یه‌كێك له‌و دوكان‌و بازاڕه گه‌رمانه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌و
كه‌سانه‌ن كه به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه جنۆكه ده‌ردێنن‌و مێو ده‌بڕن‌و
دان ده‌ردێنن‌و نه‌خۆشی سه‌ره‌تان(شێرپه‌نجه) چاك ده‌كه‌نه‌وه! به
به‌رچاوی سێ وه‌زاره‌تی به‌رپرس له‌م كاره بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌رزشێك بۆ ئه‌م
وه‌زاره‌تانه دابنێن ئه‌و كارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵكو زۆر جار له
ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له ڕاپۆرتێكی
پێشوی ڕێگای كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكم بینی كه نوسه‌ر ئه‌وه‌ی خستبوه
به‌رچاوی خه‌ڵكی كه پیشه‌ی قاوه‌گرتنه‌وه و چه‌واشه‌كاریانه‌ی ئاشكرا كرد
بوو كه پاره له خه‌ڵكی ده‌كێشنه‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی، ئه‌و كه‌سه
بی مۆڕاڵانه‌ی كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن چۆن خه‌ڵكی چه‌واشه ده‌كه‌ن
جۆریه‌تی چه‌واشه‌كه‌یان خرابوویه ڕوو، به‌ڵام به‌كورتی بوو، بۆیه منیش
به‌باشم زانی بۆ ژماره‌ی ئه‌م جاره و له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر
ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه بده‌م:
له‌كوردستاندا له زۆر به‌ی جێگاكاندا به‌تایبه‌ت له هه‌ولێرو شاره‌زور‌و ناوچه‌كانی تری‌دا ئه‌م جۆره دیاردانه زۆر ده‌بینرێت..
سه‌ره‌تا به سێ په‌یام ده‌ست پێده‌كه‌م.. له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه:
په‌یامی یه‌كه‌م: بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مامۆستایانی ئاینی:
له ئه‌مڕۆدا خه‌ڵكانێك به‌ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه دوكان‌و بازاڕیان
داناوه، ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان كردوه به ده‌رمان‌و به
پاره‌یه‌كی زۆر به خه‌ڵكی ده‌فرۆشن كه ئه‌مه له ڕاستیدا ئه‌ركی
ئێوه‌یه كه نه‌هێڵن ئه‌م جۆره خوزه‌عبه‌لاتانه بڵاو بێته‌وه به‌ناوی
روقیه‌ی شه‌رعی‌و ئاینی پاك‌و بێگه‌ردی ئیسلام، له كاتێكدا هه‌موو كه‌س
ده‌توانێت ئه‌م دوعایانه له‌ماڵی خۆیدا بخوێنێت، ئاشكرایه كه ئاینی
ئیسلام هاتووه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو یاسا‌و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی
گه‌لانی ڕابردوو له پیاو چاكان و له خراپه‌كاران، كه‌چی وا ئێستا ئه‌م
به‌رنامه خوایه بچوك كراوه‌ته‌وه له ده‌رمان سازی‌و زۆر جار وه‌ك كاری
سیحر‌و جادو به‌كارده‌هێنرێت، له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا زیاتر ئاماژه‌ی
پێئه‌درێت، (١٤٣٤ )ساڵه ئه‌م ئاینه فه‌رمانڕه‌وای كردوه، به هه‌زاران
زانا‌و پزیشك له‌م ئیسلامه‌دا هه‌ڵكه‌وتون بێئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌م كه‌سانه
به ئایه‌ته قورئانیه‌كان خه‌ڵكی هه‌ڵبخڵه‌تێنن، به‌ڵكو داهێنانیان كردوه
كه تائێستاش مرۆڤایه‌تی سوپاسگوزاری ئه‌وانه، وه‌ك (ئه‌بوو قاسمی
زه‌هراوی‌و ئه‌بوكری رازی‌و مه‌قریزی..).
ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئێوه بیكه‌ن ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌یه‌ك پێك بێت،
بزانرێت له شه‌رع‌و ئاینی ئیسلامدا له كام سه‌رده‌مه‌دا له‌م
جۆره‌كارانه هه‌بوو، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه‌وسلم) یان
خه‌لیفه‌كانی(ڕه‌زامه‌ندی خوایان لێبێت)، یاخود سه‌رده‌می تابیع و دوای
ئه‌وانیش..
په‌یامی دووه‌م: بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و پزیشكه به‌ڕێزه‌كان‌و قوتابیان‌و فێرخوازانی ئه‌و بواره ..
له كاتێكدا گه‌لی كورد، له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعیه‌و هه‌ر ئه‌و زانا
به‌ڕێزه ده‌فه‌رموێت:" (به‌رێزترین زانست دوای زانستی شه‌رعی زانستی
پزیشكیه)، كه‌چی ئێوه ڕێگه‌تان داوه به هه‌ندێك كه‌س وه‌ك كاری
بنه‌ماڵه‌ی‌و خۆرسكی ئه‌م زانسته‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا نه هیچ له
زانسته‌كه ده‌زانێت نه ناوه زانستیه‌كانیشی بیستوه، كه‌واته ئه‌م
بواره‌ی ئێوه كه چه‌نده به‌ڕێزه‌و خه‌ڵكی ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت‌و له
هه‌مان كاتدا گیانی خه‌ڵكی له‌به‌رده‌ستاندایه پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ
بكه‌ن، خه‌ڵكانیك به ناوی ئێوه شه‌هاده‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستو دێنن‌و
دوكان‌و بازاری پێ قه‌رباڵغ ده‌كه‌ن‌و پیشه‌كه‌ی ئێوه‌ش بێ ئه‌رزش ده‌كه‌ن
خه‌ڵكی وای لێهاتوه متمانه‌تان پێناكات، چۆن گیانی خه‌ڵكی ده‌چێته
به‌رده‌ستی خه‌ڵكێك كه له‌بواری پزیشكی ده‌زانێت ته‌نها وه‌ك ده‌رمانی
كورده‌واری به‌كار ده‌هێنرێت كه شتێكی سه‌ره‌تایه‌و هه‌مووكه‌س ده‌زانێت
ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رانه و ده‌توانێت له‌ماڵی خۆیاندا بكرێن، كه‌واته
ده‌بێت به‌رنامه‌تان هه‌بێت ئه‌و خه‌ڵكانه له‌و كاره گه‌نده‌ڵیانه دوور
بخرێنه‌وه، چیتر مه‌هێڵن پیشه‌كه‌تان سوك بكرێت كه ئێوه به درێژایی
ده‌یان ساڵ شه‌ونخونیتان كێشاوه ئێستا كه‌سانی تر دوكان‌و بازاری بۆ
دابنێن گوایه خۆیان فێر بوون یاخود له باوك‌و دایكیانه‌وه بۆیان
به‌جێماوه یان به ناوی ئاینه‌وه..
په‌یامی سێیه‌م: بۆ وه‌زاره‌تی ناخۆ‌و ده‌زگای ئاسایش‌و پۆلیس..
گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌یه كه بزانرێت خه‌ڵكێك گیانی خه‌ڵكی
ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست‌و كه‌چی ئێوه گوێی پێنه‌ده‌ن‌و گیانی ئه‌و خه‌ڵكه
پارێزراو نه‌كه‌ن، چۆن ڕێگا ده‌درێت به خاڵكانێك یاری به لاشه‌و گیانی
خه‌ڵكی تر بكه‌ن ئێوه‌ش ڕێگایان پێبده‌ن به ئاره‌زوی خۆیان له‌و
بوارانه‌دا كار بكه‌ن، كه خه‌ڵكانیك زۆر جار به هۆكاری ئه‌وان توشی
نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بن یاخود گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پشكی زۆر به‌ر ئێوه
ده‌كه‌ویت له پاراستنی گیانی خه‌ڵكی‌و دابین كردنی ئاسایش بۆیان، هه‌ندێك
كه‌س هه‌یه به ئاشكرا دزی ناكات، به‌ڵكو به فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه
سه‌روه‌ت‌و سامانی خه‌ڵكی ده‌خوات‌و چه‌واشه‌یان ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ خۆی
گه‌وره‌تره له دزی یان ده‌توانین بڵێین دزێكی ئاشكرایه، به‌ڵام
چه‌واشه‌كاری ده‌كات.
لێره‌وه باسه‌كه زیاتر توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌مه‌وێت
ئه‌وه به خوێنه‌ر بڵێم ئه‌م جۆره كارانه هه‌مووی كاری زشته‌و
چه‌واشه‌كاریه، چونكه به ناوی دوعاوه كه خه‌ڵكی پێچاره‌سه‌ر ده‌كرێت
تایبه‌تی ده‌كه‌ن به مه‌لایه‌ك یان شێخ ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه له
ئایندا، ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات له‌ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نیه، به‌ڵكو چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكیه، چونكه
پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ئه‌م كاره‌ی نه‌كردوه به پیشه، ئه‌گه‌ر
وه‌ك ئه‌مانه‌ی بۆ دوعا كردن دوكان‌و بازاڕیان داناوه، له هیچ غه‌زاو
سه‌رده‌مێكدا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی كه بریندار
ده‌بوون یاخود له‌سه‌ره مه‌رگدا بوون كاری پزیشكی نه‌كردوه، ئه‌و
هه‌موو هاوه‌ڵه له ئوحودا شه‌هید بوون كه خۆشه‌ویستیان حه‌مزه بوو
هیچی بۆ نه‌كرا، ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ئه‌حزابدا كه سه‌عدی كوڕی موعاز به
برینداریه‌كی زۆره‌وه ده‌یناڵاند كه‌چی سه‌روه‌رمان نه روقیه‌ی بۆ خوێند
نه ووتی هه‌نگوین‌و ڕه‌شه‌كه بخوات.. زۆری تر له‌م نمونه هه‌یه
له‌ژیانی پێشه‌وامان كه هیچ كارێكی ئه‌نجام نه‌داوه خۆی مه‌گه‌ر موعجیزه
بووبێت، كه‌سیش ناتوانێت لاسایكه‌ره‌وه‌ی موعجیزه بێت بۆ خۆی په‌رجۆ
دروست بكات.
زۆریك له‌و دوكان‌و بازاڕانه‌ی دروستكراوان هه‌رده‌چیته لایان خێرا
ده‌ڵێت:" ڕه‌شكه‌و هه‌نگوین بخۆ، دوای به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه
یاخود ڕه‌شكه‌كه ئه‌صڵ نیه ئیتر ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ش بمرێت ئه‌وا
ده‌یخاته سه‌ر جۆری هه‌نگوین‌و ڕه‌شكه‌كه، زۆرێك له‌وانه كه خه‌ڵكی
هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پاره وه‌رناگرن، له
ڕاستیدا ئه‌وه درۆیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌و چه‌واشه‌كردنی ڕایگشتیه، ڕاسته
پاره وه‌رناگرێت بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه ده‌چێته لای، به‌ڵام پێویستی ده‌كات
له‌سه‌ری كه بای ٢٠٠هه‌زار دینار تا ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌بێت له‌و
دووكانه هه‌نگوین‌و گژوگیا هه‌ڵبگرێت، كه دوكانه‌كه خۆی خاوه‌نیه‌تی
یاخود به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ریكه‌و پشكی زۆری هه‌یه له‌و دوكانانه‌دا.
ئایا به‌س هه‌نگوین ڕه‌شكه‌و ڕۆنی زه‌یتون ناویان له قورئاندا هاتووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێته ده‌رمان؟
له قورئاندا باسی مۆز كراوه باسی هه‌نار‌و هه‌نجیر كراوه، باسی گۆشتی
باڵنده كراوه، باسی مانگا كراوه باسی سه‌دان خواردنی تر له قورئاندا
كراوه ئایا ئه‌مانه هه‌مووی بۆ چاره‌سه‌ره؟ بێگومان نه‌خێر.
ئایا قورئان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه لاشه‌ییه‌كان هاتوه یان بۆ گۆڕانكاری
كۆمه‌ڵگا، یان بۆ كۆمه‌ڵگای نه‌خۆش له نه‌خۆشی درۆ‌و چه‌واشه‌كاری زینده
به‌چاڵكردنی ئافره‌ت و پاشان خواردنی ماڵی خه‌ڵكی‌و فه‌رمان به چاكه‌و
ڕێگری له خراپه هاتووه؟ گومانی تێدا نیه قورئان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت ڕێكخه‌ری ئابوری‌و دامه‌زراندنی سوپا‌و
پاراستنی جیۆپۆلیتیك‌و جیۆپۆلیتاری‌و ئاسایشی ئومه‌تی ئیسلامی بووه..
ڕاستیه‌ك هه‌یه ئه‌وه‌ی كه ڕێگا ئه‌دات به‌و جۆره دوكان‌و بازاڕانه‌ی
كه بكرێته‌وه، ئه‌وانه هه‌موو دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن، ده‌یانه‌وێت
ئیسلام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكیدا بچوك بكه‌نه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام
له چوارچێوه‌یه‌كی زۆر نامه‌عقولدا دابنێنن دوای به خه‌ڵكی بناسێنن بڵین
ئیسلام له كۆمه‌ڵیك كاری ده‌رمانسازی و دوعا‌و هه‌ندێك له تقوس هیچی تر
نیه وه‌ك سرود‌و گاتاكانی زه‌رده‌شتی‌و پاشان ئاینی كۆنفۆشیۆس‌و بوزای
به‌خه‌ڵكی بناسێنن، ئه‌وه‌ی به‌شداره له‌م كاره‌دا ده‌ستی تێكه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ده‌یان موخابه‌راتی سه‌هیۆنی‌و ده‌یان ڕێكخراوی ماسوۆنی جا
ڕاسته‌وخۆ بێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌زانین بێت یان به گێلی، چونكه
خزمه‌ته به پرۆژه‌ی ئه‌و دوژمنانه‌ی دین كه‌ده‌یانه‌وێت ئاینی ئیسلام له
كۆمه‌ڵێك شتی خورافیدا بچوك بكه‌نه‌وه.
گه‌رمی بازاڕی جنۆكه..
گومان له‌وه‌دا نیه كه جنۆكه بۆخۆیان دروستكراوێكی جیاوازن، خوای
گه‌وره له قورئاندا باسی كردوه كه ئازاری خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن، به‌ڵام
ئازاردانه‌كه‌یان به شێوه‌ی مادی نابینرێت، به‌ڵكو وه‌سوه‌سه‌یه له دڵی
مرۆڤدا دروستی ده‌كه‌ن‌و هانی ده‌ده‌ن بۆ كاری نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
مرۆڤ زۆر به توانا تره له فرت‌و فێڵی ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یه كه جنۆكه
دروستی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت بزانین كه جنۆكه ئێستا بۆ خۆیان پشو
ئه‌ده‌ن ده‌یان جێگریان هه‌یه له ناو مرۆڤه‌كان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ئاراسته‌یان بكه‌ن مرۆڤه‌كان بۆ خۆیان خه‌ریكی كاری خراپه‌ن.
ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵه دروستكراوه هه‌میشه له نزیك ده‌ریاو زه‌ریكاندان‌و
خواردنیان ماسی‌و گیانله‌به‌رانی ناو ئاوه، من سه‌رم سوڕده‌مێنێت، له
كاتێكدا ئه‌و كوردستانه‌ی ئێمه خۆی كێشه‌ی ئاوی هه‌یه هه‌مانه‌و نیمانه
هه‌ر دوكانه تا ئێستا نه‌م دی خه‌ڵكی شاری دوكان كه‌سێك بڵێت جنۆكه
چۆته لاشه‌ی ڕۆژانه له شاری سلێمانی‌و هه‌ولێرو شار‌و شارۆچكه‌كانی تر،
ده‌نگیان به‌رزده‌بێته‌وه گوایه جنۆكه چۆته لاشه‌یان، له‌ماڵی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه جنۆكه ده‌ردێنن، زیندانیان دروست كردوه به قامچی له‌و
كه‌سه داماوانه ئه‌ده‌ن تا جنۆكه‌كه له لاشه‌یدا ده‌ربكه‌ن، به‌ڕاستی
ئه‌مه كاره‌ساته له ووڵاتی نه‌خوێنده‌وارانیش كاری وا ناكرێت..
له هه‌مووی پێكه‌نیناوی تر ئه‌وه‌یه به سوتفه هه‌ر چی جنۆكه‌ی
ناله‌باره ده‌چێته لاشه‌ی ئه‌م كورده نه‌گبه‌ته‌وه، له ماوه‌ی
ڕابوردودا كه‌سێك له‌و كه‌ڵه‌كچیانه ده‌یوت له‌گه‌ڵ شه‌یاتینێك قسه‌م
كردوه باسی بار‌و گوزه‌رانی ئه‌وانی لێپرسی بوو، ئاخر ئه‌ی بۆ ئامۆژگاریت
نه‌كردن تۆزیك پیاو بن ئه‌م كورده داماوانه به‌جێبێڵن، یان ئامۆژگاریت
بكردایه ئیتر وازیان بهێنایه له خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ئه‌گه‌ر پاره‌و
سه‌روه‌ت‌و سامانیان ده‌وێت، داوا ده‌كه‌ین له بودجه‌ی حكومه‌ت شتێكیش بۆ
ئه‌وان دابین بكه‌ن!!..
لێردا ده‌مه‌وێت ئه‌وه به خوێنه‌ر ئاشنا بكه‌م له ووڵاته
دواكه‌وتوه‌كانی تری دنیای مه‌سیحی ئه‌وانیش ئه‌م كێشه‌یان هه‌یه، له
ئه‌رجه‌نتین‌و به‌رازیل‌و مه‌كسیك‌و یۆنان ..هتد زۆریكی تر له ووڵاتانی
تری دونیای مه‌سیحی به‌م كاره‌وه خه‌ڵكی چه‌واشه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش
ده‌ڵێن گوایه جنۆكه چۆته ناو لاشه‌یانه‌وه، كه‌چی به ئینجیل ده‌ری
ده‌هێنن له لاشه‌ی مرۆڤه‌كه‌دا، له دنیای جوله‌كه‌دا هه‌مانكار دووباره
ده‌بێته‌وه.
ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت:"(درۆزنترین كه‌س ئه‌وه‌یه كه بڵێت جنۆكه‌م دیوه. چونكه ئه‌وان به چاوی ئێمه نابینرێن).
له قورئاندا خوای گه‌وره باسی ئه‌وه ده‌كات كه هیچ كه‌س ناتوانێت
جنۆكه به‌كاربێنێت بۆ ئیش‌و كاری خۆی له‌سه‌ر زمانی سوله‌یمان باسی
ده‌كات.
ماوه‌ته‌وه بڵیم، ئه‌وه‌ی كه باسم كردوه مشتێكه له خه‌روارێكی ئه‌م
باسه‌ی كه وورژاندومه ئه‌توانم بڵێم؛ بۆ خوێنه‌ران كۆمه‌ڵێك زانیاری
سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م پیشه‌دا خه‌ڵكی چه‌واشه
ده‌كه‌ن زۆر هه‌وامشم به‌جێهێشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بكه‌ونه قسه یان
داوای رووبه‌روو بونه‌وه بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی كه باسم كردوه به‌رهه‌می
ئه‌قڵلانیه‌تی ئه‌مرۆیه، نه‌ك به‌ڵگه‌ی نقڵی قورئان‌و سونه‌ت بێت زیاتر،
ئه‌و به‌شه‌م هه‌ڵگرتوه بۆ باسێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له ڕووی شه‌رعیه‌وه
هه‌ڵم گرتوه بۆ گۆڤاری ڕێگای شه‌رع.. لێریشه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌مه‌وه بۆ ڕای گشتی ده‌سه‌لمێنم كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
دوورن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و نان‌و پیاز به ئیسلامه ده‌خۆن‌و خۆیانی
پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وانیه فه‌رموو با رووبه‌رو
ببینه‌وه له‌و جێگا‌و كه‌ناڵانه‌ی ئه‌وان ده‌ست نیشانی ده‌كه‌ن ئه‌وا من
به به‌ڵگه‌وه چه‌واشه‌كاریه‌كانی ئه‌وان به درۆ ده‌خه‌مه‌وه.