13/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆمارده‌كرێت
كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه، سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆمارده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه كردی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سكاڵایان له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆماركردووه تا له‌دادگا زانیارییه‌كانی بسه‌لمێنێت.
ئه‌و كۆمه‌ڵه رۆشنیره ده‌یانه‌وێت مه‌لا به‌ختیار زانیارییه‌كانی پشتڕاستبكاتهوه، چونكه پێیانوایه سوكایه‌تی به‌هه‌ڵه‌بجه كردووه.
له‌به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆی كه‌ناڵی رووداودا، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند كه 600 هه‌ڵه‌بجه‌یی چوونه‌ته ریزه‌كانی داعش، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی ههڵهبجهییهكانو له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا چه‌ند خۆپیشاندانێك دژی ئه‌و قسانه ئه‌نجامدراو ناوبراویش دوو روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه.
د.ع