12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی بەهادلی : ئەمریكا دەیەوێت بەبیانووی داعش جارێكی دیكە عێراق داگیربكات
پەرلەمانتاری كوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر رایگەیاند، "هەوڵەكانی ئەمریكا لە عێراق بۆ لێدانی داعش سست و لاوازن و ئەمریكاش زیاتر مەبەستێتی بە بیانوی بەگژداچوونەوەی تیرۆر جارێكی دیكە عێراق داگیر بكات" .
بەهادلی زیاتر وتی : ئەمریكا لە بەرنامەیدایە عێراق بۆسەر 3 هەرێم دابەش بكات و پلانێكی ئەمریكیش لەسەر مەسەلەیە هەیە و بەبیانوی تیرۆر دەیەوێت بۆ عێراق بگەرێتەوە.