌که‌م :سه‌رکردایه‌تی.. که به‌مه‌لاکانی ناو بزوتنه‌وه ناسراون
دووه‌م: باڵی مامۆستا عه‌لی باپیر.. که ئێستا به کۆمەڵ ناسراون
سێیه‌م: باڵی مامۆستا کرێکار که به‌ئیسلاح ناسراو بوون که ده‌یانویست
ئیسلاحی ئه‌ودوو باڵه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ن ناوبژیوان بن له نێوانیاندا.. ئیستا بەڕەوت ناسراون..
چواره‌م: په‌یوندی.. که کۆمه‌ڵه قوتابیه‌كی چالاک بوون ئه‌وانیش سه‌ر به
کاک ئازاد گه‌رمیانی وکه‌سێکی تر ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ناسراوه به کاك
سه‌رباز
پێنجه‌م: بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی که ئه‌مان دوو باڵ بوون باڵی مامۆستا سدیق له‌گه‌ڵ باڵی کاک ئارام قادر
شه‌شه‌م: یه‌کگرتوی ئیسلامی ئه‌مانیش دوو باڵن، باڵی مامۆستا سه‌لاحه‌دین و باڵی مامۆستا هادی عه‌لی
حه‌وته‌م: مزگه‌وتی ئیمان ئه‌وسا که مه‌لا عومه‌ری سه‌له‌فی سه‌رپه‌رشتیاری بوو
هه‌شته‌م: باڵی دکتۆر ئیبراهیم له هه‌ولێر
نۆیه‌م:مه‌رکه‌زی دراساتی ئیسلامی
ده‌یه‌م: حیزب لله ئه‌دهه‌م به‌رزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد
یانزده‌هه‌م: باڵی مه‌لا ئه‌مینی جیهاد
دوازده‌هه‌م:باڵی توحید
سیازده‌هه‌م: باڵی جوند
چوردهیهم:مهدخلی
پانزده‌یه‌م: مهلاکانئ ئه‌وقاف که باڵی عه‌لمانیه‌کانن
شازده‌یه‌م: سۆفی بهتهکیهکانیهوه
نۆزده‌یه‌م:ده‌روێش به تهکیهکانیهوه
بیسته‌م: ئه‌نسار
له‌وانه‌ی من هه‌ندێکم له بیر چوو بێت ئه‌وه‌ی که ده‌ستم که‌وتوه بریتی
بوون له‌م کۆمه‌ڵانه که کاری ئیسلامیان کردوه بانگه‌شه‌ی کاری
ئیسلامیانکردوه هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان زۆر گاریگه‌ریان نه‌بووه له‌سه‌ر
ڕابوونی ئیسلامی وه‌ك مه‌لای ئه‌وقاف و سۆفی و ده‌روێش کۆمه‌ڵی نور به‌ڵام
هه‌روه‌ك کۆمه‌ڵ و گروپ ناوم هێناون..
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو گروپه که ئێستا له گۆڕه‌پانی
کوردستاندا بوونیان هه‌یه ده‌توانن هه‌روا به‌م پارچهپارچهییه کار
بکه‌ن؟ئایا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن؟ یاخود هه‌موو ده‌بێت یه‌ک که‌س
له‌وانه بکرێته مه‌رجه‌ع؟ یان ده‌بێت هه‌موو یه‌ك بگرن؟ ئایا یه‌کگرتنیان
ئاسته‌نگه؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌گرن چیان به‌سه‌ردێت...
ئێستا دهتانبمه ناو جه‌رگه‌ی مێژوو که خه‌ڵکانێک به‌وشێوه پارچه‌پارچه
بوون بزانین چیان به‌سه‌ر هات ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێکیان زۆر پیاو چاک بوون
له ئاستی به‌رپرسێتیدا ، چونکه خوای گه‌وره کاری به‌وشێوه قوبوڵناکات..
فه‌رموو بۆ ناو مێژوو جارێ
له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان له ته‌تار کرد که چۆن ناوچه‌کانی خه‌واریزم و
ده‌ووڵه‌تی عه‌باسیان داگیر کرد ، که بریتی بوون له زۆربه‌ی
دهووڵهتهکانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، تاکو گه‌یشته ناو خاکی عێراق
پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته‌یان داگیر کرد، پاشان ئاماژه‌مان کرد به‌وه‌ی که
هۆلاکۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌مه‌دان ئه‌و ناوچه‌یی کرده ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربازی خۆی، له‌وێوه فه‌رمانی سه‌ربازی ده‌رده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ووڵه‌تی ئیسماعیلهی شیعی بگرن و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که له باشوری ئێران
بوو ئیسماعلیهکانی تێدا نیشته‌جێ بوون به ته‌واوه‌تی ئه‌وێیان داگیر کرد،
هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له شیعه‌ی ئیسماعیلهیه پاك کردوه هه‌موویان
لهناچون...
پاشان له‌دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست هێنا له ناوچه‌کانی ئێران، وویستی هه‌موو ناوچه‌کانی شام داگیر بکات..
سوپایی کۆکردوه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو خاکی شام، به‌ڵام دوو کێشه‌ی هاتنه به‌رده‌م هۆلاکۆ...
کێشه‌ی یه‌که‌م: ئه‌وه بوو که سه‌رکرده‌ی (میافهرقین)زۆر دژی ته‌تار
بوو که ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه یه‌کێك بوو له کوڕه‌زاکانی سه‌ڵاحه‌دینی
ئه‌یوبی ناوی (کامیل محمد ئه‌یوبی)بوو که ناوچه‌کانی میافهرقینی
له‌به‌ر ده‌ستا بوو که ده‌که‌وێته ناوچه‌کانی رۆژ هه‌ڵاتی تورکیا‌و
ده‌ریایی (وان) واتا ده‌که‌وێته نێوانی دیجله‌و فورات که باکوری عێراق
و باکور رۆژئاوای سوریایی ئێستا ده‌کات، ئه‌م سه‌رکرده
ئه‌یوبیه..بووبوه به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م هۆلاکۆ بۆ گرتنی ناوچه‌کانی
دیمه‌شق و فه‌ڵه‌سین لوبنان..هتد...
هۆلاکۆ ئه‌میر کامیلی به ئیرهاب ناو ده‌برد چونکه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
هۆلاکۆدا یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه بۆیه بانگه‌وازی جیهادی کرد له دژی
سوپای ته‌تاری، هۆلاکۆ بیری له‌وه ده‌کردوه که چون سوپا ڕێکبخات بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه (میافهرقین)..
کێشه‌ی دووه‌م: بریتی بوو له‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌میره موسڵمانه‌کان
ئاواته خواز بوون بۆ ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانی هۆلاکۆ بن، به‌ڵام داوای
ئه‌ویان ده‌کرد که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بمێنه‌وه، هۆلاکۆ ئه‌مه‌ی پێ
باش نه‌بوو..
بۆ ئه‌وه‌ی هۆلاکۆ خۆی له‌م کێشه‌یه ده‌رباز بکات به‌ره‌و ناوچه‌کانی تر
بکه‌وێته ڕێ ده‌ستی کرد به هێز کۆکردنه‌وه داوای کرد له‌و
کاربه‌ده‌ستانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون ووشه‌ی جیهاد له ناو مێشکی خه‌ڵکیدا
بهێنه ده‌ره‌وه، کامیل محمد ئه‌یوب بانگه‌وازی جیهادی کردبوو خه‌ڵکێکی
باش له ده‌وه‌ری کۆ بووبوه دیوار و قه‌ڵاکانی مایافهرقینیان به هێز
کرد بوو..
هۆلاکۆ باش په‌ی به‌وه بردبوو ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه زۆر بخایه‌نێت ئه‌وا کات
له به‌رژه‌وندی ئه‌و نیه، بۆیه ده‌ستی کرد به ناردنی هێز بۆ ناوچه‌کانی
میافهرقین، به‌م جۆره هێرشی کرده سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای کامیل محمد
ئه‌یوب
هێرشی یه‌که‌م : له ڕوژ هه‌ڵاتی ئه‌رمینیای خاچ په‌رستانه‌وه
هێرشی دووه‌م: له باکوری ووڵاتی کرژی خاچ په‌رستانه‌وه
هێرشی سێیه‌م: له باشوری ئیماره‌تی موسڵه‌وه که شوێن که‌وتووی ته‌تار بوون
هێرشی چواره‌م: له ڕۆژئاوای ئیماره‌تی سلاجیقهکان که هاوپه‌یمانی ته‌تار بوون
هێرشی پێنجه‌م: له باکوری ڕۆژ ئاوای حه‌ڵه‌ب که شوێن که‌وتووی ته‌تار بوون
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هێرش بکاته سه‌ری هۆلاکۆ نێرراوی خۆی نارد بۆ لای
کامیل محمد که‌سێكی نه‌سرانی بوو به‌ناوی (قسيس يعقوبي)، به‌ڵام کامیل
ئه‌یوب سه‌ری بڕی و کوشتی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه باو نه‌بوو له ده‌ستوری
مه‌لیك و ئه‌میره‌کانی موسڵمانان، به‌ڵام له تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو
مهسڵمانه که له شاری به‌غدادا سه‌ر بڕان!..
گه‌مارۆی نهوچهکیان دا له مانگی ره‌جه‌بی ساڵی (٦٥٦) هیجری ئه‌و شاره
برسیکرا هێرشی کرایه سه‌ری خه‌ڵکه‌که‌ی له ڕاستیدا زۆر به باشی
ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له درواسێ موسڵمانه‌کانیه‌وه
هیچ یارمهتێکیان بۆ نه‌ده‌چوو، زۆر پێویستیان به ده‌رمان و خواردن چه‌ك
بوو، بۆیه له‌و زه‌مه‌نی ترسنۆکانه‌دا ئه‌وان ئازا بوون له زه‌مه‌نی
بچوکی ده‌سه‌ڵاتدارانی موسڵمانان کامیل محمد ئه‌یوب ئیملاق بوو، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌و ئیماره‌ته که‌وته ده‌ست ته‌تار.. کامیل محمد ئه‌یووبی
شه‌هید کرا، به یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری موسڵ که ناوی به‌دره‌دین لؤلؤء
بوو، یاخود ده‌سه‌ڵات داری سهلاجیقهکان که ناوی که‌ی کاویس بوو، یان
کوڕه‌زاکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی که ناوچه‌کانی حه‌ڵه‌بی له‌ژێر سایه‌دا
بوو ناوی ناسر یوسف بوو که کوڕه‌که‌ی خۆی نارد بۆ ڕوخاندنی ئه‌و جێگایه
که ئامۆزاکه‌ی خۆی فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد، به‌هه‌ر حاڵ هه‌موو ناوچه‌کانی
میافهرقین که‌وته ده‌ست ته‌تار...
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ناسر یوسف دووباره کوڕه‌که‌ی ناردوه بۆلای هۆلاکۆ که
یارمه‌تی بدات بچێت ووڵای میسر داگیر بکات،ئه‌و کاته ووڵاتی میسر
ئامۆزایه‌کی ناسر یوسف فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد که پیاوێکی دینداری موجاهید
بوو ناوی (نه‌جمه‌دین ئه‌یوب) بوو ناسرا بوو به (مه‌لیك صاڵح).. ناسر یوسف
ده‌یویست ئه‌و ووڵاته بخاته ژێر ڕکێفی خۆی ...
به‌ڵام هۆلاکۆ نه‌یده‌ویست که‌س شوێن داگیر بکات له خۆی زیاتر بۆیه
ئه‌وه‌ی به‌لاوه قورس بوو که‌سێك له دواکهووتوهکانی ناوچه‌کانی خۆی
زیاد بکات، به‌مه زۆر تووڕه بوو له ناسر یوسف، به‌ڵکو ووڵامی داوه که
ده‌بێت ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسر یوسف بدرێت به ته‌تار ئه‌گه‌ر
وانه‌کات حاڵی له ئامۆزه‌که‌ی باشتر نابێت مه‌به‌ست کامیل ئه‌یوب بوو!!..
بۆیه زۆر به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کرد نامه‌ی بۆ نارد ئه‌گه‌ر به گوێی
هۆلاکۆ نه‌کات ئه‌وا خۆی و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناو
ده‌بات،نامه‌یه‌کی بۆ نوسی زۆر توند ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆری لێ کرد که
خه‌ڵکی هه‌بوو هۆلاکۆ ئه‌و نامانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ بنوسن بۆ
ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دڵ ده‌رونی ناسر یوسف، ئه‌مه ده‌قی
نامه‌که‌ی هۆلاکۆیه ...
(قال هولاكو
"الذي يعلم به الملك الناصر صاحب حلب، أنا قد فتحنا بغداد بسيف الله تعالى،
وقتلنا فرسانها، وهدمنا بنيانها، وأسرنا سكانها، كما قال الله تعالى في
كتابه العزيز: (قالت إن الملوك إذا دخلوا قرية أفسدوها، وجعلوا أعزة أهلها
أذلة، وكذلك يفعلون)، واستحضرنا خليفتها، وسألناه عن كلمات فكذب، فواقعه
الندم، واستوجب منا العدم، وكان قد جمع ذخائر نفيسة، وكانت نفسه خسيسة،
فجمع المال، ولم يعبأ بالرجال، وكان قد نمى ذكره، وعظم قدره، ونحن نعوذ
بالله من التمام والكمال..
إذا تم أمـر دنا نقصــهتوقع زوالاً إذا قيـل تـم
إذا كنت في نعمـة فارعه فإن المعاصي تزيل النعـم
وكم من فتى بات في نعمة فلم يدر بالموت حتى هجم
إذا وقفت على كتابي هذا، فسارع برجالك وأموالك وفرسانك إلى طاعة سلطان
الأرض (شاهنشاه روي زمين) (أي ملك الملوك على وجه الأرض) تأمن شره، وتنل
خيره، كما قال الله تعالى في كتابه العزيز: (وأن ليس للإنسان إلا ما سعى،
وأن سعيه سوف يرى، ثم يجزاه الجزاء الأوفى)، ولا تعوق رسلنا عندك كما عوقت
رسلنا من قبل، فإمساك بمعروف أو تسريح بإحسان، وقد بلغنا أن تجار الشام
وغيرهم انهزموا بحريمهم إلى مصر ، فإن كانوا في الجبال نسفناها، وإن كانوا
في الأرض خسفناها)
که ئه‌م نامه‌یه گه‌یشته ناسر یوسف زۆر ترسا، به‌ڵکو ئه‌و نامه وای کرد
له زۆربه‌ی خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رایان کرد بۆ ووڵاتی میسر، ته‌نانه‌ت
زۆربه‌ی بازرگانه‌کانیش هه‌ڵهاتن بۆ ووڵاتانی چوارده‌ور..
ناسر یوسف که نامه‌که‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بانگه‌وازی جیهادی کرد!!..
له کاتێك که یارمه‌تی ده‌ری ته‌تار بوو بۆ گرتنی به‌غداد..
یارمه‌تی ده‌ری ته‌تار بوو بۆ گرتنی میافهرقین..
ئێستا بانگه‌وازی جیهاد ده‌کات که به هیچ شێوه‌یه‌ك تام بوونی له‌جیهاد ناچێت که‌س باوه‌ڕی پێناکات!..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت هیچ کات کاری ناپهسندان به چاکه‌و وه‌رناگرێت به‌ڵکو هه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی سه‌یری ده‌کات..
(إن الله لا يصلح عمل المفسدين)
له‌دوای ئه‌وه‌ی که جه‌نگ کۆتایی پێ هات له میافهرقین هۆلاکۆ سه‌رله
نوێ خۆی ئاماده کردوه بۆ گرتنی ناوچه‌کانی ژێر فه‌رمانڕه‌وای ناسر یوسف،
دوای کرد له مه‌لیکی ئه‌رمینیا (ههیسوم) که سوپا ئاماده بکات له‌گه‌ڵ
مه‌لیکی کرژ و هه‌روه‌ها (ئه‌لب ئه‌رسلانی) سهلاجقی و (که‌یکاوس)که
ناوچه‌کانی هه‌ڕای له‌به‌ر ده‌ستدا بوو بۆ لێدانی.. ناسر یوسف، له‌دوای
ئه‌وی که شاری حمس و حه‌ڵه‌ب دیمه‌شق له‌ده‌ستی ناسر یوسف سه‌ندرایه‌وه
ئه‌ویش شار به‌شار ڕای ده‌کرد، گرتن ئه‌م شارانه هه‌موو وه‌ك به‌غداد
به‌سه‌ردا هات له کوشتن بردنی سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی و سوتاندی شار به
ته‌واوه‌تی..
له‌دوای ئه‌وه‌ی که شاری دیمه‌شق زۆر به‌ی ناوچه‌کان که‌وتنه ژێر
فهرمانڕهاوی ته‌تار، له‌و ساڵه‌دا براکه‌ی هۆلاکۆ منکۆ خان مرد!...
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هۆلاکۆ هه‌ندێك ترس بکه‌وێته دڵی، چونکه
ووڵاتێکی به‌رفراوانی وایان له‌به‌ر ده‌ستایه ناتوانن هه‌روا به ئاسانی
حوکمڕانی بکه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی ووڵات له‌سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵات بوونی
نه‌بێت، بۆیه به په‌له گه‌رایه‌وه بۆ قۆراقۆرم بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی
ته‌تار هێرشه‌کانی ڕاوه‌ستاند، هۆلاکۆ که‌سێکی خسته جێگای خۆی کردیه
سه‌رکرده‌ی سوپاکه‌ی به‌ناوی (کتبغا نوین) بوو که ئه‌م که‌سه به
ڕه‌چه‌ڵه‌ک نه‌سرانی بوو زۆر ڕقی له موسڵمان ده‌بووه‌وه ..
له‌دوای ئه‌وه‌ی که هۆلاکۆ گه‌ڕایه‌وه.. کتبغا نوین هه‌ڵسا به‌وه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ته‌تاری له ههمهدانهو گواسته‌وه بۆ ته‌برێز
له‌وێ وه فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد پاشان که‌زانی زۆر دوورکهتوه له
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناوچه‌کانی شام خۆی هاته‌وه بۆ شاری دیمه‌شق، سه‌ر
له نوێ قه‌سابخانه‌یه‌کی تری ئه‌نجام دا له‌و شارده...
پێشتر پایته‌ختی عه‌باسیه‌کان کهبهغداد بوو گیرا، ئه‌وا ئێستا پایته‌ختی
ئه‌مه‌ویه‌کان که دیمه‌شقه ئه‌ویش که‌وته به‌رده‌ستی ته‌تار!
که‌س له موسڵمانان نه‌جوڵان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شۆرشی تێدا بکه‌ن، به‌ڵکو
له مێژوو نوسان ده‌ڵێن له‌دوای راکردنی ناسر یوسف له دیمه‌شق ئه‌و شاره
به‌بێ هیچ بهرناگر بوونه‌وه‌یه‌ك کلیلی ده‌رگاکانیان دا به سوپای
ته‌تار!...
ئه‌ی له کوێ بوون کوڕانی ئه‌م ئیسلامه که پێش شه‌شسه‌د ساڵ ئه‌و
جێگایه‌ن فه‌تح کرد..کوان (أبو عبيدة کوڕی الجراح وخالد کوڕی الوليد ويزيد
کوڕی أبي سفيان وعمرو کوڕی العاص وشرحبيل کوڕی حسنة.. رضي الله عنهم
أجمعين)
کوا معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوو سوفیان، که لو جێگاوه هه‌موو دنیا فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد ؟
کوا عوومه‌ری کوڕی عه‌بدولعزیز که هه‌ر له‌و جێگاوه دادوه‌ری چه‌سپاند؟
کوان خه‌لیفه‌کانی نه‌وه‌ی ئومیه که هه‌ر له دیمه‌شقه‌وه زۆربه‌ی جێگاکانی دنیایان فه‌تح کرد؟
کوا عیمادهین زه‌نکی نوره‌دین محمودی کوڕی؟
کوا سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی؟
پاشان به ئاشکرا له‌و شاره‌دا نه‌سرانیه‌کان خاچایان تێدا دانه‌وه به
ئاشکرا ده‌سوڕانه‌وه خاچ په‌رستان،سهرهتاخاچ په‌رستانی له ئهنطاکیاوه
هاتنه ناوه دیمه‌شق به سه‌رکردایه‌تی مه‌لیك (بوهمهند)ی ئهنطاکی،
پاشان مه‌لیکی ئه‌رمینیا ههیسوم ، به سه‌رکردایه‌تی مه‌لیکی ته‌تاری خاچ
په‌رست کتبغا نوین له شاردا خاچیان به‌رز کردوه که له ساڵی (١٤)هیجری
سوپای هرقلیان تیداوهدرنا واجارێکی تر خاچ په‌رستان داگیریان کردوه!..
ولا حول ولا قوة إلا بالله
شاری دیمه‌شق له کۆتایی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (٦٥٨)هیجری که‌وته ژێر
فه‌رمانڕه‌وای خاچ په‌رستان و ته‌تار واتا دوو ساڵ دوای گرتنی شاری
به‌غداد، له‌دوای وێرانکردنی ئه‌و شاره روخاندی زۆر به‌ی قه‌ڵاو
دیوهرهکانی،پاشان کوشتنی خه‌ڵکه‌که‌ی، که‌سێکیان کرد به فه‌رمانڕه‌وای
دیمه‌شق که ئه‌ویش خاچ په‌رست بوو به‌ڵام لهتهتارکان بوو به ناوی (إبل
سيان) هه‌ر چه‌نده کۆمه‌ڵێك ده‌ڵێن نه‌سرانی نه‌بوو به‌س ته‌تار بوو
به‌ڵام خۆشه‌ویستی زۆری بۆ نه‌سرانیه‌کان هه‌بوو، هه‌ر که‌س کێ خۆش ویست
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت!
له‌و ماویه‌دا هۆلاکۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌برێز، له‌وێ نیشته جێ بوو،
کۆمه‌ڵێك له نهسراکان به یاوه‌ری له‌گه‌ڵ إبل سیان چون بۆ لای هۆلاکۆ
له‌گه‌ڵ دیاری زۆر داوایان لێ کرد که له‌ناو بازاری ووڵاته‌دا که
خاچ(صلیب) هه‌ڵبگرن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بگه‌ڕێن، مزگه‌وته‌کان بوونه
ته‌ویله‌و جێگای مه‌ی خواردنه‌وه ، ده‌رگایی ئاڵتونی مزگه‌وتی دیمه‌شق
ببه‌ن بۆ خۆیان که زۆرێک له‌م ڕووداوانه ئیبن که‌سیر باسی لێوه کردوه
له البدایه النهایه ی خۆیدا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت قسه‌ی ناشریان به‌رانبه‌ر
به ئیسلام زۆر ده‌کرد،له‌بازاردا خاچیان دهگراند ته‌نانه‌ت له ناو
مزگه‌ته‌کاندا مه‌یان ده‌خواردوه ، زۆر جار نوێژیان له خه‌ڵکی مه‌نع
ده‌کرد،نه‌سرانیه‌کان به بازڕدا هاواریان ده‌کرد ئه‌وا دینی مه‌سیحی ڕاستی
ده‌رکه‌وت، زۆرێك له موسڵمانان چون بۆلای إبل سیان ، ئه‌ویش دهریکردنه
ده‌ره‌وه ، ئه‌مه ده‌قی ووته‌که‌ی ئیبن که‌سیره ...
(يقول ابن كثير رحمه الله
"اجتمع إبل سيان لعنه الله بأساقفة النصارى وقساوستهم، فعظمهم جداً، وزار
كنائسهم، فصارت له‌م دولة وصولة بسببه، وذهبت طائفة من النصارى إلى هولاكو
(في تبريز)وأخذوا معهم هدايا وتحفاً، وقدموا من عنده ومعهم أمان من جهته،
ودخلوا من باب توما(أحد أبواب دمشق) ومعهم صليب منصوب.. يحملونه على رؤوس
الناس، وهم ينادون بشعارهم ويقولون: "ظهر الدين الصحيح دين المسيح"، ويذمون
دين الإسلام وأهله، ومعهم أوانٍ فيها خمر، لا يمرون على باب مسجد إلا رشوا
عنده خمراً، وقماقم ملآنة خمراً يرشون منها على وجوه الناس وثيابهم،
ويأمرون كل من يجتازون به في الأزقة والأسواق أن يقوم لصليبهم، ووقف خطيبهم
إلى دكة دكان في عطفة السوق فمدح دين النصارى، وذم دين الإسلام وأهله،
فإنا لله وإنا إليه را‌جعون..
ثم إنهم دخلوا الجامع بخمر، فلما وقع ذلك اجتمع قضاة المسلمين والشهود
والفقهاء، فدخلوا القلعة يشكون هذه الحال إلى إبل سيان زعيم التتار،
فأهينوا وطردوا، وقدم كلام رؤساء النصارى عليهم، فإنا لله وإنا إليه
را‌جعون)
لێره‌دا ئه‌ومان بۆ ده‌رکه‌وت که ڕه‌وشه‌که گۆڕا که کاتێك هۆلاکۆ و
کتبغا بوونه سه‌رکرده‌ی ئه‌و ناوچانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیان بۆ
نه‌سارا هه‌بوو ، به هۆکاری ئه‌وه نهسراکان و ته‌تار به ته‌واوه‌تی
ده‌ستیان تێکه‌ڵ کرد بۆلاێدانی موسڵمانان، هه‌ر به‌م هۆکاره بوو ئه‌میری
(صیدا) که ناوی (جولیا) بوو وورده وورده ناوچه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای خۆی
گه‌وره کرد چونکه ته‌تار چاو پۆشی لێ کرد ، بووبه هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ناوچه‌کانی فه‌ڵه‌ستین زۆر به‌ی داگیر بکرێت به قودسیشه‌وه، واتا ته‌تار
گه‌یشتنه ناوچه‌کانی (غه‌زه)ی ئێستا، که‌واته ئه‌ونده‌ی نه‌ماوه بۆ
ناو(سیانا) واتا (٣٥)کم مابوو بۆ ناو سینای میسر!..
که‌واته ئه‌گه‌ر بڕۆنه ناو میسر ده‌رگایی ئه‌فریقا به ڕوویاندا
ده‌کرێته‌وه وه دانیشتوانێکی زۆر له ناوچه‌کانی قاهیره‌و ئهسکندرهیه
دیمیاط هه‌یه ئه‌ونده‌ی تر خاكی ته‌تار به‌رفراوان تر ده‌بێت...
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌وشه‌که تێبگه‌ین ده‌بێت هه‌ندێك ساڵ بگرێینه‌وه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌که باشتر بناسین.
ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی پیاوی قاره‌مان و ئه‌ژده‌ر وه‌ك سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی
بناغه‌که‌ی دانا که ده‌وڵه‌تێکی به‌ر فراوان بوو له‌ساڵی (٥٦٩)هیجری
دامه‌زرا تا ساڵی(٥٨٩)هیجری واتا بیست ساڵی ته‌واو توانی زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی شام و میسر بخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆی بانگه‌وازی جیهادی
لێدا له دژی مه‌لیکه‌کانی خاچ په‌رستان، سه‌رکه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ست
هانی له جه‌ند جێگایی جیاوازدا بهناوبنگترینیان شه‌ڕی (حطین)
له‌مانگی(ربيع الثاني) ساڵی(٥٨٣) هیجری، پاشان له‌دوای سێ مانگ خاکی قودس
به ته‌واوه‌تی ئازاد کرا،هه‌ر له مانگی ره‌جه‌بی ئه‌و ساڵه‌دا
سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی وه‌فاتی کرد ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌ی دامه‌زراند
که سنوری بریتی بوو له کوردستان شام و عێراق و یه‌مه‌ن میسر‌و حیجاز
هه‌روه‌ها به‌شێک له تورکیا‌و ووڵاتی لیبیایی ئێستا، به‌ته‌واوه‌تی
گه‌مارۆی خاچ په‌رستانی دا له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له شام که
جێگایه‌کی زۆر بچوکیان هه‌بوو خاچ په‌رستان.
به‌ڵام به‌مردنی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌و ناوچانه هه‌مووی پارچه‌پارچه
بوون به هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانانه‌ی که ده‌ستیان که‌وتبوو پاشان
وه‌ستانی جیهاد له دژی خاچ په‌رسته‌کان، هۆکار سه‌ره کی بریتی بوو
له‌وه‌ی که سه‌لاحه‌دین ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌وه‌ی خزم و که‌سوکاری
خۆی بوایه ده‌یکرده کار به‌ده‌ست به‌و هۆکاره هه‌موویان خۆیان به چاکتر
ده‌زانی له ئامۆزاکانی تر یاخود له براکانیان بۆیه پارچه‌پارچه بوون
هه‌رکه‌سه هه‌رێمێکی بۆ خۆی جیاکردوه
ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌که بکه‌یت بۆت ده‌رده‌که‌وێت که خاکی ئه‌یوبیه‌کان چه‌نده گه‌وره‌و به‌رفراوان بوو...
هه‌رچه‌نده ئێستا کاتی ئه‌ومان نیه باسی هه‌موو کێشه‌کان و ناکۆکیه‌کانی
ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه بکه‌ین، به پشتیوانی خوای گه‌وره له
باسی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دا هه‌مووی روون ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن
باقی بوو، له باسی پێشودا هه‌ندێك ئاماژه‌مان داوه به ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌یوبی ڕشتنی خوێنی یه‌کتری و هه‌وڵدانیان بۆ پۆست مل شکاندنی براکانی
خۆیان هه‌موو هۆکاره‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ خۆشه‌ویستی دنیا چاو تێر
نه‌بونیان.. وه‌ك سه‌روه‌رمان(صلی لله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ کردوه
ده‌فه‌رموێت..( روى ابن ماجة والطبراني وابن حبان بإسناد صحيح عن زيد بن
ثابت رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
"من كانت الدنيا همه فرق الله عليه أمره، وجعل فقره بين عينيه، ولم يأته من
الدنيا إلا ما كتب له، ومن كانت الآخرة نيته جمع الله له أمره، وجعل غناه
في قلبه، وأتته الدنيا وهي راغمة)
به‌ڵام سه‌لاحه‌دین جیهاد بووبووه نوری دڵی ڕێگایی ڕێ و مه‌شخه‌ڵی
ده‌ستی و ده‌یزانی بێ خه‌بات و شۆڕش هیچ هه‌وڵێك ئه‌نجامی نابێت، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی که دوای ئه‌و هاتن له سوڵتان ئه‌میره‌کان زۆر پێچه‌وانه‌ی
سه‌ڵاحه‌دین بوون..
ئێستا ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م سه‌ره‌تایی کردنه‌وه‌ی
باسه‌که‌مانه سه‌ره‌تایی چاك سازی لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات واتا له‌و
ڕووداوانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆکردوه زه‌مه‌نی ته‌تاره،
دیسان پێویستمان به په‌نجا ساڵ باز دانه بۆ داوه واتا ساڵی (٦٣٧)هیجری
ئه‌و ده ساڵه‌ی که کۆتا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یوبیه‌کان بوو که‌سێك به‌ناوی
(صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوب)ده‌سه‌ڵاتی له ووڵاتی میسر گرته ده‌ست، ئه‌م
پیاوه به‌رێزه له دوای مردنی سه‌ڵاحه‌دین به باشترین سوڵتانی
ئه‌یوبیه‌کان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت ڕه‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت، هه‌رچه‌نده زۆر
به‌داخه‌وه هیچ که‌س له کوردی ئێمه له ژیانی ئه‌م که‌ڵه پیاوه
نازانێت که ناسراوه به (مه‌لیك صاڵح)یاخود (مه‌لیك ئه‌یوب) که
ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی له میسر بوو..
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد ئه‌م پیاوه له ساڵی (٦٣٧)هیجری ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست وه‌ك کارێکی سوروشتی کورد و ئه‌یوبیه‌کان هه‌میشه خه‌ریکی
پاشقول له‌یه‌کگرتن بوون به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوب
تاساڵی(٦٤١)هیجری ، زۆرێك له هێزه پارچه پارچه‌کانی ئه‌یوبی له شام
یه‌کیان گرت له‌گه‌ڵ مه‌مله‌که‌ته‌کانی خاچ په‌رستان بۆ لێدانی صاڵح
نه‌جمه‌دین، وابڕیاریاندا بوو ئه‌گه‌ر بیڕوخێنن ئه‌وا قودس پێشکه‌ش به خاچ
په‌رستان ده‌که‌ن ئه‌و قودسهی که باپیریان به خوێن ڕزگاری کرد له خاچ
په‌رستان.!
سوپایه‌کی زۆر کۆکرایه‌وه له شام دژی مه‌لیك صاڵح وه به‌رو میسر
که‌وتنه ڕێ، به‌هه‌مان شێوه مه‌لیك صاڵح سوپای کۆکردوه به
سه‌رکردایه‌تی سوارچاکی مه‌مالیك به‌ناوی (روکنه‌دین بێبرس)، سوپای مه‌لیك
صاڵح زۆر که‌م بوو له چاو سوپای شام وخاچ په‌رسته‌کان،به‌ڵام مه‌لیك صاڵح
داوای یارمه‌تی له سوپای خهواریزمهکان کرد که ئه‌وده‌مه هه‌موو
هه‌ڵهاتبوون له ناوچه‌کانی شام شه‌ریان ده‌کرد به پاره هه‌رکه‌س زیادی
بدایه ئه‌وان شه‌ریان بۆی ده‌کرد، لای هه‌مووان ئاشکرایه که له‌ده‌ستی
داگیرکه‌رانی ته‌تاری ڕایان کردبوو، وه ئه‌م سوپایه مێژوو نوسان به
سوپای مورتهزهقهناویان ده‌بردن..!
شه‌ڕ له نێوانی سوپای مه‌لیك صاڵح و سوپای شام و خاچ په‌رستان ده‌ستی
پێ‌کرد شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره که له مێژوودا ناسراوه به جه‌نگی (غه‌زه)
له به‌ر ئه‌وه‌ی له فه‌ڵه‌ستین له نزیك غه‌زه روویدا له ساڵی
(٦٤٢)هیجری ئه‌م شه‌ڕه کرا، داواکرام له خوای گه‌وره فه‌ڵه‌ستین ڕزگار
بکات له ده‌ستی ئه‌و یه‌هودیه سههیۆنه پیسانه که داگیریان کردوه
ئامین..
له‌و جه‌نگه‌دا زیاد له سێ هه‌زار که‌سی تێدا کوژرا زۆرێك له
ئه‌میره‌کانی ئه‌یوبی به‌دیل گیران زۆرێك له مهلیکهکهنی خاچ په‌رستان
که‌وتنه ده‌ست مه‌لیك صاڵح.. ئه‌ویش ئه‌مه‌ی بهههلێكی باش زانی بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ناوچه‌کانی فه‌ڵه‌ستین قودس بخاته‌وه ژێر
فه‌رمانڕه‌وای خۆی، توانی خۆی سوپاکه‌ی به‌یارمه‌تی سوپای خه‌واریزمی
جارێکی تر قودس ئازاد بکه‌نه‌وه ئه‌و بۆ جاری دووه‌م ئازاد کرایه‌وه له
خاچ په‌رستان، به‌درێژای حه‌وت سه‌ده هیچ هێزێك نه‌یتوانی قودس داگیر
بکاته‌وه تاکو (١٦) نۆڤمبری ساڵی (١٩١٧) که به‌ده‌ستی سوپای داگیر که‌ری
به‌ریتانی داگیر کرا له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا.
که‌لای هه‌موان ئاشکرایه به خیانه‌تی که‌مال ئه‌تا تورك ئه‌و ووڵاته
درابهدهستهوه هه‌روه‌ك چۆن هۆکارێك بوو بۆ دابه‌ش کردنی کوردستانی
گه‌وره که که‌سێکی عه‌لمانی بوو..!
هه‌روه‌ها مه‌لیك صاڵح زانی هه‌لێکی باشه رووکرده ناوچه‌کانی دیمه‌شق
زۆرێك له‌وناوچانه‌ی ئازاد کرد وه‌ك عه‌سقه‌لان وطبریه هه‌ندێك جێگای تر،
توانی زۆرێك له ناوچه‌کانی شام و میسر بکاته‌وه به‌یه‌ك..
پاشان ئه‌میرێکی ئه‌یوبی له‌شام پاره‌ی زیاتردا به خهواریزمیهکان بۆ
ئه‌وه‌ی دژی مه‌لیک صاڵح بجه‌نگن، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی لێزان (روکنه‌دین
بێبرس) توانی ئه‌وانیش وه‌ده‌ربنێت سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر خهواریزمیهکاندا
مسۆگه‌ر بکات، له‌مه‌ولا مه‌لیک صاڵح زیاترپشت به سوپای مه‌مالیکی صاڵحی
ده‌به‌ستێت..
چونکه تێگه‌یشت له‌وه‌ی که ته‌نها سوپای مه‌مالیکی صاڵحی بێ پاره‌و بێ
مه‌به‌ست ده‌جه‌نگن خۆشه‌ویستی ته‌وایان هه‌یه بۆ مه‌لیك صاڵح نه‌جمه‌دین
ئه‌یوب.
مه‌مالیکی صالحی کێن؟
لای هه‌موان ئاشکرایه که له زمانی عه‌ره‌بیدا ووشه‌ی(المماليك) واتا
به‌نده وکۆیلهکان، زیاتر به‌وانه ده‌وترێت که باوک ودایکیان نادیارن
له جێگایه‌کی تر په‌روه‌رده ده‌بن له منداڵیه‌وه بۆ مه‌به‌ستێك
به‌وانه ده‌وترێت مه‌مالیك، یاخود به به‌نده‌ی مه‌لیکه‌کان ناسراون..(
المماليك في اللغة العربية هم العبيد أو الرقيق، وبخاصة هم الذين سُبُوا
ولم يُسب آباؤهم ولا أمهاتهم.. ومفرد المماليك مملوك، وهو العبد الذي يباع
ويشترى.. العبد الذي سُبِي أبواه يعرف بالعبد القن وليس المملوك)
بۆیه به‌م ووشه‌یه ناسراوان له ناو جیهانی ئیسلامی‌دا که بانگ ده‌کرێن
به مه‌مالیك وه‌ك نازناو وایه پاشان به نازه‌وه بانگ ده‌کرێن
خۆشه‌ویستیان هه‌یه بۆ مهمهلیك که‌سه‌رده‌می ئه‌م مه‌مالیکانه
ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می(مئمون)ی ده‌سه‌ڵاتداری خه‌لافه‌تی عه‌باسی که
له‌ساڵی (١٩٨)فه‌رمانڕه‌وای کردوه تا (٢١٨)هیجری، پاشان براکه‌ی که
(معتصیم) له‌دوای ئه‌و فه‌رمانڕه‌وای کرد له‌ساڵی (٢١٨)هیجری تا ساڵی
(٢٢٧)هیجری، که ئه‌م دوو خه‌لیفه به‌ڕێزه له بازهڕهکاندا ئه‌ومنداڵه
بێ باوك دایکانه‌یان ده‌کڕیه‌وه خۆیان به‌خێویان ده‌کردن، پاشان
ده‌کرانه به‌تالیۆنی سه‌ربازی گه‌وره بۆ فراوان کردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه
و پشتی ته‌واویان به‌م مه‌مالیکانه ده‌به‌ست وه‌ك نفوسی خه‌لیفه‌کان
سودیان لێ وه‌رده‌گرت و به‌کاریان ده‌هێنان، به‌م شێوه رۆژ به ڕۆژ
مه‌مالیك له‌و ناوچانه‌دا زیادی ده‌کرد به‌تایبه‌ت له میسر.
سه‌رچاوه‌ی مه‌مالیك..
سه‌رچاوه‌ی مه‌مالیك له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گرێته‌وه بۆ بۆ ئه‌و دیلانه‌ی له
جه‌نگه‌کاندا ده‌گیران، یاخود بۆ ئه‌و کۆیله‌و به‌نده‌نه‌ی که له بازاری
کۆیله فرۆشتندا ده‌کڕان، زۆربه‌ی ئه‌و مهمالیکانهی که ده‌کڕان له
جێگایه‌که‌وه ده‌یانهێنان ئه و شوێنه پیدهوترا ووڵاتی پشت رووبار،که
مه‌به‌ست رووباری جهیحونه که ئه‌و رووباره جیکهرهوهی ووڵاتی
تورکمانستان ئه‌فغانستانه له ووڵاتانی ئۆزبکستان و طاجیکستان، له
له‌بنه‌ڕه‌تدا له گه‌ل و هۆزی تورکن ، ئه‌م ناوچانه هه‌میشه جێگای
شه‌ڕو پێکادان بووه زۆر به که‌می ئارامی بهخۆیهوهدیوه،که زۆربه‌یان
به‌دیل ده‌گیران ده‌فرۆشران یاخود کۆیله بوون که زۆربه‌یان خه‌ڵکی
شاره‌کانی بوخاراو سه‌مه‌رقه‌ند و خه‌واریزم و فه‌رغانه بوون، هه‌رچه‌نده
کۆیله‌و مه‌مالیکی ئه‌رمه‌نی فرنجه وتهتاریش هه‌بوون،به‌ڵام زیاتر
نه‌سرانی ئه‌ورپیه‌کان به (ساقالیبیهکان) ناسرابوون، ئه‌م ساقالیبیهنه
زۆربه‌یان خه‌ڵکی رۆژ هه‌ڵاتی ئه‌ورپا بوون..
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی که باسی ده‌که‌ین ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵی پێشوو،به‌ڵام
مه‌مالیکی صالحی کهباسهکهمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ساڵێك له‌و
مێژووه‌ی که باسی ده‌که‌ین هه‌موو ئه‌م کۆیله‌و به‌ندانه‌ی باسی ده‌که‌ین
ته‌مه‌نیان زۆر منداڵ بووه له ته‌مه‌نی منداڵی کڕاون پاشان مه‌لیك صاڵح
خۆی په‌روه‌رده‌ی کردون که دێمهسهرباسهکهی به پشتیوانی خوا گه‌وره
که‌زۆربه‌یان منداڵی موسڵمانان بوون هه‌ندێکیان هه‌ر زمانی عه‌ره‌بیان
نه‌زانیوه نه‌یانزانیوه دایك باوکیان کێیه بنه‌ڕه‌تی خۆیان نه‌زانیوه..
په‌روه‌رده‌کردنی مه‌مالیك..
کاتێك که مه‌لیك صاڵح ده‌یکڕین ڕه‌فتاری کۆیله‌و به‌نده‌ی له‌گه‌ڵ
نهدهککردن ، به‌ڵکو وه‌ك مامۆستا‌و قوتابی و زۆر جار له‌و زیاتر وه‌ك کوڕ
باوك ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کردن..
هیچ کات نه‌یهێشتوه واهه‌ست بکه‌ن که ره‌فتاری کۆیله‌و خاوه‌نداریه‌تیان
له‌گه‌ڵ ده‌کات،وه‌ك خێزانێك به‌یه‌که‌و داده‌نیشتن،زۆر جیاوازه که‌سانێك
که کۆیله بن سه‌یری خاوه‌نه‌که‌یان وه‌ك مامۆستا بکه‌ن!
مه‌قریزی که‌یه‌کێکه له مێژوو نوسه بهناوبنگهکان بۆمان باس ده‌کات
که چۆن ئه‌م مه‌مالیکانه په‌روه‌رده‌کراون له‌وسه‌رده‌مه‌دا...
سه‌ره‌تا مه‌مالیکه‌کان لهمنداڵیانهوه فێری زمانی عه‌ره‌بی ده‌کران
خوێندن و نوسین، پاشان هانده‌دران بۆ ئه‌وه‌ی فێری قورئان خوێندن بن،له
دوایدا فێری شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌کران، په‌روه‌رده ده‌کران له‌سه‌ر
نوێژ‌و بهندایهتیهکان له‌سه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
وه چاودێری باشیان ده‌کرا له لایه‌ن مامۆستا فێرکارهکانیانهوه،
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیان بکردایه ده‌ست به‌جێ به ڕه‌وشتی ئیسلامی فێر
ده‌کران و بۆیان ڕاست ده‌کراوه به‌م شێوه په‌روه‌رده ده‌کران ئه‌مه
ده‌قی ووته‌که‌ی مهقریزیه..
(إن أول المراحل في حياة المملوك هي أن يتعلم اللغة العربية قراءة وكتابة،
ثم بعد ذلك يُدفع إلي من يعلمه القرآ‌ن الكريم، ثم يبدأ في تعلم مبادئ الفقه
الإسلامي، وآداب الشريعة الإسلامية..ويُهتم جداً بتدريبه على الصلاة،
وكذلك على الأذكار النبوية، ويُراقب المملوك مراقبة شديدة من مؤدبيه
ومعلميه، فإذا ارتكب خطأً يمس الآداب الإسلامية نُبه إلى ذلك، ثم عوقب)
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو که زۆر دینیان به به‌رزو گه‌وره راده‌گرت، رێزی
زۆریان له خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ده‌نا و خه‌ڵکی زۆر دانیشمهندو زانا
ههڵکهتویان تێدا دروست بوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می مه‌مالیك زۆربه‌ی
زانایان ئیسلام له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا دروست بوون، وه‌ك ئیبن تیمیه و ئیبن
قه‌یم ، ئیبن که‌سیر و ئیبنو قودامه، مه‌قریزی ،عزی کوڕی
عه‌بدولسلام،ئیمامی نه‌وه‌وی،ئیبن حجری عه‌سقلانی،ئیبن جماعه.. زۆری تر
له‌زانا به‌رێزه‌کانی ئه‌م ئومه‌ته که له‌سه‌رده‌می مهمهلیکدا به
هه‌زران زانای پیابهرز ده‌رکه‌وتن..
له پاش ئه‌وه‌ی که باڵق یاخود (باڵغ)ده‌بوون فێری سوارچاکی مه‌شقی
سه‌ربازی ده‌کران پله‌ی ئه‌فسه‌ریان وه‌رده‌گرت له سوپادا،به هه‌موو
جۆرێك له چه‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌شقیان ده‌کرد تا وایان لێهات بوو پشتی
ته‌واویان به‌و سوپایه ده‌به‌ست، چونکه باش مه‌شقیان پێکرابوو که برگه‌ی
ناره‌حه‌تیه‌کان بگرن..
هه‌ندێك له مه‌مالیك پۆلێن ده‌کران بۆ پله‌ی به‌رزتر له پلانی سه‌ربازی
وه‌رگرتنی پۆستی ئیداری له ناو ده‌وڵه‌تدا، وه به‌وردی چاودێری
بیروباوه‌ڕیان ده‌کرا، بۆ ئه‌وه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگادا خه‌ڵکی توشی
گه‌نده‌ڵی فه‌ساد نه‌که‌ن..
هه‌ر کات سه‌رکرده به‌و شێوه چاودێری سه‌رباز گه‌له‌که‌ی کرد ههرگیزو
هه‌رگیز ئه‌و سوپا وگه‌له توشی گه‌نده‌ڵی فه‌ساد نابن، چونکه سه‌رکرده
له‌ناویاندا دهژیاو ئاگای له ههڵسو که‌وتیان بوو، هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ گه‌ل و سوپاکه‌یدا ژیا خۆی جیا نه‌کرده‌وه ئه‌وا ئه‌و گه‌ل
سوپایه ئاماده‌ن بۆ هه‌موو خۆبهخشینێك، به‌ڵام که‌سه‌رکرده دوور بوو له
سوپا‌و گه‌ل ئاگای له نهههماتیهکانی ئه‌وان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و
له‌خۆشیدا بوو گه‌ل و سوپا له ناره‌حه‌تیدا.. ئه‌و له‌جێگای گهرمدابێت و
سوپا له جه‌نگ و سه‌رمادا، ئه‌و گومانی تێدا نیه هیچ سه‌ربازێك ئاماده‌ی
شه‌ری نیه، هیچ گه‌لێك دوای ئه‌وسه‌رکرده فاسده گهندهڵهناکهوێت..
بۆیه مه‌لیك صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت خۆی سه‌رپه‌رشتی
ده‌کردن ته‌نانه‌ت له نان خواردن خواردنه‌وه‌یان ئاگادار بوو ته‌نانه‌ت
شه‌وان له‌گه‌ڵ مهمهلیکهکاندا نانی ده‌خوارد خۆی له‌گه‌لیاندا ده‌خه‌وت
قسه‌و ئاخافتنی له‌گه‌ڵ ده‌کردن، مه‌مالیك زۆر مه‌لیك صاڵحیان خۆش ده‌ویست و
وه‌لائی ته‌واویان بۆی هه‌بوو، هه‌میشه خۆیان به قه‌رزارباری مه‌لیک
صاڵح ده‌زانی، وه‌ك باوك ته‌ماشایان ده‌کرد..
هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سه‌رکرده له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا
ژیانی کرد خۆشه‌ویستیان بۆی ده‌بێت،ته‌نانه‌ت مه‌مالیك پله به پله به‌رز
ده‌کرانه‌وه زۆر جار مه‌مالیکێک جێگایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی فه‌رمانڕه‌وای
ده‌کرد، بووبوونه کاربه‌ده‌ستان وه‌ك سوڵتان و ئه‌میره‌کان کاریان ده‌کرد
له ناو سوپا و له کاری ئیداریدا..
بۆچی ناویان لێ‌نرا مه‌مالیکی صاڵحی..
به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که مه‌لیك صاڵح ئه‌وانی کڕیبوو،بۆیه ناوی مه‌لیك
صاڵحیان هه‌ڵگرتبوو، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی که کاتی خۆی مه‌لیك کامیل
کریبوونی ناویان لێنرابوو مه‌مالیکی کامیلی به‌م شێوه..
له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ئه‌م مه‌مالیکانه ئه‌ونده زیادیان کرد
ته‌نانه‌ت زۆرێك له کاروباری ووڵات درابووه ده‌ست مه‌مالیك بۆیه
قهصرێکی بۆ دروست کردن له نزیك قه‌صری خه‌لافه‌ت که ئه‌مان ناسرابوون
به مه‌مالیکی صاڵحی. پاشان زۆربه‌یان جێگایه‌ن نه‌مابوو له‌و قهصرهدا
ناچار قهصرێکی تری بۆ دروست کردن له‌نزیك ڕووباری نیل ئه‌مان نه‌سران به
مه‌مالیکی به‌حری یان مه‌مالیکی رووباری، چونکه نزیك بوون له‌سه‌ر رووباری
نیل بۆیه ئه‌وناوه‌یان پێوهلکێنرا..
جل‌و به‌رگیان جیاواز بوو هه‌ردوو مه‌مه‌لیکه‌کان ..مه‌مالیکی صاڵحی عه‌بای
سه‌رشانیان له‌گه‌ڵ خودهکانیان ره‌نگی سور بوو، به‌ڵام مه‌مالیکی به‌حری
عه‌بای سه‌رشان و خودهکانیان شین بوو..
ئه‌وه‌نده جێگای متمانه بوون ته‌نانه‌ت گه‌یشتنه قه‌صری خه‌لافه‌ت و
چونه ده‌سڵاتی زۆر سه‌روو، له‌وانه‌ی کهبهوشێوه به‌رز بووه سه‌رکرده‌ی
لێهاتوو(فارسهدین ئهقطای) و(روکنه‌دین بێبرس) که‌جێگری ئهقطای بوو
ڕاسته‌وخۆ.
لێرده ده‌مه‌وێت باسێکی زۆر گرنگتان بۆ بکه‌م که باسی هاتنی لویسی نۆیه‌مه بۆ داگیر کردنی میسر..
هێرشی لویسی نۆیه‌م..
باسی ساڵی (٦٤٧)هیجری ده‌که‌ین، له‌و ساڵهده مه‌لیك صاڵح توشی
نه‌خۆشیه‌کی کوشنده بوو بوو به‌ناوی (سیل)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌مه‌نی
زۆر به‌ره‌و سه‌رچوو بوو له‌سه‌ر جێگا که‌وتوبوو،له‌و سه‌رده‌مه‌دا لویسی
نۆیه‌م ویستی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه که ته‌تار هێرشی کردۆته سه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاتانی ئیسلامی ئه‌ویش هێرش بکاته سه‌ر میسر وشام، پێشتر
ئاماژه‌مان بۆ کرد که لویسی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ خاقانی ته‌تار کیوک کوڕی
ئۆکیتای ویستی ده‌ست تێکه‌ڵ بکات، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت ئه‌نجامێکی خراپی
هه‌بوو،به‌ڵام لویسی نۆیه‌م هه‌ر ده‌یویست هێرش بکاته‌سه‌ر موسڵمانان،
هێڕشی هێنایه سه‌ر شارێکی میسر به‌ناوی (دمیاط) که مینایه‌کی میسریه
له‌سه‌ر ده‌ریایی ناوه‌ڕاست، له مێژوودا به هێرشی حه‌وته‌می خاچ په‌رستان
داده‌نرێت.
نامه‌وێت بچمه ناو درێژه‌ی هاتنی ئه‌و سوپایه و ئه‌و شه‌ڕه، هه‌رچه‌ند
خۆی باسێکی زۆر گرنگه سودی زۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد زۆر ئاره‌زوی
خوێندنی نیه ده‌بێت به حازری بیکه‌یت به‌ده‌میه‌وه،به‌ڵام به پشتیوانی
خوا هه‌ر باسی ده‌که‌ین له داهاتویه‌کی نزیك دا له سه‌ر جه‌نگی خاچ
په‌رستان هاتنیان بۆ ناوچه‌کان..
له رۆژی (٢٠)سه‌فه‌ری ساڵی (٦٤٧)هیجریدا لویسی نۆیه‌م له شاری دمیاط خۆی
سوپاکه‌ی دابه‌زین، خه‌ڵکی دمیاط زۆر به باشی به‌رگریان نه‌کرد. چونکه
ده‌یانزانی که مه‌لیکه‌که‌یان نه‌خۆشه، شاره‌که به ته‌واوه‌تی که‌وته
ده‌ست خاچ په‌رستان،پێشتر له هێرشی پێنجه‌می خاچ په‌رستان که‌وتبوه
ده‌ستیان، ناوچه‌که شاره‌زا بوون..
به‌ڵام کاتێك که صاڵح نه‌جمه‌دین به‌مه‌ی زانی هه‌ڵسایه‌وه به نه‌خۆشی
سوپای ئاماده‌کرد، زۆر خه‌فه‌تی خوارد به‌وه‌ی که ئه‌وشاره که‌وته‌ده‌ست
خاچ په‌رستان،ده‌یزانی پاشان رووده‌که‌ن قاهیره‌و نیل بهتهوهوتی ئه‌و
ووڵاته داگیر ده‌که‌ن،بۆیه جێگایه‌کی هه‌ڵبژارد بۆ جه‌نگ که رێگای نێوان
دمیاط وقاهیره بوو ده‌یزانی خاچ په‌رستان لهوجێگاوه هێرش دێنن،
کهناوچهیه ئێستا ناسراوه به‌شاری(منصوره) له میسر ده‌که‌وێته سه‌ر
رووباری نیل که به حیکه‌مت بوو ئه‌وجێگایه‌ی هه‌ڵبژارد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌موو سهفینهکانی خاچ په‌رستان بخاته ناو نیل ده‌ست به‌سه‌ریاندا
بگرێت!..
به‌ڵێ ئهوجێگایهن هه‌ڵبژارد که منصورهیه ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری نیل
سوپایان خسته ڕێ له‌وێ چاوه‌ڕوانی سوپای خاچپه‌رستانیان کرد له دمیاط
وه بێن،خۆیان ئاماده‌کرد بۆ جه‌نگێکی یه‌کاڵا کراوه، هه‌رچه‌نده مه‌لیك
صاڵح خۆی نه‌خۆشه،به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵیاندا بوو تا چونه ناوشاری منصوره،
فارسهدین ئهقطای و روکنه‌دین بێبرس ده‌ستیان کرد به پلان دانان بۆ
لێدانی سوپای خاچ په‌رستان، پلانێکی سه‌ربازی زۆر باشیان ئاماده‌کرد بۆ
لێدانی سوپای لویس..
مردنی مه‌لیك صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوب..
نهسراکان له خاکی دمیاط له(١٢)شه‌عبانی ساڵی(٦٤٧)هیجری به‌ڕێکه‌وتن بۆ
شاری مه‌نصوره ئه‌و جێگایه‌ی که که مه‌لیك صاڵح په‌ی پێ بردبوو که
نهسراکان له‌و جێگاوه هێرش بێنن،ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێش بینی کرد ڕاست
ده‌رچوو، به‌ڵام له نیوه‌ی شه‌عباندا ساڵی(٦٤٧)هیجری له‌و کاته‌ی که
خه‌ریکی پلان دانان بوون بۆ جه‌نگه‌که‌یان و خه‌ریکی به‌هێزکردنی
سه‌نگه‌رو مه‌ته‌رێزیان بوو دیواری ئه‌وشاره‌یان قایم ده‌کرد مه‌لیك صاڵح
وه‌فاتی کرد گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره داواکارم له خوای موته‌عال
که‌پله‌ی شه‌هیدی پێببه‌خشێت..ئامین
مێژوو نوسان زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رکرده ئهژدهره ووتوه من ته‌نها
ووته‌ی ئه‌م مێژوو نوسه کاری تێ‌کردم بۆیه وه‌ك خۆی بۆتان
ده‌گوازمه‌وه..( .. يقول "ابن تغري بردي"صاحب كتاب "النجوم الزاهرة في
ملوك مصر والقاهرة" والمتوفى سنة 874 هجرية: "ولو لم يكن من محاسن السلطان
الصالح نجم الدين أيوب إلا تجلده عند مقابلة العدو بالمنصورة، وهو بتلك
الأمراض المزمنة، وموته على الجهاد والذبّ عن المسلمين لكفاه ذلك"، ثم
يقول:" ما كان أصبره وأغزر مروءته)
به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین کاره‌سات بوو بۆ موسڵمانان له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ترسناکترین بوو،که سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت له‌و جێگایه‌دا وه‌فات بکات،نه‌ك
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رکردیه به‌ڵکو خه‌لیفه‌یه که‌س نیه
بچێته جێگایی له‌و ده‌موده‌سته‌دا. به‌تایبه‌ت لهوکهتدا، که دمیاط
داگرکراوه سوپای خاچ په‌رستان به‌ڕێگاوه‌ن بۆ داگیر کردنی ووڵاتی
ئه‌یوبی!..
له‌و کاته‌دا ئافره‌تێك هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێت گه‌ل پێبزانێت..ئه‌و ئافره‌ته ناوی(شهجهرهتولدوڕه)
شهجهرهتولدوڕ کێیه(شجرة الدر)؟
شهجهرهتولدوڕه خێزانی مه‌لیك صاڵح نه‌جمه‌دینه له بنه‌ره‌تدا که‌سێك
بوه له مه‌مالیکه‌کان واتا ئافره‌تێکی کۆیله بووه که مه‌لیك صاڵح
ئازادی کردوه دوای هێناویه‌تی کردویه‌ته خێزانی له بنچینه‌دا خه‌ڵکی
ووڵاتی ئه‌رمنیا و بهنهڕهتی تورکه، واتا زۆر نزیك بووه له
مه‌مالیکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه..
شهجهرهتولدوڕه چی کرد؟
چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی کرد، له‌دوای وه‌فاتی مه‌لیك صاڵح؟
هه‌ڵسا به‌وه‌ی که نه‌یهێشت که‌س بزانێت که مێرده‌که‌ی وه‌فاتی کردوه،
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که دکتۆره‌کان ده‌ستوریان داوه نابێت هیچ که‌س
بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی مه‌لیك صاڵح بکات، زۆر به په‌له ناردی به شوێن
کوڕه‌که‌ی مه‌لیك صاڵح که ئه‌وده‌مه ناوچه‌کانی کوردستانی تورکیا له‌به‌ر
ده‌ستا بوو که فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌کانی جزیره‌ی ده‌کرد پیتهختهکهی
(حه‌سه‌ن که‌یف)ی ئێستا بوو که له ڕاستیدا به خۆی به قه‌ڵای که‌یفا
ناسراوه به‌م شێویه ده‌نوسرێت به‌ڵام کورد به هه‌ڵه
ده‌یخوێنێته‌وه(بحصن كيفا)..که ناوی کوڕه‌که‌ی (تۆران شاه کوڕی صاڵح
نه‌جمه‌دین ئه‌یوب)بوو هه‌وڵه‌که‌ی پێگه‌یشت ده‌بێت به‌زوترین کات بگاته
میسر‌و شام بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، شهجهرهتولدوره به په‌له له‌گه‌ڵ
گه‌وره‌ی مه‌مالیکه‌کان که‌ناوی(فه‌خره‌دین یوسف) بوو په‌یمانی به‌ست بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت تاکو تۆران شاه ده‌گاته جێ،ئه‌و ئافره‌ته
به‌توانا داوای کرد له فارسهدین ئهقطای و روکنه‌دین بێبرس که
به‌رده‌وام له کۆکردنه‌وه‌ی توانا و هێز دابن بۆ به‌رگری له سوپای خاچ
په‌رستان ئه‌و دوانه سه‌رکردایه‌تی جه‌نگه‌که بکه‌ن له منصوره،
به‌وشێوه کاره‌کانی ئه‌نجامدا ڕه‌وشه‌که‌ی هێورکردوه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کان
به‌ئاسانی بڕوات،نه‌یهێشت که‌س به هه‌واڵی مه‌رگی کتو پری مه‌لیك صاڵح
بزانن...
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بێده‌نگییه‌ی که شهجهرهتولدوره پاراستی ،
هه‌واڵ گه‌یشته هه‌موو خه‌ڵکی که مه‌لیك صاڵح وه‌فاتی کردوه، ته‌نانه‌ت
هه‌واڵ گه‌یشته خاچ په‌رستان که مه‌لیك صاڵح مردوه زیاتر حه‌ماسی شه‌ڕ
گرتنی خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌کرد، له‌هه‌مان کاتدا باری ده‌رونی سوپای
موسڵمانان له‌میسر زۆر دابه‌زی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خۆیان ڕاگرت
له‌به‌رده‌م ئه‌و سوپادا له خاكی منصورهدا دانیا به‌خۆدا گرت و له‌و
جێگایه بێئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکه‌ن سه‌نگه‌ر مه‌ته‌رێزیان چۆڵ نه‌کرد..
فارسهدین ئهقطای و روکنه‌دین بێبرس پلانێکی زۆر به‌هێزیان دانابوو بۆ
ئه‌و جه‌نگه، هاتنه‌لای شهجهرهتولدوڕه پلانهکایان بۆ باس کرد ئه‌ویش
بڕیاری له سه‌رداو په‌سه‌ندی کرد، چونکه ئه‌و حاکمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو
ده‌بوو هه‌موو کاره‌کان بێته‌وه به‌رده‌م شهجهرهتولدوڕه تا تۆران شاهی
کوڕی صاڵح ئه‌یوب ده‌گاته جێ، سوپای موسڵمانان چونه مهترێزو خۆیان بۆ
ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه ئاماده‌کرابوون..
جه‌نگی مه‌نصوره..
رۆژی چواره‌می مانگی ذولعقدهی ساڵی (٦٤٧)هیجری جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد،
موسڵمانان سه‌رکه‌وتن سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باش، هه‌رچه‌نده زۆر پێویست به
رونکردنهوهدهدات، به‌ڵام له‌به‌ر که‌می ماوه هه‌ڵیده‌گرین بۆ باسێکی
تر.. هێرشی یه‌که‌م موسڵمان زۆر باش سه‌رکه‌وتن..
دوای حه‌وته‌م ڕۆژی ئه‌و مانگه لویسی نۆیه‌م دیسانه‌وه خۆی ئاماده‌کردوه
بۆ لێدانی موسڵمانان له منصوره ئینجا موسڵمانان له جێگای خۆیان وه‌ك
شێر ده‌رپه‌ڕین وه‌ك شه‌پۆلی ده‌ریا به‌ره‌و ڕووی خاچ په‌رستان بوونه‌وه و
توانیان سه‌رکه‌وتنێکی بێ ووێنه‌و نایاب به‌ده‌ست بێنن..
گه‌یشتنی تۆران شاه بۆ ناوچه‌که..
له دوای ده رۆژ له هێرشه‌که‌ی موسڵمانان به‌سه‌رکردایه‌تی ئهقطای و
بێبرس توانی له‌و ماوه‌دا بگاته میسر و ده‌سه‌ڵاتی میسر‌و شام
بگرێته‌ده‌ست،که ئه‌مه بووه هۆکاری به‌رز بوونه‌وه‌ی باری ده‌رونی سوپای
موسڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که موسڵمانان سه‌رکه‌وتنێکی باشیان به
ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام گه‌یشتنی تۆران شاه له‌و کاته‌دا خۆی بۆ خۆی
سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ بوو بۆ سوپای مه‌مالیکی صاڵحی، پاشان تۆران شاه
له‌دوای ئه‌و ده‌رۆژه له ساڵی (٦٤٧)هیجری که‌وته پلان دانان بۆ
کشانه‌وه‌ی هێزی خاچ په‌رستان له ناوچه‌کانی دمیاط، بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی
ناوچه‌که ئارامیه‌کی به خۆیه بینی، له دوای دوومانگ که حوکمی شام
ومیسری گرته ده‌ست،واتا له ساڵی(٦٤٨)هیجری سوپای ئاماده کرده‌وه بۆ
گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی دمیاط، سوپای کۆکردوه له شاری (فارسکور) هێرشی
برده سه‌ر خاچ په‌رستان توانی هه‌موو سوپاکه‌یان له ناوبه‌ریت له‌و
جه‌نگه‌دا، خودی پاشای فه‌رنسا که لویسی نۆیه‌م بوو هه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا
به دیل بگرێت له ماڵی(فه‌خره‌دین ئیبراهیمی کوڕی لوقمان) بوو له‌وماڵه‌دا
ده‌ست به‌سه‌ر بوو پاشای هه‌موو فه‌رنسا!..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆران شاه پاره‌یه‌کی زۆری به‌ست به لویسی نۆیه‌مه‌وه
بۆ خۆ ئازاد کردنی که پاره‌یه‌کی زۆر خه‌یاڵی بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، که
بریتی بوو هه‌شسه‌د هه‌زار دینار ئاڵتون بۆ خۆ ئازاد کردنی، ده‌بێت ده‌ست
به جێ نیوه‌ی پاره‌که بدات و ئه‌وی تری به قیست،له‌هه‌مان کاتدا هیچ
دیلێکی خاچ په‌رستان ئازاد ناکرێت تاکو هه‌موو پاره‌که نهبخشێته ووڵاتی
میسر لویسی نۆیه‌م، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێت هه‌رچی دیلی موسڵمانانه
بیگرێته‌وه بۆ میسر هه‌موویان ئازاد بکرێن، شاری دمیاط بدرێته‌وه به
موسڵمانان، بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ هودنه له نێوانی موسڵمانان خاچ په‌رستان
ئیمزا بکرێت!..
ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره بوو به هه‌موو پێوه‌رێك بۆ موسڵمانان له سه‌رده‌مه‌دا..
به‌ڵێ له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا نیوه‌ی پاره‌که له ئه‌ورپاوه بۆ لویسی
نۆیه‌م کۆکرایه‌وه ناردیانه شاری (ئهعکا)که ئه‌و کات مه‌مله‌که‌تێکی
نه‌سرانی بوو ئێستا له ده‌ست یه‌هودیه‌کاندایه ئه‌و شاره‌یان پیس
کردوه..
کوشتنی تۆران شاه..!
له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌هێزه‌ی که ده‌ست موسڵمانان که‌تبوو له
جه‌نگی (فارسکور)، به‌ڵام تۆران شاه له ئاستی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
گه‌وره‌یه‌دا نه‌بوو، خۆی که‌سایه‌تیه‌کی زۆر بێ هێزو بێ هوده بوو،
که‌سێکی زۆر داوێن پیس بوو زۆر دوور بوو له ڕه‌وشتی ئیسلامی، که‌سێك بوو
نه‌شاره‌زا له سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر لویسی نۆیه‌مدا.. به هۆکاری مه‌مالیك، ئه‌مه وای کرد
که زۆر لوت به‌رزی لێده‌ربچێت گوێ به‌که‌سی ده‌ورپشتی نه‌دا، که‌وته
دژایاتی کردنی ژنه‌که‌ی باوکی که شهجهرهتولدوره دوای سه‌روه‌ت وسامانی
باوکی لێده‌کرد به‌وه تاوان باری ده‌کرد که سه‌روه‌تی باوکی
شاردۆته‌وه،ته‌نانه‌ت زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرد تا وای لێهات
شهجهرهتولدوڕه زۆر ترسی لێنیش، تۆران شاه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که چاکه‌و
پیاوه‌تی بۆ ژنه‌که‌ی باوکی بهگهرێنێتهوه که موڵک‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
بۆ پاراستوه که‌چی ئێستا وا هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌کات، له‌لایه‌کی تره‌وه زۆر
دژایه‌تی مه‌مالیکی ده‌کرد که هێزی سه‌ره‌کی ئه‌و ووڵاته بوون
به‌تایبه‌ت فارسهدین ئهقطای و روکنه‌دین بێبرسی هه‌ردوکیانی سڕ کرد‌و دوری
خستنه‌وه دایماڵین له‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی که له حه‌سه‌ن که‌یف
له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موویانی نزیك کردوه له ده‌سه‌ڵات کاربه‌ده‌ستانی
میسری هه‌موو په‌راوێز کرد، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که له پله‌و پایه‌ی
مه‌مالیك به‌رز بکاته‌وه که سه‌رکه‌وتنی مه‌نصوره و فارسکوریان به‌ده‌ست
هێنا بوو، که‌چی وا هه‌موو سه‌ربازانی مه‌مالیکی به‌توانا
دوورده‌خاته‌وه، فه‌رمانڕه‌وای میسر خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی لێپرسراوانی
(حه‌سه‌ن که‌یف)
هه‌موو ئه‌م کارانه له‌دوای سێ مانگی ده‌سه‌ڵاتی تۆرانشاه دوای جه‌نگی
فارسکور ئه‌نجامیدان ڕاسته‌وخۆ.. که ئه‌و ماوه کورته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
هه‌موو گۆڕانکاریانه‌ی ئه‌نجامدا. که ئه‌مه به هه‌موو پێوه‌رێك
هه‌ڵه‌یه گۆڕانکاری وا گه‌وره له‌ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتدا بکرێت..!
له‌م ڕه‌وشه‌دا شهجرهتولدوڕه زۆر له خۆی ترسا،زانی که ئه‌م پیاوه
که‌سێکی نه‌زانه، بۆیه په‌نای بردوه بۆلای ئهقطای و بێبرس، گومانی تێدا
نیه که مه‌مالیکی به‌حری و مه‌مالیکی صاڵحی رێزێکی زۆریان له خێزانی
مامۆستاکه‌یان صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوب ده‌گرت که شهجهرهتولدوڕه بوو،
هه‌موو شتکیان به قسه ده‌کرد، چونکه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان مه‌مالیك بوو،
شهجهرهتولدوره بیری له‌وه کردوه که چۆن تۆرانشاه بکوژێت، په‌نای
برده به‌ر مه‌مالیکی به‌حری وصاڵحی، ئه‌وانیش ڕازی بوون به‌قسه‌ی
شهجهرهتولدورهیان کرد وبریاریاندا بیکوژن..
وه هه‌روه‌ها میژوو نوسان به‌تایبه‌ت دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی ده‌ڵێت:
مه‌مالیك کوشتنی خه‌ڵکیان زۆر به‌لاوه ئاسان بوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شك و
گومان خه‌ڵکیان ده‌کوشت، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌موویان په‌روه‌ده‌کراوی
سه‌ربازی بوون..
به‌هه‌ر حاڵ ده‌ست کرا به پلان دانان بۆ کوشتنی تۆران شاه به فه‌رمانی
شهجرهتولدوره وپلانهکه فارسهدین ئهقطای و روکنه‌دین بێبرس ئه‌نجامی
به‌ده‌ن ، له رۆژی (٢٧) محڕهمی ساڵی (٦٤٨)هیجری تۆڕان شاه به‌ده‌ستی
مه‌مالیک کوژراو ئه‌و تاوانه ئه‌نجام دارا، له‌دوای حه‌فتا رۆژ له
ده‌سه‌ڵاتی که له حه‌سه‌ن کیفه‌وه هاتبوو له ناوچوو کوژرا، به‌مه
کۆتای هات به لاپه‌ڕه‌یه‌کی ترمێژوو،یاخود ئه‌توانین بڵێن لێره‌وه کۆتایی
هات به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یوبی له‌سه‌ر شانۆی دنیا ئه‌وان له گۆڕه‌پانه‌که
کشانه‌وه دواوه..
له‌دوای کوشتنی تۆران شاه بۆشایه‌کی سیاسی زۆر گه‌وره رووی کرده
ناوچه‌که، که‌سێکی ئه‌یوبی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که
ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست،له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌یوبیه‌کانی شام چاویان
بڕیبوه میسر و دوای ئه‌و ووڵاته‌یان ده‌کرد،گومانی تێدا نیه که به‌هێز
ترین سوپای مه‌مالیکی هه‌بوو له میسر، هیچکام له ئه‌میره‌کانی شام
نه‌یانده‌وێرا بڕۆن به‌لای میسردا،چونکه له‌دوو جهنگداسهرکهوتنی
زۆرباشیان به‌ده‌ستهێنابوو له‌شه‌ری فارسکور منصورهدا..
بۆیه مه‌مالیك لێره‌و بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که خۆیان فه‌رمانڕه‌وای
ووڵاتی میسر‌و شام بکه‌ن، چونکه هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ن توانا‌و
ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حوکم..
له ووڵاتی میسردا له‌ساڵی (٢٥٤)هیجری تا ساڵی (٢٩٢)هیجری مه‌مالیك
به‌کارده‌هات بۆ پاراستنی ده‌وه‌ڵه‌تی طولانیهکان هه‌ر به‌دوای ئه‌ودا
له‌ساڵی(٣٢٣)هیجری تا ساڵی (٣٥٨)هیجری ئهخشهدیهکان مهمالیکیان
به‌کارده‌هێنا بۆ پاراستنی میسر،پاشان دوای ئه‌وانیش فاطیمیهکان له
ساڵی(٣٥٨)هیجری مهمالیکیان به‌کارهێنا تا سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی
ره‌حمه‌تی خوای لێبێت واتا ساڵی (٥٦٧)هیجری، تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌یوبی نه‌مان له ناوچه‌که‌دا وه‌ك باسمان کرد‌و ئاماژه‌مان پێداوه..
هه‌رگیزاو هه‌رگیز مه‌مالیك بیری له‌وه نه‌کردبوه که خۆی له ده‌سه‌ڵات
فه‌رمانڕه‌وایدا ببینێته‌وه، چونکه بهدرێژیایی مێژووی خۆیان هه‌ر کڕین
فرۆشتنیان پێوه ده‌کرا، هه‌میشه خۆیان به بهقهلاندهرو غه‌ریب
ده‌زانی له ووڵاتندا، که‌سایتیه‌کی وا ههڵکهوتویان نه‌بوو تا خۆی
ئاماده بکات بۆ ده‌سه‌ڵات،هه‌میشه دواکه‌وتووی خه‌لافه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌مانی خۆیان بوون، به‌ڵام وا ئێستا بیر له چونه
ناو ده‌سه‌ڵات حوکم ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌زانن که مه‌مالیك بریتین له
کۆیله‌و به‌نده‌کان خه‌ڵکی وا به ئاسانی پێ قوبوڵ ناکرێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵات
بگرنه ده‌ست فه‌رمانڕه‌وای ئازاده‌کان بکه‌ن چونکه ئه‌وان کۆیله‌ن چۆن
کۆیله فه‌رمانڕه‌وای ئازاد ده‌کات..؟!
به‌هه‌ر حاڵ له‌دوای کوشتنی تۆرانشاه مه‌مالیکی صاڵحی بیری له‌وه کردوه
که خۆیان بچنه ناوده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌یانزانی که چونه ناوده‌سه‌ڵات
هه‌روا ئاسان نیه..
بۆ ئه‌م مهبسهته شهجرهتولدوره چۆن بیری کردوه ویستی چی بکات؟
گومان له‌ودا نیه که ئه‌م ئافره‌ته که‌سێکی به‌تواناو زۆر زیره‌ک بوو
له سیاسه‌تدا، له مێژوودا ئافره‌تی وا زۆر ده‌گمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه
یاخود دووباره بوونه‌وه‌ی ئاسته‌مه،چونکه هێزێکی زۆر سه‌رسامی هه‌بوو
له برێوهبردنی ده‌وڵه‌ت ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا،که زانی ئه‌و هه‌موو
توانایه‌ی هه‌یه و خۆی له ئاستی پێویستدا ده‌بینێته‌وه زۆریش له خۆ
ڕازی بوو که ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌یه مرۆڤ روبه‌روی بێته‌وه،
لێره‌وه سه‌رده‌می فکرێکی ئیسلامی نوێ ده‌ست پێده‌کات، که مێژوو بۆمان
باس ده‌کات..
بیری له‌وه کردوه که خۆی بچێته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، که ئه‌مه
کارێکی زۆر گه‌وره بوو ئه‌نجامیدا ووتی من له سه‌رده‌می جه‌نگدا له کاتی
مهنصورهدا فه‌رمانڕه‌وایم کردوه به نهێنی ئێستا بۆ به ئاشکرا
فه‌رمانڕه‌وای نه‌که‌م..
مه‌مالیك زۆر ئه‌مکاره‌یان به‌لاوه باش بوو چونکه شهجهرهتولدوره
خێزانی مامۆستاکهیانهو وه‌ك ئه‌وان مه‌مالیکه وه‌لائی ته‌واویان بۆ
هه‌یه..
توانیان ئه‌و بڕیاره ئازاینه بده‌ن مه‌مالیك شهجهرهتوڵدوره بکه‌نه
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان، بڕیریاندا له دوای چه‌ند ڕۆژێك له کوشتنی تۆرانشا
له ساڵی (٦٤٨)هیجری ڕاگه‌یه‌نرا به فه‌رمی که شهجهرهتولدوڕه کرایه
ده‌سه‌ڵاتداری میسر..!
که ئه‌م ڕه‌وشه ڕویدا هه‌موو خه‌ڵکی میسر که‌وتنه سه‌رجاده‌کان له
میمبه‌ره‌کانه‌وه له هه‌موو ڕاگه‌یاندن خه‌ڵکیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و
کاره‌یان کرد پێان قوبوڵ نه‌ده‌کرا که ئافره‌تێك ببێته خاوه‌نی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته، سه‌ره‌تا خۆی وا نیشاندا که خێزانی صاڵح نه‌جمه‌دین ئه‌یوبی
بۆیه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست وه‌ك مه‌لیکه صالحیه، پاشان ئه‌مه جێگای
قوبوڵ کردن نه‌بوو له‌و ووڵاته‌دا ناچار ڕیگایه‌کی تری گرته‌به‌ر خۆی به
به وارثی کوڕه‌که‌ی که کوری نه‌جمه‌دین ئه‌یوب بوو ناوی خه‌لیل ئه‌یوب
بوو زۆر منداڵ بوو ئه‌میش هه‌ر له‌لایانه خه‌ڵکی میسره‌وه قوبوڵ
نه‌کراو،ناچار رێگایه‌کی تری گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که هێور
بکاته‌وه خۆی به نه‌سه‌بی عه‌باسیه‌کان دا له قه‌ڵه‌م که مستهعسیم
بلله بوو ئه‌ویش ئه‌ر به‌ده‌ردی نه‌خوارد واتا خۆی ناو نا به ملیکهی
صالحیه موستعسیمیه، وارثی خه‌لیل ئه‌یوب ئه‌میری موسڵمانان!..
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌موو ئه‌میره‌کانی شام ده‌یانویست میسر بخنه ژێر ڕکێفی
خۆیان ته‌نانه‌ت ته‌تاریش له نزیکدا بوو که به‌غداد داگیر بکات،
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی نامه‌یه‌کی نوسی بۆ میسر وه‌ك گاڵته پێکردن نوسیبووی
ئه‌گه‌ر له میسر پیاوتان ده‌ست ناکه‌وێت تا من پیاوێکتان بۆ بنێرم (وجاء
رد الخليفة العباسي "المستعصم بالله" قاسياً جداً، وشديداً جداً، بل
وساخراً جداً من الشعب المصري كله، فقد قال في رسالته: "إن كانت الرجال قد
عدمت عندكم أعلمونا، حتى نسير إليكم رجلاً)
له‌م ڕه‌وشه‌دا خه‌ریك بوو کار له کار بترزێت هه‌موو زانایانی ئاینی
هه‌ستانه سه‌رپێ و له مزگه‌ته‌کان ده‌نگی ناڕه‌زای لێ به‌رزکرایه‌وه،
که ئه‌مه ڕویدا شهجهرهتولدوڕه له خۆی ترسا ڕایگه‌یاند که
ده‌سه‌ڵاته‌که چۆڵ ده‌کات بۆ پیاوێك له وولاتدا..!
به‌ڵام بۆ کام پیاو ده‌سه‌ڵاته‌که به‌جێ ده‌هێڵێت؟
شهجهرهتولدوڕه هه‌ر ده‌یویست فه‌رمانڕه‌وای بکات به‌ڵام له پشتی
په‌رده ئه‌مجاره، چونکه توانایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له ئیداره
فه‌رمانڕه‌وای دا بڕیاریدا چی بکات له‌م ڕه‌وشه‌دا؟
بریاریدا که شوبکات به پیاوێك له ژیڕ ده‌سته‌کانی ئه‌و وه‌ك سوڵتان
دامه‌زرێنێت خۆشی له پشته‌وه فه‌رمانڕه‌وای بکات بۆ ئه‌وی ڕه‌وشه‌که
هێور بێته‌وه دوای ئه‌وه خۆی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه ده‌ست، ئه‌مه بیری
ئه‌و ئافره‌ته ناوازه بوو..
گومانی تێدا نیه که شهجهرهتولدوره ده‌یه‌وێت شو به که‌سێك بکات
ته‌نها ناوی پیاو بێت ، به‌ڵکو له ڕاستیدا هیچ توانه‌یه‌کی به‌سه‌ر
شهجهرهتولدورهدا نه‌بێت،بیری کردوه که شو بهکسێکی مه‌مالیك بکات بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌لائی هه‌موو مه‌مالیکه‌کان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات..
بیری له کێ کردوه ؟
که‌سێك به‌ناوی عزه‌دین ئه‌یبه‌ك!!
عزه‌دین ئه‌یبه‌ك کێیه؟
شهجهرتول دوڕه بیری کرده له که‌سێك به‌ناوی عزه‌دین ئه‌یبه‌ك به له
بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێکه له مه‌مالیکه‌کان و له بنچینه‌دا تورکمانه،که‌سێکی
ساده ناسرابوو له ناو مه‌مالیکی به‌حری و صاڵحی، له راستیدا خۆی
سه‌ربازێکی ووریاو چالاک بوو ،به‌ڵام زۆر ساده‌و ئاسان ده‌رکه‌وتبوو که وا
ده‌رده‌که‌وت له برێوهبردندا هیچ توانایه‌کی نیه، شهجهرهتولدوره
بۆیه ئه‌م که‌سه‌ی هه‌ڵبژارد ده‌یزانی که توانی به‌رێوه‌بردن سیاسه‌تی
که‌مه وزۆر به‌هێز نیه وه‌ك مه‌مالیکه‌کانی تر، بۆیه بیری له فارسهدین
ئهقطای و روکنه‌دین بێبرس نه‌کردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆر به‌توانا
بوون له فه‌رمانڕه‌وایدا، خۆی ده‌یویست له پشته‌وه فه‌رمانڕه‌وای میسر
بکات..
به‌ڵی شهجهرهتولدوره شوی کرد به عزه‌دین ئه‌یبه‌ك به‌فه‌رمی
ڕاگه‌یندرا که عیزه‌دین ئه‌یبه‌ک بوو به فه‌رمانڕه‌وای ووڵات، به‌ڵام
شهجهرهولدوره خۆی هه‌شتا رۆژ فه‌رمانڕه‌وای کرد، پاشان خۆی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وازلێهنا له جه‌مادی دووه‌می ساڵی (٦٤٨)هیجری بۆ عزه‌دین
ئهیبهکی مێردی، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له میسر چوار مه‌لیك فه‌رمانڕه‌وای
کرد یه‌که‌میان مه‌لیك صالح پاشان تۆران شاه دوای شهجهرهتول دوره،
ئێستا عزه‌دین ئه‌یبه‌ك...
عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك ناسرا به مه‌لیك معز ئه‌م له‌قه‌به‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد خه‌ڵکی به‌یعه‌تیان پێدا..
هه‌رچه‌نده لێره‌دا هه‌ندێك کێشه‌ی تر ڕویدا له‌وه‌ی که خه‌ڵکی میسر
دوایان کرد چون ده‌بێت کۆیله بکرێته ئه‌میر، ئه‌بوو عزی کوڕی عهبدسلام
هه‌مویانی کڕیه‌وه ئازادی کردن به پاره‌ی خۆیان بۆ به‌یتولمال،
هه‌رچه‌نده کێشه‌که دوردرێژه،به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی کات ئه‌و
لاپه‌رانه داده‌خه‌ین.
به‌ڵی ڕوشهکه به‌م شێوه ئارام بووه خه‌ڵکی قوبوڵیان کرد که کۆیله بکرێته خه‌لیفه باشتر تاکو ئافره‌تێك!
به‌مه له میسر یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وای مه‌مالیك ده‌ست پێ ده‌کات ،
هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێك له مێژوو نوسان پێیان وایه که شهجهرهتولدوره
یه‌که‌م ئه‌میره‌ی مه‌مالیکه له میسردا..
شهجهرهتولدوره ده‌یویست له پشتی په‌رده‌و فه‌رمانڕه‌وای بکات بۆیه
شوی کردوه به ئه‌یبه‌ک و شوی نه‌کردوه به ئهقطای و بێبرس..
شهجهرهتولدوره له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رکه‌وت نه‌بوو عیزه‌دین
ئه‌یبه‌ک خۆی که‌سێکی زۆر به‌توانا بوو ده‌یزانی که مه‌مالیکی به‌حری زۆر
رێز له خانمهکیان ده‌گرن ، ئه‌ویش ورده ورده کاره‌کانی خۆی رێکخست ،
نه‌یده‌ویست که هه‌مووکاره‌کان له‌به‌ر ده‌ست شهجهرهتولدورهدا بێت،
ده‌ستی کرد به مه‌مالیك کڕین بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی به‌هێز بکات که له
مێژوودا به مه‌مالیکی معزی ناسراون که ده‌چنه‌وه سه‌ر عزه‌دین ئه‌یبه‌ك
که به مه‌لیک معز ناسرا بوو، هه‌موو کاره‌کانی خسته ژێر فه‌رمانڕه‌وای
خۆی شهجهرهتولدورهی په‌راوێز کرد، که‌سێکی کرد به سه‌رپه‌رشتیاری
مه‌مالیکی معزی که ناوی (سه‌یفه‌دین قطز) بوو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت که
له مێژوودا به پیاوێکی زۆر ئازا‌و چاونه‌ترس سه‌روه‌ری زۆر گه‌وره‌ی بۆ
خۆی ئیسلام تۆمار کردوه..
لێره‌و ناوی قاره‌مانی ئیسلامی سه‌یفه‌دین قطز دێته‌ناو مێژووی پرشنگداری
موسڵمانان، که به پشتیوانی خوای گه‌وره باسی ئه‌م به‌تایبه‌ت ده‌که‌ین
که سه‌رچاوی باسه‌که‌مانه که چۆن گۆڕانکاری چاكسازی کردوه و یه‌کێك
بووه له مه‌مالیکی معزی..
له‌و نێوه‌نده‌دا مه‌مالیکی صاڵحی به‌حری زۆر رقیان له عزه‌دین ئه‌یبه‌ك
ده‌بووه ململانیه‌کی زۆر گه‌وره که‌وتبوه نێوان مه‌مالیکی معزی صالحی
یه‌وه، ئه‌یبه‌ك باش ده‌یزانی مه‌مالیك صاڵحی له ووته‌ی
شهجهرهتولدوڕه ده‌رناچن ده‌یزانی که هێزێکی به‌توانا ترسناکن له
رووبهڕوبوهنهوهدا، به‌ڵام بێ ده‌نگی جارێک هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌موو
لاکان له‌سه‌ر بورکان وه‌ستاون رۆژ به‌رۆژیش پێگه‌ی مه‌مالیکی معزی زیاتر
ده‌بێت به‌سه‌رکردایه‌تی سه‌یفه‌دین قطز
رۆژان رۆشت ئه‌میره‌کانی شام و ناوچه‌کانی تر له ئه‌یوبیه‌کان، له‌دوای
مردنی تۆرانشاه زانیان که سوڵطانی ئه‌یوبی له ناوچه‌که‌دا نه‌ماوه
هێزیان کۆکرده‌وه بۆ له ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك معز له‌میسر،
سوپایان کۆکردوه له جێگایه‌كدا که له‌مێژودا ناسراوه به عه‌باسیه له
نزیك شارێك که ئێستا پێده‌وترێت (زیقاق) واتا له رۆژ هه‌ڵاتی ئه‌و شاره
له ساڵی (٦٤٨)هیجری به چوار مانگ که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست عیزه‌دین
ئه‌یبه‌ك هێرشیان کرده سه‌ر مه‌مالیکی معزی، توانی سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باش
به‌ده‌ست بێنێت له‌به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانیدا،به‌مه‌ش ناوی مه‌لیك عیزه‌دین
ئه‌یبه‌ك لهناومیسر زیاتر بوو وه خۆشه‌ویستی له‌دڵی خه‌ڵکیدا زۆر تر
بوو..
له پاشاندا کێشه‌یه‌کی تر له دوای سێ ساڵ که‌وته‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی شام و
ده‌سه‌ڵاتی عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك له‌میسر له ساڵی (٦٥١)هیجری، به‌ڵام
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له به‌غداد خۆی هاته‌ناو کایه‌که نه‌یهێشت هیچ
شه‌رێك رووبدات کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرد، هۆکاری کێشه‌که ئه‌وبوو که
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شام عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد،به‌مه‌ش
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یبه‌ك زۆر فراوانتر بوو، هه‌ر له‌و کاته‌دا خه‌لیفه‌ی
موسڵمانان (مستهعسیم بلله)دانی نا به ئیماره‌ته‌که‌ی ئیبهك له میسر،
بهمهزیاتر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یبه‌ك زیاتر بوو ئه‌گه‌ر چی خه‌لیفه‌ی
عه‌باسی ئه‌وده‌مه لاواز بوو ،به‌ڵام خۆی بۆخۆی کارێکی گرنگ بوو بۆ
عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك کاریگه‌ری هه‌بوو،چونکه دانپێدانا وشه‌رعیه‌ت بوو بۆ
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی...
له‌و نێوه‌نده‌دا کیشه به‌ته‌واوه‌تی که‌وته نێوان ئهقطای و ئه‌یبه‌ك
ته‌نانه‌ت کێشه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بووبوو ئهقطای به‌ناوی خۆی بانگی
ئیبهکی ده‌کرد وه‌ك مه‌قریزی بۆمان باس ده‌کات ده‌ڵێت بانگی لێده‌کرد
ئه‌یبه‌ك ،وه‌ك هاوڕیه‌تی نا به‌ڵکو وه‌ك بچوك کردنه‌وه‌ی رق لێبوونه‌وه‌ی،
هه‌میشه له که‌میندابوون بۆ یه‌کتری، ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که
ده‌سه‌ڵاتی مه‌مالیکی معزی زۆر به‌فراوانتر بووبوو پێگه‌یه‌کی به‌هێزیان
هه‌بوو،ئه‌مه ده‌قی ووته‌که‌ی مهقریزیه که بۆتان تۆمار ده‌که‌م..
(يقول "المقريزي" في كتابه "السلوك لمعرفة دول الملوك": "لقد بالغ فارس
الدين أقطاي في احتقار أيبك والاستهانة به، بحيث كان يناديه باسمه مجرداً
من أي ألقاب"، وهذا يعكس اعتقاد فارس الدين أقطاي أن هذا الملك صورة لا
قيمة لها، وتخيل قائد الجيش ينادي الملك هكذا: يا أيبك.. ولا يناديه هكذا
صداقة بل احتقاراً..)
فارسهدین ئهقطای ویستی ئهمیرهیهکی ئه‌یوبی داخوازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی
له ناو خه‌ڵکیدا خۆی وانیشان بدات که ئه‌م پێشتره بۆ فه‌رمانڕه‌وای میسر
چونکه ئه‌م خاوه‌نی جه‌نگی منصورهیه به‌سه‌رکردایه‌تی ئهقطای بووه
ده‌یویست خۆی له‌به‌رچاوی گه‌لی میسردا خۆشه‌ویست بکات ئه‌یبه‌ك له
ده‌سه‌ڵات دابماڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به هۆکاری شهجهرهتولدوره بوه به
مه‌لیك که مه‌مالیکه ئه‌وا ئه‌م ئافره‌تێکی ئه‌یوبی ئازاد ماره‌ده‌کات!..
ئه‌یبه‌ك هه‌ستی به جموجۆڵی ئهقطای کردبوو ده‌یزانی چی له
ژێرسهردایه،نیازی هه‌یه کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی به‌سه‌ر ئهیبهکدا بکات
بۆیه ده‌یه‌وێت ژنی ئه‌یوبی بێنێت، ئه‌یبه‌ك بڕیاری دا که ئهقطای
بکوژرێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که نیازی بووه بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات فه‌رمانی
ده‌رکرد بۆ کوشتنی!..
به‌ڵێ فه‌رمانه‌که جێبرجێ کرا له (٣)مانگی شه‌عبان ساڵی(٦٥٢)هیجری فارسهدین ئهقطای کوژرا به‌ده‌ستی مه‌مالیکی معزی..!
له‌دوای کوشتنی ئهقطای گۆڕه‌پانه‌که چۆڵ بوو به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌یبه‌ك
له‌هه‌مان کاتدا له‌ده‌سه‌ڵاتی شهجهرهتولدورهی که‌م کردبووه‌وه،
سه‌رکه‌وتبوو به‌سه‌ر مه‌لیکه‌کانی شامدا و خه‌لافه‌ی عه‌باسی دانی
به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئهیبهکدا نابوو، له‌دوای ئه‌وه‌ی کهئهقطای کوژرا
مه‌مالیکی به‌حری صاڵحی بوون به دوو به‌شه‌وه.. به‌شێکیان چونه په‌نای
شهجهرهتولدوره به‌شێکی تریان چونهپاڵ مه‌مالیکی معزی وه‌لائیان بۆ
ئه‌و دوپات کردوه..
به‌م شێوه مه‌مالیکی به‌حری که چونه پاڵ شهجرهتولدوڕه هیچی بۆ نه‌کردن
نه‌یتوانی تۆڵه‌یان بۆ بکاته‌وه زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی مه‌مالیکی به‌حری
صاڵحی که له‌په‌نای شهجهرهتولدورهدا خۆیان په‌نا دابوو ئه‌ویان
به‌سه‌رکرده ده‌زانی، که زانیان هیچی بۆ ناکرێت زۆربه‌یان هه‌ڵهاتن بۆ
ناوچه‌کانی شام له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه روکنه‌دین بێبرس چوه لای ئه‌میری
خائین و خۆفرۆش ناسر یوسف که خاوه‌نی حه‌ڵه‌ب زۆرێك له ناوچه‌کانی
کوردستان بوو،چونکه ده‌یزانی که ئهقطای کوژرا کوشتنی ئه‌ویش ئاسان
ده‌بێت، نه‌ی ده‌توانی بڕوات بۆ فه‌ڵه‌ستین چونکه هه‌موو ئه‌و ناوچانه
له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئهیبهكدا بوو بۆیه بێبرس ناچار روویکرده لای ناسر
یوسف، شهجهرتولدورهیش له‌داخی ئهوکارهنهی ئه‌یبه‌ک زۆر ناره‌حه‌ت بوو
کورد ووته‌نی خه‌ریك بوو ئاگری له خۆی به‌رده‌دا، بۆیه بیری کردوه که
پلانێکی نوی به‌کار بیه‌نێت له‌به‌رانبه‌ر ئهیبهکی مێردی ..
هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌یبه‌ك له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات خۆی قایم
کردبوو هیچ شتێک رووی نه‌دا به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شهجهرهتولدوره
نه‌مابوو ئه‌وه‌ی ئه‌و بیری لێده‌کردوه بۆی نه‌چوه سه‌ر له‌دوای حه‌وت
ساڵ به‌وشێوه به‌رده‌وام بوو ڕه‌وشه‌که و ئیبهك رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێز تر
دهبووو چونکه سه‌رکردایه‌تی هه‌موو سوپا له‌ده‌ست که‌سێکی وه‌ك سیفه‌دین
قطز دابوو که لای خه‌ڵکی زۆر خوشه‌ویست بوو به دیندار ده‌ست پاك ناسرا
بوو، ئه‌یبه‌ك ده‌یزانی که شهجهرهتولدوره ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی
لێبکاته‌وه، به‌ڵام نه‌یده‌زانی چی له‌ژێر سه‌ردایه بۆیه وویستی دووری
بخاته‌وه به‌ته‌واوه‌تی.. ژنێکی تری به‌سه‌ردابێنێت، له‌دوای ئه‌و حه‌وت
ساڵه واتا له‌ساڵی (٦٥٥)هیجری ژنی هێنا به‌سه‌ر شهجهرتولدورهدا که
کچی ئه‌میری موسڵ بوو که پێشتر باسمان کرد له به‌شی یه‌که‌مدا که‌چه‌نده
پیاوێکی خائین خۆفرۆش بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستی تێکه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ
ته‌تاردا ئه‌ویش به‌دره‌دین لؤلؤء بوو!..
کاتێك شهجهرتولدوره زانی که ژنی به‌سه‌ردا هاتوه، به‌مه ئاگر تێچوو
غیره‌ی زۆری ده‌کرد ،وائێستا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ماوه له مه‌مالیکی
به‌حری صاڵحی هه‌موو ئه‌و دهسهڵاتانهئاوا بووه،هه‌موو خه‌ڵکی وه‌لائیان
هه‌یه بۆ مه‌مالیکی معزی له میسردا پێگه‌یه‌کی زۆر به‌هێزیان
هه‌یه،بۆیه بیری کردوه که میرده‌که‌ی خۆ بکوژێت،پێشتر تۆرانشای کوشتبوو
ئاسان بوو به‌لایه ناوی کوشتن بهێنێت بۆیه بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجام دا گوێ
نه‌دا به‌وه‌ی خه‌ڵکی چی ده‌ڵێن با هه‌ر بۆخۆیان بڵێن، ئه‌وکاره‌ی
ئه‌نجامدا میرده‌که‌ی خۆی کوشت که مه‌لیك عزه‌دین ئه‌یبه‌ك بوو له دوای
حه‌وت ساڵ فه‌رمانڕه‌وای له وولاتی میسر به‌مه‌یش کۆتایی هات به
ده‌سه‌ڵاتی معزی له میسردا، شهجهرهتولدوره له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا دوو
سوڵطانی کوشت یه‌که‌میان تۆران شاه ئه‌وی تریان عزه‌دین ئه‌یبه‌ك له‌ساڵی
(٦٥٥)هیجری به‌م ڕووداوه لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر مێژوو داخرا..
سه‌یفه‌دین قطز توانی ئه‌م تاوانه‌ی ئاشکرا بکات له‌گه‌ڵ کوره‌که‌ی
عزه‌دین ئیبهك که له‌ژنێکی تری بوو ناوی نوره‌دین بوو خێرا چون
شهجهرتولدورهیان ده‌ست گیر کرد هێنیانه به‌رده‌م دادگا..
دایکی نوره‌دین که ژنی یه‌که‌می عزه‌دین ئیبهك بوو داوای کرد که
بیده‌نه ده‌ست ئه‌و بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه ..ئه‌بوو مهرگیکی زۆر کاره‌سات
باری برده‌سه‌ر شهجهرهتولدوره، دایکی نوره‌دین هه‌موو جارهیهکانی خۆی
کۆکردوه به قاپقاپ(نه‌علێك که به ته‌خته دروست کرابێت) دیان به‌سه‌ر
شهجهرهتولدورهدا کوشتیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و کوشتنه شه‌رعی نه‌بوو،
به‌ڵکو کوشتنیکی ژنانه‌ی به‌حت بوو! که کرا پێشتریش ئاماژه‌مان پێداوه
له باسی کوشتنی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی موسته‌عسیم بلله ئه‌ویش هه‌روا کوشتیان
ته‌تاره‌کان، ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی مێژووه‌یش داخرا.
ئه‌وا سازای خوای گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ڕچاوی شه‌ریعه‌تی خوا و گه‌له‌که‌یان نه‌که‌ن که موسڵمانانن..
له دوای مردنی مه‌لیك ئه‌یبه‌ك کوره‌که‌ی خرایه جێگای که ناوی نوره‌دین
عه‌لی بوو، ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵ بوو، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی
عزه‌دین ئیبهك بیعهتیان دا به نوره‌دین، چونکه ئه‌و شیاو نه‌بوو بۆ
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه، به‌ڵام سیفه‌دین قطز له پشتی وه‌ستا خه‌ڵکی وه‌لائی
باشیان هه‌بوو بۆ قطز بۆیه که ئه‌و بهیعيتی پێدا هه‌موو به‌دوایدا
به‌یعه‌تیاندا به نوره‌دین عزه‌دین ئه‌یبه‌ك له‌ساڵی (٦٥٥)هیجری
به‌ڵام حاکم و فه‌رمانڕه‌وای میسر له‌ڕاستیدا سه‌یفه‌دین قطز بوو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت..
سه‌یفه‌دین قطز کیه؟
سه‌یفه‌دین قطز یه‌کێکه له گه‌وره پیاوانی مێژووی ئه‌م ئیسلامه که
پێشه‌نگ ڕابه‌ره بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌م ئیسلامه .. ناوی ڕاستی خۆی
(مه‌حمودی کوڕی مه‌مدوده)له بنه‌ڕه‌تدا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌میری
موسڵمان له‌دایك بووه،قطز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت کوڕی خوشکی جه‌لاله‌دینی
خهواریزمهیه ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان کرد که ئه‌و کاته‌ی
هه‌ڵدێت له‌ده‌ست ته‌تار بۆ هندستان ته‌تار هه‌موو خێزانه‌که‌ی ده‌گرێت
زۆرێك له بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌رده‌بڕن ئه‌وی که لێدهردهچن کۆمه‌ڵ مندڵێكن
یه‌کێك له‌وانه ئه‌م منداڵه‌یه که‌ناوی قطزه ووشه‌ی قطز ووشه‌یه‌کی
تهتاریه واتا سه‌گی دڕ یاخود به‌هێزو به‌توانا زۆر چالاک دیاره به
منداڵی زۆر به‌تواناو به‌هێز بووه، بۆیه ته‌تار ئه‌م ناوه‌ی
لێناوه،پاشان له بازاڕی کۆیله‌کان ده‌فرۆشرێت له دیمه‌شق که‌سێکی کوردی
ئه‌یوبی ده‌یکڕێت و ده‌یبات بۆ میسر له ناو مه‌مالیکی معزیدا
په‌روه‌رده‌ده‌بێت، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌بێته ده‌ستی ڕاستی عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك
و سوپاسالاری ئه‌و..
قطز له ماڵی مه‌لیکه‌کانی خهواریزمدا له‌دایك بووه منداڵی له‌ویدا
بردۆته سه‌ر پاشان که کراوته به‌نده وه‌ك هه‌موو مه‌مالیکه‌کان له
میسر به باشرتین شێوه په‌روه‌رده بووه خۆی که‌سێکی زیره‌ك چاو نهترسو
ئازا بووه زۆر شاره‌زابوه له دینی ئیسلام زۆر زانا بوو به شه‌رع،
هه‌رگیز له دوژمانی نه‌ترساوه، ئه‌وه‌ی که زیاتر توانی دابویه.. ئه‌وه
بوو که خۆی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌له‌کی ناودار بوو خوشه‌ویستی ناو
خه‌ڵک بوو، که‌سێکی ووته ڕوان زۆر ره‌فتار جوان بووه..
په‌رورده‌ی دین ئیسلام و په‌رورده‌ی سه‌ربازی ئیسلام به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌نگی دابوه له قطزدا ره‌حمه‌تی خوای لێبێت..
بگه‌ڕینه‌وه ناو ڕووداوه‌کان له میسر..
پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌دوای کوشتنی تۆران شاه و دوای هاتنت
شهجهرهتولدوره و عیزه‌دین ئیبهك پاش کوشتنی ئه‌و که خێزانه‌کی بوو
ئه‌ویش کوژرا پاشان نوره‌دین ئه‌یبه‌ك کرایه فه‌رمانڕه‌وا به سه‌رپه‌رستی
قطز..
هه‌وه‌ك چۆن خه‌ڵکی میسر دژی شهجهرهتولدره هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان له
مزگهتهکانهوه ده‌نگ به‌رز بووه، به‌هه‌مان شێوه دژی نوره‌دین
ئه‌یبه‌ك ڕژانه ناو بازاره‌کان به فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و منداڵه ڕازی
نه‌بوون، ئه‌وه‌ی که زۆر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی گه‌رم کرد ده‌یویست نوره‌دین
ئه‌یبه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات دابماڵن مه‌مالیکی به‌حری وصاڵحی بوون خۆیان
ده‌یانویست که فه‌رمانڕه‌وای بگرنه‌ده‌ست، چونکه یارمه‌تیان بۆ ده‌هات
له شامه‌وه له مه‌مالیکی به‌حری ڕاکردوه‌کان له شام وویستایان شۆڕش
بکه‌ن دژی نوره‌دین ئه‌یبه‌ك ده‌ستیان کرد به پلاندانان ، به‌ڵێ چه‌ند
شۆڕشك کرا له‌وانه که‌زۆر کاریگه‌ری بوو له‌سه‌ر ده‌ستی (سنجری حه‌ڵه‌بی)
روویدا ئه‌و ده‌یویست فه‌رمانڕه‌وای بکات ، به‌ڵام قطز هه‌موویانی ده‌ستگیر
کرد خستنیه زیندان بۆ ئه‌وه‌ی ڕهوشهکهتێک نه‌ده‌ن،هه‌ندێك له
مه‌مالیکی به‌حری ده‌ستگیر کرد و بۆ ئه‌وه‌ی بیر له شۆڕش نه‌که‌نه‌وه
هه‌ندێکی تریان هه‌ڵهاتن بۆشام بۆلای سه‌رکرده‌کانی تریان که له‌سه‌رده‌می
عیزه‌دین ئه‌یبه‌ك هه‌ڵهاتبوون بۆ شام،پاشان که له‌وێ کۆبونه‌وه
ئه‌میره‌کانی ئه‌یوبی ئاماده‌یان کردن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ میسر چونکه هه‌ر
بیریان له‌وه ده‌کردوه که بیخانهوه ژێر رکێفی ئه‌یوبیه‌کان مه‌مالیکی
صاڵحی چاوه‌رێ که‌سێکیان ده‌کرد یارمه‌تیان بدات له ئه‌میره کانی
ئه‌یوبی، که‌سێك که ئاماده‌ی خۆی بۆ ده‌ربڕین..به‌ناوی(مغیث دین عومه‌ر)
که ئه‌میری (کرک له ئوردن)بوو، سوپای ئاماده‌کرد بۆیان به‌ڵام خۆی
که‌سێکی زۆر لاواز بوو له به‌رێوه‌بردن کاری سه‌ربازیدا، به‌ڵام زۆر
به‌رچاو ته‌سك بوو ده‌یویست میسر بخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆی، سوپای
ئاماده‌کرد هاته ناو خاکی میسر ، قطز بۆی ده‌رپه‌ڕی وه‌ك شێر ڕیگای لێگرت
که زیاتر پێشڕوهی بکات بۆ ناوخاکی میسر ناچار له مانگی ذولعقده له
ساڵی (٦٥٥)هیجری گه‌ڕایه‌وه دواوه چونه‌وه جێگاکانی خۆیان به‌ڵام
له‌دوای ساڵێك واتا(٦٥٦)هیجری بیریان لهوکردوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ داگیر
کردنی میسر، به‌ڵام قطز به کژیانه چووه له‌به‌رده‌میاندا وه‌ستایه‌وه..
ئه‌و کاته‌ی که مغیث دین عومه‌ر ویستی که میسر داگیر بکات ساڵی(٦٥٦)هیجری
مانگی به‌هاری کۆتایی ئه‌و ساڵه بوو که دوومانگ بوو ته‌تار شاری
به‌غدادی داگیر کردبوو له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپا دژی ته‌تار کۆ بکاته‌وه دژی
موسڵمان شه‌ری ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌م حه‌قه ناوی لێبنێن گێژی سیاسی که
توشی ئه‌و ئه‌میرو دهسهڵاتدارهنهی موسڵمانان بووبون..
پێشتر ئاماژه‌مان پێدا که هۆلاکۆ له مانگی سه‌فه‌ری ساڵی(٦٥٦)هیجری شاری
به‌غدادی گرت، پاشان رووی کرده شام بۆ میافهرقین له ره‌جه‌بی ساڵی (٦٥٦)
هیجری ،پاشان هۆلاکۆ هه‌ر به‌رده‌وام له ووڵاتی فارسه‌وه به کوردستاندا
ده‌هات بۆ داگیر کردنی شام و ناوچه‌کانی تری عێراق له‌ساڵی (٦٥٧)هیجری،
توانی هه‌ر له‌و ساڵه‌دا (نصیبین و هره و بیره)و تاکو ناوچه‌کانی حه‌ڵه‌ب
داگیر بکات، دیاره هۆلاکۆ ده‌یه‌وێت هه‌موو شام بخاته ژێر رکێفی خۆی ،
گومانی تێدا نیه دوای شام سه‌ره‌ی میسره..
قطز ره‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت خۆی ئاماده‌کرد که چۆن ڕوبه‌ڕوی ته‌تار
بهێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته منداڵێکه و خه‌ڵکی زۆر
دڵخۆش نین به‌و منداڵه له هێزو توانی ئه‌وده‌وڵه‌ته که‌م ده‌کاته‌وه
کهمنداڵێك مه‌لیكیان بێت،دوژمنیش ته‌تار بێت به‌و هێزه گه‌وره‌ی که
هه‌یه‌تی، ئه‌م خۆی بۆ خۆی گاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ ده‌رونی خه‌ڵکی دروست
ده‌کات به‌گشتی توانای روبه‌روبوونه‌وه‌یان که‌م ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ی
خه‌ڵکی تر له‌هه‌وڵی ئه‌ودابێت که شوڕش بکات، فه‌رمانڕه‌وای منداڵێکی
وایان نه‌وێت.
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی که پێش هاتوه ته‌تاریش واله
ده‌رگاکانی ووڵاتی میسر ڕاوه‌ستاوه، خه‌ڵکی ناڕازین به نوره‌دین عه‌لی
چونکه منداڵه، قطز ناچار بریارێکی زۆر ئازایانه‌ی دا که ئه‌وی له‌سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵات هێنایه خواره‌وه خۆی چووه جێگای نوره‌دین عه‌لی، خه‌ڵکی
به‌گشتی ده‌یانزانی که قطز خۆی فه‌رمانڕه‌وای میسره ئیتر ئه‌م
ته‌مسیلیه چیه ده‌یکات له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی بۆیه کاره‌که‌ی زۆر جێگای
لۆمه‌کردن نه‌بوو،به‌ڵام به‌م کاره‌ی قطز جوگرافیای هه‌موو دنیا ده‌گۆڕێت
به‌ڵکو مێژووی هه‌موو دنیادهگۆڕێت..
له خاکی میسر چاکسازی گۆڕان رووده‌دات به‌ڵام گۆڕان چاکسازی راسته‌قینه که جێگای لاسای کردنه‌وه‌ی موسڵمانه‌نه..!
مه‌نهه‌جێکی نوێ له‌و سه‌رده‌مدا پیاده ده‌کرێت که ده‌کرێت هه‌موو خه‌ڵکی موسڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه چاوی لێبکات!..
هه‌ندێك ئاڵا هه‌ڵده‌کرێت که ئاوابوونی ئاسته‌مه‌و که‌وتنی ئاستنگه، ئه‌توانن نه‌وه‌کان چاوی لێ بکه‌ن!..
سوپایه‌ك ئاماده ده‌کات که زۆر له‌دێر زه‌مانه‌وه ئاماده نه‌کراوه،
ئێوه‌ی ئیسلامی ده‌توانن لاسای سوپاکه‌ی قطز بکه‌نه‌وه.. وانه‌یه بۆ
ئێوه بۆ ئه‌مڕۆ!..
رۆژێکه که له‌رۆژانی پێش‌و ناچێت گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، ئێوه‌ی ئیسلامی
ده‌توان رۆژانی خۆتان بگۆڕن وه‌ك پێشهنگهکانتان که چۆن گۆڕیان..!
ئه‌مه‌نه هه‌مووی چۆن ڕوویدا؟
ئه‌مه وانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه پێویستی به به‌شیکی تره که باسی عین جالوته..
چاوه‌ڕێبن له به‌شی سێیه‌مدا بۆتان باس ده‌که‌م به پشتوانی خوای موته‌عال
لێره‌دا ئه‌ومان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، له کۆتایی دا ده‌بێت که‌سێك ئه‌و
خه‌ڵکه کۆبکاته‌وه تابتوانرێت ئه‌و خه‌ڵکه ئاماده بکاته‌وه بۆ کاری
ئیسلامی تا ڕابوونی ئیسلامی به‌ره‌و پێش به‌رێته‌وه چونکه پارچه‌پارچه‌ی و
کێشه‌ی نێوانیان به‌ره‌و دوایان ده‌بات چۆن ئه‌و کاره بکرێته‌وه..
که‌واته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌نه‌ی که له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێدا
ئه‌ویه هه‌تا موسڵمانان له‌گه‌ڵ یهکتریادا ناکۆك بن سه‌رکه‌ون ئاستمه و
له بازنه‌ی بهتڵدا ده‌سوڕێنه‌وه ده‌بێت خۆیان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی کێژی
سیاسی بکه‌ن وه‌ك که‌فی سه‌ر ده‌ریان لێدێت و لێهاتوه بایه‌ك بێت له
رۆژئاوا ئه‌وا رووه ئه‌وێ ده‌یانبات،خۆ ئه‌گه‌ر با که له رۆژ
هه‌ڵاته‌وه بێت ئاراسته‌یان ده‌گۆڕێت به‌روه ڕۆژ هه‌ڵات..
ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم واصبرو، إن الله مع الصابرين
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م ئاماده کردوه که چۆن ده‌ست بکرێته‌وه به‌کاری ئیسلامی
له باسی دهاتووماندا شیکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خشه ده‌که‌ین له سه‌ر
بناغه‌ی مێژوو جۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌کردنه‌وه باس ده‌که‌ین
(وأسأل الله أن يجعل لنا في التاريخ عبرة)امین
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَاد
(جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش
من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا و پشت به خوا ده‌به‌ستم،
چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.)