17/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمڕۆ لە تەقینەوەیەکدا ٦٥ کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ دوشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوە چەند ناوچەیەکى عێراقی هەژاند و بەپێی
ئامارە سەرەتاییەکانیش تائێستا (65) کەس بەهۆیانەوە بونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، کە بەهۆی تەقینەوەی
بۆمبێکەوە لەناو کافتریایەک لەناوچەی تاجی نزیک بەغدا (7) کەس کوژراون و
(20)ی دیکەش بریندرابون.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ لە تەقینەوەیەکی دیکەدا کە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسى
کردوەتە ئامانج لە دۆرە، دو کەس کوژراون و سیانی دیکەش برینداربون، هەروەک
لە شاری فەلوجە و لە ئەنجامى تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا سێ کەس کوژران و (30)
کەسی دیکەش برینداربون.
ئەو تەقینەوانە دواى زنجیرەیەک تەقینەوەى دیکە دێت کە دوێنآ لە چەند
ناوچەیەکى جیاوازى وڵاتدا ئەنجامدران و (184) قوربانیان لێکەوتەوە،
بەشێوەیەک سەرچاوە ئەمنی و پزیشکیەکان بڵاویانکردەوە ئەو تەقینەوانەى لە
رێی ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکرا و بۆمبی چێنراو و بۆمبی لاستیکی و تەقینەوەی
خۆکوژییەوە ئەنجامدران (184) قوربانی لە شارەکانی بەسرە و بەغدا و موسڵ و
نەجەف و واست و بابل و کوت و ئەبو غرێب لێکەوتوەتەوە.