14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هیوای میرزا سابیر:ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مانی تیرۆركرد
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو پێی وایه كه به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نایاسای و ناشه‌رعییه و تیرۆری په‌رله‌مانه.
هیوای میرزا سابیر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند "كه تێپه‌ڕاندنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات له په‌رله‌مان نایاساییه و به‌و بڕیاره‌یشیان په‌رله‌مانیان تیرۆركرد"
وه‌خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو كه سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه نه‌كاتو وه له‌ئه‌گه‌ری واژۆكردنیشی هه‌ڵوێستی جدییان ده‌بێت.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌كه له 30ی مانگی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تا 1/11/2013 وه ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌سه‌ند كرد.