17/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حاكم شێخ له‌تیف: كوردستان دابه‌ش بووه بۆ میرنشینی بارزان و تاڵه‌بان
شێخ له‌تیف مسته‌فا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لهفراكسوێنی گۆڕان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پارتی و یه‌كێتی كوردستانیان دابه‌شكردووه بۆ میرنشینی بارزان و تاڵه‌بان.
له‌تیف مسته‌فا، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمهلاَیهتی فه‌یسبووك، نووسیوییه‌تی: پارتی و یه‌كێتی 22ساڵه كوردستانیان بۆ دوومیرنشین دابه‌شكردووه‌و به‌شێوه‌ی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی چاخه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌ورپا، هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان دابه‌شكردووه.
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا، له‌تیف مسته‌فا ده‌ڵێ: هه‌ركاتێكیش ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌گرێ، راسته‌وخۆ تۆمه‌تی بۆ دهبهخشێننهوه.