جوانترین وشه لای خه‌ڵكی وشه‌ی عیشقه هه‌رچه‌نده له زمانی كوردیدا
به‌رانبه‌رێكی ئه‌وتۆ ده‌ست ناكه‌وێت كه له جیاتی دابنرێت، به‌ڵام
كۆمه‌ڵێك پێیان وایه ووشه‌ی ئه‌وین یاخود ئه‌ڤین، بۆ عیشق به‌كار
ده‌هێنرێت، له ڕاستیدا ئه‌م وشه‌یه عه‌ره‌ب به‌كاریهێناوه پاشان
گوزراوته‌وه بۆ ناو ووڵاتانی تری ده‌وربه‌ر وه‌ك ئێران و ئه‌فغانستان و
پاكساتان تورك و ته‌نانه‌ت هنده‌كانیش به‌كاری ده‌هێنن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م ئه‌م ووشه چۆن به‌كار بهێنین..
ئه‌م ووشه‌یه به‌مانی خۆشه‌ویستی جوت بوونه (سێكس) دێت كه من ئه‌م
ڕایه‌م وه‌رگرتوه له‌سه‌ری ده‌ڕۆم زۆرم پێ جوانه له‌به‌رئه‌وه‌ی
زانایه‌كی به‌رێزی وه‌ك (ئیبن قه‌یمی جه‌وزی) هه‌مان ڕای هه‌یه له سه‌ر
وشه‌ی عیشق كه ده‌فه‌رموێت واتاكه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان دووكه‌سه كه له
دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازن وه‌ك ژن پیاو، كوڕ و كچ كه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان بۆ
به‌یه‌ك گیشتن بێت...
ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێك ئافره‌تێك له ده‌رگایی ماڵه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه..
ده‌بینێت سێ پیاوی پیری ڕیش چه‌رموی ده‌مو چاو جوان، له‌به‌ده‌رده‌م
ده‌رگای ماڵه‌كه‌یدا دانیشتبوون، ئافره‌ته‌كه پێی ووتن پێشتر ئێوه‌م له
گه‌ڕه‌كه‌ی خۆمان نه‌دیووه له‌وانه‌یه غه‌ریب بن و برسیتان بێت، وه‌رنه
ماڵه‌وه من خواردنم هه‌یه وه ببنه میوانی ماڵه‌كه‌ی من، پیاوه‌كانیش
لێی ده‌پرسن: ئایا مێرده‌كه‌ت له‌ماڵه‌وه‌یه؟
ئافره‌ته‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: نه‌خێر له‌ماڵه‌وه نییه، بۆ كاركردن و به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان چۆته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
سێ پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵێن: ده‌ی كه‌واته ئێمه ناتوانین بێنیه ماڵه‌وه تا مێرده‌كه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك ئێواره مێرده‌كه‌ی له‌كار ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئافره‌ته‌كه باسه‌كه‌ی
بۆ ده‌گێڕێته‌وه، پیاوه‌كه‌ش به خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ده‌ی كه‌وایه ئێستا
بڕۆ پێیان بڵێ ئه‌وا مێرده‌كه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێستا ده‌توانن بێنه
ماڵه‌وه‌و ببنه میوانی ئێمه.
كاتێك كه ئافره‌ته‌كه ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه‌و به پیاوه‌كان ده‌ڵێت:
فه‌رمون ئێستا ده‌توانن بێنه ماڵه‌وه ببنه میوانی ئێمه، چونكه
مێرده‌كه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
له‌وه‌ڵامی میوانداری ئافره‌ته‌كه‌دا پیاوه‌كان ده‌ڵێن: نایه‌ینه ماڵه‌كه‌تان.
ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: بۆچی؟ مه‌گه‌ر ئێوه خۆتان نه‌تانوت كاتێك مێرده‌كه‌ت
هاته‌وه دێینه ماڵه‌وه، ئه‌ی ئایا هۆكار چییه كه‌وا ئێستا ده‌ڵێن
نایه‌ین؟
پیاوه‌كان ده‌ڵێن: ئاخر ئێمه هه‌رسێكمان ناتوانین ببینه میوانتان. ده‌بێت ئێوه بڕیار بده‌ن یه‌كێك له ئێمه هه‌ڵبژێرن.
ئافره‌ته‌كه لێیان ده‌پرسێت كه ناوتان چییه؟
پیاوه‌كانیش هه‌ریه‌ك ناوی خۆی ده‌ڵێت و ناوه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوو: سه‌روه‌ت، سه‌ركه‌وتووی و عیشق.
ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: بابچم به مێرده‌كه‌م بڵێم تا بزانم ئه‌و كامتان
بانگێشت ده‌كات، كاتێك كه ئافره‌ته‌كه ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه‌و
به‌مێرده‌كه‌ی ده‌ڵێت، مێرده‌كه‌ی ده‌ڵێت وه‌ڵڵا شتێكی باشه با سه‌روه‌ت
بانگێشت بكه‌ین تا ماڵه‌كه‌مان پڕ بێت له سه‌روه‌ت، ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت:
ئه‌ی بۆچی سه‌ركه‌وتووی بانگێشت نه‌كه‌ین، تا له‌هه‌موو كاره‌كانماندا
سه‌ركه‌وتوو بین.
له‌كۆتایدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك ده‌كه‌ون كه عیشق بانگێشت بكه‌ن،
ئافره‌ته‌كه ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: بڕیارمانداوه له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌مدا بانگێشتی عیشق بكه‌ین تا ببێته میوانی ماڵه‌كه‌مان، عیشق
هه‌ڵده‌سێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ماڵه‌وه، به‌دوایدا دوو پیاوه‌كه‌ی كه‌ش
هه‌ڵده‌سنه‌وه ده‌یانه‌وێت بچنه ماڵه‌وه، ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت باشه من
به‌س به عیشقم ووت بێته ماڵه‌وه، وه ئێوه خۆشتان پێت ووتم كه ده‌توانم
ته‌نها میوانداری یه‌كێكتان بكه‌م ئایا بۆچی ئێستا ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت
له‌گه‌ڵ عیشق بێن.
له‌وه‌ڵامدا پیاوه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌ركام له سه‌روه‌ت یان
سه‌ركه‌وتوویت بانگێشت بكردایه، ئه‌وا ئه‌و دوانه‌كه‌ی دیكه‌مان نه‌مان
ده‌توانی بێینه ماڵه‌وه، به‌ڵام چونكه میوانداری عیشقت كرد بۆیه ئێمه‌ش
ده‌توانین بێینه ماڵه‌وه، چونكه هه‌رماڵێك عشقی تێدابوو، ئه‌وا
سه‌روه‌ت و سه‌ركه‌وتویشی تێدایه.