14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
6 کارگێڕ لقى پارتى دەستیان لەکارکێشایەوە
سەرچاوەیەکی حزبی لە لقی حەڤدەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە: زۆرینەی ئەندامانی كارگێڕی لقەکە ئەندامێتی خۆیان هەڵپەساردووە و دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
سەرچاوەکە ویستی ناوی نەهێنرێت بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە کە: ٦ ئەندام لەکۆی ٨ ئەندام لە لقی حەڤدەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەڵسوکەوتە نەشیاوەکانی بەرپرسی لقەکەیان ئەندامێتی خۆیان هەڵپەساردووە و وازیان هێناوە.
زیاتر وتیشی: ئەو ٦ ئەندامە لە کوردی یەزیدین، بەدووریشی زانی ئەم هەنگاوە پەیوەندی هەبێت بە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم دواییە.
ڕوونیشی کردەوە گە: ڕێوشوێن و پەیوەندی دەستی پێکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەم ڕۆژانەدا بەشێوەیەک کە هەموو لایەک پێی ڕازی بن.
قەزای شەنگال دەکەوێتە 124 کلم لە ڕۆژئاوای موسڵ، یەکێکە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی کوردستان و زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە کوردی یەزیدین