12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی هه‌زار باڵۆن بۆ كۆبانێ هه‌ڵئه‌دات
سبه‌ی شه‌و له‌شاری سلێمانییه‌وه هه‌زار باڵۆن بۆ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵئه‌درێت.
قاوه‌خانه‌ی كولتووری له‌شاری سلێمانی شه‌وێكی سلێمانی رووناك ده‌كاته‌وه بۆ هاوپشتیكردنی كاره‌ساتی كۆبانێ، ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌ڵدانی باڵۆن.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی قاوه‌خانه، چالاكییه‌كه به دروشمی (شەوێک بۆ هاوپشتی کردن لەکۆبانی) به‌رێوه‌ده‌چێت‌و تێیدا هەزار باڵۆن بەسەر ئاسمانی شاری سلێمانیدا هه‌ڵئه‌درێت، ئه‌مه‌ش وەک ڕەمزو بەرخۆدانی کانتۆنی کۆبانێ کە نزیکەی یەک مانگە له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
مەڕاسیمەکە کاتژمێر (7)ی ئێوارەی ڕۆژی 13/10/2014 لە پارکی ئازادی (سەکۆی ئازاد) بەڕێوە ئەچێت.
هاوکات گروپی هانا سندوقێکی پاڵپشتی دا ئەنێت بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی وە چەندین وتار‌و بەیاننامە ئەخوێنرێتەوە وەکو پشتگیریێک بۆ ئەو کانتۆنە.
د.ع