14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی پێداگری ده‌كات
وته‌بێژێكی پارتی جه‌ختده‌كاته‌وه كه پێش خستنه راپرسی، گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه و بارزانیش نابێت به سه‌رۆك كۆمار.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌ر له خستنه ڕاپرسی مه‌حاڵه.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، به سایتی كۆمه‌ڵنیوزی راگه‌یاندوه: پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور بكرێت، كه هه‌مو لایه‌نه سیاسی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تێدابێت، به‌ڵام ده‌بێت سازانهكه بۆ ئه‌وه بێت ده‌ستور بخرێته راپرسیه‌وه دوای پرۆسه‌ی راپرسی هه‌موار بكرێته‌وه" .
ئه‌و لێدوانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی دوای ئه‌وه هات، كه وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندبو كه ده‌بێت له ماوه‌ی دو ساڵی درێژكراوه‌ی بارزانیدا، ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار بكرێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له سلێمانی ئاماژه‌ی بهوهشكردوه "پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به یاسای درێژكردنه‌وی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور، رای دژ به‌یه‌كیان هه‌یه به تایبه‌تی له ورده‌كاریه‌كاندا"
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس لهوهدهكهن كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "با خه‌ڵكی كوردستان له‌وه دڵنیابێت نه كاك مه‌سعود و نه كاك نێچیر و نه هیچ كه‌سێكی ماڵی بارزانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق ناچێته به‌غدا".