ڕۆژ ژمێری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
15/07/2013 نوسەر: bzavpress

ڕۆژ ژمێری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز


گرنگترین ڕووداوەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مێژوودا
بێگومان بەدرێژایی دیرۆك مانگی رەمەزانی پیرۆز چەندان روداوو هەڵكەوتی گەورەو گرنگ و بزورگی هەمەجۆری تیادا روداوە كەلە ئامار نایەن، نەخاسمە لەسەردەمی ئیسلامی ئازیزو روداوی ئیسلامی تائێستاكونێ ، ئێمە لێرەدا زۆر بەكورتی و گوشراوی وەكو بەركول و مشتێك هەندێ‌ روداوی گەورەو دیارتان بۆدە خەینەرووكە لەم مانگە دا رویان داون .
* 1ی ڕەمەزان :
- خوای گەورە "صحف"ی بۆ حەزرەتی ئیبراهیم ناردە خوارەوە سەلامی خوای لە سەر بێت.
- لە رەمەزانی ساڵی3ی‌ كۆچی‌ موشریكەكانی‌ مەككە كەوتنە خۆ بۆ بەرپاكردنی جەنگی‌ ئوحد لە دژی‌ موسلمانان، وەلێ‌ جەنگەكە لە (7)ی‌ شەوال رویدا .
* 2 ی ڕەمەزان :
- ساڵی 1338ك - 19/5/1920 یوسف وە هبە لە سەرۆكایەتی میصر دەستی لە كار كێشایەوە، جێ‌ ی باسە ناوبراو كەسێكی "قبتی" بوو لە ساڵی 1269ك لە میصر لە دایك بوو، لە 1353ك مرد.
- ساڵی 702ك - 20/4/1303زاینی شەڕی (مرج الصفر) لە نێوان سوپای موسلمانان بە سەركردایەتی (الناصر محمدی كوڕی قلاون ) و سوپای مەغۆل بە سەركردایەتی قتلغ شاه نویان ( قتلوشاه) رووی دا .
* 4 ی ڕەمەزان :
- ساڵی 1521ی زاینی شاری بەڵگرادی پایتەختی مەجەر لە لایەن سوڵتان سولێمان قانونی یەوە فەتح كرا.
* 5 ی ڕەمەزان :
- ساڵی 1268ی زاینی دوای 170 ساڵ شاری ئەنتالیە بە سەركردایەتی (بەیبەرس) لە ژێر دەستی خاچ پەرستەكان ڕزگار كرا.
-ساڵی‌ 11/7/1948 ی‌ زاینی‌ تیمێكی‌ سەربازی سەهیۆنیزم بە سەركردایەتی ‌(موشیە دایان)ی‌ جوولەكە لە شاری‌ ( لد ) 426 كەسی فەلستینی‌ كوشتار گشت كردن.
* 6 ی ڕەمەزان:
- تەوڕات لە لایەن خوای گەورە بۆ حەزرەتی موسای كوڕی عیمران دابەزی ، سەلامی خوای لە سەر بێت.
- ساڵی 1378ك 15/3/1959 هەرێمی باكوری نێیجریا سەربەخۆی خۆی لە حكومەتی ناوەندی نێجیریا وەرگرت.
* 7 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 971 ی زایینی مزگەوتی (الازهر) لە سەردەمی دەولەتی فاتیمیەكان لە قاهیرەی میصر لە لایەن (جوهر الصقلی) كرایەوە.
- ساڵی 1373ك – 9/5/1954ز لیبیا و ئەمریكا ڕێككەوتنك یان واژو كرد بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی (الملاحە) لە لیبیا.
* 8 ی ڕەمەزان:
- ساڵی9ی كۆچی غەزای تەبوك لە نێوان موسڵمانان و كافرەكان ڕویدا.
- ساڵی 70ی كۆچی ئیمامی جەعفەر صادقی موجتە هید لە دایك بوو.
- ساڵی 1351ك - 1352 / 4/1/1933 – 27/9/ 1933 اسماعیل صدقی بوو بە پاشایی میصر.
* 9 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 212ی كۆچی شاری صقلیە لە لایەن موسڵمانان رزگاری كرا.
- ساڵی 1394 ك - 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی لە میصر حكومەتێكی لە 33 وەزیر پێك هێنا و، بوو بە سەرۆك وەزیران.
- ساڵی 1385ك - 31/11/1965ز جان بیدال بوكاسای سەرۆك ئەركانی گشتی سەربازی لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست كودەتای بە سەر دافید داكوداكردو حكومەتێكی دامەزراند.
* 10 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 1393 ك - 6/10/1973ز سوپای مصر هێڵی (بارلیفی)ی بڕی و چووە نۆكەندی سوێس لە دژی جوولەكە.
- ساڵی 1365ك - 7/8/1946 رە جەب بكر لە توركیا حكومەتێكی لە 19 وەزیر پێك هێنا دوای حكومەتی شوكری سراج ئۆغلۆ.
* 11 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 95ی كۆچی سەعیدی كوڕی جوبەیر شەهید كرا.
* 13 ی ڕەمەزان:
- خوای گەورە ئینجیلی بۆ حەزرەتی عیسای كوڕی مەریەم ناردۆتە خوارەوە .
- ساڵی 795كۆچی جمال الدین أبو الفرج ناسراو بە (ابن الجوزی) كۆچی دوای كرد كە خاوەنی 300 دانراوە.
- ساڵی 1346ك - 4/3/1928 عبدالخالق سەرۆك پاشای میصر لە سەرۆك حكومەتی دەستی لە كار كێشایەوە.
* 15 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 3 كۆچی ئیمامی حسینی كوڕی ئیمامی عەلی لە دایك بوو.
- ساڵی 27ی كۆچی محمدی كوڕی ئیمامی ئەبوبەكری صدیق بوو بە والی میصر.
- ساڵی 11ی كۆچی فاتیمەی كچی پێغەمبەر ( صلی الله علیە و سلم ) (6) مانگ دوای وەفاتی باوكی وەفاتی كرد.
- شەوی هەینی 17 ی ڕەمەزانی ساڵی 40ی كۆچی ئیمامی عەلی لە ڕێگەی مزگەوت لە لایەن
عبدالرحمنی كوری مەلجەمی خەواریج زامدار كراو لە 20ی ڕەمەزانی هە مان سالدا مرد.
- دەولەتی خەلافەتی عوسمانی لە جەنگی تاتار بە سەر ڕوسیاری قەیسەر دا سەركەوت.
- سالی 658 كۆچی شەری عین جالوت بەسەركردایەتی لەدژی داگیركەران بەسەركردایەتی سولتان قۆتز رویدا.
- ساڵی 1954ی ز عەدنان مندریس لە توركیا حكومەتێكی پێك هێنا.
* 16 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 1651ی ز خەدیجە تارخان كە بە نەژاد ئافرەتێكی ئۆكرانی بوو لە دەولەتی عوسمانی كرا بە یاریدە دەری سوڵتانی دەولەت.
- ساڵی 1380 ك – 3/3/ 1961ز مەلیك حەسەنی دووەم لە مەغریبی دوای باوكی بوو بە پاشای وولات.
* 17 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 2ی كۆچی بۆ یەكەم جار جەنگی بەدری گەورە لە نێوان سوپای هاوەڵان و موشریكانی مەككەدا ڕویدا كە تیاییدا 70 كەس لە موشریكەكان كوژران و 70 كەس یشیان لێ‌ بەدیل گیران.
- ساڵی 58ی كۆچی خاتو عائیشە ی خێزانی پێغەمبەر( صلی الله علیە و سلم) لە تەمەنی 70 ساڵی لە شەوی سێ‌ شەممە وەفاتی كرد . 47 ساڵ دوای پێغەمبەر ژیاو لە گۆرستانی بەقیع لە شاری مەدینە نێژرا.
- 17 ی رەمەزانی سالی 223كـۆچی = 12 ی ئابی سالی 838زاینی خەلیفە موعتە سەمی كوری هارون رشیدی خەلافەتی عەبباس لە جەنگی عاموریە بە سەر دەوڵەتی بێزە نتینی دا سەركەوت، نزیكەی 30000 كەسی لێ كوشتن و دەیان هەزاریشی لێ ئەسیرو زامدار كردن .
- ساڵی 58ی كۆچی عەمری كوڕی عاصی هاوەڵی پێغەمبەر ( صل الله علیە وسلم ) كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 1390ك مەحمود فەوزی سەرۆكی میصر لە حكومەتەكەی ئیستقالەی دا كە لە 20/10/1970 – 16/11/1970 لە سەر كار بوو
* 18 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 642ی زاینی خالیدی كوڕی ولیدی گەورە هاوەڵ و فەرماندە كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 1357كۆچی - 10/11/1938ز مستەفا كەمال ئەتاتۆركی مەگۆڵی ڕێبەری عەلمانیەتی توركیای نوێ مرد.
* 19 ی ڕەمەزان :
- ساڵی 570كۆچی (صلاح الدین الایوبی) لە نزیك شاری حەمای سوریا بە سەر خاچپەرستەكاندا سەركەوت ، بۆ ساڵی 584 كۆچی زۆربەی ناوچەكانی ڕزگار كرد.
- ساڵی 1357ك - 11/11/ 1938 محمود جەلال بایار ڕۆژێك دوای مردنی كمال ئەتاتۆرك حكومەتێكی لە توركیا پێك هێناو، بوو بە سەرەك وەزیرانی ولات.
- ساڵی 1409ك - 24/4/1989ز خەڵكی شاری نواكشۆت و انوازیبو لە مۆریتانیا هەلیان كوتایە سەر جالیەی سەنگال.
* 20 ی ڕەمەزان :
- ساڵی 1393ك - 16/10/1973ز تیمێكی زرێپۆشی سەهیۆنی لە ناوچەی دفرسوار درز یان دە سوپای مصر كرد و قەناتی سوێس یان بڕی.
* 21ی ڕەمەزان :
- ساڵی 8 كۆچی شاری مەككەی پیرۆز لە لایەن سوپای پێغەمبەر صلی الله علیە و سلم فەتح كرا.
* 22 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 273ك ئیبن ماجەی زانای فەرموودە ناس كۆچی دوای كرد.
* 25 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 479 كۆچی- 23/10/1086زاینی جەنگی زولاقە لە نزیك ئەندەلوس بەسەركردایەتی یوسفی كوڕی تاشفین لەسەردەمی تاریقی كوڕی زیاد رویدا.
* 26 ی ڕەمەزان:
- ساڵی 1346ك - 17/3/1928ز محمد محمود لە میصر حكومەتێكی پێك هێنا.
* 27 ی ڕەمەزان:
- ساڵی‌611ی‌ زاینی‌ قوڕئانی‌ پیرۆز دابەزی تالە گۆی‌ زەوی‌ بكرێتە تاكە دەستور و بەرنامەی‌ ژیانی ئادەمیزادو بونەوەرو، محمدی‌ كوری‌ عەبدوڵڵا‌ لەلایەن خوای‌ گەورە كرا بە تاكە پێشەواو پێغەمبەرو سەرداری‌ بونەوەر.
- ساڵی 1983ز یەكەم بانكی ئیسلامی لە قەتەر دامەزرا بە بڕی 200 ملیون ڕیاڵ .
* 28 ی ڕەمەزان :
- 28/7/583ك - 2/10/1187 زاینی صلاح الدین الایوبی قودسی پیرۆزی لە ژێر دەست و ڕكێفی خاچپەرستە داگیركەرە كان ڕزگار كرد.
- ساڵی 92 كۆچی داستانی دۆڵی لكە لە ئیسپانیا ڕویدا بە سەرۆكایەتی تاریقی كوڕی زیاد كە دەرەنجام ئەوێ‌ ڕزگار كرا .
* 30ی ڕەمەزان :
- ساڵی 256 كۆچی ئیمامی بوخاری فەرمودە ناسی خاوەنی كتێبی (صحیح البخاری) مرد .
- سالی .... ئیبن حەزمی خاوەنی كتێبی المحلی لە دایك بوو.
ئەم شتانەش لە مانگی‌ رەمەزان بوونە ، به ڵام رۆژەكەیان نەنوسراوە ‌:
- رەمەزانی‌ ساڵی10ی‌ كۆچی‌ ئیسلام لە سەردەستی‌ ئیمامی‌ عەلی‌ لەیەمەن بڵاوبوویەوە.
- رەمەزانی ساڵی ‌8ی‌ كۆچی‌ خالیدی‌ كوری‌ وەلید 5 لە و خانوانەی‌ روخاند كە بتیان تیادا دەپەرسترا.
- رەمەزانی ساڵی6ی‌ كۆچی‌ نوێنەری‌ سەقیفەكانی‌ تائیف هاتنە لای‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم)بۆ ئەوەی‌ موسلمان بن، لەمەدینە جەماعەتیان لە دوای‌ پێغەمبەر كرد. دوای‌ ئەوەی‌ پێغەمبەر لەجەنگی‌ تەبوك لە تائیف گەرایەوە .
- رەمەزانی ساڵی 655 كۆچی‌ مزگەوتی‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم) لەمەدینە سوتا .
- لە رەمەزان جەنگی‌ قادیسە و بوەیب رویاندا .
- رەمەزان ئیبن سینای‌ فەیلەسوفی‌ پزیشكی‌ ئیسلامی‌ مرد.
- رەمەزانی‌ ساڵی دەیەمی‌ پێغەمبەرایەتی‌ خەدیجەی‌ خێزانی‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم) مرد.
- رەمەزانی ساڵی 2 ی‌ كۆچی‌ زەكاتی‌ سەرفیترە لە سەر موسلمانان پێویست كرا.
- رەمەزانی ساڵی3ی‌ كۆچی‌ موشریكەكانی‌ مەككە كەوتنە خۆ بۆ جەنگی‌ ئوحد لە دژی‌ موسلمانان، وەلی‌ جەنگەكە لە (7)ی‌ شەوال رویدا.
- رەمەزانی ساڵی5ی‌ كۆچی‌ موسڵمانان لە شاری‌ مەدینە لە ترسی‌ كافرەكان كەوتنە خەندەق لێدان،بەڵام جەنگەكە لە مانگی‌ شەووال رویدا.
- رەمەزانی ساڵی8ی‌ كۆچی‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم)چەند مەفرەزەیەكی‌ ناردنە حیجاز بۆ تێكشاندن ورخاندنی‌ بتەكان بەم شێوەیه:خالیدی‌ كوری‌ وەلیدی‌ نارد بۆ رماندی‌ عززا،عەمری‌ كوری‌ عاسی‌ نارد بۆروخاندنی‌ سواع، سەعدی‌ كوری‌ زایدی‌ نارد بۆ رماندنی‌ مەنات.
- رەمەزانی ساڵی9ی‌ كۆچی‌ نوێنەرانی‌ پاشاكانی‌ خەیبەر هاتنە لای‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم) و مسوڵمان بوون.
- رەمەزانی ساڵی 53 ی‌ كۆچی‌ موسڵمانان دورگەی‌ رودس یان رزگار كرد.
- رەمەزانی ساڵی129ی‌ كۆچی‌ بەسەركردایەتی‌ ئەبوموسلیمی‌ خوراسانی‌ بانگەوازی‌ خەلافەتی‌ عەبباسیەكان لە خوراسان بلاوبویەوە.
- رەمەزانی ساڵی132ی‌ كۆچی‌ دەو ڵە‌تی‌ ئەمەویەكان لەناو براوو، بۆیەكەم جار أبوالعباسی‌ سفاح دەسهڵاتی‌ بنەمالەی‌ عەبباسیەكانی‌ گرتە دەست و لە دیمەشق دانیشت.
- رەمەزانی ساڵی 2 ی‌ كۆچی‌ روگەی‌ موسلمانان لە قودسەوە گۆرا بۆ كابەی‌ پیرۆز.
- رەمەزانی ساڵی9 ی‌ كۆچی‌ خەلكی‌ تائیف هاتنە خزمەت پێەمبەر و موسڵمان بوونی‌ خۆیان راگەیان.
- رەمەزانی ساڵی 565 ی‌ كۆچی‌ زانای‌ ئیسلامی‌ سەلمان موسا حەمیدی‌ لە دایك بوو.
- رەمەزانی ساڵی 6 ی‌ كۆچی‌ دوای‌ غەزای‌ مریسیع سریەی‌ ئیمامی‌ ئەبوبەكر یا زەیدی‌ كوری‌ حاریسە ناردرا بۆ وادی‌ قورا.
- رەمەزانی‌ ساڵی10ی‌ كۆچی‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیە و سلم) 20 رۆژ ئیعتیكافی‌ كرد، كەچی‌ پێشتر 10 رۆژ ئیعتیكافی‌ دەكرد