له ئێواره‌یه‌کی ساردی ساڵی 2002 دا خه‌م خه‌یاڵ له ده‌روازه‌ی مندا
خه‌ریکبوو ده‌ڕوایه‌وه ، ڕه‌مه‌زانێکی زۆر خۆش بوو دڵم ئارامی گرتبوو ،
ئه‌و ساڵه به ڕۆمان و شعری ته‌راویح وا به‌سه‌ته بووم .
هه‌میشه ئاوازی من له سوره‌تی(الكهف ) , (الأخلاص) و ) ( الواقعة ) , (
الرحمن ) دا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ، ئێوارانی به‌ربانگم به سێ ده‌نک خورما و
له پاشاندا به ته‌له‌فۆنێک بۆ دایکه خه‌م خۆره‌که‌م ، فرمێسک له چاو
قه‌تیس ماوه‌که‌م ده‌شکاند ، تاماندووی کاری دهسهعاتم له ده‌نگی ئه‌و دا
بێ که پێم ده‌ڵێ : ڕۆلهَ به و دوعا و نزا خێرانه بی که من بۆتی
ده‌که‌م .
له پاشاندا خۆشه‌ویستی ئه‌م ئایینه وای لێ کردبووم که له ووڵاتی
تاراوگه دا ئولفه‌تم گرتبوو به دوو هاوڕێ ی خۆم که هه‌ردووکیان وا
به‌سته‌ی دینی پیرۆزی ئیسلام بوون .
ده‌بوایه سه‌عات چواری ئێواره ئه‌وان ڕۆژویان بشکاندایه به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که من سه‌عات شه‌ش له کار ته‌واو ده‌بووم وه خۆشه‌ویستیان بۆ من
چاوه‌ڕێ یان ده‌کرد وه هه‌موومان به‌یه‌که‌وه ڕۆژمان ده‌شکاند ،
تادوازهی ڕه‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه بردمانه سه‌ر .
به‌ڵام ئێواره‌یه‌کیان زۆر به په‌له ده‌ستم له ئیش هه‌ڵگرت زۆر غه‌ریبی
دایکمم ده‌کرد ، دڵم وه‌ک باخه هه‌ناره‌کانی شاره‌بان و سێوه لا
سوره‌کانی بلکیان و باخه ترشه‌که‌ی سه‌ر ودێمهکه که چۆن شه‌ماڵێک
لاروله‌نجه ی پێ ده‌کات ئاوا بیر وهۆشم یادی ووڵاتی بێ که‌سی ده‌کرد .
که له کاره‌که‌م ده‌ستم هه‌ڵگرت به خێرای ده‌ستم خسته ناو گیرفانی
کۆته سارد و سڕه‌که‌م ، به فریش پڕوشه‌ی ده‌کرد ته‌نانه‌ت برژانگه‌کانی
چاوومی گرتبوو به ئاسته‌م به‌رپێی خۆم ده‌بینی ، به‌ده‌م خه‌یاڵه وه
سه‌رکه‌وتم به‌ره‌و ماڵی ساردووسڕم که وتمه ڕێ به‌ڵکو حه‌سانه‌وه‌م له
مه‌حزونی نه‌جاتی بێت .
پشویه‌کی خۆشه‌ویستی و ده‌ست نوێژێک بۆ ئارامی دڵ و ده‌رونم بگرم ، چونکه
هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی که خه‌فه‌ت بارده‌بم بیر له وه ده‌که‌مه‌وه که
چۆن چڵکی تاوان به ئاوی ده‌ست نوێژ پاک که‌مه‌وه .
که گه‌یشتمه به‌رده‌رگای باڵه‌خانه‌ی ماڵه خنجیلانه‌که‌م ، له‌به‌رده‌م
ده‌رگای ئه‌و بالًَهخانهیهدا گوێم له ده‌نگی گریانێکی ناسک و زۆر
مه‌حزوون بوو . سه‌رنجی ڕاکێشام سه‌یرم کرد له‌به‌رده‌می ده‌رگاکه دا
کیژۆڵه‌یه‌کی ئه‌گریجه ڕه‌ش دانیشتبوو ، سه‌ری خستبووه سه‌ر باڵه‌کانی و
بۆ زه‌وی سه‌ری شۆڕ بو بوو .
چیچکهیهکی نه‌رم و به‌رده‌میشی سێ چوار دڵۆپی فرمێسکی چاوی ته‌ڕی کرد
بوو زۆر ئاسته‌م بوو به‌لامه‌وه ده‌بێ له‌م وڵاتی باکوره دا که ئازادی
ڕههادراوه به ئافره‌تان بۆ ده‌بێ ئه‌م ناسکه به‌م شێوه‌یه ئه‌شک و
حه‌سره‌ت ده‌رببڕێ.
له‌و کاته دا وه‌یلێ له حالًَی دڵم وه‌یلێ له ناڵه‌ی خه‌مم
پێم ووت به‌زمانی باکور سڵاو .....
ئه‌و زیاتر هه‌نسکی هه‌ڵده‌دا و منیش زیاتر خه‌فه‌ت بارتر ده‌بووم دووباره پێم ووت ....
ئه‌گه‌ر ده‌کرێت یارمه‌تیت به‌م
ئه‌گه‌ر سه‌رماته من ده‌توانم بت به‌مه لای خۆم
ئه‌که‌ر پێویستت به پاره‌یه ئه‌وه لای من ئاسانه
گه‌ر برسیته نانت به‌مێ وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی با به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ت
به‌رم . دیار بوو قسه‌کانی من کاریگه‌ر بوون چونکه له ناخی دڵه‌وه
ئاراسته‌م کرد بۆیه به که‌ساسی سه‌ری به‌رز کرده‌وه وه‌دیم تاڵی
ئاڵۆزکاوی قژی به ڕوومه‌تی فرمێسکاوی یه‌وه وه‌ستاوه و شکوفه‌ی خه‌می
لێده‌وه‌رێ . هه‌ناسه‌ی له تاوههنسک سه‌مفۆنیای گریانی لێده‌باری .
به تێڕامانێکه‌وه و به لێوێکی چرچی خه‌مباره وه به‌منی ووت...
تۆ خه‌ڵکی چ ووڵاتێکی ؟
زۆر خێرا ووتم : من کوردم .
بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌تی و شهرهفمهندایهتی کورد ده‌ربخه‌م
له بیرم دێت له ئه‌سته‌مبوڵ هاوڕێ یه‌کی پیرم هه‌بوو زۆرم خۆش ده‌ویست .
پێ ی ووتم : له ووڵاتی غه‌ریبستان تا ده‌توانێ کاری جوان که چونکه تۆ کاره‌کته‌ر و شانۆمهندی ووڵاتهکهتی .
بۆیه خێرا ووتم : کوردم .
که‌چی ئه‌و زیاتر فرمێسکی وه‌ک هێشوی به‌رسیله‌ی ترێ سپیکه ده‌هاتنه خوارێ .
پێی ووتم به زمانی شیرینی کوردی .
نه‌فره‌ت له تۆ و له ووڵات و له خاک و ئاوت
هه‌ر که‌متیارێکی کورد بوو به ناوی ئازادی ده‌روازه‌ی له‌شی منی ئازاد کرد
من سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئێوه‌ی کوردم ماڵی وێران و ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌رما خواردووی ئێوه‌ی کوردم ...
له دوایدا خێرا بێده‌نگ بوو سه‌ری خسته‌وه سه‌رباڵه‌کانی وه هه‌ر هه‌نسکی هه‌ڵده‌دا .
زۆر سه‌رسام بووم له توڕه‌ی ئه‌و نامۆیه وه ترسی ئه‌وه‌م لێ نیشتبوو
گه‌رمن خۆم توڕه‌که‌م ده‌ترسام هه‌وری ڕه‌شی توڕه‌ی ئهوزیاتر بێت و من هیچ
له‌و تێنه‌گه‌م .
بۆیه کورده نامۆسی سه‌رم شۆرکرد له‌به‌رده‌می ئافره‌تێکدا و به‌ڵام به
ده‌نگێکی سامناک پێم ووت : خوشکی خۆشه‌ویست تۆزێک هێمن به من ته‌نها
مه‌به‌ستم چاکه‌یه و به‌دوای خێردا ده‌گه‌رێم .
چونکه که‌وتوومه‌ته ووڵاتێک خێر له ناویدا زۆر ئاسته‌مه .
له‌پاش چاکه‌و پیاوه‌تی قسه‌م پێ ده‌ڵێیت وه به خراپه ناوی ووڵاته بێ که‌س و خامۆشه‌که‌م ده‌بیت . گه‌ردنت ئازاد بێت .
له‌به‌ر خوا پاشان له‌وانه‌یه ده‌رده داریان کردبێتیت ، به‌ڵام ئازیز من
له‌م دنیا نهم بیستوه وه نهم دیوه که په‌نجه‌کانی ده‌ست وه‌ک یه‌ک بن
، به هه‌رحاڵ من گومانم له خه‌مباری تۆدانی یه تۆ ئازادی وه هه‌ر
ئازادیشه که تۆی هێناوه ته به‌ردرگای ماڵه‌که‌ی من .
ئازادی یه تۆی له خێزانت دا بڕاندوه وه ده‌نگ به‌سه‌رمندا به‌رزده‌که‌یته‌وه که ده‌ستی یارمه‌تیت بۆ درێژده‌که‌م .
به‌ڵام به‌رهه‌رحاڵ فه‌رمووده‌ی پیاوێکی به‌رزم بیرکه‌وته‌وه .
ده‌ڵێ :له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا وه‌ک دارێکی به‌ردار بن ئه‌گه‌ر به‌ردیان تێگرتن
ئێوه به‌رهه‌میان تێ بگرن . من هیچ خراپه‌یه‌کم نه کردووه .
بۆ دوا جار پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر یارمه‌تیت پێویسته با یارمه‌تیت به‌م
ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به کوردی قسه‌ت کرد ، هه‌ر چه‌نده زۆر ناشرین
دوایت به زمانه‌که‌م ، به‌ڵام دوا جاریش ده‌ڵێم گه‌ردنت ئازاد بێت .
سه‌ری به‌رزکرده‌وه به‌ده‌می چکهیهکی زۆر سه‌یری کرد .
پێ ی ووتم :
بڕۆ من پێویستم به تۆنییه و عه‌ره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه .
به‌س ئه‌گه‌ر ده‌کرێت ده‌رگاکه له دوای خۆت دامه‌خه باسهرمام نه‌بێت چونکه هاڵاوێکی گه‌رم دێت له‌وێ وه .
به‌ڵام ووشه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌م زۆر پێ ناخۆش بوو وه جوابم نه‌دایه‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵکێشی باڵه‌خانه‌که ڕۆشتم .
تا هاتمه ماڵه‌وه و ده‌رگای ژووره‌که‌م کرده‌وه .
براکانم دانیشتبوون چاوه‌ڕێشیان ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌مان یه‌کتری خۆش ده‌ویست
ڕۆحمان تێکه‌ڵی ڕۆحی یه‌کتری بوو بوو هه‌میشه به ئازار و خه‌می
یه‌کتریمان ده‌زانی بۆیه خێرا (( سه‌رخێڵ )) ووتی : (توانا ) ی برام بۆ
خامۆشی و بزه‌ی ئێوارانت نی یه .
(( یوسف )) ووتی : ( سه‌خێڵ ) وازی لێ بێنه تۆ ئه ته‌وێت به ئاسانی توشی
خه‌می بکه‌یت من ده‌زانم برسییه‌تی و زۆر ماندووه له هه‌مان کاتیش‌دا
بیری دایکی ده‌کات بزانه دوای ئه‌مانه و ته‌راویحیش وازمان لێ دێنێ که
که‌سمان بخه‌وێن .
من و ( سه‌خێڵ ) پێکه‌نینمان به قسه‌کانی ( یوسف ) ده‌هات .
نانیان تێکردوو منیش به‌زۆر توانیم که‌وچکێک بۆ ده‌مم به‌رم هه‌ر خه‌یاڵم
لای ئه‌و کچه بوو . زوو زوو ده‌م ووت تۆ بزانه لێم پرسی ناوی چی یه؟
بۆ خۆش به‌ختی ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه‌ش من قاپ و قاچاخ بشۆم که ناخۆشترین کاربوو به‌لای منه‌وه .
ووتیان : هه‌سته ئه‌وه (( ئیزرائیل ))چاوه‌ڕێ ته له‌به‌رده‌می سنگه‌که دا بڕۆ به‌لۆعه‌ی مردن بکه‌ره‌وه و لاشه‌ی خۆت بشۆ .
به ته‌وه‌زه‌لی هه‌ڵسام ده‌ست بکه‌م به قاپ شۆردن . که سه‌یرم کرد سابوون نه‌مابوو پرسیام کرد : ئه‌رێ برایان سابوونمان نی یه .
هه‌موو سه‌ری یه‌کمان کرد ( یوسف ) ووتی : ویستم بیکرم له یادم چوو
ئه‌گه‌ر ده‌توانی له جیاتی من تۆ پانتۆڵه‌که‌ت له پێ دایه با من خۆم
نه‌گۆڕم ئه‌چی بیکریت ؟
خێرا ووتم : به‌سه‌رچاو ئه‌ویش سه‌رسام بوو . له‌و بیره دا نه‌بوو که به و ئاسانی یه من رازی بم ، به‌ڵام ڕازی بووم .
موگناتیسێک ڕای ده‌کێشام ئه‌ویش ئه‌و کیژۆڵه‌ی به‌رده‌رگای باڵاخانه‌که بوو.
که چوومه خوارێ دیم ئه‌و جێگایه چۆڵ و هۆڵه زۆرم پێ ناخۆش بوو وه‌ستام و
هه‌ڵوێسته‌یه‌کم کرد پرسیم له خۆم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه چی بوو بۆ ئه‌و
کیژه شه‌رمه‌زاری یه بۆ تۆ
دڵیشم ده‌یوت نابابه تۆ ده‌ته‌وێت خێر بکه‌ی خێرا به خۆمم ووت ڕاسته من
ده‌مه‌وێت خێر بکه‌م ، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌ستم نه‌که‌ووت ئه‌و خێره .
بۆ دواجار دوای هیقی دڵی خۆم که‌وتم له دوڕیانی خێرکردن و به‌زه‌یم بۆ
ئه‌و کچۆڵه ، ملی ڕێگام گرتوو به‌ره و ( سابوون ) کڕین که‌وتمه ڕێ
تاقاپه کان بشۆم که هه‌ریه‌که‌یان له ڕه‌نگێک بوون ، هه‌ر له قاپی
قه‌ره‌چ ده‌چوون .
چه‌ند هه‌نگاوێک دوور که‌وتمه‌وه له کڕێوه‌ی بهفروتاریکی ئه‌و زستانه .
ملی ڕێگام گرتبوو له پێشی خۆم سه‌رم هه‌ڵبڕی دیم دووگه‌نجی سۆماڵی
له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باکوردا به‌سه‌ر لاشه‌ی ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌وه وه‌ستابوون
منیش زوو ناسیمه‌وه که خۆیه‌تی ئه‌وه‌یه که من گلاراو بووم به شوێنی
دا .
خێرا ده‌ستم خسته ژێر سه‌ری و وا خۆم نیشان دا که ده‌یناسم خێرا ووتم :
کێ وای لێ کرد . گه‌نجه‌کان ترسان پاشه‌کشه‌یان کرد ووتیان ئێمه ئاگادرای
هیچ نین ته‌نها بینیمان که له‌وێ دا درێژ و بێ هۆشه . جار‌و باریش هه‌ڵده
له‌رزێ ئه‌وان ڕۆشتن به‌ڵام ئافره‌ته‌که‌ی باکور له‌گه‌ڵمدا مایه‌وه پێ ی
ووتم : ده‌یناسی ؟
ووتم : به‌ڵێ.
ئه‌ویش ووتی : ئه‌م ناسیاوه‌ی تۆ کۆردۆین ، هێرۆین ، مۆرفین یان حه‌شیش وه‌یان تلیاکی ساده به‌کاردێنێت .
زۆر ترسام ووتم : تۆ باسی چی ده‌که‌ی ئه‌و هیچ له مانه به‌کار ناهێنێت ،
به‌ڵکو ته‌نها توشی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی بووه تۆزێ بێتاقه‌ت بووه
به‌زه‌رده خه‌نه‌یه‌که‌وه پێ ی ووتم (OK) .
منیش خێرا به ده‌ستی یه‌که‌م ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ئامبولانس ( ئۆتۆمۆبیلی فریاگوزاری نه‌خۆش خانه ) .
ناونیشانی جێگاکه‌م پێ ووت پشتی ئه‌و کچه‌شم خسته سه‌ر ئه‌ژنۆم به چاکی
کۆته‌که‌م سه‌ریم داپۆشی تا تۆزێک گه‌رمی بێته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه
(ئه‌مبولانس ) هه‌ر نه‌گه‌یشت . خۆشم له سه‌رما دا هه‌ڵده‌له‌رزیم بێ
ئه‌وه‌ی که‌سێک لێم بپرسێ ئه‌رێ کابرا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته چێتان
به‌سه‌رهاتووه ته‌نها به لامدا تێده‌په‌ڕین و زوو زووش ده‌یان ووت ئه‌ی
بێ چاره وه‌ک نهم بینین که دوو مرۆڤی ڕۆحانی بین ته‌نها خۆمان به‌لای
یه‌کتره‌وه ئاراممان گرتبێ زوو زووش له دڵی خۆمدا ده‌موت بڵێ ی ئه‌و
ئافره‌ته ڕاست بکات ئه‌مه تلیاکی بێت هه‌ر له دووڕیانی دڵی خۆمدا
مابوومه‌وه ده‌مووت خێرکه خێر ئه‌مه پێویستی به تۆیه هیچ نه‌بێت
کورده هاوڵاتی خۆته ئافره‌تیشه ئاگادار به .
له پڕ لوره‌ی ئوتۆمبێلی ئامبولانسم گوێ لێ‌بوو هه‌ستامه‌وه ڕووم کرده
ئه‌وان به ده‌ستم سه‌رنجی خێرایی ئه‌وانم ڕاکێشا بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌نه
لامان گه‌یشتن و به چاپوکی هه‌ڵیان گرتوو پێیان ووتم : بۆ وای لێهاتووه .
ووتم : نازانم به‌س ئه‌وه‌نده ده‌زانم که ئه‌مه کورده و خهلًَکی
ووڵاتی منه . ته‌نها حه‌زم کردوه یارمه‌تی بده‌م ده‌توانم له‌گه‌ڵتانا
بێم بۆ یارمه‌تی ئه‌و نه‌وه‌ک زمان نه‌زانێت تا یارمه‌تی ئه‌ویش بده‌م
ڕازیم کردن به‌و ووته ووتیان باشه .
له‌گه‌ڵ ته‌رمی بێ هۆشی ئه‌و دا که‌وتینه ڕێ تاگه‌یشتنه جێگای مه‌به‌ست که نه‌خۆشخانه بوو، به‌منیان ووت : ناوی چی یه ؟
ووتم : نازانم .
ووتیان بگه‌ڕێ بزانه ناسنامه‌یه‌کی پێ یه ؟
ده‌ستم کرد به گیرفانی دا یاداشت نامه‌یه‌ک له گیرفانی دا بوو .
له یاداشت نامه‌که دا نووسرا بوو . ( ترێ جمال فره‌ج ) له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌ستی یه‌کی دا .
خێرا ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ئه‌و ژماره‌یه زه‌نگی ئه‌و ژماره‌یه له گێرفانیدا لێ ی ده دا .
ئیتر بۆ دوا جار گومانم نهماکه ئه‌مه ناوی خۆیه‌تی و ته‌نها ( 50 کرۆن )
ی تێدا بوو ( پاره‌ی نه‌رویجی ) له به‌ینی یاداشت نامه‌که دا بوو له‌وێ
تا سه‌عات هه‌شتی شه‌و من له هۆڵی چاوه‌ڕێ چاوه‌ڕێ ی ترێم ده‌کرد .
ده‌م ووت : ده‌بێ ئاخۆ نه‌خۆشیه‌که‌ی چی بێت یا خود ئه‌م بێ چاره‌یه تووشی
چی بوو بێ په‌ره‌ستارێک هاته لام ووتی : ترێ پێویستی به که سێکه له
ژووره‌که‌یدا بێ کاتێک که به ئاگا بوو . پێویستی به که‌سێکه که له‌لای
بێت بۆئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ته دا ئارام بێته‌وه .
لێم پرسی حالهَ’ته‌که‌ی چی یه ؟
ووتی : ئه‌وه ئیشتی من نی پێت بڵێم.
منیش ووتم :باشه . چووم بۆ ژووره‌که‌ی وه‌ک زۆپای دار خه‌فه‌بوو بوو
هه‌ناسه‌ی قوڵی هه‌ڵده‌کێشاو ، منیش به‌زه‌یم پیا ده‌هاته‌وه حه‌زم نه‌کرد
به‌لایه‌وه دانیشم خێرا چووم ده‌ست نوێژێم گرتوو ده‌ستم کرد به نوێژکردن
نوێژی عیشا و تهراویحم هه‌ر له ژووره‌که‌ی ئه‌و دا کرد و جاروباریش
دوعای خێرم بۆ ده‌کرد که خوای گه‌وره شیفای به خێری بۆ بنێرێت و بیخاته
سه‌ر ڕێگای ڕاست .
له ڕکاتی کۆتایی نوێژدا بووم هه‌ڵسایه‌وه به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه سه‌یری
منی کردوو به بێ ده‌نگ دانیشت هیچی نه ووت تامن له دوعا و وویردهکانم
بومه‌وه منیش خێرا هه‌ڵسامه سه‌ر پێ و ووتم : خوشکی ئازیز سڵاوی خوات لێ
بێ شوکور بۆ خوا باشیت ، چی حه‌ز لێ ده‌که‌یت بۆت بێنم من که لێره‌م
ته‌نها ده‌موێت خزمه‌تی جه‌نابتان بکه‌م له‌به‌ر خاتری خوا .
له بیریشت نه چێت زۆر دوعام بۆ کردی که خوای گه‌وره شیفای به ڕه‌حمه‌تت بدات چاک بیته‌وه جا چیت ئه‌وێ بۆت بێنم .
ئیتر زۆر به که‌می خۆم پێشان دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی شه‌رمی بشکێت و به
ئاسانی قسه‌م له‌گه‌ڵ دا بکات . ئه‌ویش به شه‌رمێکه‌وه له ژێر لێوه‌وه
پێ ی ووتم :
زۆر حه‌زم له شیرینی یه ئه‌گه‌ر ده‌کرێت بۆم په‌یدا بکه‌یت .
ووتم :به‌سه‌ر چاو هه‌ر تۆ و شیرینی ، هه‌ر ئێستا تۆ خۆت شیرینی خۆشکی
شیرینم ده‌ستی کرد به پێکه‌نین و پێ ی ووتم به ڕاستی تۆ لایه‌قی هه‌موو
شتێکی باش و جوانیت ئه‌توانم بپرسم ناوی به‌ڕێزتان ؟
منیش ووتم : ( ترێ ) خان من ناوم ( توانا ) یه و کوڕێکی زۆر به توانام
هه‌ر دووکمان ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین . من به پێکه‌نینه‌وه ده‌رگاکه‌م
کرده‌وه و به رهو فرۆشگای ناو خه‌سته‌خانه‌که که‌وتمه ڕێ .
له ناو فرۆشگاکه دا هه‌ندێ شیرینم بۆ کڕی زۆر به خۆشحاڵی گه‌ڕامه‌وه بۆ
لای که چووم ڕاکشابوو که منی بینی خێرا به ئه‌ده‌به‌وه هه‌ڵسا و
ووتی : ببوره.
منیش ووتم : خوای گه‌وره بمان بوورێت ئارام به جه‌نابتان چۆن پێتان خۆشه ئاوا درێژبن ئازادن .
پرسی لێم چۆن ناوی منت زانی ؟
بۆم باس کرد به‌سه‌رهاته‌که ، زۆر ئاسته‌م بوو به‌لایه‌وه .
پێی ووتم : توو خوا لێم ببوره.
منیش دووباره ووتم : خوای گه‌وره بمان بوورێت . من ته‌نها مه‌به‌ستم
چاکه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه دا . ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێم قبوڵ بکات .
ووتی : زۆر ناوی خوا ده‌به‌یت بۆ شتێک هه‌یه له‌م که‌ونه‌دا ناوی خوا بێت ؟
به زه‌رده خه‌نه‌یه‌که‌وه پێم ووت : ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری خوا نه‌بوایه من یارمه‌تی تۆم نه ئه‌دا .
زۆر بوون ئه‌وانه‌ی که به‌لاتا تێده‌په‌ڕین و بڕوایان به خوا نه‌بوو که تۆیان ده‌بینی وازیان له لاشه‌ی تۆ ده‌هێنا و ده‌ڕۆشتن .
سه‌ری داخست و
ووتی : ببوره .
منیش ووتم : خوا بت بورێت .
ووتی : گوایه بۆیان باس کردوم که ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دین هه‌یه
ئافره‌ت زۆر به که‌م سه‌یر ده‌که‌ن به‌ڵکو هه‌میشه وه‌ک کاره‌که‌رێک یان
ژماره دوو سه‌یری ده‌که‌ن .
خێرا پێم ووت : ( ترێ ) خان ، ئه‌وه‌ی که جه‌نابتان فه‌رمووتان ته‌نها
قسه‌ی کۆمه‌ڵێک نه‌زانن و بێ ئاگایانه له دین به تایبه‌ت له دینی
پیرۆزی ئیسلام . که من زۆر وابه‌سته‌م به دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه .
هه‌ر ئه‌ویشه فێری کردووم ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بکه‌م بۆ خه‌ڵکی لێ
قه‌وما و بێ هیچ مه‌به‌ستێک چاوه‌ڕوانی که‌ره‌می خوای گه‌وره بم پاشان
فێری کردم که ئافره‌ت و پیاو وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکه‌م ، به‌مانای ئه‌وه‌ی
که هه‌ر دووکیان مرۆڤن ، به‌ڵام له بیرت نه چێ له دینه‌که‌ی مندا به
هه‌شت و خراوه‌ته ژێر پێ ی تۆ به‌ڵام ئه‌و وه‌عده بهمن نه دراوه .
ئایا کامیان مافیان زۆر تره ، وه له ئاینی مندا پاداشتی چاکه و خراپه
وه‌ک یه‌ک به‌شدارن ، به‌ڵام چۆن شه‌و و ڕۆژ هه‌یه شه‌و تامی تایبه‌تی خۆی
هه‌یه و ڕۆژیشیش تامی تایبه‌تی خۆی،به‌ڵام به هه‌ر دووکیان ده‌وترێت
زه‌مه‌ن ئاوا ژن و پیاویش تامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به هه‌ر دووکیان
ده‌وترێت مرۆڤ .
زۆر جوان گوێ بیستی قسه‌کانم بوو خێرا ووتی : به خوا ڕاسته تاکاتێ له
ووڵاته‌که‌ی خۆم بووم منیش وا به‌سته بووم به ئایینه‌که‌ی تۆ زۆر باش بوو
ڕێز و حورمه‌تێکی باشم له‌ناو خه‌ڵکی و که‌س و کاردا هه‌بوو به‌ڵام به‌دا
خه‌وه هه‌موویم له ده‌ست دا .
وا به ته‌نها له ناو ئه‌م جێگایه دا بێ که‌س که‌وتووم و گۆرانی بۆ ته‌نهایم ده‌ڵێم :
منیش کردم به قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵیدا و خێرا پێم ووت که‌واته ئێوه‌ی
ئافره‌ت هیچ نرخێک بۆ پیاو دانانێن که‌چی خۆتان داوای مافه‌کانیش له ئێمه
ده‌که‌ن ئه‌ی من که‌س و برای تۆ نیم مه‌گه‌ر پیاو لای ئێوه ژماره دووه .
ده‌ستی کرد به پێکه‌نین و ووتی :
توانا به‌ڕاستی من له ئاستی تۆ دا شه‌رمه مه‌زارم نازانم چیت پێ بڵێم مه‌گه‌ر بت کوژم ئه‌و جا چاکه‌ی تۆ به‌مه‌وه .
منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ووتم ...
نه‌وه‌ڵڵا چاکه‌ی وام ناوێت تۆ من بکوژیت ئیتر ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین و
هه‌ندێ نوقڵیشمان خوارد که مێک بێ ده‌نگی ڕووی تێ کردین .
بێ ووت و وێژ ..
ووتم : ئه‌توانیت باسی ئه‌م بێ تاقهتیهی خۆتم بۆ بکه‌ی بۆ گیرۆده‌ی به گریانه‌وه ؟
ترێ ووتی : باس و به‌سه‌رهاتی من زۆر درێژه چۆن ئافره‌ت ده‌که‌وێته ناو
خوێن و بۆگه‌ن ناشرینه‌وه باسه‌که‌ی منیش باسی شه‌رمه‌زاریه ، باسی خۆمت
بۆ بکه‌م یان کڵۆڵی و بێ ئاگایم له دونیا و ساویلکهیم له به‌رامبه‌ر
مرۆڤه‌کاندا و دڵ‌پاکی خۆم بۆ خه‌ڵک .. نازانم له کوێ وه ده‌ست پێ بکه‌م
با ناوی لێ بنێم شه‌وی سوور وه له شه‌وی سوره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م .
شه‌ش مانگ له‌مه و به‌ر جه‌ژنی له دایک بوونی من بوو له قوتابخانه نهم
ویست که‌س بزانێ به‌ڵام دوو هاوڕێ ی کوردم له‌گه‌ڵدا بوو پێیان ووتم تۆ
ده‌بێت به ( 25 ) ساڵ جوانترین ته‌مه‌نی مرۆڤه ... ئه‌مانه‌و چه‌ند
قسه‌یه‌کی تر وای لێکردم که ڕازی بم به قسه‌کانیان به گوێیان بکه‌م
ئه‌ویشم به بیر دا هات ووتم : نه‌وه‌کو بڵێن ئه‌م ( ترێ ) یه نایه‌وێ
پارهبهکار بێنێت کچێکی ده‌ست داخراوه ووتم باشه چوینه ده‌ره‌وه
سه‌ره‌تا وتیان : ده‌چین بۆ کافێیه‌ک (قاوه‌خانه ) له‌وێ داده‌نیشین دوو (
که‌په‌چینۆ ) ده‌خۆینه‌وه که چوین دانیشتین و ده‌ستمان کرد به قسه‌ی
خۆش و گاڵته وگه‌پ له پڕ دوو گه‌نجی جوانخاس هاتنه لامانه‌وه و چۆنی و
چاکیان له‌گه‌ڵ ( ئاڤانی ) هاوڕێم کردوو ئاڤانیش ئێمه‌ی به ( نامۆ و ئازاد
) ناساند که گوایه ئه‌م دووانه هونه‌رمه‌ندن گۆرانی بێژن .
داوایان کرد که له‌گه‌ڵمان دانیشن .
ئاڤان ووتی : ئه‌مڕۆ جه‌ژنی له دایک بوونی ترێ یه . هه‌موو پیرۆز بایان
لێ کردم به‌ڵام ئازاد زۆر به شێوه‌یه‌کی سه‌یر سه‌یری منی ده‌کردوو ووتی :
هاوڕیان ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه وه‌ک دیاری یه‌ک بۆ ترێ خان پێم خۆشه من
بانگێشان بکه‌م وه من خاوه‌نی ئه‌م مێزه بم زۆر به به‌رده‌وامی ئه‌م
قسه‌یه‌ی دوباره ده‌کرده‌وه و وای له من کرد که ڕازی بم زۆر سه‌رنجی
منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و خێرا باسی ئه‌ده‌بیاتی کرێکاری کرد له‌سه‌ر ئازادی
مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئافره‌ت دووا ئیتر وام زانی که ئه‌مه باوکی (مارکس )
ه و له‌لای ( جامبۆلستار ) گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دایکیشی ( سیمون دیبۆفوار )
ه و باسی زۆربه‌ی تابلۆکانی فانکوخی بۆ ده‌کردم هونراوه‌یه‌کی تایبه‌تی
هه‌مبوو بۆ ژیان له ڕێگای بیر‌و هزری چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه باسێکی
فه‌له‌سفه‌ی ( بۆست مۆدێرنی ) بۆ کردم چونکه حه‌زم له فه‌له‌سه‌فه
ده‌کرد .
ئیتر زیاتر سه‌نجی ڕاکێشام زوو زووش ناوی منی ده‌هێنا و سه‌یری ده‌ست و
په‌نجه‌کانی ده‌کردم وام لێهات بوو به ئاراسته‌یه‌ک بڕۆم کهخهیاڵم له
ئه‌سپی ئه‌ودا تاو بده‌م زۆر به و قسانه‌ی سه‌رنجی منی گرت .
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی لێوه‌رگرتم تا کۆمه‌ڵێک کتێبم بۆ په‌یدا بکات ،
منیش زۆر به خۆشحاڵی یه‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌م دایه .ئه‌و ڕۆژه‌مان
به‌و شێوه‌یه برده‌سه‌ر به‌هه‌فته‌یه‌ک دوای دانیشتنه‌که‌مان له
کتێبخانه‌یه‌که‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردم ئه‌گه‌ر ده‌کرێت من ببینێ و چونکه
کتێبی باشی بۆ په‌یدا کردووم بۆ ئه‌وه‌ی بمداتێ ، منیش چووم بۆ کتێبخانه‌ی
گشتی بینم چوینه کافتریایه‌که‌وه ده‌ستمان کردن به قسه‌کردن زۆر باسی
ئازادی ئافره‌تی بۆ کردم .
ته‌نانه‌ت وام لێهات بوو وامده‌زانی ئافره‌ت سه‌رکرده و شای هه‌موو
بوونه‌وه‌ره‌کانه له ڕووی ئازادییه‌وه بۆیه زۆر به لێزانانه منی
ههلًَخهلهَتان و به شوه‌یه‌ک که منی کرده په‌یکه‌ری ( ڤینۆس ) و خۆشی
کرده به‌نده‌ی من ئیتر له‌باسی ئازادی یه‌وه به‌ره‌و خۆشه‌ویستی منی برد
و منی کرده خۆشه‌ویستی خۆی .
به ئازادی منی ههلًَخهڵه تاند تاوای لێهات هه‌موو له‌شی منی بۆ خۆی
ئازاد کرد وه زۆر دووری خستمه‌وه له دایک و باوک و خوشک و براکانم
گوایه که من ئازادم و پێویستم به که‌س نی یه .
تا به ئازادی بێ که‌س بووم ، ئازادیش دادی منی نه‌دا پاشان فێری شتێکی تری
کردم که ئه‌و ناوی لێنا بوو ( مه‌زاج ) من نهم ده‌زانی چی یه .
ڕۆژێک پێ ی ووتم حه‌زده‌که‌یت بڕۆین به‌ره‌و به‌هه‌شتێک که من و تۆ تێدا سه‌رکرده بین ؟
ووتم : به‌ڵێ .
پێ ی ووتم : بۆنی ئه‌م سپیایه بکه و نزیکی بکه‌ره‌وه لای لوتت بزانه
چه‌ند جوان مه‌زاجت خۆش ده‌بێت هه‌رچی ووت کردم ، کردم ، کردم ، کردم تا
به ئازادی ڕسوای کردم له کۆتایشدا فڕی ی دامه سه‌رجاده و توانایه‌ک منی
بۆ خۆی هه‌ڵگرته‌وه .
که‌مێک بێ ده‌نگ بوو دڵی پڕ بوو له گریان هه‌ستم کرد فرمێسک به چاویدا
وه‌ک بۆلًَه ترێ دێته خوارێ وه له نێو چاوانیشیدا عاره‌قی شه‌رم ده‌تکێ
.
پێم ووت : ئارام به‌ره‌وه کۆتای به باسه‌که بێنه گرنگ ئه‌وه‌یه که تۆ
ئیستا له شوێنێکی هێمن دای وه برای خۆت له ته‌نیشته‌وه‌یه و
ئاماده‌یه هه‌موو خه‌مه‌کانت له کۆڵ بگرێت .
ترێ خان : پێویست ناکات ئاوا به کوڵ بگریت ئارام به ، شه‌ویشمان دره‌نگ
کردوه من ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه تۆش پشویه‌کی ئه‌رخه‌وانی بده .
سبه‌ینێ خوا یار بێ دێمه‌وه لایت ، تکایه هه‌ست به هیچ ناڕه‌حه‌تی یه‌ک
مه‌که وه‌ک پێش تریش پێم ووتی مه‌به‌ستی من ته‌نها چاکه‌یه وه ده‌مه‌وێت
که له ده‌روازه‌ی خێر دا ئارام بگرم .
جارێ به خوات ده‌سپێرم من ده‌ڕۆم ئه‌وه‌شت له بیر نه‌جێ ئه‌و خوایه‌ی من
سپارده زایه ناکات ده‌ستم کرد به گیرفانمدا تا مه بلهغێک پاره‌ی بۆ
به جێ بێڵم نه‌وه‌ک پێویستی به پاره بێ . پاره‌که‌م خسته ژێر
سه‌رینه‌که‌ی و سه‌رم داخست و گه‌ڕامه‌وه دواوه دووباره ماڵ ئاوایم
لێکرد.
له ژێر لێوه‌وه ووتی : خوات له‌گه‌ڵ ، به‌ڕاستی نمونه‌ی مرۆڤ ئه‌توانم له تۆ دا ببینم ماڵ ئاوا .
هێدی هێدی که وتمه ڕێ له‌و شه‌وه دا خۆشی یه‌ک به‌ری دڵمی گرتبوو وه
ئارامیش وه‌ک چه‌رچه‌فێکی ناسک هه‌موو ڕۆحی داپۆشیبوم ، هه‌ر چه‌نده
کۆته‌که‌م له ژووره‌که‌ی ئه‌و دا به جێ هێشتبوو به‌ڵام سه‌رمای ئه‌و
باکورستانه هیچ کاری له لاشه‌ی من نه ده‌کرد بۆیه زوو زووش به ده‌م
ڕێگاوه ده‌مووت وه‌ره ئێستا بگه‌ڕێوه ماڵه‌وه به‌م هیلاکیه ده‌ست بکه
به قاپ شۆرین . که گه‌ڕامه‌وه هێشتا (سه‌رخێڵ ) و ( یوسف ) له ژێر
جێگا که یانه‌وه به بێ ده‌نگی و به چرپه‌وه باسی منیان ده‌کرد . گوێم
لێ‌بوو ( سه‌رخێڵ)ووتی : ئه‌وه ئه‌و زاڵمه گه‌ڕایه‌وه هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که قاپه‌کان نه‌شوات چۆن خۆی له ئێمه وون کرد ، ئێستا هه‌زار و
پێنج سه‌د عوزرمان بۆ دێنێته‌وه و ڕازیمان ده‌کات .
منیش چوومه نێوان هه‌ر دووکیان دانیشتم و پاڵم دا یه‌وه به دیواره‌که به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ئاهێکی خۆشیم هه‌ڵکێشا .
(یوسف ) ووتی : ده‌ی چیت پێ یه باسی بکه بۆمان نازانم پێت بڵێم دڵت خۆشه
یان بێزاریت . زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوت پرشنگی خۆشه‌ویستی ده‌ڕوێنێ و
ئاههکهشت له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ت حه‌سره‌تی مه‌ئیوسی پێوه دیاره لێت
تێناگه‌م ، جار‌و بار وا ده‌ت بینم که هه‌نگوینت له دار گوێز دا
دۆزیبێته‌وه و هه‌ناسه که‌شت ئه‌شک و خه‌فه‌ت تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت .
_ سه‌رخێڵ ووتی : واز له‌م قسه ئه‌ده‌بیانه بێنن چی بووه بیڵێ وامن خه‌ریکه گوێره‌که‌یه‌کم ده‌بێت.
منیش دیسانه‌وه ئاهێکی ترم هه‌ڵکێشا و ووتم جارێ پێم بڵێن قاپه‌کانتان
شۆردووه تاریکه هیچ نابینم چونکه ئه‌گه‌ر قاپه‌کانتان نه‌شۆردبێ توانای
ئه‌وه‌م نامێنێ که پێتان بلًَێم چی ڕوویداوه .
سه‌خێڵ ووتی : توانات هه‌بێ توانا گیان هه‌ر منی کڵۆڵ نیم ئه‌بێ له
زه‌حمه‌تا جێگری تۆ بم و له خۆشیشدا یوسفی برام جا له‌به‌ر ئه‌وه
قسه‌کانت بکه به ئارامی.
یه‌کسه‌ر باسی هه‌ناسه ساردی کچۆڵه‌یه‌کم کرد که به‌دوای ئازادی و
یه‌کسانی دا وێڵ بووه وه ئازادی وه‌ک زه‌رنه‌قوته‌ی بێ دایک برسی کردوه
وه‌ک مناڵانی بێ سه‌رپه‌رست که هیچ هه‌ستێکی نه‌بێت بۆ ژیان یه‌کسانی
ڕه‌قی کردبوه‌وه. تا له هه‌وری دنیادا وه‌ک ئاوێنه به مه‌لولی خۆی
له‌سه‌ر شه‌قامی ئه‌م ووڵاته‌دا ده‌بینیه‌وه وه‌ک بوخچه و پریاسکه‌ی ژنه
لادێ ی ته‌ڵاق دراو لوول کرا بوو له‌به‌رده‌می ده‌رگایه‌کدا به چیچکهوه
بوخچه‌که‌ی ڕۆحی ده‌می کرد بووه وه . پریاسکه‌ی نانه‌که‌ی که ڕووی کرد
بوو وه هه‌ناسه‌یشی وه‌ک به‌نه خوێنی شه‌ڕواڵ پیسه‌کان ڕه‌وابوو بووه
له نگێز بوو بوو هه‌ره‌س ماتی کرد بوو بورانه‌وه‌ش وه‌ک هاوسه‌ری ده‌مستی
له ملی ئه‌و کرد بوو خۆشی لێ بوو بوه‌وه دێوه زمه‌یه‌ک وه ئه‌و
چۆله‌که و په‌پولانه‌ی که خه‌یاڵی به هه‌شتین به سه‌رسه‌ری یه‌وه وه ک
مۆرفین و کۆردۆین سه‌مایان ده‌کرد تلیاک و حه‌شیش بوبونه ئه‌سپی سپی
باڵداربهرهو زه‌به‌لاحێکی بێبه‌زه‌ی هه‌ڵی ده‌گرت و ده‌یبرد بۆ لای
هێکسێک که به سحری ووته وای لێکردبوو له‌به‌ر ده‌میا وه‌ک یوسفی که‌نعان
خۆی نیشان ده‌دا.
تا ئێرهتێ گه‌یشتووم له وه زیاتر نه‌مویست درگای ده‌می ئه‌و زێرا به
بکه‌مه‌وه و بۆگه‌ن و هاڵاوهکهی به‌سه‌رمدا بێت بۆیه زوو خه‌فه‌م کرد
وه‌ک زۆپای دار هه‌موویم کرده ژیله‌مۆ له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دا دامنا و
خۆم ئاماده‌کرد بۆ مه‌ته‌رێزی شه‌ره‌ف به‌ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌م
گێرایه‌وه بۆ یوسف و سه‌خێڵ .
ئاگام له یوسف بوو که له تاواندا باوه‌شی کردبوو به بهتانیهکهیدا و
زوو زووش په‌نجه‌ی خۆی ده‌گه‌ست سه‌رخێڵ یش ده‌یووت کوا پاوهتی ؟ کوا
ئازادی ؟
ئه‌مه به‌س ته‌نها جێگایه‌تی بکوژرێ و له ناو قه‌بردا سه‌ربه‌ره‌و خواری
دابنرێ ئاخ و حه‌سره‌ت بو بونه گۆرانی له به‌ینی یوسف و سه‌خێڵ دا
یارییان ده‌کرد یوسف وه‌ک حه‌یرانی ده‌شتی هه‌وڵێر دهیسهندهوه و
سه‌رخێڵ یش وه‌ک مه‌قامی به‌یات و وه‌یلای بوو به‌لایه‌وه هه‌ر دووکیشیان
مۆره‌ی ڕقیان له من ده‌کرد که‌سێک نه‌بوو که ڕقی ئه‌وان دابمرکێنێته‌وه .
بۆ یه ووتم : من هیلاکم به یانی سپێده که نوێژمان کرد دوعای خێری بۆ
ده‌که‌ین له پاشان ڕووه و جه‌سته دا ڕووخاوو ڕۆحه به زیوه‌که‌ی ترێ
ده‌ڕۆین تا بزانێ که‌سێ کۆڵه‌که و سێ پایه له ڕووی ئه‌و دا دیوان ده‌گرن
.
یه‌کێکیان بۆژێر باڵی ڕاستی و یه‌کێکی که یان بۆ ژێر باڵی چه‌پی و ئه‌وی که‌شیان له پشته‌وه ئاماده باشی خۆیان دهربرن .
ببخهون تا به‌یانی خوا له سوڵتان محمود گه‌وره‌تره که چوینه لای شتی زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه .
ده خۆشه‌ویستان شه‌وتان شاد .
سه‌خێڵ له ژێر جێگاکه‌یه‌وه هه‌ر ئاخی قینی هه‌ڵده‌کێشا .
ئاخ چۆن که‌وتینه ووڵاتێک که غیره‌ت و شه‌ره‌ف مه‌نده‌ی بۆ ته هه‌ڵمی ئاو وه زۆر به ئاسته‌م ده‌بینرێت .
زوو زووش پرسیاری ده‌کرد ماڵی ترێ له کوێ یه و دایکی ترێ کێ یه و ئایا
باوکی ماوه ئه‌ی براکانی ئێشیان چی یه وه پرسیاری زیاتر و زیاتر .
پێم ووت : ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با بخه‌وێن به یانی خۆت ده‌توانی هه‌موو
پرسیاره‌کانتی لێ بکه‌یت ئێستا له کۆڵی من به‌ره‌وه هه‌ر ده‌ڵێ ی
پیرێژنه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی ئه‌وه‌نده پرسیار ده‌که‌یت .
توڕه بوو پێ ی ووتم : گه‌ردنت ئازاد نه‌بێت . ئیتر بێ چرپه لێ ی خه‌وت
تاکاتی نوێژ ، هه‌ڵساینه‌وه و من خۆم گۆڕی و یوسف و سه‌خێڵ خێرا به
دوامدا هه‌ڵسانه‌وه ده‌ستم کرد به پێ که‌نین ووتم :
ئه‌گه‌ر ئه‌وه کوڕ بوایه ده‌هاتن له‌گه‌ڵمدا .
یوسف پێ که‌نی و سه‌خێڵ ووتی من نایه‌م ئه‌گه‌ر بێم خۆ له به‌ر خاتری
تۆیه دانیشت و ده‌م و چاوی دا به‌یه‌کدا من هه‌ر به پێ که‌نینه‌وه خێرا
چوومه لای ده‌ستم خسته سه‌ر شانی ماچی سه‌ریم کرد .
ووتم :ئه‌وه چی یه شێته گیان که‌س ناوێرێ بڵێ به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه .
یوسف ووتی: ناماسکارای پێوه‌یه باوی کل نه‌ماوه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه
هه‌ڵساوه و پێڵاومان کرده پێمان و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه که‌وتینه ڕێ به
قسه‌ی خۆش و گاڵته و گه‌پ چوینه ناو نه‌خۆشخانه‌که‌وه .
یوسف ووتی : توانا بڕۆ پێ ی بڵێ که ئێمه هاتووین بۆ لای نه‌وه‌ک ئاماده نه‌بێ با ئاگادار بێ .
منیش ووتم :باشه چوومه ژووره‌که‌ی سه‌یرم کرد له ژووره‌که‌یدا نه‌بوو وا
هه‌ستم کرد که چو بێت به لایه‌کدا یان ئیشکی تایبه‌تی هه‌بووبێت زۆر
چاوه‌ڕێم کرد به‌ڵام هه‌ر دیار نه‌بوو چووم له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌که
پرسیارم کرد له په‌ره‌ستارێک ووتی : که ئه‌م شه‌و دره‌نگ ڕای کردووه وه
نازانین که به‌رو کوێ ڕۆشتووه ، به‌ڵام ئێمه به تۆ ههڵخهلهتاین
ووتمان که لایدا ده‌مێنیته‌وه تۆ چۆن خوشکی خۆت له‌و کاته‌دا به‌جێ
ده‌هێڵیت ئه‌ی دکتۆر پێی نه ووتی که نابێت پاره یان شتی گران به‌های پێ
بێت وه‌ک زێڕ و زیوو.
زۆر سه‌رسام بووم ووتم : نه‌خێر نه ئه‌و خوشکی منه و نه دکتۆر هیچی به
من ووتوه په‌ره‌ستاره‌که ووتی که ترێ له ناو په‌رتوکی زانیاری
نه‌خۆشخانه‌که‌دا ناوی تۆی به برای خۆی بردووه به داخه‌وه ئه‌و ڕای
کردوه چونکه پێویستی به مادده سڕکه‌ره‌کان بووه .
ده‌بوو تۆش و ئێمه‌ش زیاد له پێویست ئاگادار بوینایه به داخه‌وه .
ئیتر من تێگه‌یشتم که هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌م کرد که پاره‌م بۆ به جێ
هێشت زۆر به مه‌ئیوسی گه‌ڕامه‌وه لای یوسف و سه‌خێڵ زۆرمات بوو بووم.
سه‌رخێڵ : ها ئه‌وه چی یه چی ڕووی داوه خۆ سه‌لامه‌ته ؟
ووتم : نه‌خێر .
خێرا سه‌رخێڵ ووتی : مرد .
ووتم : نا به‌ڵام خۆزگه‌م بمردمایه و پاره‌م بۆ به جێ نه‌هێشتایه به
داخه‌وه ڕای کردووه چونکه له‌شی پێویستی به مادده سڕکه‌ره‌کان
هه‌بووه .
نازانم چی بکه‌ین با بڕۆین دیاره ئه‌وه‌ی که ئێمه چاوه‌ڕێمان ئه‌کرد نه‌بوو .
وه خێرهکهمان تاکۆتای نه برده سه‌ر به‌ڵام خوا چاکه‌ی چاکه‌کاران وون ناکات به‌ویستی خۆی برایان با بڕۆین .
سه‌رخێڵ ووتی : توانا ئه‌ی تۆ نه‌ت ووت که کاتێ ترێ بێ هۆش بوو ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌وت لێداوه .
منیش ووتم با وا بوو .
سه‌خێڵ ووتی :که‌واته سه‌یری ناو ده‌ستی یه‌که‌ت بکه بزانه ژماره‌که‌ی
چه‌نده ته‌له‌فۆنی بۆ بکه تا بگه‌رێته‌وه یان بچین بی بینین . بۆ
چونه‌که‌ی سه‌رخێڵ زۆر باش بوو گه‌ڕام به دوای ژماره‌که‌یدا و دۆزیمه‌وه
به‌ڵام هه‌ر چه‌نده من په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌کرد به داخه‌وه
ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخرابوو .
به‌ڵام ژماره‌که‌یم له ناو ده‌ستی یه‌که‌مدا یادداشت کرد تا لێم وون نه‌بێت .
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌و ڕۆژه هه‌موو داوای پشومان کرد بوو له
کاره‌کانمان ، یوسف یش شێخ مه‌حشی یه‌کی خۆشی بۆ دروست کردبووین بۆ
به‌ربانگ بێ جه‌نابتان ناخۆش خواردمان .
سه‌رخێڵ ووتی : من دووجار قاپ پیس ده‌که‌م جارێک له پاداشتی دوێنێ جارێکیش
ئه‌مڕۆ له دوای هه‌موو ئیش و کار دانیشتین و قسه‌ی خۆش بیرم هاته‌وه که
جارێکی که په‌یوه‌ندی بکه‌مه‌وه به ترێ .
به ( سه‌رخێڵ ) م ووت : که ده‌توانم که ته‌له‌فۆنه‌که‌ی تۆ به‌کار بهێنم
سه‌رخێڵ ووتی : دیسان بۆ ترێ خانه به کاری بێنه تا ده‌یدۆزیته‌وه
به‌ڵام من تێناگه‌م تۆ بۆ ئه‌وه‌نده خۆتی پێوه هیلاک ده‌که‌ی .
ووتم دیاره له‌به‌ر تهلهفۆنهکهیتی که‌وا ده‌ڵێ .
ڕووم کرده یوسف و پێم ووت : یوسف ئه‌وی تۆ به‌کار ده‌هێنم .
سه‌رخێڵ سوێندی خوارد که‌مه‌به‌ستی ئه‌وه نی یه به ڵکو مه‌به‌ستی منه
وه ده‌ویه‌وێت ئارام بم وه خۆم به‌وه‌وه وابه‌سته نه‌که‌م تا ژیانم
وه‌ک جاران به ئاراسته‌ی ساده و ساکاری خۆیدا بڕوات.
سه‌رخێڵ ووتی : خۆم و ده‌ستی یه‌که‌شم له خزمه‌ت داین هه‌موو جارێک بهمن
ده‌ڵێیت شێته ئارام به به‌ڵام ئه‌م جاره سه‌ره‌ی منه پێت بڵێم له من
شێت تر ئارام به . ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین و ده‌ستی یه‌که‌م دایه‌وه
ده‌ستی سه‌رخێڵ و ووتم ڕاست ده‌که‌ی پێویست ناکات ئه‌وه‌نده سه‌ر ئێشه بۆ
خۆم دروست بکه‌م باکۆتایی به‌و باسه بێنین خوای گه‌وره بمان پارێزیت چ
دنیایه‌ک تێکهووتوین برایان من تێناگه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که باسی ئازادی
ژن ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت بکه‌نه که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ خۆشی یه‌کانی
خۆیان که باس له ئازادی ئافره‌ت ده‌که‌ن ده‌بێت ئافره‌ت خۆی دانه‌پۆشێ
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نی یه که مافی ئه‌وان زیاد بکات به‌ڵکو بۆ
ئه‌وه‌یه که ئاره‌زووه شه‌هوانیه‌کانی خۆیانی پێ دابمرکێننه‌وه
هه‌میشه ئه‌و پیاوه شههوانیانه یان ئه‌وانه‌ی که سه‌رمایه‌داری
گه‌وره‌ن ده‌یانه‌وێت که ئافره‌تان بکه‌نه دارده‌ستی خۆیان .
سه‌رخێڵ ووتی : چۆن ؟ من تێناگه‌م لێت ده‌توانی بۆمان ڕوون بکه‌یته‌وه.
ووتم : برای به‌ڕێزم کاکه سه‌رخێڵ گیان ، کاتێک که باسی ئازادی ده‌کرێت
بۆ ئافره‌ت ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت ئازادبێت نه‌ک له‌به‌رانبه‌ر خۆیاندا
به‌ڵکو ئازادی له‌شی ده‌که‌ن بۆ نمونه کاتێ شۆڕشی ئافره‌تان کرا له
شیکاگۆ له ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه نه‌بوو که ئافره‌تان ڕزگار بن به‌ڵکو
جولهکهکانیی شیکاگۆ ده‌یان ویست ئه‌و کارخانه‌یه ئیفلاس پێ بکه‌ن که
زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تان ئیشیان تێدا ده‌کرد بۆیه ده‌یان ویست که ڕێگای
ئه‌وانه‌وه کارخانه‌یه بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که مه‌سی حیهکان
سه‌رمایه‌یان تێدا کۆ کرددبووهوه بۆیه ئه‌و شۆڕشه‌یان ناو نا شۆڕشی
ئازادی ئافره‌تان هه‌ر له وکاته‌وه سه‌رمایه‌داران ئافره‌تیان کرده
دارده‌ست به ناوی ئازادی یه‌وه وه توانیان مۆنۆپۆلی لاشه‌ی ئافره‌تان
بکه‌ن وه هه‌روه‌ها هزرو بیریان بۆیه له جێگا گشتی یه‌کاندا دایان
مه‌زراندن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بن بۆ پیاوه شه‌هوانیه‌کان وه
کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بێت بۆ پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان باشه بۆ سه‌رپۆش
بووه به‌مۆرکی ئیسلام من پێم وایه ئه‌وان ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئه‌و
حورمه‌ت و ئازادی و خۆشبه‌ختی یه که ئیسلام داویه‌تی به ئافره‌ت بی
پۆکێننهوه تا ڕه‌وشت له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌مێنێ وه له‌به‌ر
شه‌هوه‌تی خۆیان ئافره‌تان ئازاد بکه‌ن بهلاًَم چۆن ئازادی یه‌ک که
ئازادی بێت ته‌نها بۆ کڕین و فرۆشتن و له ته‌نیشت کاڵاکانی خۆیان دا
تیجاره‌تیان پێوه بکه‌ن ئه‌م داپۆشینه ته‌نها له‌سه‌ر ئیسلام کراوه به
ماڵ ، که‌چی به‌هه‌مان شێوه له ناو هه‌موو ئایینه‌کاندا ئافره‌ت نابێت
ڕووت بێت بێجگه له ئایین له فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی زۆری ووڵاتاندا به
تایبه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌رپۆش باوهبوه ته‌نانه‌ت بۆته مۆدێڵێکی جوانی
خۆیان که پێ ی ده‌ڵێن مۆدێلێکی له چکی فه‌ره‌نسی وه هه‌روه‌ها پێش هاتنی
ئاینی ئیسلام له کلتور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تاندا هه‌میشه ئافره‌تان
داپۆشراو بوون تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕشه‌که‌ی شیکاگۆکرا ، ته‌نها بۆ ئازاد
کردنی له‌شی ئافره‌تانی دونیا بوو . بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ
پێشینه‌ی گه‌لی کورد ئه‌وان هه‌رده‌م داپۆشراو بوون زیاد له پێویست به‌ڵام
ئیسلام هات تۆزێک ئاسان تری کرد ، چونکه ئه‌و وه‌خته سه‌روفێست و و
کۆڵوانه و چارشێو یان عه‌بایان به کار ده‌هێنا خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری
سه‌روفێست بکه‌ین زۆر گران بوو به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه به هه‌ر جۆرێک بێت
ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت وه‌ک ترێ لێ بکه‌ن هه‌میشه وه‌ک لۆتیه‌کان
ده‌هۆڵێک و مه‌یمونێک به دوای خۆیان ده‌خه‌ن ده‌ڵێن ئیسلام دوو ئافره‌ت
به شاهێدێک قبوڵ ده‌کات ئه‌م قه‌وانه ئه‌ونده لێدراوه کورد ووته‌نی
قه‌وانه‌که‌یان سواوه .
به‌ڵام تێناگه‌ن له وه‌ی که ئه‌مه ته‌نها پێویسته به داده‌وه . بۆ
گشت گیری داد ته‌نها به کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی داد به ئاقاری ڕاستی
خۆیدا بالبکێشێت وه خوای گه‌وره هه‌ستی ناسکی ئافره‌ت نیشان ده‌دات تا
له ناو ده‌رگای تاواندا ئه‌وان به دور بگیرێن له ئیسلامدا ئافره‌تان
هه‌میشه زیاد له پێویست سه‌ربه‌رزو پایه بڵندیان بۆ دانراوه خوای
گه‌وره شه‌ره‌فی دایکایه‌تی و به هه‌شتی له ژێر پێ ی ئه‌واندا داناوه
که ئه‌ویش جێگایه‌کی پیرۆزه ئه‌و به هه‌شته بۆ خه‌ڵکی خۆ پارێز و
چهکهکارانه وه جێگایه‌کی پیرۆزیشه که هه‌موو مرۆڤه له خوا ترسه‌کان
کاری بۆ ده‌که‌ن که‌چی خراوه‌ته ژێر پێ ی ئه‌وان ئه‌مه‌ش مانای ڕێز داری و
حورمه‌ته بۆ ئافره‌تان له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ئافره‌تان نه
فهقهیان له‌سه‌ر پیاوانه جوانتر بڵێم هه‌میشه ده‌بێ ئه‌وان به خان و
مانی وه به‌نیانی له ماڵدا دابنیشن و ئێمه‌ی پیاوانیش نهفه قه‌یان
بکێشین وخه‌رجی ئه‌وان له‌سه‌ر ئێمه‌یه نه‌وه‌ک به‌و مانایه که ئه‌وان
ده‌رجه دوون به‌ڵکو ئه‌وان مامۆستا و ئێمه‌ش فه‌راش ، چونکه ئافره‌تان
مامۆستای په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ و ڕێکخستنی ئیش و کاری خانه‌واده‌ن که
ئه‌وان هه‌موو وانه‌یه‌کی جوانی چ ڕه‌وشت چ له ڕووی پێگه‌یشتن له ڕووی
لاشه‌ی یه‌وه وه درووست کردنی بونیادی که‌سایه‌تی به ژن و پیاوه وه
هه‌ره له ده‌ستی ژناندا یه .
جوانتر بڵێم ئه‌وان شازاده و ئێمه‌ش خزمه‌ت کاری ئه‌وانین ، به‌ڵام به
داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه له‌مه تێناگه‌ن و نازانن که
ئه‌وان مامۆستا و سه‌راپای ئه‌وان له ڕووی ڕه‌وشت و بونیادنانی خێزانه‌وه
له ئه‌ستۆی ئه‌وان گیراوه که چی داوای مافه‌کانیشیان له پیاو ده‌که‌ن
ده‌بوو ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر پیاودا بسه‌پێنن و سه‌رچاوه‌ی
مافه‌کانیان له قورئانه‌وه وه‌ربگرن که خوای گه‌وره مافی ئه‌وانی دابین
کرد بێ که‌واته موسڵمانان له ئاست فه‌رمانی خوای گه‌وره دا ملیان تاڵه
موویکه بۆیه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان سه‌رکرده و ئێمه‌ش
جه‌نگاوه‌ر .
ئاگادار بووم سه‌رخێڵ سور بوو بووه وه بۆیه خێرا ووتی : ئه‌رێ توانا تۆ
ئافره‌تت کرد به چی وات له من کرد که نه‌وێرم له ژیانما ژن بێنم زۆر
قورسی مه‌که برا له‌سه‌رمان .
سه‌رخێڵ برام ئه‌مه ڕاستی یه ده‌بێ هه‌موو بزانین که ئێمه‌ی پیاو
بێدادین و ئه‌وانیش خۆیان ساویله‌که‌ن هه‌میشه داوای ماف له پیاو ده‌که‌ن
بۆ یه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ده‌ڵێم سه‌رخێڵ گیان ئه‌گه‌ر ئه‌وان
تێگه‌یشتبێتن له‌و په‌رتوکه‌ی که خوای گه‌وره ناردویه‌تی به خه‌ڵات بۆ
محمد ( درودی خوای له‌سه‌ر بێ ) وه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌ویش که فرقانه
واته فه‌رقه له به‌ینی حه‌ق و باتڵ دا ده‌بێ له‌و ده‌قانه‌وه
مافه‌کانی خۆیان به ده‌ست بێنن له و کاته دا زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی من
لێ ی‌دا ، به‌ڵام دیار نه‌بوو که‌له کێوه‌یه که هه‌ڵم گرت ..
ترێ به ده‌نگێکی ناسکه‌وه ووتی :
ئێواره باش توانا گیان داوای لێبوردن ده‌که‌م که نه‌ده‌بوو ئاوا به جێت
بێڵم به‌ڵام توانام نه‌مابوو ده‌بووایه هه‌ڵبێم له ده‌ست چاره سه‌رکردن
خۆت ئاسای نه‌ک بم به خشه به‌ڵکو گه‌ردنم ئازاد که چه‌ند خۆش بوو که
گوێم له ووشه جوانه‌کات بوایه له ده‌می گوڵبارانی تۆ ڕۆحی منی بۆن خۆش
ئه‌کرد بم ببوره من زۆر بێ هێزم داوات لێده‌که‌م ده‌ستم لێ به‌رنه‌ده‌یت
وه‌لام نه‌نێیت.
ووتم :ته‌له‌فۆنه‌که‌ت داخراوه ، بیکه‌ره‌وه تا من په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ بکه‌م .
ووتی : دووسه‌عاتی که ته‌له‌فۆنه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه من پاره‌م پێ نه‌ما
جارێ به خوات ده‌سپێرم ئاگادار بووم که قورگی پڕ بوو له گریان ، به‌ڵام
به زۆر خه‌فه‌ی کرد دیسان هه‌وای ترێ که‌وته‌وه ناو هه‌ست و بیرم .
سه‌رخێڵ و یوسف ووتیان : یارمه‌تی بده چونکه زۆر بێچاره‌یه به‌ڵکو خوای گه‌وره توشی خێرمان بکات .
ووتم : باشه ، با چاوه‌ڕێ بین تا ده‌ستی یه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه .
هه‌ر چۆن بوو کاتمان برده سه‌ر تا کاتژمێر ڕابوورد ته‌له‌فۆنم کرده‌وه
بۆی به‌ڵام ده‌ستی یه‌که‌ی داخرابوو که‌مێکی که چاوه‌ڕێمان کرد دووباره
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گرت زه‌نگی لێدا خۆی به ده‌نگێکی هێمنه‌وه ووتی :
به‌ڵێ .
پرسیم کرد بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌ت به جێ هێشتووه تۆ نازانیت که پیویستت به چاره‌سه‌ر هه‌یه .
که‌چی ئه‌و هه‌ر قوڵپی گریانی ده‌دا لێ ی پرسیم که که‌ست له‌لایه ؟ من
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و شه‌رمه‌نده نه‌بێ ووتم : نه‌خێر .
ووتی ئه‌گه‌ر ده‌کرێت من دێم بۆلات چونکه زۆرم پێویستم به حه‌وانه‌وه
هه‌یه زۆرماندووم ئه‌کرێت بۆ چه‌ند سه‌عاتێک بێت بێمه لای تۆ تا
بحه‌سێمه‌وه .
ووتم: فه‌رموو ، وا من چاوه‌ڕێت ده‌که‌م ، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێمدا ده‌ژیم دوای سه‌عاتێک ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه وام به ترێ ووت بۆ ئه‌وه‌ی هێلێکی پێشین بۆ خۆم و یوسف و سه‌رخێڵ دا بنێم .
ووتم وه‌ره به زووترین کات وه ته‌له‌فۆنه‌که‌م داخسته‌وه .
یوسف و سه‌رخێڵ خێرا خۆیان پێچایه‌وه ووتیان ده‌ڕۆین به‌ڵام من ترسێکم بۆ
دروست بوو بوو نهم ده‌زانی چی یه . به سه‌رخێڵ و یوسفم ووت ئه‌گه‌ر کرا
دوای هاتنی ئه‌و به کاتژمێرک بگه‌ڕێنه‌وه ، چونکه نه‌وه‌ک شتێکی لێبێت و
به‌سه‌رمدا ساغ بێته‌وه .
سه‌رخێڵ ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ووتی بۆ به ته‌مای چیت ئاگاداری خۆت به ..
خۆ نات خوات له‌وانه‌یه داوای پاره‌ی تر بکات بۆ مه‌زاجه‌که‌ی ئه‌گه‌ر
وابوو پشت ملی بگره و فڕێ یه ده‌ره‌وه پاش چه‌ند خوله‌کێکی که‌م له
جێگایه‌کی که‌وه په‌یوه‌ندی کرده‌وه به منه‌وه و .
ووتی : پاش پێنج ده‌قیقه‌ی تر من دێمه به‌رده‌م ماڵه‌که‌ت .
ووتم : باشه زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو زوو ماڵه‌که‌م پاکرده‌وه هه‌وای
ژوورکه‌م گۆڕی و ئاوم گه‌رم کرد تا چا ئاماده بکه‌م پسکیتم خسته سه‌ر قاپ
و خۆشم پێکه‌نینم ده‌هات وام زانی که ئه‌لیزابێتی یه‌که‌م ڕووله
ماڵه‌که‌م ده‌کات به ئاسته‌مێک چوومه به‌ر ده‌رگای باڵه‌خانه‌که و دیم
وا به که‌ساسی ڕووه و من سه‌ر ده‌کێشێت و کۆتهکهمی له‌به‌ر دایه وه
ده‌ستی خستوه‌ته ناو گیرفانه‌کانی و وه‌ک هه‌وری ڕه‌ش چۆن مانگی تابان
ده‌گرێت ئاوا شه‌رم ڕووی ترێ ی گرتبوو به که‌ساسی یه‌وه سڵاوێکی کرد.
ووتی : بم ببوره من مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و سه‌ر ئێشه بووم بۆ تۆ .
دیسان پێم ووت : خوا بت بورێت خوشکی ئازیز تۆ خوشکی به‌ڕێزی منی ئه‌گه‌ر
هه‌ر دوو خوشکه‌که‌ی خۆم لێره بوونایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تۆ به‌ڕێز و
خۆشه‌ویست بوون فه‌رموو با بڕۆینه ماڵه‌وه ماندوو دیاریت من پێش که‌وتم
وه ئه‌ویش به دوامدا برد ماڵه‌وه به هێمنی شریتێکی قورئانم خسته سه‌ر
چووم به‌لای چا تێکردنه‌وه به‌ڵام کاتێک گوێم له ئاوازی ( منشاوی ) بوو
که سوره‌تی ( فاتحه ) ده‌خوێنده‌وه
هه‌موو گیانم ئارامی باڵی به‌سه‌ردا گرتبوو له ده‌روازه‌ی به هه‌شت و
دۆزه‌خدا خۆم ده‌بینه‌وه چومه لای تهجیلهکهوه و کزم کرد که به
ئاسته‌م گوێم لێ‌بوو ووتم :
ترێ خان بۆ ڕۆشتی له نه‌خۆشخانه‌که زۆر بێتاقه‌ت بووم .
بۆی گێڕامه‌وه که لاشه‌ی پێویستی به مادده‌ی سڕ که‌ر هه‌بووه ده‌بووایه بڕۆشتایه .
ووتم : ده‌کرێت من برا بچوک یان ناوی لێبنێ کوڕی خۆت یان من قوتابی و تۆ
مامۆستا چیت هه‌یه بیگێره‌وه ئه‌گه‌ر چاک بوو با فێربم خۆ ئه‌گه‌ر خراپ
بوو با خۆمی لێ دوور بخه‌مه‌وه وا بزانه که من ته‌نها بۆ گوێ گرتن دروست
کراوم فه‌رموو با گوێم لێ بێ بیگێره‌وه با یارمه‌تی یه‌کتری بده‌ین .
ترێ ووتی : زۆر باشه به‌ڵام سوێندم بۆ بخۆ که ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم به‌س ته‌نها به‌ینی خۆم و تۆ بێت .
ووتم : ناتوانم سوێند بخۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دوو هاوڕێم هه‌یه ناویان
سه‌خێڵ و یوسفه وه ئاگاداری هه‌موو شتێکی تۆن تا ئه‌و کاته‌ی که
هاتویته لای من چونکه من و ئه‌وان یه‌ک گیان و یه‌ک باوه‌ڕین جوانتر بڵێم
ته‌واوکه‌ری یه‌کترین ئه‌وه‌ش بزانه که چه‌پڵه به ده‌ست لێ‌نادرێت .
سێ ژیری بکه‌ونه کار باشتره تالهیهک دانه لێره‌وه سوێندت بۆ ده‌خۆم که ئه‌وان له من دڵسۆزترن بۆ تۆ .
ووتی : له چاوی تۆوه بڕواده‌که‌م به‌وانه‌ی که تۆ پشت گیریان ده‌که‌یت چونکه به ڕاستگۆی هه‌موو شته‌کان ده‌ڵێت .
قسه‌کانیم پێ بڕی و ووتم : خوشکی ئازیزم ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با بانگیان
بکه‌ین بڕوام پێ بکه که ئه‌وان پشت گیری تۆ‌و منیش ده‌بن چونکه ئه‌وان
له ده‌روازه‌ی میحرابدا په‌روه‌رده کراون هه‌ر چۆن بێت کۆڵه‌که‌ن بۆ تۆ.
ڕازیم کردوو ئه‌وانیشم به ته‌له‌فۆنێک بانگ کرده‌وه . سه‌رخێڵ و یوسفم
پێناساند به‌ڵام ترێ سه‌رسام بوو له‌وه‌ی که ده‌ستی برد له‌گه‌ڵ یوسف‌دا
ته‌وقه بکات به‌ڵام یوسف ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرد به ڵکو ده‌ستی گرت به
سنگی یه‌وه بۆی . به‌ڵام سه‌رخێڵ ده‌ستی هێناو به گه‌رمی لاواندی یه‌وه و
به خێر هاتنی کرد وه له دوایدا دانیشتین وه‌ک مناڵێک چۆن داپیره
چیرۆکی به‌ر ئاگردانیان بۆ ده‌خوێنێته‌وه گوێ بیستی قه‌سه‌کانی ترێ بووین .
هه‌موو له ئاستی ئه‌و دا سه‌رمان داخستبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیێت به
ڕاشکاوانه قه‌سه‌کانی خۆی بکات دیار بوو ترێ که‌شه‌که‌ی به‌لاوه سه‌یر
بوو بۆیه ووتی زۆر سانا بوو به‌لامه‌وه که له‌گه‌ڵ پیاواندا قه‌سه
بکه‌م به‌بێ هیچ په‌رده و شه‌رمێک به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا زۆر شه‌رم
ده‌که‌م هه‌ر چۆن بووه قسه‌کانم وه‌ک خۆی ده‌گێڕمه‌وه ئه‌گه‌ر توانیتان
یارمه‌تیم بده‌ن خۆ ئه‌گه‌ر نه تانتوانی له‌بیری که‌ن ناوم بانهزڕێ
له‌وه زیاتر ئه‌گه‌ر زۆریشم بۆهات خۆم ده‌کوژم یان خۆم ده‌سوتێنم .
خێرا پێم ووت : ئێمه به دڵنیایی یه‌وه جێگای باوه‌ڕی تۆ ده‌بین تکا ده‌که‌م به‌رده‌وام به ئێمه گوێ بیستین فه‌رموو.
ترێ ووتی : له دوای ئه‌وه‌ی که خۆم فێربووم به کۆردۆین و مۆرفین
به‌کارهێنان ئێستا (( ئازاد ))داوای ئه‌وه‌م لێده‌کات که هاوڕێکانی خۆم
فێر بکه‌م و لهگهلًَیاندا بیفرۆشم ئه‌وان باندێکی زۆر گه‌وره‌ن له ((
دووکه‌سی ئه‌لبانی و سێ که‌سی فارس و چوار کورد و به منه‌وه پێنج ئافره‌ت
که دووانیان بێچاره کراون که دوانیان فارسن و ئه‌وانی که خه‌ڵکی
ووڵاتی باکورن وه سه‌رۆکی ئه‌م بانده پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م
باکورهیه ناوی _ فین ئهنریاسه _ ((finn Andrijas )) ئێستا ئه‌گه‌ر من
شکاتیان لێبکه‌م خۆم ماڵ وێران ده‌بم چونکه که‌سیکه نا ناسم تا بتوانم
ئه‌و مادده‌یه بۆ خۆم ده‌سته به‌ر بکه‌م له هه‌ر دوولاوه ڕۆچووم
ئه‌گه‌ر واز بێنم ئه‌وا ئه‌وان خه‌ڵکی که‌ی وه‌ک من فێر ده‌که‌ن بۆیه
پێتان ده‌ڵێم تو خوا یارمه‌تیم بده‌ن ئیتر ئه‌وه‌نده گریا فرمێسک و هه‌نسک
و ده‌نگی تێکه‌ڵی یه‌ک بوو بوون .
یوسف ته‌حه‌مولی نه‌ما ده‌ستی کرد به گریان ، سه‌رخێڵ له تاواندا لێوی
خۆی ده‌گه‌زی و منیش وه‌ک بیری ئیرتوازی هه‌ناسه‌که‌م قوڵ تر ده‌بوو .
سه‌یرێکی یه‌کترمان کرد و یوسف ووتی برایان چی بکه‌ین ؟
سه‌رخێڵ ووتی: با بچین بیان کوژین .
یوسف ووتی : سه‌رخێڵ گیان ئه‌وه ڕێگا نی یه و به ئێمه ناکرێ چونکه ئێمه پیاو کوژ نین .
سه‌رخێڵ هاواری کرد ئه‌ی چی بکه‌ین چی دهبیڵێن ؟
من بێ ده‌نگی دایگرتبووم نهم ده‌زانی که بۆ کوێ هه‌نگا و بنێین .
یوسف کوڕێکی زۆر ئیماندار بوو ئیمانی تر بوو له ئێمه پێی ووتین گوێ بگرن برایان ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ترێ یه .
یه‌که‌م : بابزانین چۆن ترێ بپارێزین له ده‌ستی ئه‌وانه و بشتوانین که ئه‌و مادده‌یه‌ی بۆ دسته به‌ر بکه‌ین .
دووه‌م : هه‌موو یاساکانی دونیا دژی ئه‌و کاره‌ن با ئێمه به‌رپرسیاران
ئاگادار بکه‌ینه‌وه ئه‌وانیش ڕێگامان بۆ داده‌نێن و له دوعای خێریش
یه‌کتری بێ به‌ش نه‌که‌ین .
به‌لای منه‌وه ڕاکه‌ی زۆر په‌سه‌ند بوو .
یوسف دیسانه‌وه ووتی ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ری نه‌گرت ئێمه له دینه‌وه فێری
ئازایه‌تی بووین وه هه‌ر به‌م ئاینه پیرۆزه‌ش زه‌لیلیان ده‌که‌ین چونکه
کاری ئێمه بۆ خوایه وه خوای گه‌وره پشت و په‌نای لێقه‌وماوانه بۆیه
پێتان ده‌ڵێم به قسه‌م بکه‌ن و به هێمنانه کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ن .
سه‌رخێڵ : چۆن ؟
یوسف ووتی : برام هێمن به زۆر ئاسانه ئه‌و که‌سانه‌ی که به دوای خراپه
دا ده‌گه‌ڕێن زۆر ترسنۆکن من له‌گه‌ڵ ترێ دا ده‌چم بۆ پۆلیس له وێ شکاتی
خۆمان ده‌که‌ین به‌ڵام ترێ ده‌بێ په‌یمانم بداتێ که له قسه‌ی من
ده‌رنه‌چێت .
ترێ سوێندی بۆ خوارد به سوێندێکی سه‌قه‌ت .
یوسف ووتی : ئه‌و سوێنده‌ی که من له تۆم دوێت سوێند خواردنه ته‌نها به
ناوی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ بکات تا ئه‌ویش کۆمه‌کمان بکات .
ترێ زۆر به شه‌رمه‌وه ووتی : به خوای پاک و بێ گه‌رد سوێند بێ له قسه‌ت ده‌رناچم .
یوسف ووتی : پاش ئه‌وه‌ی که له پۆلیس ده‌رچووین دێنه‌وه ماڵه‌وه
به‌یه‌که‌وه ده‌چین بۆنه‌خۆشخانه و سه‌ر له‌نوێ ناوت تۆمار ده‌که‌ینه‌وه
دیار بوو یوسف شاره‌زا بوو چونکه خۆی جێگری پزیشک بوو واته ((معاون طب))
بوو بۆیه به رنامهی هه‌موو شته‌کانی بۆ ترێ داڕ شت و ووتی ده‌بێ شتێکی
ترم به قسه بکه‌یت که له‌هه‌مووی گرنگ تره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌من فێری
قورئان خوێندن و نوێژکردنت بکه‌م تا به یادی خوای گه‌وره هه‌موو
ناره‌حه‌تیه‌کانت له بیر بچێته‌وه ، چونکه ته‌نها به یادی خوا دڵ و
ده‌روون و لاشه و ڕۆح ئارام ده‌بێت هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده فه‌رموێت (
الا بذكر الله الطمئين قلوب ) ئاسایی خۆت ده‌چێته‌وه دۆخی جاران با ئێستا
ترێ بچێ ئیسراحه‌ت بکات ئێمه ماڵه‌که‌ی بۆ چۆڵ ده‌که‌ین تا به‌یانی با خۆی
له ماڵه‌وه بێ من خێزانی کوڕێکی هاوڕێم ده‌نێرم بۆ لای ئێمه‌ش ده‌چین بۆ
لای ئه‌و هاوڕێیه‌م ، ئیتر هه‌ڵسانه سه‌ر پێ خوا حافیزیمان له ترێ کردوو
به‌ره‌و ماڵی هاوڕێکه‌ی یوسف که‌وتینه ڕێ که گه‌یشتین یوسف له‌گه‌ڵ کاک
(( ئه‌حمه‌د )) ی هاوڕێی که‌وته قه‌سه و به جوانی له خۆی و خێزانه‌که‌ی
گه‌یاند و پێشناری کرد که خێزانی کاک ئه‌حمد ده‌ستێ جل بۆ ترێ به‌رێت .
ئه‌و شه‌وه تا دره‌نگێ هه‌ر له مشت و مڕ دا بووین وه به‌یانی یوسف و ترێ کاره‌که‌یان گه‌یانده ئه‌نجام .
دوای مانگێک هه‌موو بانده‌که گیرا ترێش دوای سێ مانگ له خه‌سته‌خانه چاک
بووه وه و هاته‌وه سه‌ر بار‌و دۆخی جارانی خۆی. پاشان سه‌رخێڵ دڵی چوو
به ترێ دا‌و ماره‌ی کرد ئێستا کوڕ‌و کچێکی جوانیان هه‌یه کوڕه‌که‌یان ناو
ناوه ( توانا ) وه کچه‌که‌شی ناو ناوه ( نور ) ژیانێکی خۆش ده‌به‌نه
سه‌ر .
خێزانه‌که‌ی یوسفیش له کوردستانه‌وه گه‌یشته ئه‌م ووڵاته ، منیش توانا
ژیانێکی خنجیلانه‌مان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مدا دروست کردوه .
ئیتر ئالێره دا کۆتایی پێ‌دێنم و خوای گه‌وره‌ش له قسه‌ی باق و برقی ئه‌و زاڵمانه لاماندات.
ئامین
تێبینی. ئه‌م چیرۆکه ڕووداوێکی ڕاستیه.