13/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی بۆ بزاڤ: شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌م
جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه شانازی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه دهكاتو زۆر شت له‌وانه‌وه فێر بووه.
جه‌نه‌راڵ (ده‌نیس چاپمان) به‌رپرسی تیمی راوێژكاری ئه‌مریكا له‌عێراق له‌ماوه‌ی سالاَنی 2007- 2011 رایگه‌یاند كه متمانه‌ی زۆری به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
ناوبراو له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و په‌لاماردانه‌كانیان بۆناو خاكی عێراق بهگشتیو هێرش كردنیان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئهمریكاو وولاَتانی هاوپهیمانیو به‌شێكی زۆر لهوولاَتانی ناوچه‌كه هه‌ست به‌گه‌وره بوونی مه‌ترسیه‌كه بكهنو له‌و پێناوه‌شدا بڕیاری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش بده‌ن.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكییه سه‌رسامی خۆی به‌هێزی پێشمه‌رگه دهردهبڕێتو له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (به‌شانازییه‌وه ده‌یڵێم زۆر شت له‌وان فێربووم ته‌نانه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه (محمد سیاسی) له لیوای 16ی سلێمانی پێكه‌وه كارمان ده‌كرد توانیم زۆر پیلانی سهربازیو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردنی كۆمهلاَیهتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رم له‌وه‌وه فێرببم ئه‌مه جگه له‌دروست بوونی متمانه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان ئێمه‌و پێشمه‌رگه، هه‌ربۆیه‌ش به‌براوی من ئه‌بێت حكومه‌تی عێراقی‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌مریكاش پشت به‌هێزی پێشمه‌رگه ببهستنو هاوكاریی ته‌واوی ئه‌و هێزانه بكه‌ن).
ته‌واوی دیداره‌كه له ژماره 10ی بزاڤ بخوێنه‌ره‌وه كه ئێستا له‌بازاڕه‌كاندایه.
د.ع