14/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی کۆبانێ
دوای ئەوەی شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كۆبانێی كرد ، نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردو شاندەكە بارودۆخی كۆبانێ بۆ پەرلەمانتاران دەخەنەروو.
شاندەكەی پەرلەمان باسیان لەبارودۆخی ئاوارەو هاوڵاتیانی كۆبانێ كرد كەلەژیانێكی سەختدا دەژین و داوای هاوكاری زیاتریان كرد بۆ ئاوارەكان و هاوڵاتیانی كۆبانێ.
داواشیان كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی مامەڵە لەگەڵ كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان بكات.