رێكخراوی پۆینت بۆ راپرسی و لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان: هەڵساوە بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەك لەسەر ئادای حوکومەتی نێچیرڤان بەرزانی، کۆپیەکی بۆ بزاڤ نێراوە
POiNT
www.pointnumber.com
رێكخراوی پۆینت بۆ راپرسی و لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان
(p00pss)
(NO. 26)
نێچیرڤان بارزانی.. حكوومه‌تێك له خۆڵه‌مێش سه‌رهه‌ڵده‌دات
(راپرسی)
(june – 2 013 )
(00964) (07504479839) (07701629888)
پێشه‌كی
هه‌ر له رۆژی له‌دایك بوونی ئه‌زموونی كوردستان له ساڵی (1991)وه ئه‌م وڵاته پڕۆسه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانێكی فراوانی نه‌بینی وه‌كو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له نێوان ساڵانی (1999-2009) له‌سه‌ر ده‌می سه‌رۆكاتی نێچیرڤان بارزانی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
زۆرێك له چاودێران پێیان وایه كه نێچیرڤان بارزانی هه‌رگیز سه‌رۆكێكی نۆرماڵ نییه، به‌ڵكو به‌رزتره له‌و ئاسته؛ به‌هۆی ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌ی خۆی بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی سیاسیی و كارگێریی هاوشێوه‌ی ئه‌زموونه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌زموونی میرنشینه‌كانی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (UAE ) و ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر (QATAR ) به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنان و دروست كردنی ژێرخانیی ئابووریی بۆ كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ هه‌ولێری پایته‌خت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.
پیاوێك هه‌یه سیاسه‌تمه‌داره (Politician ) و پیاوێكی دیكه هه‌یه ده‌وڵه‌تمه‌داره (Statesman ) دیاره نێچیرڤان بارزانیش به پێی چاودێران ده‌وڵه‌تمه‌داره نه‌ك ته‌نها سیاسه‌تمه‌داره، چونكه سیاسه‌تمه‌دار كار له پێناوی به‌رێوه‌به‌ردنی ئه‌زموونێكی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات؛ كه‌چی ده‌وڵه‌تمه‌دار ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌زموونێكی ستراتیژیكی فراوان بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان دروست بكات كه سیاسه‌تیش به‌شێكه له‌و ئه‌زموونه فراوانه.
به پێی رێككه‌تنامه‌ی ستراتیژیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان پێویست بوو له ساڵانی (2009-2011) سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی كوردستان راده‌ستی یه‌كێتیی بكرێت، بۆیه‌ش له‌و ماوه‌یه دا نێچیرڤان بارزانی دوور كه‌وته‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، به‌ڵام له ساڵی (2001) و پاش دوو ساڵ له دووركه‌وته‌نه‌وه؛ گه‌ڕایه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی كه تا ئێستاش كاره‌كانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام به پێی چاودێران گه‌ردوونی ئه‌م جاره وه‌كو جاری پێشتر نه‌بوو؛ بگره به دڵی خودی نێچیرڤان بارزانی نه‌بوو، چونكه ویستی ئه‌و به دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ویستیی نه‌هاته‌دی، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی ئاوادانكردنه‌وه‌ش به‌و گه‌رموگوڕِیه‌ی جاران نه‌ما، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر له لایه‌ك و به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی نێوان ئۆپۆزۆسیۆن و ده‌ستهه‌ڵات له لایه‌كی دیكه‌وه.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نی و به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامی بده‌ین، كه ( 500 ) كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشووری، عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5) پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان تیایدا كردووه، هه‌وڵمان داوه رای شه‌قامی كورستانی بخۆێنینه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ئێستای نێچیرڤان بارزانی بۆ حكوومه‌تی كوردستان كه نزیكه‌ی دوو ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و ئه‌و ئومێدانه‌ی كه شه‌قامی كوردستان به‌و حكوومه‌ته‌یان هه‌بوو، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه هندێك كه‌س پێیان وابوو به هێزێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له هێزی هه‌ستانه‌وه‌ی سیمه‌رخی ئه‌فسانه‌یی له خۆڵه‌مێشه هه‌میشه‌كه‌یه‌وه ده‌چێت، وه‌كوو هه‌وڵێكی رژد له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی سروشتی ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له پشته‌وه‌ی ده‌وه‌ستن، دیسان وه‌كو هه‌وڵێك له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه كردنی تێگه‌یشتنێكی ئاشكه‌را و رۆناك بۆ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی هندێك كه‌س پێیان وابوو كه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له رێڕه‌وی حوكمی ده‌وڵه‌ت له كوردستان دا.
ئه‌نجامه‌كان
01- ئایا پێت وایه نێچیرڤان بارزانی توانیوه تا ئێستا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م جاره‌ی خۆی دا ئه‌نجام بدات؟
به‌ڵێ: 34.5%
نه‌خێر: 56.8%
نازانم: 08.7%
02- ئایا پێت وایه نێچیرڤان بارزانی توانیوه حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی له بازنه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تی رزگار بكات؟
به‌ڵێ: 22.4%
نه‌خێر: 71.1%
نازانم: 06.5%
03- ئایا پێت وایه نێچیرڤان بارزانی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م جاره‌ی خۆی دا توانیوه سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنیت له بواری چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دا؟
به‌ڵێ: 44.5%
نه‌خێر: 52.6%
نازانم: 02.9%
پوختە
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشكه‌را كرد كه زۆرینه‌ی شه‌قامی كوردستان كه رێژه‌یان گه‌یشته (56.8%) پێیان وایه حكوومه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی راسته‌قینه و گه‌وره‌ی نه‌بووه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو دا، دیاره هۆی زاڵبوونی ئه‌م رایه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شه‌قامی كوردستان براوورد له نێوان ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشوتری ئه‌م پیاوه له گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستای ده‌كات، وه‌كو ئاشكه‌رایه كاتێك به‌راوورد له نێوان ئه‌و دوو قوناغه دا ده‌كرێت بۆمان دیار ده‌بیت چ پاشگه‌زبوونێك له رووی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان دا رووداوه، چونكه تا ئه‌مڕۆش شه‌قامی كوردستان ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشوتری نێچیرڤان بارزانی‌یان له‌بیره كه هه‌میشه وه‌كو پێوه‌رێك ده‌بن بۆ هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی ئه‌م پیاوه له‌م كاته دا و له ئاینده‌ش دا.
دیاره یه‌كێك له هۆیه‌كانی كزبوونی كاریگه‌ریی ئه‌م حكوومه‌ته به‌رامبه‌ر به كاریگه‌ریی پێشتری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نێچیرڤان بارزانی پێینه‌كرا حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی له بازنه‌ی زاڵبوونی هه‌ردوو پارتی ده‌ستهه‌ڵاتدار و تارمایی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانیان دا كه پایه‌كان به نیوه‌یی دابه‌ش ده‌كات رزگار بكات، چونكه شه‌قامی كوردستان چاك ده‌زانیت كه هه‌ردوو پارتی ده‌ستهه‌ڵاتدار هه‌رگیز كوڵ ناده‌ن له هه‌وڵ دان بۆ كۆنترۆڵ كردنی هه‌ر حكوومه‌تێك له كوردستان دا دابمه‌زرێت، بۆیه‌ش (71.1%)ی به‌شداربووانی ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه نێچیرڤان بارزانی پێینه‌كراوه حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی له بازنه‌ی حزبایه‌تی رزگار بكات، دیاره هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه بوو به هۆی ترسی ئۆپۆزۆسیۆن له به‌شداری كردن له حكوومه‌ته‌كه‌ی دا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزۆسیۆن پێی وایه ده‌توانیت له گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كار بكات له ژێر رۆشنایی ئه‌و بیره لیبرالیزمه‌ی كه لای نێچیرڤان بارزانی جێگای خۆی هه‌یه؛ به‌ڵام له هه‌مان كات دا ئه‌وان باش ده‌زانن كه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو پارتی ده‌ستهه‌ڵاتدار هه‌رگیز زاڵن به‌سه‌ر هه‌ر حكوومه‌تێك له كوردستان دا دابمه‌زرێت.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامی كوردستان كۆك نییه له‌سه‌ر توانای نێچیرڤان بارزانی له بواری چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دا، بۆیه‌ش (44.5%)ی به‌شداربووانی ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه نێچیرڤان بارزانی توانیوه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، كه‌چی به‌شی زۆرتری به‌شداربووانی ئه‌م راپرسییه كه رێژه‌یان گه‌یشته (53.6%) پێیان وابوو كه نه‌توانیوه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه شه‌قامی كوردستان سه‌رسامه به‌رامبه‌ر گرفتێك كه چه‌ندین ساڵه بۆته جێگای مشت‌ومڕ له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دا كه هه‌ردووكیان تۆمه‌تبارن به ناپابه‌ندبوون به یاسا ورێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئۆرگانیزه كردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان سه‌نته‌ر و هه‌رێم دا له وڵاته فیدراڵیزمه‌كان دا.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسییه به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌وه‌یان ئاشكه‌را كرد كه حكوومه‌تی نێچیرڤان بارزانی كه زۆرێك پێیان وابوو به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و گه‌وره له خۆڵه‌مێش هه‌ڵده‌ستێته‌وه وا ده‌رنه‌چوو!! بۆیه‌ش زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه كه ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستای نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه وه‌كو سیمه‌رخ له خوڵه‌مێش سه‌رهڵداته‌وه به‌ڵام له كۆتایی دا پێینه‌كرا خۆڵه‌مێشه‌كه له‌سه‌ر خۆی بته‌كێنیت و له به‌رزایی ئاسمان دا بفڕیت!!.