وانەی شەشەم
زۆربەمان باوەشمان کردوە بەم دنیایە و ڕەزیل و چروکیەك ڕوی تێکردوین ،
ناتوانین دەست و دڵێکی باش لەم دنیایە بەدەست بهێنین تا لە قیامەتدا
پاداشتێک لای خوای گەورە وەرگرین ، خێرکردن و سەدەقەکردن مرۆڤ بەختەوەر
دەکات ، لەکاتێکدا دەبەخشیت دڵخۆش دەبیت هەروەکو چۆن وەرگرەکەی دڵخۆش
دەکەیت، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت( إِنَّ الْمُصَّدِّقِينَ
وَالْمُصَّدِّقَاتِ وَأَقْرَضُوا اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعَفُ
لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌ كَرِيمٌ ﴿١٨﴾ سورة الحدید / آیة ١٨
واتە: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێرخوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی
که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا
ده‌به‌خشن، ئه‌وانه چه‌ند بەرامبەر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی
به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه.
هەروەها پێغەمبەری خوا دەفەرموێت ( الصدقة تطفی خطیئتە)
واتە: سەدەقەکردن هەموو هەڵەو تاوانێك دەشواتەوە.
*هیوادارم لە بەخششکاران بین بتوانین دەست گیرۆیی ماڵی فەقیرو هەژاران
بکەین بەتایبەت لەم مانگە پیرۆزەدا پرۆژەی خەیریی زیاتر بتوانێ لە خزمەت
خەڵکیدا بێت، هەموومان لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەداین و لەئاست خۆمانەوە
هاوکاری خۆمان بە بەخشینی پارەو ماڵ و خۆراک برسێتی هەژاران بشکێنین، خوا
بمانکاتە ئەو کەسانەی کە لەقیامەتدا پاداشتیان دەردرێتەوە کەلەدنیادا
سەدەقەیاند اوە... اللهم امین.
-----------------------
*** (الصدقة ) یەکێکە لە ووتە ڕۆژانەی مانگی ڕەمەزانی ٢٠١٣