13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆران رونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی سێ بێ سه‌روشوێنه ئیسلامیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
بنه‌ماڵه‌ی سێ بێ سه‌روشوێنكراوی ئیسلامییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدانی خێوه‌ت ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی كوره‌كانیان كه له‌ساڵی 2003وه بێسه‌روشوێنن، له‌به‌رامبه‌ردا ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رونكردنه‌وه‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێ:"ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه".
ئه‌مه ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه :
له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه به‌ناوی كه‌سوكاری سێ كه‌سی بێ سه‌روشوێنه‌وه ئاڕاسته‌ی رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتمانی و فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له كوردستان و عێراق كراوه ده‌رباره‌ی چاره‌نوسیان، له وه‌ڵامدا به‌پێویستی ئه‌زانین ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بۆ خاوه‌نی نامه كراوه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی هانی داون و رای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه:
1 – ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن كه‌ساڵی (2003)ه ، هێشتا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه.
2 – ئێمه له‌كاتێكدا هاوسۆزی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری هه‌ركه‌سێ، كه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ سه‌روشوێن كرابێ، داوایان لێ ئه‌كه‌ین له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ته‌وه سۆراخی كوڕه‌كانیان بكه‌ن.
3 – به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاگاداری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و لایه‌نه‌ی رای سپاردون ئه‌كه‌ین، كه پێویسته رێگه و شوێنی پێویست بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ روداوێكی نه‌خواستراو رونه‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆباڵی قانونی و سیاسی هه‌ر روداوێكی نه‌خواستراو ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا حكومه‌تی و سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم.
ژوری ڕۆژنامه‌وانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
13/7/2013