سه‌ره‌تای پاییز بوو خه‌یاڵ چوارده‌وری پێچابوم باری سیاسی ووڵات و كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جه‌ختێكی زۆریان خستبوه سه‌رم بۆیه هه‌میشه له
ده‌روازه‌ی خه‌یاڵدا ده‌ژیام.
كاتێ كه پیاسه‌م ده‌كرد حه‌زم به ته‌نیای ده‌كرد كاتێ ده‌چووم بۆ كار به
هه‌مان شێوه هه‌ر كاتێك وه‌نه‌وز بیگرتمایه كه‌چی خه‌یاڵ لێنهدهگهڕاو
هه‌میشه كۆنترۆڵی هه‌ست و بیری كردبووم.
زۆرجار وا هه‌ستم ده‌كرد نه‌خۆشی یه به‌ڵام كه‌سایه‌تی خۆم باش ده‌ناسی
بۆیه ترسم نه‌بوو هه‌ر ئه‌و خه‌یاڵ و بیره‌م ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ كێشه
سیاسیه‌كانی ووڵات. بیرهكهشم زۆر ساده بوو خه‌یاڵ و بیر كردنهوهم
ته‌نها ده‌سوڕایه‌وه كه چۆن بتوانم ژن بێنم و چۆن منداڵ دروست بكه‌م وه
بیریشم له دروست كردنی خانوی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی و زۆر جار ئه‌و
خه‌یاڵه‌م سه‌ری ده‌كێشا بۆ ئه‌وه‌ی ببمه سه‌ركرده‌ی ووڵاتێك. تا ووڵات
ئازاد بكه‌م و خۆشی و شادی له كوردستانه بێنازهكهم بڕوێنم زۆرجاریش
ده‌بوومه ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌موو دنیا‌و وا بیرم ده‌كرده‌وه كه مۆنۆپۆلی
ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهان بكه‌م تا ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌ژاران ده‌سته‌به‌ر
بكه‌م هه‌میشه هه‌ژارانم خۆش ده‌ویست بۆیه له خه‌یاڵیشمدا هه‌ر پشتگیری
هه‌ژارانم كردوه چونكه من خۆم كوڕه ههّژارم ئه‌و خه‌یاڵانه‌م
تابلۆیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی دروست كردبوو هه‌میشه بیرم له شته جوانه‌كانی
ئه‌م بوونه ده‌كرده‌وه ماڵی خۆش ژنی جوان ئۆتۆمۆبێلی كه‌شخه به‌رگیشم
شیك بێ وه خۆشترین بۆنیش به‌كار بێنم وه هه‌میشه حه‌زم كردوه چڵه
گوڵێك بم له گۆزه‌ی نیشتمان دا خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ژارانی دیسانه‌وه
كوردستانه بێنازهكهم بكه‌م.
هه‌ر له نێوه‌ندی ئه‌و ساڵه‌دا كێشه‌یه‌كی سیاسی ڕوویدا له نێوان دوو
ده‌سه‌ڵات داری ووڵاتدا بۆ له ناو بردنی یه‌كتری په‌نایان برد بوه به‌ر
به‌ها كه‌م ڕه‌وشتیه‌كانی ئه‌م جیهانه تاوایان لێهات كڕنوشیان برد بۆ
دوژمنه‌كانیان تا بتوانن بینا سازی نیشتمانی خۆیان بكه‌ن به ده‌ستی
داگیركه‌ران بۆیه له ناو نیشتماندا نا ئومیدی ڕووی كردبوه خه‌ڵكه‌كه‌و
هیچ گومانێكی باش له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نه ده‌بینرا زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و
ده‌ست ڕه‌نگینه‌كان له ووڵات هه‌ڵاتن تاكه شا ڕێگای خۆیان بۆ ده‌ربازبوون
نه‌ك له كوردستان به‌ڵكو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو زل هێزه كه
زۆریان دوور كه‌وتنه‌وه‌و هه‌ڵاتن بۆیه هه‌ر ئه‌و خه‌یاڵانه لای من دروست
بوو بوو بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن بتوانم بژیم و ده‌سته‌به‌ری
سه‌رمایه‌یه‌ك بكه‌م به ڕێگایه‌كی چاك تا له پاشه‌ڕۆژدا ویژدانم سانا‌و
ئارام بێت وه پێش ئه‌وه به‌رامبه‌ر به خودای خۆم. دوو هۆكاری گرنگ پاڵی
به منه‌وه ده‌نا كه خۆم بپارێزم.
یه‌كه‌میان بیركردنه‌وه له پاشه‌ڕۆژو گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای پاك و بێگه‌رد.
دووه‌م ترسی كۆمهڵگاو قسه‌وباسیان له به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه زۆر
حه‌زیان له قسه‌و باسه یان جوانتر بڵێم زه‌م كردن زۆر به بێڕه‌حمانه
كه له هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤانه ناترسن به ئاره‌زووی خۆیان ووشه
هه‌ڵده‌به‌ستن و وه‌ك ئه‌ندازیار چین چین له‌سه‌ر یه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ
ده‌كێشن. ده‌نا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له ووڵاتی ئێمه‌دا زۆر ئاسانه ته‌نها
پێویستت به خۆبردنه پێشه‌وه واتا ماستاو چێتی یان دزیه‌كی لێپرسراویانه
به‌و دوو هۆكاره ده‌توانی سه‌رمایه زۆر به باشی كۆبكه‌یته‌وه ئه‌وه‌ش
جێگای خۆشیه كه من هه‌رگیز بیرم له وه نه‌كردبوه‌وه وه خه‌یاڵیشم
ئه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبووم.
ڕۆژێك خه‌یاڵم له‌گه‌ڵ جه‌سته‌م ڕێك كه‌وتن پرۆتۆكۆلێكیان ئیمزا كرد كه
له پاشاگه‌ردانی ووڵاتدا من بتوانم شودێك وه‌ربگرم به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هاته
ڕێگامان ئه‌ویش نه‌بونی سه‌رمایه‌یه‌كی ئه‌وتۆ تا بتوانم كاره
خه‌یاڵه‌كه‌م له پراكتیكدا ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام خه‌یاڵ و جه‌سته‌م پاڵیان
به ڕۆحمه‌وه نا كه بچم بۆ قه‌یسه‌ری نه‌قیب بۆلای حاجی عه‌زیز
خه‌یاڵه‌كه‌م بۆ باس كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێی باوكم بوو منی زۆر خۆش
ده‌ویست وه زۆرجار له مزگه‌وتیش یه‌كترمان ده‌بینی و زۆر به گه‌رمی
هه‌واڵی خێزانه‌كه‌می ده‌پرسی كه باسه‌كه‌م ته‌واو كرد بۆی ئه‌وه‌ی له
بیرما گه‌ڵاڵه نه‌بوبو هه‌موو ئهگهرهكانیشم پێ ووت له هه‌مووشی گرنگ
تر ئه‌وه بوو كه پێم ووت من پاره‌م نیه‌و هیچ سه‌رمایه‌یه‌ك شك نابه‌م
بۆیه هاتوشمهته لای تۆ كه یارمه‌تیم بده‌ی خوا هه‌ڵناگرێ یه‌كسه‌ر ووتی
باشه به‌ڵام پێی ووتم سوره گیان من و تۆ له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌م ده‌بین به
سێ شه‌ریك. زۆر سورسام بووم ئه‌و كاته زانیم وه تێگه‌یشتم كه مرۆڤ و
پاره له‌یه‌ك ئاستا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت پێم ووت حاجی خوا هه‌ڵناگرێت خۆ
ئه‌گه‌ر من و تۆ بكهرین له كاره‌كه‌دا به‌ڵام سه‌رمایه‌كه‌ت ته‌نها
ئامرازێكه. ووتی كوڕم تۆ نازانی ئه‌بێ ڕێزی پاره زۆر بگری ته‌نانه‌ت له
خۆشمان زیاتر ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت (یهغنیش و گهلوش و كهفشتهت)
لێده‌رده‌چێت . ئاخر بۆ حاجی گیان والله خوا ڕابهرداری نیه.
سوره گیان ئه‌گه‌ر وا بیر له پاره ده‌كه‌یته‌وه من ووشه‌ی باشه‌كه‌م
هه‌ڵده‌گرمه‌وه من سه‌رمایه ناده‌مه ده‌ست كه‌سێ كه له خۆم مناڵ تربێ
یاساشم بۆ دابنێ من یاسا بۆ تۆ داده‌نێم وه تۆش ده‌بێ هه‌ر بڵێی باشه
سه‌یری ڕه‌شه‌ی حه‌ماڵ بكه ئه‌بینی چۆن لای كۆپانی حهماڵیهكهیهوه
خه‌وی لێكه‌وتوه سه‌یری پێڵاوه لاسیكهكان و گۆره‌ویه دڕاوه‌كانی بكه
كه بۆنی ڕۆژه ڕێیه‌ك ده‌ڕوات ئه‌و خاوه‌نی پاره نییه و حه‌ماڵه به‌ڵام
حاجی عه‌زیز له ناو دووكانه‌كه‌ی خۆیدا دانیشتوه‌و توجاره هه‌رگیز وه‌كو
ئه‌ویشم پێناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بیریشم پێ نه‌كرێته‌وه ئه‌وا به
ده‌یانی وه‌ك تۆ بیرم بۆ ده‌كه‌نه‌وه وه له‌و كاته‌دا پاره‌كه‌م یارمه‌تی
من ده‌دات له دونیاشدا هه‌روابوه هه‌ركه‌س ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ كردی
ده‌بێ ڕێزی لێبگری منیش نامه‌وێ به‌رامبه‌ر به پاره‌كانم بێوه‌فا بم
بۆیه پێت ده‌ڵێم تۆ به‌شێك من به‌شێك حاجی پاره‌كانم به‌شێكی تر.
ڕازیت سوره گیان یان نه؟ به‌ڵێ حاجی گیان ڕازیم بۆیه ده‌ڵێم سوپاس بۆ
خوا به‌س نیه بیرت به‌لای سهو و سهلهمدا ناڕوات ئه‌وه‌ش هه‌روا
بمێنێته‌وه به ڕاستی كارێكی باش و به سه‌دان مرۆڤی وه‌كو منیش ده‌توانێ
سودتان لێوه‌ربگرێت خوای گه‌وره ته‌مه‌نت درێژ بكا‌و ئه‌گه‌ر پاره‌كانیشت
حه‌ڵاڵه هه‌روه‌ك ته‌مه‌نی خۆت به‌ره‌كه‌تیان تێبخات چۆن نزام بۆ تۆ كرد
تۆش نزا بۆ من بكه به‌یانی ده‌كه‌ومه ڕێ به پشتیوانی خوای پاك و ته‌نها
تا كاره‌كه‌م ئه‌نجام بده‌م زۆر دڵ خۆش بووم كه‌وتمه ڕێ و دوای كڕینی ئه‌و
پێداویستیانه‌ی كه نه‌خشه‌م بۆ كێشابوو هه‌موویم ده‌سته به‌ر كرد له
گه‌ڕانه‌وه‌مدا باجی ده‌رامه‌تی هه‌ڵگیرا بوو واته گومرك نه‌بوو به‌هۆی
ئه‌و پاشا گه‌ردانیه‌وه كه ڕووی كردبوه ووڵات.
هه‌موو كاڵاكانم له بازاڕدا فرۆشت زۆر دڵخۆش بووم زۆر له‌وه زیاترم ده‌ست
كه‌وتبوو كه به‌خه‌یاڵیش بیرم لێدهكهردهوه ته‌نانه‌ت ڕۆژێك له ڕۆژان
نه خۆم نه خانه‌واده‌كه‌م وه نه باپیره گه‌وره‌شم به هه‌موومانه‌وه
نه‌مان توانیبوو ئه‌و سه‌رمایه كۆبكه‌ینه‌وه وه بێجگه له‌وه‌ی كه
حاجی عهزیزو مامه پاره‌ی برای هه‌ریه‌كه‌و به‌شی خۆیان برد به هه‌ر
جۆرێك بوو كه پاره‌كه دابه‌ش كرا من به ته‌نها خۆم بووم به خاوه‌نی چل
هه‌زار دیناری ته‌واو زۆر دڵخۆش بووم خێرا كه چاوم به پاره‌كه‌ی خۆم
كه‌وت پێش هه‌موو شتێك حه‌زم كرد كه ئاواته زۆر گه‌وره‌كه‌م بێنمه دی
كه بریتی بوو له‌وه‌ی كه بچم به‌رگێكی جوان و ناسك بكڕم بۆ لێفه
كۆنه‌كه‌م و به‌رگی سه‌رینه دڕاوهكهم هه‌ر دڵسۆزیم بۆ ئه‌و شه‌وانه‌ی
كه بیرم ئه‌كرده‌وه وه‌یان ئه‌م دیواو دیوم ئه‌كرد ئه‌وه‌نده
ههڵسوڕابووم له ناویا به‌رگی لێفه‌كه‌م شڕو ووڕ بوو بوو زیاد له
دهلاوه دڕابوو له بیریشم نه‌ده‌هات كه كه‌ی به‌رگی ئه‌و سه‌رین و
لێفهیهم كراوه به نوێنهكانمهوه ئای خه‌ڵكینه كه دڵخۆش بووم
ناهه‌قم مه‌گرن زۆر هه‌ژاری و داماویم به خۆمه‌وه بینیبوو باش له بیرمه
ڕۆژێكیان پاره‌م پێ نه‌بوو به‌لای كهبابهكهی عه‌باسی ئهبوشوراب
تێپه‌ڕیم پاره‌م پێنه‌بوو بیخۆم یان به سابونكهراندا ده‌ڕۆشتم ئای
چه‌نده حه‌زم له جووتێ كڵاشی هه‌ورامی بوو حه‌زم ده‌كرد له ژیانمدا یه‌ك
جار ببمه خاوه‌نی كڵاشی هه‌ورامی وه زۆریش حه‌زم له سواری ته‌كسی بوو
زۆر جار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه كراس و پانتۆڵێكی جوانم هه‌بێت له
بۆنه‌كاندا جێگای سه‌رنجی ههوڕێكانم بم زۆرجاریش حه‌زم له دۆندرمه‌و
فالوده بوو به‌ڵام پاره ته‌نها به‌شی خواردنی ساده‌ی ده‌كرد. له دوای
گه‌یشتن به هیواو ئاواته‌كانم به‌یانیه‌كیان زۆر ئاره‌زووی سهروپێكهی
عوسمانی خولهسنهیم ده‌كرد زۆر ده‌مێك بوو تامه‌زرۆ بووم بۆ خواردنی
سه‌روپێی به‌ر بهلهدێكه هه‌ر ئه‌و شه‌وه خه‌وم پێوه ده‌بینی حه‌زم
ده‌كرد زوو بانگی به‌یانی بدات نوێژه‌كه‌م بكه‌م و بڕۆم هه‌ر بیرم له
زمانه‌كه‌ی و مۆخ و تریت و ئاوه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه با جارێ گیپه‌و
شیلاوگهكهی له‌ولاوه بوه‌ستێ تر بڵێی خوا گیان ئه‌و ئاواتهشم بێته دی و
په‌تی شیلاوگهكه به ده‌ستی خۆم ده‌ربێنم له پڕ گوێم له چریكه‌ی
اللهاكبری مزگه‌وته‌كان بوو چاوم له جریوه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ری به‌یان
و ئه‌ستێره‌و شنه‌بایه‌كی فێنك كه له گۆیژه‌وه به‌ره‌و گڵه‌زه‌رده
ڕه‌وی ده‌كرد گوێم له گمه‌گمی كوكوختی سه‌ر عه‌موده بپكارهباكانی سه‌ر
شه‌قامه‌كان بوو ده‌نگی پێی خه‌ڵكی تاكه تاكه به‌ره‌و ماڵی خوا به هێدیش
ووتنه‌وه‌ی بانگ به‌ده‌م خۆیانه‌وه جار‌و باریش جیكهجیكی چۆله‌كه‌ی
عه‌جول داگیرساندنی گیزه‌ی سه‌ماوه‌رو هه‌مووی كۆنسێرت و ئاواز‌و گۆرانیان
ده‌پچڕی بۆ جوانیه‌كانی ژیان و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان ئیتر هه‌ر له‌وێوه
سه‌دای اللهاكبر و سرودی یه‌كتاپه‌رستی له‌و كازێوه‌وه ڕێژنه‌ی ده‌كرد
هه‌موو دڵه‌كان ئارام بوون چونكه ڕووه‌و خوا وه‌ستابوون ئه‌و گزنگه له
به‌ره به‌یانی جه‌ژن ده‌چوو بۆیه به زه‌رده‌خه‌نه هه‌ڵسامه‌وه‌و تۆزێ
وورته وورتم كرد له به‌ر خۆمه‌وه ووتم ڕاسته ده‌ڵێن هه‌ر ده‌وه‌نه
ده‌بێ به دارستان وه هه‌ر خه‌یاڵیشه ده‌بێته ڕاستی بۆیه شعرێكم بیر
كه‌وته‌وه زۆر پێكه‌نیم به تێكستی ئه‌و شعره ووتراوه (خه‌یاڵی ژێر
لێفه‌ی گه‌رم به‌تاڵه تا ڕهنجێك نه‌ده‌ی گه‌نجێك مه‌حاڵه) چوومه
به‌رده‌م به‌رمیله كون كوناوی حه‌وشه‌كه‌مان كه دایه گه‌وره‌م به
سابونی ڕه‌قی و جلی كونه‌كانی گرتبوو ده‌ست نوێژێكی پڕ ئارام و پڕ له
دڵخۆشی و به نزایه‌كی زۆره‌وه گرت ده‌نگێك له پشتمه‌وه هات ووتیان
ده‌ست به ئاوه‌وه بگره ئاومان نییه ئاو مهبڕێنهوه تا دوو ڕۆژی تر
سه‌ره ئاومان نییه دایكم ووتی سوره گیرم خواردوه ئه‌ونه ئاو
دهبڕێنیتهوه منیش باشهیهكم بۆ كرد و به ناچاری ووتم به‌سه‌ر چاو
ئاگام لێ‌بوو هاته لام و ووتی بۆ كوێ به‌م به‌یانیه زووه وا ئه‌وه‌نده‌ش
به زه‌وق و شه‌وقی بۆم باس كرد كه ئه‌م شه‌و خه‌وم به سه‌روپێ وه
بینیوه له دوایشدا مه‌نجه‌ڵێ بۆ ئێوه ده‌هێنمه‌وه ده‌ستی به‌رز
كرده‌وه بۆ ئاسمان و نزای بۆ كردم به‌رماڵه‌كه‌ی داخست و ده‌ستی كرد به
نوێژ كردن ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبێتم تا یه‌ك چاره‌ك هه‌ر نیه‌تی
ده‌هێناو نوێژه‌كه‌ی بۆ دانه‌ئه‌مه‌زرا ئه‌و به‌یانییه ئارامه له دوای
نوێژكردنمان به‌ره‌و شه‌قامی توویمه‌لیك كه‌وتمه ڕێ فێنكی ئه‌و شه‌قامه و
بۆنی گوڵ خونچه‌كانی سه‌مایان له‌گه‌ڵ ئاورنگی گیادا ده‌كرد له‌نجه‌و بۆنی
گوڵه دهمهشێرهكانیش وه‌ك بڵنگۆ شنه‌ی خۆشه‌ویستیان ده‌پرژاند هه‌موو
ئاوازی ده‌م به پێكه‌نینی نیشتمانێكی جوان بوون وه‌ك كچێكی به‌ناز چۆن
پرچی خۆی شانه ده‌كات و یاری به تاڵی بسكی ده‌كات ئاوا ئه‌و شه‌قامه
نازی به سه‌ر مندا ده‌كرد وه‌ك كچۆڵه‌ی عه‌یار خۆی لێده‌شاردمه‌وه به دڵ
ئارامی و خۆشیه‌وه هاتم تا لای كه‌لاوه‌كه‌ی ماڵی ته‌ڵا خانی ّژنی شێخ
له‌تیف شه‌بابم له دوره‌وه بینی هاواری كرد ئه‌ویش زوو سوره گیان
ده‌وه‌ره بۆ لام كه چومه لای زانی من حه‌زم له ده‌نگی دیلانه
لاوانه‌وه‌یه‌كی به ده‌نگی خۆی و شعره‌كه‌ی مه‌حوی و به ئاوازی ده‌نگی
دیلان بۆ ووتم به نه‌رمی ده‌یووت له ناكه‌س كاریا خاكم به‌سه‌ر ڕۆی به‌با
عومرم منیش بێ ده‌نگ بوو بووم وه گوێم له قسه خۆشه‌كانی گرتبوو له
پاشاندا داوای لێكردم كه پاكه‌تێك جگه‌ره‌ی بۆ بكڕم ووتم شه‌باب گیان
به‌سه‌ر چاو سڵاوێكی سه‌ربازیانه‌ی بۆ كردم و پارچه یه نانی دامێ ووتی
بیخۆ با برسیت نه‌بێت لێم وه‌رگرت و خێرا خواردم ماڵئاوایمان له یه‌كتری
كرد من له لای فلكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر په‌ڕیمه‌وه به‌ره‌و لای فلكه‌ی
شێره‌كه ڕۆشتم له‌و نزیكانه گوێم له ده‌نگی گریانێكی به كوڵ بوو زۆر
به كه‌یلی ده‌گریا ده‌نگێكی مه‌لوول ئه‌و ده‌نگه كه‌ساسه سه‌رنجی
ڕاكێشام هه‌رچی خۆشیه‌كانی ئه‌و به‌یانیه هه‌بوو له گیانما ڕاوی نا له
ڕاستیدا نهم وێرا بچمه لای به‌ڵام هه‌ستم كرد كه ده‌نگی ئافره‌ته له
به‌ری ئه‌و به‌ر پیاوێكی به ته‌مه‌نی لێ‌بوو دیار بوو پاسه‌وانی ئۆتۆمۆبێل و
دوكانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو له دوره‌وه له پاسه‌وانه‌كه‌م پرسی
خاڵۆ ئه‌و ئافره‌ته بۆ ده‌گری ووتی نزیكه‌ی نیو سه‌عات زیاتر ده‌بێت ئه‌و
ئافره‌ته له‌ویا ده‌گری به‌ڕاستی بۆته جێگه‌ی گومان له‌لای من هه‌ر بۆیه
نهم وویستوه بچمه لای گومانی ئه‌وه‌م هه‌بوه لێی كه من به هه‌ڵه‌دا
به‌رن و زه‌ره‌رێك به‌و ئۆتۆمۆبێل و دوكانانه بگه‌یه‌نن كه من
پاسهوانیانم یان ئه‌و بێئاگام بكا‌و له پشته‌وه دزیم لێبكه‌ن تۆ خۆشت
ده‌زانی من به‌ر پرسم له كاره‌كه‌ی خۆم وه گریانه‌كه‌شی جێگای گومانه و
وه هه‌روه‌ها بێ هێزیشی كردوم وه زۆر به‌زه‌یم پیایدا دێته‌وه ووته‌كانی
ئه‌و پاسه‌وانه منی زۆر ترساند وه گومانیشی بۆ من دروست كرد به‌ڵام
قسه‌یه‌كی بابه گه‌وره‌م بیركه‌وته‌وه كه به مناڵی هه‌ر كارێك سه‌خت
بوایه‌و بۆم نه‌كرایه هاواری لێده‌كردم ڕۆڵه ئازابه و غیره‌ت سه‌گ
بتخوات منیش وام به خۆم ووت و به پاسه‌وانه‌كه‌م ووت كه ده‌چم بۆ لای
به‌ڵام تۆ ئاگادار و شاهید به كه من ڕێبوارێكم لێره‌وه ڕابوردووم وه
ته‌نها مه‌به‌ستیشم چاكه‌یه ئه‌گه‌ر شتێ بوو تۆ ئاگادار به خۆشت ده‌زانی
ئێمه كۆمه‌ڵگای ئێمه چۆن بیر ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئافره‌ته‌و به‌م
به‌یانییه زووه زۆر جێگای گومانه له‌ویا ده‌گری ده‌ڕۆم چش بۆلای
پاسه‌وانه‌كه‌ش ووتی منیشی توشی دڵه ڕاوكێ كردوه گه‌ر بچیته لای
یارمهتیهكیشه بۆ من ووتم خه‌مت نه‌بێ هه‌ر عه‌جولی خۆم ڕۆژێك له‌ناوم
ده‌بات به هێمنی چوومه لای ئافره‌ته‌كه سڵاوم لێ‌كرد جوابی دامه‌وه و
هه‌ناسه‌یه‌كی كهیلو خه‌ریك بوو ده‌خنكا پێم ووت ئه‌وه خێره وا به‌م
به‌یانییه وا لێره ده‌گریت ئه‌گه‌ر ده‌كرێت با یارمه‌تیت بده‌م به‌ڵام
یه‌ك تكا ی براو خوشكانه یان دایك و فرزهنیانهت لێده‌كه‌م وه یان هه‌ر
ناوێكی بۆ ده‌دۆزیته‌وه به ڕاستی پێم بڵێ كه‌چی ڕوویداوه تا ئه‌وه‌نده‌ی
لو توانامدا بێ یارمه‌تیت بده‌م به مه‌رجێك ڕاست گۆ بیت ئافره‌ته‌كه
ووتی په‌یمانم پێ ئه‌ده‌ی كه یارمه‌تیم ده‌ده‌ی ووتم ئه‌گه‌ر له توانامدا
بێت گومانت نه‌بێ كه درێخیت لێناكه‌م ئافره‌ته‌كه ووتی چه‌ند ڕۆژێك
له‌مه‌و به‌ر له ئوردگای باریكه وه مێرده‌كه‌م هێنا بۆ ئێره زۆر نه‌خۆش
بوو ده‌یوت سكم دێشێ ئازار لاشه‌ی هه‌ژاندبوو زۆر بێ هێزو لاوازی كردبوو
دووسه‌د دیناری دانراومان هه‌بوو به نیازی چاره‌سه‌ری مێرده كڵۆڵهكهم
بیهێنم بۆ سلێمانی كاتێ كه هاتینه نه‌خۆشخانه ووتیان گوایه به‌ردێكی
زۆر له گورچیلهیدایهو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه منیش ووتم
چاره‌سه‌ر نیه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ بكه‌ن به‌ڵام دكتۆره‌كه پێ ووتم
ده‌بێ سێ مانگ تا شه‌ش مانگ چاوه‌ڕێ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی
تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت ڕاسته‌وخۆ یه‌كسه‌ر بۆی ده‌كه‌ن بۆیه
منیش جێگام نه‌بوو ڕووم كرده ماڵی مامم لێره ئه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م لێده‌كرد كه یارمه‌تیم بدات و ئاسان كاریمان بۆ بكات سێ
ڕۆژه له ماڵی مامم ڕۆژێك مامم پێی نه‌ووتم ئه‌رێ قوڕبهسهرهكهی مێردت
چۆنه ئه‌م دوو شه‌وه‌ی كه له‌وێ بووم كوڕی مامه‌كه‌م له باتی ئه‌وه‌ی
یارمه‌تیم بدات كه هاتومه‌ته ماڵه‌كه‌ی له بات ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فم بپارێزێ
كه‌چی ئه‌و داوێن پیسه وویستی په‌لامارم بدات منشی به بێده‌نگی چوم به
ئامۆژنم ووت له به‌ر ئه‌وه‌ی لانهیهكم نه‌بوو به‌م وویست كه‌رامه‌تی
ئامۆزاكه‌م ڕاسته‌وخۆ بشكێنم بۆیه به شه‌رمێكه‌وه به ئامۆژنم ووت
ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ت بكه كه‌چی قیژاندی به‌سه‌رماو هاواری كرد ئه‌ته‌وێ
به شه‌ره‌فی ئێمه مێرده گولهكهت چاره بكه‌یت وه به‌و ناوه‌وه داوای
پاره‌مان لێبكه‌یت ئیتر ئه‌م شه‌و سه‌عات یه‌ك منیان كرده ده‌ره‌وه
ئێستاش ده‌مه‌وێت بچم بۆ لای مێرده‌كه‌م به‌ڵام ده‌رگای نه‌خۆشخانه
نه‌كراوه‌ته‌وه بۆیه تاكه سه‌رمایه‌ی من گریان بوو لێرا كه ویستم
هه‌رچی خىمهكانی خۆمه له سه‌ر ئه‌م شه‌قامه بیكه‌مه یادگاری نازانم
چیبكه‌م بێ هیواییه‌كی زۆر منی پێچاوه منیش گه‌ڕامه‌وه بۆلای
پاسهوانهكهو بۆم گێڕاوه ئه‌ویش هه‌روه‌كو من سه‌رسام بوو به‌ڵام
هه‌ردوكمان هێشتا هه‌ر له گوماندا بووین به‌ڵام قسه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته
گلاراوی یابوو به دڵم هه‌ندێ پرسیاری ترم لێكرد‌و ووتم ئه‌گه‌ر ئێستا تۆ
بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ت وه ئه‌و باسه‌ی بۆ بكه‌ی پێت وانییه كه
ئه‌و ئه‌ونه‌ی كه ده‌ردی كاری بێ ووتی 130دینارم پێماوه تا ئه‌و
پاره‌یه‌شم نه‌خواردوه ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ماڵی خۆمان ئه‌گه‌ر مردیش
شه‌ره‌فی بپارێزم به‌ڕاستی ئیتر من گومانم نه‌ما كه ئه‌م ئافره‌ته ڕاست
كۆیه دیاره ڕه‌وشتیشی وه‌كو كێوی پیره‌مه‌گرون و ههڵگوردو حه‌سارۆست
به‌رزه به ئافره‌ته‌كه‌م ووت من سوێندت بۆ ده‌خۆم به خودای بێ نیاز بێ
گهوكان به له‌وه‌ی كه په‌یمانم دایتێ كه هاوكاریت بكه‌م وه مه‌رجێكیش
له مه‌رجه‌كانی ئیماندار ئه‌وه‌یه كه په‌یمانه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر
وه‌ره ماڵی ئێمه تا كاتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه پشویه‌ك بده‌و نانێ
بخۆ ئه‌و كاته هه‌رچی یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی مندا بوو ده‌یكه‌م دیار بوو
ئافره‌ته‌كه زۆر بڕوای به من نه‌بوو ووتم ئه‌گه‌ر پێشت خۆشه من
ناسنامه‌كه‌ی خۆم ده‌ده‌م به‌م پاسه‌وانه ئه‌گه‌ر سه‌عات نۆی به‌یانی
نه‌هاتیته‌وه ئه‌م جێگایه با ئه‌م پاسه‌وانه ئاگاداری ده‌زگای
فریاكه‌وتنی ووڵات بكات بڕوا بكه وه سوێند به خوای گه‌وره‌ش ته‌نها
به‌زه‌یم پیاتا دێته‌وه خوای گه‌وره زۆر یارمه‌تی منی داوه وه من
ده‌مه‌وێ ئه‌و چاكه‌یه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره دیار بوو
ئافره‌ته‌كه گومانه‌كان ڕه‌ویه‌وه لای پێی ووتم پێویست ناكات من دێم
له‌گه‌ڵتا لێم پرسی ئه‌و پزیشكه كێ بوو كه ووتی له نه‌خۆشخانه‌ی
تایبه‌تی نهشتهرگهریهكهت بۆ ده‌كه‌م ناوی ئه‌ویشی پێ ووتم پزیشكێكی
ناسراو بوو ناوی نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه كه‌شی پێ ووتم به ده‌م ئه‌م
قسانه‌وه گه‌یشتینه ماڵه‌وه یه‌ك سه‌عاتی مابوو بۆ كردنه‌وه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كه وه من گومانیشم نه‌بوو له‌وه‌ی كه هه‌ل و مه‌رجه
ناڕاحهتهكهی وای لێكردوه كه دوای من بكه‌وێ ده‌نا ئافره‌تێكی زۆر
سه‌نگین دیار بوو له به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه دابه‌زین له ته‌كسیه‌كه
بردمه ماڵی خۆمان و به دایكمم ووت ئه‌م شێره ژنه‌م له فلكه‌ی شێره‌كه
دۆزیوه‌ته‌وه و ئافره‌تێكه نمونه‌ی ژنانی داوێن پاك كه داوێنی
به‌قه‌ده‌ر ئاڵای ووڵاتێك بێگه‌رده وه فرمێسكی چاویشی ژیانێكی نه‌هامه‌تی
ده‌رده‌خات وه هه‌ر ژیانه ماندووی كردوه به‌رائه‌ت ڕێژنه ده‌كات
له‌لای ئه‌و ئه‌گه‌ر ده‌كرێ با یارمه‌تی ئه‌م ئافره‌ته بده‌ین دایه گیان
ئه‌گه‌ر ده‌شتوانی هه‌ندێ شتی بۆ ئاماده بكه تا بیبات بۆ مێرده‌كه‌ی.
مێرده‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه‌و ئالوده‌یه به ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه
كه ئه‌م قسانه‌م بۆ دایكم كرد چاوه‌كانی پڕ بوو بوو له‌گریان خێرا ده‌ستی
كرده ملی ئافره‌ته‌كه‌و پێی ووت كچم بڕۆ ده‌م و چاوت بشۆ تا نانێكت بۆ
ئاماده بكه‌م ئه‌نجا من دڵ نه‌وای دایكمم ئه‌دایه‌وه چونكه وازی له
گریان نه‌ده‌هێنا زوو زوو به ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌وت ئه‌ی دایكت كوێر بێ منیش
پێم ووت چیت نه‌كراوه له كیسه‌ی خه‌لیفه ده‌به‌خشی بۆیه ده‌ستی كرد
به پێكه‌نین ووتی بڕۆ سوره گیان تۆ سه‌رو پێت خواردوه ده دوانزه نانی
گه‌رمیش بۆ ئێمه بێنه ووتم كوره نانی چی خه‌فه‌تم خواردوه ووتی باشه
دوو هێلكه‌ش بۆ تۆ ده‌كه‌مه ناو ڕۆن پێشی ووتم كه بچم بۆ لای كاكه برای
به‌قاڵ بزانه ماستی جوانی هه‌یه ئه‌گه‌ر ماستهكهی شیرین بوو مه‌نجه‌ڵێ
ماستمان بۆ بێنه به‌ڵام توێژه‌كه‌ی نه‌خۆی ئه‌گینا دوای له مه‌نجه‌ڵه
ماستهكهت هه‌ڵده‌كێشم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك هاته سه‌ر لێوم ووتم ئای دایه
گیان هه‌میشه شانازیم پێوه كردوویت به ڕاستی تۆ له ئلفێرا پاكتری وه
ئێستا پێم خۆشه ئه‌گه‌ر بگرایه به كۆڵ بم گێڕایتایه چونكه هه‌میشه
سه‌ری منت به‌رز كردۆته‌وه به ڕاستی دایكێكی سالار‌و سه‌نگینی ئاخ دایه
گیان ئێستا پێم خۆشه ده‌سته‌كانت ماچ بكه‌م سه‌ر بخه‌مه سه‌ر سنگه نه‌رم
و شلهكهت بۆنت بكه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی دایكان خۆشتره له هه‌موو
بۆنه خۆشه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه هه‌میشه ڕه‌نگه جوانه‌كان له تۆدا
دیاره وه‌ك پرچی ئایشه‌و فاتمه ڕه‌وه‌ز ده‌كه‌ن دایه گیان نزام بۆ بكه
نزای تۆ بۆ من هه‌میشه وه‌ك نزای پیاو چاكان و ڕاست گۆكان بوه خوای
گه‌وره له منت نه‌سێنێ وه ته‌مه‌ن درێژ بی دایكم ووتی سوره گیان
ئه‌وه‌ته‌ی پاره‌ت زۆر بوه فێری قسه‌ی زل بووی بڕۆ با نانێ بۆ ئه‌و
ئافره‌ته ئاماده بكه‌م واز له فه‌لسه‌فه‌ی ووشك بێنه خوای گه‌وره
چاكه‌ی چاكه‌كاران وون ناكات وه ئاگاداریشه به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانی
خۆیه‌وه كه‌وتمه ڕێ نانه‌كه‌و مه‌نجه‌ڵه ماستهكهم بۆ هێنا هاتمه‌وه
بۆلای پێم ووت له سه‌روپێوه هاتمه‌وه سه‌ر نان و ماسته حه‌یاته‌كه وه
كێشه‌ی ئافرهتهكهشم به جوانی بۆ گێڕایه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی من باوكم
نه‌بوو دایكم له جێگای باوكیشم بوو پاڵپشتی من و براو خوشكه‌كانم بوو
بۆیه هه‌میشه ئێمه‌ی هان ده‌دا بۆ كاری چاكه به‌رده‌وام ئێمه‌ی هان
ده‌دا بۆ چاكه كردن له‌گه‌ڵ لێقه‌وماواندا. هه‌میشه بیری ده‌خستینه‌وه
به‌وه‌ی كه دونیا بۆ باوكتان نه‌ماوه ئێوه‌ش ده‌چن بۆ لای ئه‌و بۆیه
هه‌موو كات گۆڕه‌كانی خۆمانی ئهخستینه پێش چاومان و مردن ببوه سرودێكی
نیشتمانی له پاشاندا له ئافره‌ته‌كه‌ی پرسی ناوت چییه كچی خۆم ئه‌ویش
به ته‌واوی خۆی به دایكم ناساند‌و ووتی ناوم به‌هاره دایكم به
به‌رده‌وامی قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هاردا دهكردو پێش وه‌خت ئه‌و مشت و مڕه‌ی
له‌گه‌ڵ مندا كردبوو بۆیه به‌ویشی ووت به‌هار گیان كچی خۆم من له‌گه‌ڵت
دێم بۆ نه‌خۆشخانه با سورهمان له‌گه‌ڵدا نه‌بێ له به‌ر ئه‌وه‌ی
پیاوه‌كه‌ی تۆ ئێستا باری ده‌رونی له لایه‌كه‌وه و نه‌خۆشیه‌كه‌شی له
لایه‌كی تره‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه با بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌لا دروست
نه‌بێ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه له بیری ئه‌ودا نه‌مێنێ من ئاماده‌م
له‌گه‌ڵتا بێم وه هه‌ر له‌وێش ده‌ڵێم كه مامی تۆ منی ناردوه وه پێشی
ووت هه‌ر ئه‌مڕۆ پیاوه‌كه‌ت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌هێنینه ده‌ره‌وه و
ده‌یبه‌ین بۆ تهخۆشخانهی تایبه‌تی وه هه‌رهه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ش له سه‌ر
دایكی خۆت ده‌بێ وه هه‌رواش خۆمان نیشان ده‌ده‌ین كه ئه‌و پاره‌یه
له‌لای مامته‌وه بۆی دابین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێ و
كاره‌كان بچنه‌وه دۆخی جارانی خۆی كچی خۆم بۆ سه‌رت داخستوه سوێند به
خوا چۆن دایكی سوره گیانم ئه‌و ههستهیشم بۆ تۆ هه‌یه. من وازم له مشت و
مڕهكهی ئه‌وان هێناو به‌ره‌و كاره‌كه‌ی خۆم ڕۆشتم كه گه‌ڕامه‌وه دایكم
و به‌هار هه‌ردوكیان له ماڵه‌وه بوون چێشت و نانێكی به‌له‌زه‌تیان لێ
نابوو زۆر به شادی و خه‌نده‌وه دانیشتبوون ته‌نانه‌ت دیواری ماڵه‌كه‌شمان
له‌گه‌ڵ بن میچهكاندا قاقای خۆشیان لێده‌دا له دوای سڵاو كردنم دایكم
بۆی گێڕامه‌وه كه مێرده‌كه‌ی به‌هاریان بردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت
ئێستا له‌وێیه و هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجام داوه‌و پاره‌ی
نهشتهرگهریهكهشی ئاماده كردوه بۆی سبه‌ی به‌یانی سه‌عات یانزه
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێ و ئیتر تۆش له دۆعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه
به‌ڕاستی زۆر دڵخۆش بووم وا هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌موو ئاواته‌كانم هاتۆته
دی بۆیه هه‌ر خێرا تێرم خوارد وام زانی كه سه‌روپێی بهیانیهكهم
خواردوه له پاش ئه‌وه‌ی كه نان خورا له‌گه‌ڵ به‌هاردا كه‌وتبونه
گفتوگۆیه‌كی خۆش و هه‌ستێكی دروست بوو بوو له‌لام كه ئه‌م ووت ده‌ستێ بۆ
خێر نه‌بێ بۆ بڕین باشه كورد ووته‌نی نان به ته‌نها ناخورێ ئه‌گه‌ر بش
خورێ له‌زه‌تی لێنا بینی به ته‌نهای به هه‌ر جۆرێك بوو كۆتای به و
كێشه‌یه هاتوو دوای سێ هه‌فته ئێواره‌یه‌كیان له دوای نوێژی شێوان له
مزگه‌وته‌وه گه‌ڕامه‌وه پیاوێك و به‌هارو دوو مناڵ له ده‌وری دایكم
دانیشتبوون به بینینی من كاك ڕێبوار به‌ره‌و ڕووم هات و وویستی ده‌ستم ماچ
بكات به‌ڵام نه‌مهێشت زۆرم پێ‌ناخۆش بوو من داوای گه‌ردن ئازایم لێ‌كرد
به‌ڵام ئه‌و زۆر به تاسه‌وه باوه‌شی به مندا كردبوو وه زۆر به ڕێزه‌و
كزۆڵی دانیشتبوو خۆی به من ناساند‌و باسێكی كورتی خۆی بۆ من كرد كه له
سه‌ر مه‌رزی ئێران عێراق نیازی هه‌یه كار بكات له دوای باس و گفتوگۆیه‌كی
كه‌م دیسانه‌وه سوپاسێكی زۆری كردم و ووتی ئێستا توانام نییه كه
پاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه به‌ڵام له داهاتودا په‌یمان ده‌ده‌م كه پاره‌كه‌ت
بۆ بگه‌ڕێنمه‌وه به زووی من ووشه‌كانیم له ده‌م فڕاند وه پێم ووت كاك
ڕێبوار گیان من جه‌نابتم نه‌ناسیوه كاتێكیش كه پاره بۆ جه‌نابت به‌كار
هاتوه بڕوام پێبكه من ئاگادار نه‌بووم خۆشه‌ویستم كاك ڕێبوار من پرسیارێك
له جه‌نابت ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر توانیت جوابی پرسیاره‌كه‌م بده‌یته‌وه
ئه‌وه من پاره‌كه‌ت لێوه‌ر ناگرمه‌وه وه ئه‌گه‌ر نه‌شت توانی كێشه‌یه‌ك
نابێ پاره‌كه‌ت لێوه‌رده‌گرمه‌وه هه‌ركاتێ هه‌تبوو كاك ڕێبوار ئه‌گه‌ر
كه‌سێك پاره‌یه‌كی زۆری هه‌بێت كاری پێوه نه‌كات و ساڵێك به سه‌ریدا
چووبێت ده‌بێ ئه‌و پاره به‌شی خوای لێده‌ربكرێت كاك ڕێبوار ووتی ڕاسته
ئه‌وه له دیندا پێی ده‌وترێت زه‌كات كه‌واته ئازیزم كاك ڕێبوار تۆ جوابی
پرسیاره‌كه‌ت دامه‌وه ئه‌و پاره‌یه به‌شی خوایه‌و من نهم داوه تۆ
گه‌ڕاندومه‌ته‌وه بۆ خوای گه‌وره كه‌واته ئه‌گه‌ر تۆ پاره‌ت بوو
قه‌رزه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و وه هه‌ر ئاگاداره به‌سه‌ر
هه‌موومانه‌وه دیار بوو له قسه‌كانی من خۆشحاڵ بوو وام تێگه‌یاند كه
پاره‌كه‌م هیچ منه‌تێكی تێدا نییه و منیش خاوه‌نی نیم بۆیه زه‌رده‌یه‌ك
گرتی و دیسانه‌وه باوه‌شی پیا كردم و به تاسه‌وه نێوچاوانی ماچ كردم وه
داوای ئه‌وه‌ی لێكردین كه به خێزانی بچین بۆ ماڵیان بۆ ئوردوگای باریكه
دایكیشم له‌ولاوه كه زۆر حه‌زی له گه‌ڕان بوو پێش ئه‌وه‌ی كه من هیچ
بڵێم ئه‌و خێرا ڕازی بوونی خۆی ده‌ربڕی و به‌سه‌ر چاوێكی ئاماده كراوی
پێ‌بوو. به دوای كاری ڕۆژانه‌مدا وێڵ بووم دیسانه‌وه خه‌ریك بووم به
ئازاره‌كانی ژیانه‌وه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه یم ژیانێكی كۆپیكراو ڕۆژانه
دووباره ده‌بوه‌وه زه‌مه‌ن تێپه‌ڕی به‌یانیه‌كی ساردی زستان بوو
دیسانه‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌روپێ كه‌وته‌وه یادم زۆر تامه‌زرۆ بووم.
به‌یانیه‌كی ساردی زستان بوو دیسانه‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌روپێ كه‌وته‌وه
یادم زۆر تامه‌زرۆ بووم. بڕیارم دا دوای نوێژی به‌یانی بكه‌ومه ڕێ بۆ
سه‌روپێ خواردن ده‌رچووم له ماڵ چوومه لای مزگه‌وتی گه‌وره زۆر ووشكه
سه‌رما بوو دانه‌كانم له سه‌رماندا هه‌ڵپه‌ڕكێیان ده‌كرد هه‌ڵده‌له‌رزیم
...
كه‌چی له ته‌نیشتمه‌وه گوێم له ناڵه‌و هاوارو جنێو دانێكی زۆر بوو كه
دیم لاوێكی سورو سپی هه‌ر له ته‌مه‌نی خۆمدا بوو بو دوای سندوقی ته‌خته‌ی
سێودا ده‌گه‌ڕاو هه‌ڵده‌له‌رزی و سورما كولچمهكانی سوركردبوهوه زوو زووش
هه‌نسكی بێ فرمێسكی هه‌ڵده‌دا ده‌ست و په‌نجه‌ی له سه‌رماندا سور بوو
بوه‌وه وه هه‌ر ئه‌و ده‌سته ماندوانهشی به سكیه‌وه گرتبوو سۆزێكیشی
ده‌كرد ده‌یووت دایه گیان بۆ بهجێتهێشتم به‌س تۆم هه‌بووی تا سه‌بوری
دڵه گلاراوهكهمی پێ خۆش بكه‌م ئای خودایه كه بێكه‌سم ئای خودا گیان
بێكه‌سی خواردومی ووته‌كانی سه‌رنجی ڕاكێشام بۆیه چوومه لای و پێم ووت
براكه‌م بۆ ئه‌وه‌نده ناشكوریت ئه‌و هاوارو ههنسكهت له چییه تۆ لاوێكی
جوانخاسیت و توانای كاركردنیشت هه‌یه گوێم لێته هاوار بۆ دایكت ئه‌كه‌ی
ئه‌گه‌ر دایكت نه‌ماوه خوا سه‌بوری دڵت بداته‌وه خوای گه‌وره ئارامی
به‌سه‌ر دڵ و ڕۆحتا بێنێت ئه‌و هه‌موو گلله‌ییه بۆ به‌رامبه‌ر به خوا‌و
به زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌ڕێژی ئه‌ی نازانی كه مردنیش نیعمه‌تێكی خواییه
ڕاسته‌و حه‌قه ده‌بێ بیچێژین ئاگام لێی بوو هه‌ڵده‌له‌رزی له سه‌رمادا
سه‌رما بلوسه‌كه‌ی ڕاق كردبوو ئاو به لوتیه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا و قژه
ئاڵهكهشی زوقم گرتبوی هه‌ستم كرد كه سه‌رمایه‌كی بێ شه‌ماری خواردوه
خێرا ئاگرێكی بچوكم بۆ كرده‌وه و له به‌رده‌م ئاگره‌كه‌دا دامناو
كه‌وتمه گه‌ڕان به دوا ته‌خته‌و داردا وه پێشم ووت ئه‌گه‌ر برسیته با
بچینه ئه‌و چێشتخانه‌یه نانێ بخۆ با گه‌رمت بێته‌وه به‌ڵام ئه‌و
بێده‌نگی خامۆشی كردبوو وورده وورده ئاگرهكهم بۆ خۆش كرد به‌ڵام ئه‌و
زیاتر هه‌ڵده‌له‌رزی شانه‌كانی وه‌كو بێژنگ یاریان ده‌كرد جاروباریش
وه‌نه‌وزی ده‌داو خه‌ریك بوو به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا ده‌كه‌وت هاوارم لێ‌كرد
براكه‌م ئاگاداری خۆت به من ده‌بێ بڕۆم ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێویسته پاره‌ت
به‌مێ به‌ڵام ئه‌و كه‌وته دۆخێكی نائاسای و به سه‌ر ئاگره‌كه‌دا بێهۆش
بوو به‌په‌له فریاس كه‌وتم هه‌ڵم سانده‌وه كه‌چی ئه‌و هه‌ر ده‌ستی له
سه‌ر سكی دانابوو باوه‌شم پیا كرد له پاشان وویستم به نه‌رمی بیشێلم
به‌ڵام كه ده‌ستم به‌ر سكی كه‌وت ده‌ستی من و خوێنی ئه‌وو لۆكه
به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵ بوون خوێن گرتمی ووتم له‌وانه‌یه چه‌قۆیان لێدابێ پێم
ووت ئه‌رێ ئه‌وه جێی چه‌قۆیه یان فیشه‌ك جوابم به‌ره‌وه له ووڵاتی
ئێمه‌دا چه‌ك و چه‌قۆ وه به ته‌زبیحی ده‌ستی حاجیه‌كان بۆیه خێرا گومانم
بۆ چهقۆو فیشه‌ك چوو به‌ڵام ئه‌و هه‌ر بێهۆش بوو به‌جێم هێشت و له ترسان
ڕام كرد به‌ڵام سه‌رشێتی و عهجولیهكهم بونه‌وه هاوڕێم هه‌مدیسان
هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شم پێیان ده‌ووتم هه‌ی سه‌رشێت له چی هه‌ڵهاتی
له بیرته كه باپیره‌ت پێی ده‌وتی غیره‌ت سه‌گ بتخوات بۆ ئه‌و لاوه‌ت
به‌جێ هێشت بئ ئه‌وه‌ی بمرێ ئه‌ی دوایی ترسنۆكی تۆ ناكوژێ بگه‌ڕێوه له
ده‌روازه‌ی ترسنۆكیدا مه‌ژی ئه‌گه‌ر بشمری وه‌ك ئه‌حه‌ی كڕنوو به ترسنۆكی
له سه‌ر جێگا ده‌مری ئه‌م گفتوگۆ‌و جه‌ده‌له له‌گه‌ڵ خۆمدا گه‌ڕامه‌وه
سه‌ر لاوه بێ هۆشهكه كه سه‌یرم كرد ڕه‌نگی ههڵبرسكابوو خوێنی مهیوویش
بلوسه‌كه‌ی گرتبوو هه‌ر له‌و كاته دا هاوارم كرد بۆ خه‌ڵك چونكه به
یانی زوو بوو ئوتۆمۆبیلیش ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت (عه‌ره‌بانه‌یه‌ك) له‌به‌ر
بهربهلێدهكهوه سه‌رده‌كه‌وت هاوارم لێ كرد و ووتم : بگه‌ره لام ئه‌و
لاوه‌م به په‌له خسته سه‌ر (عه‌ره‌بانه‌كه)و كه‌وتینه ڕێ به‌ره‌و
نه‌خۆشخانه، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌كه هه‌ر دووكمان پاڵمان پێوه
ئه‌ناو به ڕاكردن بۆ ئه‌وه به زووترین كات بگه‌یه‌نینه جێگای تایبه‌ت
,عه‌ره‌بان چی یه‌كه‌ش زوو زوو پرسیاری لێ ده‌كردم ئه‌رێ كاكه چی ڕووی
داوه ؟
به هه‌رحاڵ به هه‌ناسه بڕكێ وه به په‌له په‌لی خۆمه‌وه بۆم
گێڕایه‌وه، كه گه‌یشتینه به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر دووكمان
لاوهكهمان برده ژوورێ گه‌یاندمانه سهرجێگایهك به زووی پزیشكه‌كان
هه‌تان به ده‌نگمانه‌وه و بردیانه ژووی نه‌شته‌رگه‌ری ، هه‌رچه‌ند من
زۆر ئازارم چه‌شت بوو به‌ده‌ستی ئه‌و لاوه‌وه بهلاَم ئه‌وه‌نده‌یش
پزیشكان و لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌كه پرسیاریان له من كردوو سه‌باره به
ڕووداوه‌كه و لاوه ته‌واو ماندوویان كردم.
بهلاَم سوپاس بۆ خوا دوای چه‌ند ساتێكی كه‌م پزیشكێك هه‌واڵی هێنا كه
برینه‌كه له جێگای فیشه‌كه و نه جێگای چه‌قۆیه ، بۆ یه زۆری نه‌برد
له ژووی نه‌شته‌رگه‌ری هێنایانه ده‌ره‌وه و بردیانه ژووری چاوه‌ڕوانی ،
پاشان پزیشكێك هاته لامه‌وه پێی ووتم كه نه‌خۆشی یه‌كه‌ی زۆر سامناك و
كاریگه‌ره، پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه وه
چاره‌سه‌ریشی بڕوام نیه له‌م نه‌خۆشخانه‌ی بكرێت هه‌ر بۆیه پێت ده‌ڵێم ،
تووشی (وهرههمێكی خۆێن بووه وه ناوكیشی كراوه‌ته‌وه) ئێمه‌ش
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ره‌تایمان بۆ كردووه . تا ئه‌و كاته‌ی
ده‌یگه‌یه‌ننه لای پزیشكێكی تایبه‌تی، خۆمن له‌و كاته دا ده‌سته‌كانم
به‌رزكردوه بۆ ئاسمان سوپاس و ستایشێكی بێ پایانی خوای په‌روه‌ردگار كرد،
كه ئه‌م لاوه برینه‌كه جێگای ده‌ستی چه‌قۆ بوو وه نه فیشه‌كیش بۆته
میوانی چه‌سته‌ی دوای ئه‌وه وورده وورده چوومه لایه‌وه و سه‌لامم لێ
كرد و ده‌ستم خستبووه ناو ده‌ستی یه‌وه چاوه ڕه‌شه‌كانی به ئاسته‌مێك
به‌رز كرده‌وه بۆی ڕووانیم، كه بینم دوو دڵۆپه فرمێسك له ناو
چاوه‌كانیا گوڵكۆ و قه‌تیز مابوون، هیلاكی و سه‌رما كوڵمه ئاڵه‌كانی شه‌ق
شه‌ق كردبوو، به لاوازی سوپاسی كردم و چاوه‌كانی داخسته‌وه و چه‌ند ساتێك
له‌گه‌ڵی دا به بێ ده‌نگی مامه‌وه بهلاَم پاش كه‌مێكی تر چاوه‌كانی
وه‌ك په‌رده هه‌ڵهێنایه‌وه بهلاَم برژانهكانی ئه‌وه‌نده قوورس بوو
پێڵووی چاوه‌كانی بۆ ههڵنهدهبڕا چوومه پێشه‌وه خۆمم پێناساند و
ناوه‌كه‌ی خۆمم پێ ووت، ئه‌وه‌شم پێ ووت بهلاَم له‌ناو خه‌ڵك دا به
سووره با‌نگم ده‌كه‌ن ئه‌ی ناوی تۆ چی یه به‌ڕێزه‌كه‌م ؟ هه‌تاكو بچمه
لای كه‌س و كاره‌كه‌ت هه‌تاكو هه‌واڵی تۆیان پێ ڕاگه‌یه‌نم ! كه وام ووت
دوو دڵۆپه فرمێسك كه‌وتنه خواره‌وه له چاوه‌كانی بهلاَم به نه‌رمه
زه‌رده خه‌نه‌یه‌كه‌وه ووتی ناوم (سه‌رهه‌نگ)ه ئاگام لێ بوو كه توانای
قسه‌ی نه‌بوو زۆر ماندوو دیار بوو حاڵه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپی ئه‌ڕۆشت وورده
وورده بۆیه من به په‌له خۆم گه‌یانده پزیشكه‌كان و ووتم: فریام كه‌ون و
وه‌رن سه‌یرێكی كه‌ن بهلاَم ئه‌وان چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه
كه من به په‌له فریای خۆم كهووم بگه‌یه‌نمه شوێنی تایبه‌تی و پزیشكێكی
تایبه‌تی چونكه ئه‌و پێویستی به چاودێریه‌كی تایبه‌تی به‌ڵكو به‌وه
نه‌وه‌ستانه‌وه زۆر به ڕاشكاوانه پێیان ووتم: كه ئه‌م نه‌خۆشی یه زۆر
كوشنده‌یه، وه له‌وانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دا له ناوی به‌رێ ، منیش
هیچم بۆ نه‌مایه‌وه ته‌نها ئه‌وم به خه‌یاڵدا هات كه هیچ نه‌بێ پارویه‌ك
نانی بۆ بێنم كه سوكنای به دڵه سه‌رما بردهڵهكهی دا بێته‌وه بۆیه
پرسیارم كرده‌وه له پزیشكه‌كان ووتم: ئه‌توانم كه كه‌مێ خواردنی بۆ
بێنم؟ ئه‌وانیش ووتیان: به‌ڵێ ئه‌توانیت.
چووم و كه‌مێك خواردنم بۆ هێنا هه‌ر له‌وكاته دا پزیشكێكم چوومه لای و بۆ
دڵئارامی خۆم ووتم: فریای كهووه زۆر حاڵی ناڕه‌حه‌ت و په‌رێشانه
چاوه‌كانی مت بووه بۆی هه‌ڵنایه‌ت ، وه ناوی پزیشكێكم پێ بڵێ كه ناسراو
بێ تا بیبه‌مه لای و به‌زووترین كات ، بهلاَم بێ سوود بوو.
كه چووم خواردنه‌كه‌م بۆ برد بۆم كرد به بابۆڵه و تیكه تیكه هه‌ر
چۆنێك بوو كه‌مێكم كرد به ده‌میه‌وه، ئای ئه‌و به‌سه‌زمانه چه‌ندی برسی
بوو ئه‌م بینی چۆنن به‌لاوازی نانه‌كه‌ی ده‌خوارد و ئاهێكی پێدا ده‌هات،
دوای نان خواردنه‌كه‌ی پێم ووت: پرسیارت زۆر لێ ناكه‌م ئه‌زانم كه ئێستا
به‌نجه‌كه به‌ری نه‌داویت بێ تاقه‌ت و بێ هۆشت و توانای قسه‌كردنت نیه،
بهلاَم ئێستا من به جێت ده‌هێڵم چونكه كارم هه‌یه ئه‌بێ بچم به‌لای
كارهكانهمهوه ، (سه‌رهه‌نگ) گیان كاتژمێر (دوو) دوانیوه‌ڕۆ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه لات، دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕامه‌وه لات ناونیشانی كه‌س
وكارهكهتم پێ بڵێ به‌چاوان هه‌واڵی تۆیان پێ بگه‌یه‌نم ده‌چمه لایان
بهلاَم ئێستا چاوه‌كانت به ئارامی له‌یه‌ك بنێ و بۆخۆت ئیسراحه‌ت بكه،
دیسانه‌وه به‌لا چاوێك سه‌یری كردم و سه‌ری داخسته‌وه ده‌ستی كرده‌وه
به گریان، دیار بوو له ناو چاوانیانی دا دهریاكی پڕ پرس و وهلاَم
شه‌پۆلی ئه‌دا، به ڕاستی زۆر به‌زه‌یم پیادادههات خه‌م و خه‌فه‌ت وه‌ك
(سنگ) و (كوله) هه‌ناومی خواردبوو، زۆر پرسیارم له خۆم ده‌كرد كه‌چی
وهلاَمهكه ناڕێكانه به دڵم ده‌كه‌وت، به‌ڵێ ڕۆشتم و به جێم هێشت،
پاشان كه گه‌ڕامه‌وه بۆلای (سه‌رهه‌نگ) دیار بوو ماندووی شه‌وانی پێوه
دیار بوو، چوومه لای سه‌ریه‌وه چه‌سته‌ی ماندوویم به ئاگا هێناوه ووتم:
(سه‌رهه‌نگ)گیان چوومه‌ته لای پزیشكێكی تایبه‌ت و به‌توانا كاتم بۆ
گرتووی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه پێم وابێ چاره‌سه‌ری تۆ ناكرێت، جا ئه‌گه‌ر پێت
ده‌كرێت ئازیزه‌كه‌م هێز به‌ره به‌رخۆت و با به‌ره‌و ئه‌و پزیشكه وورده
وورده به ڕێ بكه‌وێن، كاتیش دره‌نگه دوای ناونیشانهكهتم بده‌رێ تا
بگه‌مه لای كه‌س و كارهكهیشت و هه‌واڵی تۆشیان بده‌مێ، به كه‌ساسی و
زه‌بوونی یه‌وه سه‌رێكی هه‌ڵبڕی بهلاَم له ناوچه‌وانی دا فریشته‌ی كۆڕی
چه‌خماخه‌ی ده‌به‌ست بوركان له دڵی چه‌سته‌ی گیانی ده‌رده‌چوو هه‌ر وه‌ك
پڵنگێك به‌سه‌رمدا نه‌ڕاندی، بهلاَم ئازاره‌كه‌ی تاوی بۆ هێناو خێرا له
نه‌ڕه‌ی خست و به ئارامی یه‌وه پێی ووتم: ئه‌گه‌ر به دوای باوكم دا وێڵی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو سكی دایكی و به خۆڵ مه‌لۆتكه كراوه و وه
ئه‌گه‌ر به دوای دایكیشم دا ده‌گه‌ڕێت له ناو كونێك دا نێژراوه
كفنهكهیشی شه‌كراوی تێوه پێچراوه بێزارم له خۆم، تۆ ئه‌زانی ئه‌وه
دوو ڕۆژه دایكم مردووه! كه‌سێك نه‌بوو بی شوات ته‌نانه‌ت له
وولاَتهكهی خۆم دا كه‌سێك نه‌بوو گۆڕێكم بداتێ به خۆڕای تا له‌و
جێگایه‌دا بینێژم كه‌چی هێشتا ده‌پرسی من كێم؟ له خۆم بپرسه به دوای
دایكم و باوكم مه‌گه‌رێ ، من خۆرێكی هه‌ڵ نه‌هاتووم من مانگی ئاوا بووم من
به‌رسیله‌ی هه‌ڵوه‌ریوم، گریانی له قورگا خنكاوم ، سوره گیان بۆ ناگریت ،
بۆ وا سه‌رسام بوویت!!
ئه‌زانیت من كوردستان له‌یه‌ك ده‌چین؟ ئه‌و بێ كه‌سه و منیش بێ كه‌سم، من
له‌گه‌ڵ دایكم و باوكما مردم، بهلاَم له‌گه‌ڵ كوردستانا ئه‌وانیش مردن،
ئه‌وان نه‌وه‌كانیان هه‌ر به زیندووی زینده به‌چاڵ كرا له‌گه‌ڵ كوردستان
دا ، ئه‌زانی من و كوردستان هه‌ر دووكمان بێ كه‌سین ، بولبولیش گوێ له
چریكه‌ی من ناگرێت، گۆڕیش نابێته هاوڕێم، خۆزگه من بمردمایه بۆ ئه‌وه‌ی
خاك و گۆڕ و وولاَت و سه‌ركرده شه‌رمه‌زار نه‌بوونایه، بۆ هه‌مووتان له
ئاستی من گیایه‌كی ووشك بووی هاوینن، جۆگاوێكی بۆگه‌نی وه‌ستاوم، باوكم بۆ
ئه‌م خاكه له‌ناو چوو له‌وكاته دا من له‌ناو سكی دایكم دا چوار مانگان
بووم باوكمیان شه‌هید كرد.بهلاَم وه‌ك بۆیان گێراومه‌ته‌وه دایكم له
پرسه‌كه‌ی باوكمدا هاواری كردوه و ووتووی یه‌تی:
من به سه‌رهه‌نگی ژیانم خه‌ڵكی وولاَته كه‌م ئێوه زۆر به قسه و باسن
دوای به‌د ناوم نه‌كه‌ن من خاوه‌نی منداڵێكم له مێرده‌كه‌م ، هه‌موو خۆشی
یه‌كانی خۆی دابوو بهمن دایكم هه‌موو خۆشی یه‌كانی خۆی كۆكردبووه له من
دا، چاوه‌كانی به‌سه‌ر مندا ڕه‌خسابوو هه‌ر بۆیه به گه‌نجێتی مایه‌وه
منی به‌خێوكرد.
پێی ده‌وتم: سه‌رهه‌نگ گیان من باوكتم زۆر خۆش ده‌ویست تاكه دیاریه‌كی بۆ
به‌جێهێشتووم ئه‌ویش كه تۆی ده‌وێت دیاریهكهیشی به جوانترین شێوه
هه‌ڵبگرم و بیپارێزم بۆیه هه‌ر له گه‌نجێتیمه‌وه دانیشتوومهتهوه،
(سه‌رهه‌نگ) گیان باوكت بۆ وولاَت ژیا منیش له‌به‌ر تۆ ده‌ژیم ، سه‌رهه‌نگ
گیان تۆ دیاری ده‌ستی هاوسه‌ره شیرینهكهمیت، له چاواندا هه‌میشه
ئازایه‌تی چرۆ ده‌كات خۆشه‌ویستم خۆشه‌ویستی شه‌ونمی به‌یانیان بوو بهلاَم
چی بكه‌م دێكه‌مان داگیر كرا و زه‌وی و خاكمان هه‌موو داگیر كرا هه‌ر چی
مه‌ڕ و ماڵاتمان هه‌بوو هه‌موو (به‌عسی)یه بۆگه‌نه‌كان بردیان ئیتر هیچ
چارمان نه‌ما و ژیان نه‌ما بۆ یه به ناچاری له‌گه‌ڵ دایكم و بابه
گه‌وره و دایه‌گه‌وره دا هاتینه شار، تا ئه‌وكاته‌ی دایه‌گه‌وره و
بابهگهورهمان مابوو كێشه‌ی ئابووریمان زۆر باش بوو بهلاَم به چه‌ند
ساڵێك دوای مردنی ئه‌وان باری ئابووریمان تێكچوو ، من وازم له قوتابخانه
هێنا و ده‌ستم كردن به‌كار تا بژێوی خۆمان ده‌ربهێنم ، كرێچی بووین له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی توانای دانی كرێمان نه‌بوو ناچار بووین له خانووه بێ تاپۆكانی
شه‌هیدانی ئازادی خانویه‌كمان گرت به كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كرێ كه‌ی
كه‌م تر بوو وه ڕۆژانه‌ش له ژێر پرده‌كه حهماڵم ده‌كرد ئارد و برنج و
شهكرم بۆ خه‌ڵكی بارده‌كرد و بۆم ده‌بردنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، بڕوام پێ بكه
سوره گیان تا توانم كردوومه، له دوای دا دایكه كلۆڵهكهیشم تووشی
شه‌كره بوو، هه‌رچی یه‌كم په‌یدا ده‌كرد به‌س به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد
بیده‌مه دا‌و ده‌رمان و خواردن بهلاَم ژیان زۆر سه‌خت بوو ئه‌و پاریه
به‌شی نه‌ده‌كرد بۆیه منیش ته‌واو خۆم هیلاك كردبوو له‌به‌ر خاتری دایكم
چونكه زۆر ناڕه‌حه‌تی به منه‌وه دی بوو وه زۆر ئازاری له‌گه‌ڵ منا
كێشابوو ئیتر بیرم له‌خۆم نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌وه‌نده باری قورسم هه‌ڵگرتبوو
ئازار لاشهمهی داگیر كردبوو هه‌رگیزیش له‌به‌ر خاتری دایكم نهم ده‌وێرا
ڕۆژێك له ڕۆژان بڵێم ئازارم هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و ئارام
بێ به‌ده‌ست مهنهوه خه‌فه‌ت نه‌خوا، ڕۆژێكیان دوو لۆری ئارد هات منیش
تاوم دایه خۆم ئاردمان داده‌گرت ئای له‌و ڕۆژه ڕه‌شه ته‌واو ماندووی
كردبووم چه‌ند فه‌رده ئاردێك مابوو له ناو لۆری یه‌كه دا بێ ڕه‌حمانه
شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ مندا ده‌كرد زۆران بازیان له‌گه‌ڵ منێكی لاودا ده‌كرد تا
به‌ده‌مدا منیان دا به‌زه‌وی دا له‌به‌ر ئه‌وه زۆرم له خۆم كرد ته‌واو
تاسام له‌ژێر فهردهكاندا له‌ناكاو بینیم چه‌ند دڵۆپه خوێنێك له
ناوكمه‌وه هات بهلاَم هیچ گوێم پێ نه‌دا چونكه ته‌نها بیرم ده‌كرده‌وه
كه بتوانم ئه‌وه‌نده په‌یدا بكه‌م كه ده‌رزی شه‌كره‌كه بۆ دایكم
دابینكهم بهلاَم بێ سوود بوو كه‌وتم، به‌په‌له منیان برده خه‌سته‌خانه
بهلاَم نهم توانی بمێنمه‌وه له‌به‌ر خاتری دایكم چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م
نه‌كر كه چاره‌سه‌رێكی پێویستم بۆ بكرێ هاتمه ده‌وه گه‌ڕام هه‌تا كاری
كه‌م ده‌ست كه‌وێ.
هه‌ر حهماڵم كرد ، هه‌ر كرێكاریم كرد هه‌تا ڕۆژێك چریكه‌یه‌ك لاشه‌ی منی
هه‌ڵسان گوێكانم پڕ بوون له گریه‌ی به كوڵی دایكه كڵۆڵهكهم بینم هه‌ر
دوو چاوه‌كانی كوێر بووه به بۆنه‌ی نه‌خۆش شهكرهكهیهوه ئه‌وه‌نده‌ی
تر گلارام گرت زیاتر له جاران خۆم ماندو تر ده‌كرد ڕۆژ به ڕۆژ برینه‌كه‌م
گه‌وره‌تر ده‌بوو تا وام لێ هات توانام نه‌بوو به‌سه‌ر فه‌رده‌یه‌كی بیست
كیلۆدا كه هه‌ڵی بگرم، هاوڕێم ئه‌وكه‌سانه زۆر بێ به‌زه‌ی بوون كه‌سێ
نه‌بوو كارێكی سوكم پێ ببه‌خشێ هێز و توانایشم نه‌مابوو كه‌سێكیش كاری
نه‌ده‌دا بهمن سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ش پێیان ده‌وتم كوڕه
ته‌مه‌ڵه‌كه منیش توڕه‌ی لاشه‌می پێچابوو تاوام لێ هات توانای هیچم نه‌ما
ڕۆژێكیان وویستم سواڵ بكه‌م تا هیچ نه‌بێ كرێ خانوه‌كه ده‌ربهێنم ، هاوڕێ
گیان زۆریان پێ كردم ده‌چوومه لای هه‌ر كه‌سێ ئه‌م ڕستانه‌یان وه‌ك سرود
دوو باره ده‌كرده‌وه(تۆ لاویت بڕۆ كار بكه بڕۆ هیلاك به بڕۆ ئاره‌ق
بڕێژه) بهلاَم كه‌سێك لهێم تێنه‌ده‌گه‌یشت بۆ ئه‌وه‌نده ئێوه بێ
به‌زه‌ین، ئه‌چوومه به‌رده‌م باره‌گای هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه سیاسی
یه‌كان منیان ده‌ركرد و نائومێدیان كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوناس نامه‌كه‌م
له‌ده‌ست دابوو به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتیشم زۆر كه‌م بوو،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌كاری ڕۆژانه‌وه زۆر خه‌ریك بووم وه
خۆنهكردنیشان به خاوه‌نی باوكم له‌سه‌ر ئه‌و كێشه سیاسیانه بوو كه
لایه‌نه سیاسی یه‌كان كهوتووبوه ناویان له‌یه‌ك جاببوونهوه كه‌سیان
خۆیان به خاوه‌نی باوكم نه‌ده‌زانی بۆیه له ده‌رگای هه‌ر هه‌موویان
ده‌ركرام مهخابه هه‌ر له‌و شوێنانه دهرنهكرام به‌ڵكو له خانوهكهیش
ده‌ركراین ته‌واو بێ لانه بووین خۆم و دایكه كوێره‌كه له‌به‌رده‌رگای
مالاَندا ده‌سوڕاینه‌وه هه‌ردوكمان نه‌خۆش من خوێن وه‌ك كانی فواره‌ی
به‌ستبوو له‌ناو سكم دا ئاسێراكهی دایكیشم به كڵۆڵی و داماوی شه‌كره و
كوێری بهلاَم هیچ چاره‌مان نه‌ما به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو نهم دههێش كه
دایكم بزانێ كه من زۆر ناڕه‌حه‌تم به‌ده‌ست ده‌ردو نه‌خۆشی یه‌وه هه‌ر
لێم ده‌شارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌فه‌ت نه‌خوا، بهلاَم واهه‌ستم ده‌كرد
گومانێكی بۆ دروست بوو واهه‌ستم ده‌كرد كه من به كه‌سێكی ئیش نه‌كه‌ر
بزانێ ، بهلاَم من هه‌ر ئه‌وه‌م پێ باش بوو كه نههڵێم بزانێ كه من
گیرۆده‌ی نه‌خۆشی یه‌كی سه‌ختم له چهستهمدا ، خودایه هاواره پاشان
خه‌ڵكی ئێوه‌یش هاواره ، ده‌وڵه‌مه‌ندان ، سه‌ركرده‌كان ئێوه‌یش
فریامكهون هیچ نه‌بێ ئاوڕێك بده‌نه‌وه سه‌یرێكم بكه‌ن منیش وه‌ك
كوردستانه‌كه‌تان خیانه‌تم لێ كراوه هه‌روه‌ك ئه‌و منیش داگیرتان كردووم
بهلاَم هیچ چارم نه‌ما ڕومان له هه‌ر شوێنێك ده‌كرد ده‌رده‌كراین ڕوویان
وه‌رده‌گێڕا هه‌ر جاره‌ی به قسه‌یه‌ك ده‌یان تهزانم جارێك به ناوی
ئه‌وه‌ی كه لاویت جارێك به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه توانای كاركردنت هه‌یه به
هه‌زاران جاریش توانجاین لێ ده‌دام به‌وه‌شه‌وه نه‌ده‌وه‌ستانه‌وه گومانی
خراپیان پێ ده‌بردم كه‌سێ دهیگویم ئه‌مه مه‌ی خۆره كه‌سێكی تریش
ده‌یووت ئه‌مه له‌وانه تلیاك خۆربێ یان ئه‌مه قومارچی یه هه‌زاران
قسه‌ی ناشرینیان خسته دوای من بهلاَم كه‌سێ نه‌بوو بڵێ ئه‌مه كوڕه
شه‌هیده كه‌سێكیش نه‌بوو بڵێ خۆ ئه‌مه ژنه شه‌هیده ئای ..... ئای سوره
گیان كه بێ هێزم له‌پاشاندا چارمان نه‌ما چووینه لای كۆسه‌ی چه‌م له‌و
لادهشته (حاجی فه‌تاح)ێك باخێكی هه‌بوو ئه‌و ڕووی تێكردین خێمه‌یه‌كی به
لایلۆن له ناو بهخهكهی خۆی دا بۆ هه‌ڵداین تا من و دڵه سه‌ركرده‌كه‌ی
دڵ و ڕۆح و گیان و دایكه كهساسهكهم بچینه ناوی هاوڕێ گیان ئای كه
خه‌فه‌ت بارم,ئای كه بێ هێزم ئای كه لاوازم ، سوره‌كه چۆن دایكم به جێی
هێشتم ، چۆنیش باوكم نه‌مبینی ئه‌ویش به‌جێی هێشتم گریانیش به جێی هێشتم
دڵنیام كه تۆش به‌جێم ده‌هێڵیت .له هه‌ر هه‌موو ناخۆش تر و ئاسته‌م تر
سه‌د بریا ئه‌و ڕۆژه‌م نه‌دی بایه خۆزگهیش هه‌ر نه‌بوومایه چوار ڕۆژ
له‌م و پێش دایكم زۆر حه‌زی له (چا)بوو ، به ناسكی و هێمنی پێی ووتم
ڕۆڵه سه‌رهه‌نگ زۆر گله‌یم لێته هیچ نه‌بێ بڕۆ تۆزێك كار بكه هه‌تا
ئه‌وه‌نده په‌یدا بكه‌ی پیاڵه‌یه‌ك چا بۆمن بكڕی زۆر حه‌زم له چا یه
كوڕم تۆم په‌روه‌رده‌كرد تا له‌ژێر سێبهرتا بحه‌سێمه‌وه بتهكهمه دیاری
تا مۆمه جوانه مه‌رگه‌كانی باوكت هه‌موو هه‌ڵ وه‌رێنم كه‌چی تۆ
له‌ته‌نیشتم دانیشتوویت و هیچ ناكه‌ی كوڕم زۆر بێ هێزم خه‌م هێرشی بۆ
هێناوم بۆنی مردن ده‌كه‌م تۆ وات لێ هاتوو كه نه‌توانی پیاڵه‌یه‌ك چا بۆ
سوكنای ئه‌م دایكه كڵۆڵهت په‌یدا بكه‌ی سه‌رهه‌نگ گیان من قه‌د توڕه
نابم لێت بهلاَم گله‌ی بێ لێت زۆر گله‌ی بێ لێت كه ووشه‌كانی له‌ده‌م
كه‌وتنه خواره‌وه وه‌ك كریستاڵ به‌سه‌ر ڕۆحما شكانه‌وه قوتی گریان و
هاوار و مه‌ئیوسی له‌ناو قورگمدا قه‌تیس مابوو نه‌مده‌زانی چی بڵێم هه‌ر
چۆنێك بوو وهلاَم نه‌دایه وه گلهیهكهم خسته سه‌رچاوم بهلاَم
گلهیهكهی ژیله‌مۆی كردم كلۆكهی دامركاندمهوه ئه‌وه‌نده‌م پێ كرد له
خێمه شه‌ق و شڕهكهماندا هاتمه ده‌ره‌وه به‌ره‌و سلێمانی ڕێگام گرته
به‌ر زۆر سه‌رما بوو ئازاریش چهستهمی هاژانبوو و خوێنیش ناوسكی داگیر
كردبوو.
ئه‌وه‌ی كه پێم بوو ته‌نها سێ دینار بوو ئه‌ویش به‌شی نه‌ده‌كرد نهم زانی
چی بكه‌م ته‌نها بیرم له‌وه‌كرده‌وه كه پڕم كرد به كیسه‌یه‌ك چاو ڕام
كرد بۆ به‌د به‌ختی من توانای ڕاكردنیشم نه‌بوو هه‌تا گه‌له كۆمه‌كیان لێ
كردم و منیان گرت ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر وه‌ك سه‌گی هه‌ر به‌ربوونه چه‌سته‌م
له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه قاچ‌و ده‌سته‌كانیان منیان ماچ ده‌كرد ئه‌ی هاوڕێ
گیان چه‌نده بێ زار بووم نهم ده‌زانی چی بكه‌م من به‌ره‌و مردن ڕام
ده‌كرد و ئه‌ویش خۆی لێ ده‌شاردمه‌وه ناچار بوو ده‌ستم كرد به هاواركردن
به‌ده‌م هاوارهكهمهوه ئه‌م ووت: من دزی ده‌كه‌م بۆ دایكه ئاسێراكهم
بهلاَم ئێوه دزی له دایكی خۆتان ده‌كه‌ن له خاكی خۆتان ده‌كه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن ئای سه‌گ و گورگه‌كان.
وایان ده‌زانی كه (هۆلاكۆیان) گرتووه شه‌وێك له زینداندا مامه‌وه
قهتیزیان كردم هه‌ر چۆنێك بوو به‌ریاندام گه‌ڕامه‌وه بۆ كۆسه‌ی چه‌مه بۆ
كۆسه‌ی خه‌م بۆ كۆسه‌ی خۆێن له ژێر خێمه‌كه دا سلاَوم كرد مردنی دایكم
پێی ووتم : خێر هاتی دایكیشت تۆ خۆش هاوڕێ گیان تۆش خۆش سه‌ركرده‌كان
ئێوه‌ش خۆش هه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان ئێوه‌یش خۆش چووم بۆ گۆڕستان
بینێژم.بهلاَم نهم توانی چونكه گۆڕه‌كه به پاره بوو منیش هیچ عانهم
له ئه‌رزی خوای گه‌وره نه‌بوو بیده‌م به‌ڕاستی من خه‌ڵكی ئه‌م وولاَته
نیم من ته‌نها خه‌ڵكی گۆڕستان و ئێوه‌یش نامۆن به من ، هه‌تا ناچار بوو
له باخه‌كه‌ی حاجی فه‌تاح وویستم گۆرێكی بۆ هه‌ڵ كه‌نم له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا
دڵم پاره پاره بوو و چه‌سته‌ی دایكه نازداره‌كه‌م پێ بوو هه‌تاكو
بیشارمه‌وه بهلاَم هیچ هێزم نه‌بوو قه‌بره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌نم ناچارانه
ئه‌وه‌نده چاڵێكم بۆ هه‌ڵ كه‌ند تا بتوانم تیا بیشارهمهوه كفنیش
نه‌كرابوو هه‌ر به سه‌ر پۆشه‌كه‌ی خۆی بۆ كرده كفنێك و چریكه‌یه له
گۆڕستان ده‌م هاژێنێت هاوڕێ گیان گۆڕستانیش میوانداریم ناكا سوره گیان من
(سه‌رهه‌نگ)م!! دێوه زمه‌ی خه‌می دنیا له خهڵوهتێكدا بۆ من كۆبۆته‌وه
بگری سوره گیان هه‌رچی خه‌مه‌كانی خۆته له‌گه‌ڵ ده‌رده‌كانی مندا به بای
كه به دوای كه‌س و كاری منیش دا مه‌گه‌ڕێ بهلاَم ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت
بیان دۆزیته‌وه باوكم ئه‌نفاله دایكم كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و
خانوهكهیشمان بالیسان و قهلاَدزهیه برینداره یان گۆڕی شه‌هیدی گوم
ناوه هه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌دوایاندا بگه‌ڕێ فه‌رموو بپرسه به دوای
سهرههنگێ بگه‌ڕێ كه وون بووه به خوا خێرت ده‌گا كه بیان دۆزیته‌وه.
گه‌ر بینیتنهوه پیان بڵێ كه (سه‌رهه‌نگ) ئه‌واتا لێره و چاوه‌ڕێ
یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئێوه‌یه كوای دایه گیان ئه‌ی تۆ بابه گیان ها سوره‌ی
گیان تۆ له‌لام ده‌مێنی ته‌وه و ده‌بیته میوانم یان تۆش به‌جێم
ده‌هێڵیت.
چی بڵێم سه‌ر سام بووم به ڕاستی شه‌رمه‌زار بوو نازانم چی بڵێم له كوێوه
ده‌ست پێ بكه‌م هه‌رچی یه‌ك من بیكه‌م ناگاته دڵۆپه فرمێسكێكی حه‌سره‌تی
ئه‌و لاشه‌م وه‌ك شه‌ق شه‌قه‌ی منداڵ ده‌له‌رزێت و ئاره‌قی شهرمهندی
ده‌ڕێژێ پێم ووت من له‌گه‌ڵ مێژوو دا دهسهلاَتم نیه هیچم پێ ناكرێ برای
شیرینم، ئه‌ویش پێی ووتم: ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت تۆ یه كارم بۆ بكه‌ی من زۆر
سوپاست ئه‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گۆڕێك بكڕیت بۆ ئاسێراكهی دایكم. له
ژیانی دا هه‌ر بێ لانه بوو ئێستاش له نه‌بوون و مردنیشی هه‌ر بێ
لانه‌یه خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌م بۆ بكه‌ی ئه‌وه زۆر سوپاس ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر
خۆشم نه‌به‌یته لای پزیشكه‌كان هیچ گرنگ نی یه.
پێم ووت: سه‌رهه‌نگ گیان دڵ له دڵ مه‌ده هه‌موو كاره‌كانت بۆ به جێ
ده‌هێنم ئه‌شت به‌مه لای پزیشكه‌كان. واز له‌م قسانه بێنێ تۆ خۆت ئاماده
بكه با بڕۆن بۆلای پزیشكه‌كه به پشتوانی خوای گه‌وره هه‌موو كاره‌كان
ئاسان ئه‌بێ .
كاتێ چووین بۆلای پزیشكه‌كه ده‌ستی كرد به پشكنین و سه‌یركردنی له دوای
تێڕامانێكی زۆر به لاشه‌ی (سه‌رهه‌نگ) دا پزیشكه‌كه ووتی ئه‌م نه‌خۆشی
یه پێویستی به چاره‌سه‌رێكی گه‌وره ئه‌م جۆره چارهسهركردنهش یان
ده‌بێ ببرێ بۆ ئێران یان به‌ره‌وو وولاَتانی هه‌نده‌ران ئه‌ویش پاره‌یه‌كی
زۆری ده‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ ئێرانی به‌رن ئه‌وا نزیكه‌ی 25 هه‌زار تا 30
هه‌زارێكی تێ ده‌چێ منیش سهبوریهكم پێ هات چونكه پاره‌یه‌كه‌ی كه كارم
كردبوو هێشتا پاشه‌كه‌وتم كردبوو ئه‌ویش به بیرم هات كه بچمه‌وه لای
حاجی عه‌زیز داوی هه‌ندێ پاره‌ی قه‌رزی لێ بكه‌م به هه‌ر جۆرێك بوو
گه‌ڕاینه‌وه بۆ مالًَهوه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییش دایكه ئاسێراكهی
منیش به ده‌مانه‌وه هات و به خێر هاتنه‌وه‌ی كردنی جێگایه‌كی جوانی بۆ
سه‌رهه‌نگ ڕاخست منیش به هه‌ندێ سه‌رین و گۆشه چواردهوریم ڕازانده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی پشووی خۆی بدا ئازاری به‌ده‌نه لاوازه‌كه‌ی كه‌مێ
بحه‌وێته‌وه ئه‌و ڕۆژه‌مان برده سه‌ر و به‌یانی كه ڕۆژ بووه به خێرای
چوومه لای مجهوهرهكهی مزگه‌وتی بن ته‌به‌ق و بۆم باس كرد كه ئافره‌تێ
مردوه ده‌مانه‌وێت بی شۆین له‌گه‌ڵی دا ڕێكه‌وتم ئه‌وه‌مان ئاماده كرد
دوای چووم بۆ گردی (سه‌یوان) لێوێش گۆڕێكم بۆ كری له‌لای
گۆڕههڵكهنهرهكان هه‌موو كاره‌كانم ئه‌نجام دا پاشان بۆ ئه‌و برا و
ئازیزانه كه له مزگه‌وتا ده‌م ناسین ئاگادارم كردنه‌وه له
كێشه‌كه‌ی(سه‌رهه‌نگ) هه‌موویم بۆ باس كردن ئه‌وانیش جوامێران ئاماده‌گی
خۆیان نیشان دا و به خۆش حاڵی یه‌وه پێیان خۆش بوو كه هه‌موو له‌و خێره
گه‌وره به‌شداری بكه‌ن بۆیه هه‌موو ئه‌و برایانه هاته‌نه لای
سه‌رهه‌نگ بۆ دڵنهوانی هاوده‌نگی ئه‌و (سه‌رهه‌نگ) ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
به‌لاوه زۆر سه‌یر بوو بزه‌ی خۆشی و شادی له‌سه‌ر سنگی هێلانه‌یان كردبوو
بهلاًَم بێ ده‌نگی بالاَی كێشا بوو به‌سه‌ر سه‌رهه‌نگ دا هه‌ر بۆیه كاتی
نوێژ بوو ووتمان بجهماعهتێ بكه‌ین دوعای خێری تیا بكه‌ن بۆ هه‌موو
موسڵمان و ئه‌م برا شیرینهشمان هه‌ر چۆنێك بوو سه‌رهه‌نگیش له‌گه‌ڵمان
به‌شداری كرد و پاش ته‌واو بوونمان له نوێژه‌كه سه‌رهه‌نگ زۆر به قوڵی
بۆ دایكی ئه‌گریا و هه‌موو له ده‌وری كۆبووینه‌وه دڵنه‌وایمان
ده‌كرده‌وه پاشان دووبرای خۆشه‌ویستی ئاماده‌ی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رهه‌نگ به‌رنه ( ئێران) هه‌موو مه‌سره‌فێكی بكه‌ن تا كاره‌كه‌ی به
ئه‌نجام بگا به‌ڕاستی من له خه‌م ڕهخسام ئیتر ئارامم گرت دڵنیا بووم
به‌ڵێ چوویك بۆ گرده‌كه و دایكی سهرههنگمان له چاڵه‌كه ده‌رهێنایه‌وه
كفن و دفنێكی باشمان كرد پاشان به‌ره‌و سه‌یوان به‌ڕێ كه‌وتین تا
چهستهكهی به خاك بسپێرین خه‌ڵێكی زۆر له ئه‌هلی مزگه‌وت دوامان
كه‌وتبوون ئاماده‌ی خۆیان نیشان دا بهلاَم سه‌رهه‌نگ به مات و مه‌لوولی
له‌ولاوه له لێواری كۆنكرێتێكی گۆڕێكدا دانیشتبوو به كوڵ ده‌گریا پاشان
سوپاس پێ زانیی خۆی بۆ خه‌ڵكه‌كه دووباره كرده‌وه ده‌ستی بۆ ئاسمان
به‌رز كرده‌وه كه دوعای خێر بكا بۆ ته‌واوی ئه‌و برا و دۆستانه‌ی كه
له‌م مه‌راسیمه به‌شداریان كرد و كۆمه‌كیان كرد بهلاَم له پڕ
(سه‌رهه‌نگ) به‌لادا هات و كه‌وت هه‌مووی لێی كۆبوونه‌وه منیش ڕانم خسته
ژێر سه‌ری و به هێمنی چاوی به‌رز كرده‌وه پێ ووتم گه‌ردنم ئازاكه !
ووتی: دایكم ئاره‌زووی میوانداریم ده‌كا ئه‌گه‌ر گۆڕێكیش بۆ من ئاماده‌كه‌ن خێرتان ئه‌گا.
ده‌ستی خسته ناو ده‌ستیم چاوه‌كانی به‌رزكرده‌وه به ئارامی سه‌یرێكی منی
كردوه پاشان چاوه‌كانی لێك ناو ئه‌ویش بۆ دواجار ماڵ ئاوی له هه‌موو كرد
به میوانداری دایكی شاد بوو گریان هه‌موومانی كرده میوانی خۆی
ئه‌مجاره‌یان چریكه‌یه‌ك سه‌رهه‌نگ خه‌ولێ ده‌خات بۆیه هه‌ر
لهسهرگۆڕهكهی ئه‌م دێره‌م نووسی كه (چریكه‌یه‌ك سه‌رهه‌نگ به ئاگا
ده‌هێنێته‌وه) .