كۆبوونەوەی ساڵح موسلیم و مەسعود بارزانی دواخرا بۆ سبەینێ
13/10/2014 نوسەر: bzavpress

كۆبوونەوەی ساڵح موسلیم و مەسعود بارزانی دواخرا بۆ سبەینێ

كۆبوونەوەی هاوسەرۆكی پەیەدەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا.


لەو بارەوە غەریب حەسۆ نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە رایگەیاند: ئەمڕۆ ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی حزبەكەی دەگاتە هەولێر، هەر بۆیە ئەمڕۆ ناتوانرێت ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت.

ناوبراو راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ ساڵح موسلیم دەگاتە فڕۆكەخانەی هەولێرو سەردانەكەش لەسەر داوای سەرۆكایەتی هەرێم بووە.