15/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به شه‌یتان كردنی ئیسلامیه‌كان
وەرگێرانی: م. شوان هەورامی
من بڕوام وابوو كه عه‌قڵیه‌تی رۆژنامه‌نووسه میسرییه‌كانی سه‌رده‌می
عه‌بدونناسر له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا كه ئیخوان
موسلمینیان به ( برایانی شه‌یتان ) ناو ده‌برد كۆتایی هاتووه
و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه و بووه به به‌شێك له رابردوو ، ئه‌و سیستمه
ئیستیبدادیهش كه له رێگه‌ی راگه‌یاندنی سنوورداره‌وه عه‌قڵی خه‌ڵكی
كۆنترۆڵ ده‌كرد و رۆژنامه‌نووسه‌كانی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتدار بوون ، سیستمی
چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا له میسردا روو ده‌دات
دڵنیامان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئامڕازه‌كانی رابردوو پیاوه‌كانیشی هه‌ر
له جێی خۆیاندان و نه‌گۆڕاون .
سامان و پۆست سهرنجڕاكێشانهكانی تر ،
بگره شۆردنه‌وه‌ی مێشك كه به وردی به‌ڕێوه ده‌چێت له‌سه‌رده‌می
بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و مه‌عریفه و هۆكایهنی په‌یوه‌ندیی كردن و
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ، له نێوان شه‌و و رۆژێكدا بزوێنه‌ره
گه‌وره‌كه‌ی راگه‌یاندن له میسر به عه‌قڵیه‌تی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان
كار ده‌كات ، ئیسلامیه‌كان له شه‌و و رۆژێكدا كرانه شه‌یتان و تاوانبار و
بكوژ ، هه‌موو تاوانه‌كان ده‌درێته پاڵیان ، بگره ئه‌وان خۆیانن خۆیان
ده‌كوژن ، ئه‌وان گێره‌شێوین ( بلطجی ) و چه‌كدار و خوێنڕێژن .
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش بووه‌ته دووژمنی سه‌رسه‌ختی میسر ،
له‌وانه‌یه ئه‌و چیرۆكه‌ی كه مامۆستا فه‌همی هوه‌یدی له ستوونه‌كه‌ی خۆی
له رۆژنامه‌ی " شروق " ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه له‌سه‌ر
راستیی شانه تیرۆریستیه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس – كه میدیاكارانی
په‌نجاكان ره‌واجیان پێدا ، كه ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌ی
كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و سنووری میدیای زه‌ردیشیان
تێپه‌ڕاندووه - ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه چۆن هه‌واڵی
چه‌واشه‌كارانه ئاماده ده‌كرێت و چیرۆكی گومڕاكارانه بۆ شۆردنه‌وه‌ی
عه‌قڵی خه‌ڵك و كه‌ڵه‌كه‌كردنی زانیاری چه‌واشه گه‌یشتۆته ئاستێك ئه‌گه‌ر
رایانگه‌یاند سه‌ربازه میسرییه‌كان له سینا له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی
حه‌ماسه‌وه كوژراون جه‌ماوه‌ر بڕوای پێ بكات .
به‌پێی زۆرینه‌ی
ئه‌وه‌ی له میدیای میسریدا بڵاو ده‌كرێته‌وه - چ پاشماوه‌كانی رژێمی
پێشوو بن یا ئه‌وانی تر – هه‌موو ئیسلامیه‌ك تاوانباره ، كه‌سێك
په‌یوه‌ندیی پێوه كردم كه ده‌یناسم و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته له یه‌كێك
له فه‌رمانگه‌كاندا ، ناوبراو ریشداره و په‌یوه‌ندیشی به هیچ لایه‌نێكی
سیاسییه‌وه نیه ، به گریانه‌وه پێی گوتم : ئێستا ناچم بۆ ئیش كردن ،
چونكه قه‌باره‌ی ئه‌و بێڕێزیانه‌ی كه پێم ده‌كرێت له كاتی چوونه
ده‌ره‌وه‌م له ماڵ و له ناو شوێنی كاركردنم و دواتریش كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م
له توانادا نه‌ماوه ، من مرۆڤێكی ساده‌م و هۆیه‌كانی گوێزانه‌وه‌ی گشتیی
به‌كارده‌هێنم و تووشی شتێك ده‌بم له جنێو و قسه‌ی ناشیرین چیتر توانای
هه‌ڵگرتنیم نیه ، هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێكی چارشێو له‌سه‌ر و
موحهجهبهش حاڵیان هه‌روایه ، راگه‌یاندنی خراپه‌كار و گه‌نده‌ڵ
پێكهاته و چنراوی كۆمه‌ڵی میسریی ده‌دڕێ و هه‌ڵده‌وه‌شێنێ ، دڵنیام له‌وه
كه ئه‌مه‌ی روو ده‌دات به نه‌خشه و پیلانێكی دهركیی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئایا ئه‌وه شتێكی ژیرانه‌یه كه كۆمه‌ڵ دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئیسلامیی و
نائیسلامیدا ؟ كه ئیسلامیی بریتی بێت له تاوانبار و بكوژ و تیرۆریست ؟
ئێمه ئه‌وه‌مان ئیدانه كرد كه له خۆرئاوادا رووی دا له دوای یانزه‌ی
سێپته‌مبه‌ره‌وه ، كه بێڕێزیی و ده‌ستدرێژیی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌كرایه
سه‌ر موسوڵمانانی خۆرئاوا ، به‌ڵام ئێستا هه‌مان دیارده‌مان تووش
بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام له كوێدا ؟ له میسری دڵی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا !!
پێكهاته‌ی نیشتمانیی و كۆمه‌ڵایه‌تی میسریی ئه‌وه‌نده به‌هێز و
گه‌وره‌یه كه هه‌ر میسرییه‌ك شانازیی پێوه بكات ، ئه‌وه نهێنیی
پێكه‌وه بوون و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵه ، له ماڵێكدا ئیسلامیی و لیبراڵی و
باڵاپۆش و سفوور ده‌بینیت ، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی كه میدیای چه‌واشه‌كار و
پیاوانی شۆڕشی چه‌واشه ده‌یكه‌ن به كورتی تێكدانی چنراوی كۆمه‌ڵی فره
ڕه‌نگی میسرییه ، ئه‌مه به درێژیی سه‌ده‌كانی رابردوو دووژمنانی میسر
تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، به‌ڵام ئه‌و نه‌فامانه به‌و كارانه‌یان له
درێژ خایه‌ندا سۆزی خه‌ڵكی به‌ره‌و ئیسلامیه‌كان ده‌جوڵێنن ، چونكه گه‌لی
میسر به گه‌لێكی سۆزدارن ، به‌سروشتیان موسوڵمانن ، هه‌ربۆیه به
دڵنیاییه‌وه ئه‌م سیحره به‌سه‌ر ساحیرهكهیدا ده‌شكێته‌وه هه‌رچه‌نده
كه‌مێكیش بخایه‌نێت !!