وانەی پێنجەم
باوك و دایك دەرگای بەهەشتی تۆن، مافی دایك و باوك لەسەر ئەولادی فەرمانی
خوای گەورەیە دەبێ بەجێ بهێنرێت، خوای گەورە لە قورئانی پیرزۆدا لە زۆر
شوێندا باسی گەورەی فەزڵی دایک و باوکی کردوە بۆمان.
سەرگەورەی ماڵ خۆشەویستیی و سۆز‌و ئامێزێکی بێوێنە بۆ جگەر گۆشەکانی دایك و
باوکە، ئەم ناوە جوانە خوای گەورە ناوی لێناون ( الأم، الأب )، کەچی لە
کۆمەڵگای ئیسلامی‌دا دەبینین خۆشەویستی و بەزەیی نەماوە لەنێوان ڕۆڵەکان دا،
کوڕ لەگەڵ باوک و دایک قسەناکات، کچ سەرپێچی باوک و دایکی دەکات، هیج سۆز‌و
ڕەحمێک نەماوە لە زۆربەی خێزانەکاندا دەبینین ڕێزی باوک و دایک ناگرن دەنگ
بەرزدەکەنەوە بەسەریاندا، ئاخ و ئۆف دەکەن بەدەستیانەوە یاخود هەر
تەمەنیان بەرەو پیربوون دەڕوات بەرەو خانەی بەساڵاچوانیان دەبەن ، ناتوانن
کچ و کوڕەکانیان خزمەتیان بکەن .
دایک و باوك دەرگایەکن لە ڕوی تۆدا کراوونەتەوە ڕێزیان بگرە خزمەتیان بکە
ڕاپێچت دەکەن بۆ بەهەشتی خودا، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: (وَقَضَىٰ
رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا
إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا
تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا
كَرِيمًا). سورة الاسرا‌ء / آیة ٢٣
واتە: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن،
هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك
یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له
ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا
مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ
بێت.
---------------------------------
*** (ڕازیکردنی دڵی دایك و باوك ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣