پۆسته‌ باڵاكانی عێرق هه‌ڕاج ده‌كرێت
15/07/2013 نوسەر: bzavpress

پۆسته‌ باڵاكانی عێرق هه‌ڕاج ده‌كرێت

 په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراقییه‌ی‌ ئازاد، له‌م وڵاته‌دا، پۆسته‌ باڵاكان هه‌ڕاج ده‌كرێت وهه‌ندێك پۆستی‌ باڵا به‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌..!
عالیه‌ نسه‌یف ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ كڕین و فرۆشتنی‌ پۆسته‌ باڵاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق ده‌ستپێكردووه‌ و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غدا، به‌نرخێكی‌ زۆر به‌رز كڕدراوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وپۆستانه‌، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاری‌ پێدراوه‌.
به‌وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ عیراقییه‌ی‌ ئازاد، كڕینی‌ پۆسته‌ باڵاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ ئه‌نبار، ئاساییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێوان كوتله‌كاندا ئاڵوگۆڕی‌ كڕین و فرۆشتن به‌و پۆستانه‌ ده‌كرێت.