13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان " دوو فرۆكەخانە لە باكوری كوردستان دەكاتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا، دوو فرۆكەخانە لە باكوری كوردستان دەكاتەوە و یەكێكیان ناو دەنێت (شەرەفەدین ئێلچی) كە كەسایەتیەكی كوردی ناوچەی شرناخە و ساڵی پار كۆچی دوای كرد.
رۆژی هەینی 12ی تەمموزی 2013، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە شاری بینگۆڵً لە باكوری كوردستان فرۆكەخانەیەكی كردەوە، كە بۆیەكەم جارە فرۆكەخانە لەم شارەدا بكرێتەوە.
لە مەراسیمی كردنەوەی فرۆكەخانەكەدا ئەردۆغان پەیمانی زیادكردنی وەبەرهێنانیدا لەباكوری كوردستان بەتایبەت لەدوای پرۆسەی ئاشتی كە ئێستا لە توركیا بەرێوەدەچێت.
ئەردۆغان گوتی:"پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەوبێ و تا ئێتسا بە سەركەوتوویی بەرێوەدەچێ، ئێمە هەواڵی خۆشمان لەم ناوچانەپێدەگات و هیواكانمانی بەرزكردۆتەوە".
هەروەها بەڵێنی ئەوەشیدا " كۆتای ئەم مانگە لە شرناخ فرۆكەخانەیەك دەكاتەوە وە ناوی دەنێت (شەرەفەدین ئێلچی) كە كەسایەتێكی ناسراوی كوردی خەڵكی شرناخە و ساڵی پار كۆچی دوایی كرد"