12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەلابەختیار و ئیسلامى سیاسیی لەکوردوستان
لەسەرەتاوە،زەرورەتم نەبینى،لێ هەڵبدەمێ،وەختێک کارهاتە سەر داخرانى ئەقڵ و کرانەوەى، داعشگەرا و ئەقڵگەرا،بێتەسەر ئەوەى بیانەوێ بەمەبەستى خۆیان کۆمەڵگە بدەن لەبەر،بەناوى دین و ئەخلاقپارێزییەوە،دەخالەتکردن ئەرکە. ئەگەر وەک شیعرەکەى مەحمو دەروێش ئەڵێت : چەقۆکەش بهێنن بەسەر لێومدا،هەرتواناى هەڵلوشینى ماچم هەیە .
جارێ،پێشوەخت،ڕووى زار و ئامادەگى دیبەت و قسەشم لەگەڵ کەسانێک نییە،لەژێر ناوى تردا وورتە ورت ئەکەن،هەریەکسەر وەڵامەکانیان سوکایەتى و چوونەناو سیڤى و ژیانى شەخسى کەسەکان .لەم سەرشەقامانە هەرکەسێک بەهاژوهوژى ئیعلامى خۆى بردۆتە پێش و خۆى و خەڵکى فریوداوە،ئێستا دێت " ئەگەر مەلا بەختیار ڕاستەکات،با گفتوگۆى تەلەفزیۆنى بکەین ...!!"...
هەمیشە دوو مەلابەختیار،هەیە.یەکێکیان مەلابەختیارێکى سیاسییە،بۆخۆم (180) پلە لەگەڵى پێچەوانەم،ئیمڕۆکە نەخۆى و نەحزبەکەش سیاسەتێکى بۆخۆى نییە،هەر ئەم بۆشاییەش ،هەرئەم شکستەش،بووە بەمایاى گەشەسەندنى ئیسلامی لەکوردوستان،کە ئیمڕۆکە لەڕووى سیاسییەوە تەواو فەشەلیان هێناوەو،لەڕووى کۆمەڵایەتییەوە سەدلەسەد سەرکەوتوو بونە .هەریەکەو بەستایلێک دەستیان گرتووە بەسەر ئەقڵى کۆمەڵدا .شکست و نابوتى زۆرى سیکۆلارەکان ئیسلامگەرایەکى ناشرینى لەکوردوستان پێ نیشانداین ...ڕۆشنبیرێکى ئیسلامى دەپرسێت: یانى سەدان هەزار دەنگدەرى ئیسلامى ئەحمەق بوون ..ئەگەر بزانم لێم ناکەیت بەهەراو بۆ تیرۆرى کەسێتیم بەکارى ناهێنێت،ئەروەڵا پڕ بەپێستى خۆى وەڵامت ئەدەمەوە . بەهەرحاڵ مەلابەختیارى سیاسیی قابیلى بەرگریی لێکردن نییە،هەرچییەکى سیاسیی ئەو دەیڵێت جیاوازە لەوەى کەهەیە.تەنانەت لەکاتى گەڕانەوەو نەگەڕانەوەى دەستوردا،ئاستى ڕەتدانەوەى سیاسیم ئەوەندە رٍِۆیشت لەوتارێکدا،وێڕاى هەشت ساڵ ناسین و هاوحزبیی ئەم زاتە،وێڕاى ئەوەى هەندێ کتێبەکانى پێشکەش کردووم،نوسیتم: با مەلا بەختیار بۆحەلاوى باس بکات ..ئاخر ئەم حزبە لەبرى دروستکردنى کادرو ئەقڵ بۆئایندە،ئەقڵ و ئینسانیان کوشتووە .
مەلا بەختیارى دووەم: بەختیارێکە،تاسەر ئێسک بەرگریی لەدیموکراسیی،سیکۆلاریزم،مۆدێرنیتى،دەکات..خۆ ئەمیش دەیتوانى کوڕەکانى بباتە سەرکردایەتى و وەزارەتەکان و،سوڵحى عەشایەرى بکات و،دەستو پەنجە نەرم بکات لەگەڵ ئەو نۆرمە کۆنزێرڤاتەى کە لەگیانیان خۆشە .
تیرۆریستان لەعێراق،یەک ئۆتۆمبیلیان نارد بۆ تەقاندنەوەى بارەگانى نەتەوە یەکگرتووەکان ،بەڵام بۆ مەلابەختیار لەسەرچنارى سولەیمانى (2) سەیارەیان نارد !. یانى هەر دەبێت بکوژرێت ..بۆچى ؟؟ ئایا لەبەرئەوەیە مەلابەختیار سەرۆکىلا حکومەت،وەزیرى بەرگریی ،دارایی .بووەو گەندەڵى کردووە ؟؟ بێگومان نەخێر .
لەبەرئەوە ئەبێت،خوێنەران و خەڵکى کوردوستان،نەخەڵەتێن،بپرسن چ بەهایەک لەپشت هێرشکردنە بۆسەر مەلا بەختیار ؟. زۆر زیاتر لە بەختیار عەلى و مەریوان و ڕەهەندییەکان و خەڵکى تر،خزمەتى بە پرسى داکۆکیکردن لەپرۆژەى کرانەوەو،دیموکراسیی و تازەکردنەوەى کۆمەڵگە کردووە .ڕەنگە کورتى هێنابێت،بەڵام تەکانى خۆى داوە .بێزەحمەت ڤیستڤاڵى گەلاوێژ پرۆژە نییە چییە ؟؟.چاودێر و مولحەقەکانى ئەگەرچى خوێنەر لەکەمى داوە،پرۆژە نییە چییە ؟.وتارەکانى،هەڵًوێستەکانى ژیانى بەخاسو خراوەو چییە ؟.
سەیرە هەشت نۆ هەزار مامۆستاى زانکۆ،حەوت هەشت هەزار جەریدە نووس لەم کوردوستانە، خاوەنى پرۆژەیەک نین نەک بۆکۆمەڵ،بەڵکو بۆ خۆشیان ،کەوتونەتە ژێر کاریگەریی تەرزێکى دواکەوتوو،لەفەیسبوکا قسەئەکەن !!.کە دەڵێم پرۆژەیان بۆخۆیان نییە،ئەقڵیان ئازاد نەکردووە،یان لەپاڵ هێزێکى ئیسلامییەوە جرت و فرتیانە،یان لەبەرئەوەى کەناڵەکان بایکۆتیان نەکەن ،یان خۆیان داوەتە پاڵ پۆپۆڵیست و هەلپەرستێکى وەک نەوشیروان مستەفا،پۆپۆڵیستە لەبەرئەوەى شارچێتى و فاشییەتێکى قووڵ لەناخیدا هەیە.هەلپەرستە لەبەرئەوەى باوەڕى بەخواى ئیسلامییەکان نییە،لەسەرشاشە بەناوى خواو پێغەمبەرەوە ئەدوێ ...هەى عەمرتان نەمێنێ هەى .
ئینجا بەزمى هەڵەبجە یان بەئاڕاستەیەکدا بردووە،بەچاوى خۆم کۆنەبەعسیم دیوە پەلامارى مەلابەختیارى ئەدا،بۆ ڕاکێشانى سۆزى هەڵەبجەییەکان .؟.وریابن ..هەڵەبجەیینە.ئێوە قوربانیتان داوە ..بەڵێ ...پێویستە خزمەت بکرێن و ڕێزتان لێبگیرێت..بەلێ...بەڵام هەڵەبجە لەچەند کەسێکدا بچوک مەکەنەوە..(600) نەکوژراوە، (60) کەسبو،قوربان (50) کەس بو.ئایا پەنجا داعش،پەنجا بیرى سەلەفیی دۆگما کەمە بۆ شارێکى وەک هەڵەبجە ..!.یەک دانەیان لەوڵاتێکدا بن زۆرە ..تکایە سۆراخى ئەوە بکەن بۆچى لەمێژوودا ئەم ناوچەیە شوێنى هەڵکەوتنى ئەم ستایلە لەهەڵسانەوەى ئیسلامیی سیاسیی بووە .. کەواتە بەگشتى ئێمە قسەمان لەسەر مەلابەختیار نەبووە وەکو کەس،قسەمان لەسەر بەهاو بنچینە بووە بۆ بیرکردنەوە .