زانایان بۆچونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )که‌ده‌فه‌رموێت:{من بدل دینه فقتوه}، هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن : هه‌رکه‌سێك که دینێکی هه‌بوو دوای وازی لێهێنا چوه دینێکی که‌وه له [دار الإسلام] دا ده‌بێت بکوژرێت ، ئه‌مه بۆچونی ئیمام شافعی یه‌که فه‌رموده‌که‌ی به ڕووکه‌شی وهرگردوهو لێکدانه‌وه‌ی بۆ نه‌کردوه ، چونکه ده‌ڵێت فه‌رموده‌که موسڵمانی جیانه‌کردۆته‌وه له خاوه‌ن باوه‌ڕێکی که ، ده‌ڵێت : به‌ڵکو ئه‌هلی زممه ئه‌گه‌ر له‌خاکی موسڵمانانداژیا و دینه‌که‌ی گۆری بۆ دینێکی که ئیمامی موسڵمانان ده‌بێ سوێنی بکه‌وێت تاوه‌کو له‌خاکی موسڵمانان ده‌رده‌چێت و ماڵ و سه‌روه‌ته‌که‌شی ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌گیرێت وه‌ک ماڵ و سه‌روه‌تی شه‌ڕکه‌ری دژ به موسڵمانان .
ههندێکیتریشیان ئه‌ڵێن : نه‌خێر ئهفهرمودهیه ته‌نها بۆ موسڵمانانه غه‌یره دین ناگرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر غه‌یره دینێك دینه‌که‌ی خۆی گۆڕی بۆ دینێکیتر ئێمه هیچمان نی یه له‌سه‌ری و دانی پیادهنهین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که کافر هه‌مویان یه‌ك میله‌تن [ الکفر ملة واحدة ]، و دینی ئیسلام ته‌نها دینه که جێی ئیعتبارهو په‌سه‌ندکراوه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه، فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ته‌نها بۆ موسڵمانه‌و به‌گشتی ناگیرێت ، ئه‌مه‌ش بیروڕای [جمهور العلما‌ء] زۆرینه‌ی زانایانانه .
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌وه، ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌رئه‌وه‌ی که قرطبي روونی کردۆته‌وه له‌ج/3/ص47 ، زۆر به ووردی و جوانی ڕوونی کردۆته‌وه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واجب بونی کوشتی مورته‌د:
[ابن القدامة] له کتابی مغنی دا 10/ 74 ده‌ڵێت:{ زانایانی ئیسلام کۆو یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مورته‌د ده‌بێ بکوژرێت ،ئه‌وه‌ش گێڕراوه‌ته‌وه له ابو بکرالصدیق وعمرابن الخطاب وعثمان ابن عفان و علي ابن ابي طالب و معاذ ابن جبل و ابوموسی الاشعری و ابن عباس و خالد و غه‌یری ئه‌وانیش کهسنهبوه که ئینکاریان بکات } . وه‌کو ئه‌و فه‌رموده‌یه هاتوه که ده‌فه‌رموێت:{ من بدل دینه فقتوه}، وه فه‌رموده‌یه‌کی تریش که ده‌فه‌رموێت "{ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ فَإِذَا قَالُوهَا حُرِّمَتْ دِمَاؤُهُمْ إِلا بِحَقِّهَا وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ, قَالُوا: يَا نَبِيَّ اللَّهِ وَمَا حَقُّهَا؟, قَالَ: النَّفْسُ بِالنَّفْسِ وَالثَّيِّبُ الزَّانِي وَالْمُرْتَدُّ عَنِ الإِسْلامِ التَّارِكُ لِدِينِهِ فَغَيَّرَ إِيمَانَهُ الْمُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ }".
لێره‌شدا بۆچونێکتر هه‌یه که سودی هه‌یه بیڵێین که زۆر لاوازه [شدید الظعف] که‌ئه‌ڵێن کوشتنی مورته‌د حهددهرکردن نی یه ته‌نها [تعزیز] ئاگادارکردنه‌وه‌و ته‌مێکردنه ، ئه‌مه‌ش خه‌ڵکانی هاوسه‌رده‌می خۆمان ئه‌ڵێن ، به‌ڵام بۆچونێکی زۆرلاوازه،کردویانه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که کوشتنی مورته‌د واجب نی یه ، له‌سه‌ر ووته‌ی إبراهیم النخعي که‌ده‌ڵێت:{ مورته‌د به‌رده‌وام داوای تۆبه‌ی لێده‌کرێت }، ئه‌م بۆچونه‌ش له‌لایه‌ن محمد عبدهوه په‌سه‌ندکراوه که له منهاج دا باسی کردوه ج5/326 وه عبد المتعالي الصعیدي له کتابی [الحریة الدینیة] 146/166 ، وه [حریة الفکر] 72 ، وه عبد الحمید التولي له [مبادئ نظام الحکم الإسلام 748، وه عبدالعزیز جاویش له کتابی [الإسلام دین الفطرة والحریة]ص154 ، وه محمد سلیم العوا له کتابی [أصول النظام الجنائي الإسلامي] ص148 ، وه ته‌ماشای ئه‌وه‌ش بکه که [إبن الحزم] چۆن ووڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه له کتابی [المحلی]ج8 ص201/211 ،وه ئه‌وه‌شی که د/محمد أحمد مفتي له کتابی [النظریة السیاسیة الإسلامیة في حقوق الشرعیة] ئه‌و بیروڕایه‌ی ته‌واو پوچ کردۆته‌وه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حوکمی کوشتنی مورته‌د .
زانایان جیاوازیان هه‌یه له کوشتنی مورته‌د دا لێره‌شدا کورته‌یه‌ك له‌و بیروڕایانه ده‌هێنینه‌وه . 1- ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن مورته‌د ناکوژرێت : [الثوري،أبوحنیفة وههردوهاوهڵهکهی، ابن شبرمة، ابن علیة ، ووتوی حسن ، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه که ابن عباس گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله‌علیه وسلم که فه‌رمویه‌تی:{ من بدل دینه فقتلوه} ، پاشان ابن عباس مورته‌دی نهککوشتوه ، که‌سێکیش که خۆی فه‌رموده‌که‌ی گێڕابێته‌وه خۆی زاناتره له لێکدانه‌وه‌ی فه‌رموده‌که ،ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش گشتی یه له‌خۆیدا ، تایبه‌تیشی کردوه به‌وه‌ی که ئه‌و فهرمودهانهی که هاتوه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله‌علیه وسلم ، که ئافره‌تێکی بینی کوژراوه ، به صحابیهکی فه‌رمو بڕۆ بهخالد بڵێ که منداڵ و ئافره‌ت نه‌کوژن }، :{ ان النبي صلی اللهحلیه وسلم رأی امرأة مقتولة فقال لواحد أدرك خالدا وقل له لا یقتلن عسیفا ولا ذریة } .
:{ ولما رأی رسول الله صلی الله‌علیه وسلم یوم فتح مکة امرأة مقتولة قال ماکانت هذه لتقاتل } واتا : له‌ڕۆژی فه‌تحی مه‌که‌دا ئافره‌تێکی بینی کوژرابو فه‌رموی ، ئه‌وه شهڕکهرنهبوو ، والله اعلم .
هۆکاریش بۆ به‌ڵگه‌کانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن فه‌رموده‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که هۆکاری کوشتن ته‌نها ئه‌وه‌یه که شه‌ڕبکه‌ن دژ به موسڵمانان ، جیاوازی له‌نێوان کافری ئه‌سڵی و کافری له‌ناکاودا نی یه که یه‌کێك له له‌ناکاودا مورته‌د بێته‌وه، ته‌ماشای ئه‌وه‌بکه که سرخاني باسیکردوه له المبسوط10/ص108 - به‌ڵێ دین گۆڕین گه‌وره‌ترین تاوانه وه به‌به‌رده‌وامبونی له‌سه‌ری ده‌بێت به‌وه‌ی که شه‌ڕبکات دژ به موسڵمانان ئه‌ڵێن به هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕیان دوربخه‌نه‌وه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی که ئافره‌تێك به‌نیه‌تێکی پاکه‌وه بێت ، ئه‌وکاته نهکافری ئه‌سڵی نه کافری له‌ناکاو ناکوژرێت له‌وکاته‌دا .
ئه‌وه‌شی که ده‌گێڕنه‌وه له ابوبکرهوه که ئافره‌تێکی کوشت به‌ناوی [أم قرقة] ه‌وه ، ئه‌ڵێن ئه‌و ئافره‌ته 30 سی کوڕی هه‌بوو هانیانی ده‌دا بۆ شه‌ڕکردن دژ به موسڵمانان ئه‌وه‌ش بۆ شکانی دڕکی ئهوهانهبوو یان چاوشکاندنیان له کورده‌واری خۆماندا ده‌ڵێن ، وه‌یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ده‌فیان لێده‌دا بۆ مردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، ئه‌ویش ئه‌مری کرد به ده‌ست بڕینیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جنێودان بوو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو له‌هامان کاتدا سیاسه‌تێکی شه‌رعی بوو بۆ ئه‌وکاته‌ی خۆیان .
وه کوشتنی [ أم مروان ] له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که خۆی شه‌ڕی ده‌کرد و هانی خه‌ڵکیشی ده‌دا بۆ شه‌ڕکردن دژی موسڵمانان و ئافره‌تێکیش بوو له‌ناو عه‌شره‌ته‌که‌ی خۆیدا به گوێیان ده‌کرد . وه لێره‌دا ئیمام أبو حنیفة ده‌ڵێت : ئیسلام و موسڵمانان ناچارده‌بن که په‌نابه‌رێ بۆ سجن و لێدان و زه‌ره‌ره‌که‌ی به‌سجن دووربخاته‌وه که‌مه‌که‌ی که 39 داره پاشا ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ سجن تاوه‌کو تۆبه ده‌کات به‌وشێوه‌یه هه‌تامردن یان تۆبه‌ی خۆی ئاشکراده‌کات .
وه ده‌گێڕنه‌وه له علي ، حسن ، قتادة ، که‌وا دابه‌ش ده‌کرێن به‌سه‌ر موسڵماناندا،وه‌ک أبوبکر الصدیق ئافره‌ته‌کان و منداڵه‌کانی بني حنیفة ی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵکدا که ئافره‌تێکی دا به علی که محمد کوڕی الحنیفة ی لێبو ، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌یی زۆرێک له صحابه‌کان بوو که‌سیش ئینکاری نه‌کرد ، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به [إجماع] کۆی سه‌رجه‌م زانایان و یه‌ک ده‌نگی زانایان .
2- له‌وانه‌ش که ده‌ڵێن ده‌کوژرێت : ئه‌گه‌ر تۆبهنهکات: [جمهورالعلماء] زۆرینه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن وه‌کو : أبي بکر ، وعلي ، حسن بصریش وای ووتوه ، الزهري ، قتادة ، النخعي ، مکحول ، حمادی شێخی حنیفة ، مالك ، شافعي ، أحمد ، اللیث ، الأوزاعي ، إسحاق . ابن قدامة له مغنی دا ده‌ڵێت :10/ 74:{ که‌جیاوازی نی یه له نێوان ژن و پیاودا لهکوشتندا } به‌ڵگه‌که‌شیان ئه‌ویه که فه‌رموده‌که‌ی ده‌فه‌رموێت به‌گشت یه [من بدل دینه فقتلوه] یان [والتارك لدینه] فه‌رموده‌که‌ی دارالقطني که‌باسی [أم مروان] داکات ، ده‌فه‌رموێت { إن إمرأة یقال لها أم مروان ارتدت عن الإسلام ، فبلغ امرها النبي صلی الله‌علیه وسلم فأمر أن تستتاب فإن تابت وإلا قتلت } . به‌ڵگه‌که‌شیان ڕواڵه‌تی فه‌رموده‌که‌یه که ووشه‌ی [من ] واتا : هه‌رکه‌سێك ، ئه‌مه‌ش شیاوه بۆ ژن و پیاویش چونکه ووشه‌یه‌کی گشتی یه .
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که معاذ گێڕاویه‌تیه‌وه :أن النبي صلی الله‌علیه وسلم لما ارسله الی الیمن قال له { أیما رجل ارتد عن الإسلام فادعه فإن عاد وإلا فاضرب عنقه وأیما امرأة ارتدت عن الإسلام فادعها فإن عادت وإلا فاضرب عنقها}. حافظ ابن الحجر ده‌ڵێت ئه‌مه فه‌رموده‌یه‌کی [حسن] سه‌ندی باشه ، بڕگهیهکیشه له سه‌ر بابه‌تێك ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری ، وه خاوه‌ن ئه‌م قسانه‌ش ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه قسه‌کانی خۆیانه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی که کوشتن واجب ده‌کات گۆڕین و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دینه ، ئه‌وه‌ش ڕوون بوه‌وه که گۆڕینی دین چی یه وچۆن ده‌بێت ، هه‌روه‌ها که کوشتنی مورته‌د مافی ته‌نهایی خوای گه‌وره‌یه و هه‌رشتێکیش که ته‌نها مافی خوا بێت ئه‌وا ژن و پیاو تێیدا یه‌کسانن جیاوازیان له‌نێواندا نی یه ، به‌ڵام بیروڕای خۆشیان پتهوتردهکهن به‌وه‌ی که تاوانی پاشگه‌زبونه‌وه له دین گه‌وره‌تره له‌تاوانی کافری ئه‌سڵی ، چونکه ئینکاریکردن پاش ئه‌وه‌ی که دانت پیایدانا باوه‌ڕپێ هێنانی گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی پێ نه‌بێت ، هه‌روه‌کو له ههمومافهکاندا وایه ، وه ئافره‌ت له هه‌موو جێبه‌جێ کردنی حهدهشهرعی یه‌کاندا وه‌ك پئاو وایه هه‌رچۆن که ئه‌گه‌ر خێزانداربێت و شویکردبێت ده‌بێ ڕه‌جم بکرێت ئاواش له مورتهدیا ده‌بێ بکوژرێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه بۆ کاتێکه که خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامه و حاکم ده‌بێ بڕیار بدات له‌سه‌ر شتی وا نه‌ك هه‌رکه‌سه به‌ویستی خۆی و به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆی حوکم بدات و حوکمی شه‌رع بسهپێنێط به‌سه‌ر خه‌ڵکدا .
الصنعاني له‌کتابی [سبل السلام] دا ج4/ص536 ده‌ڵێت :لهجوابدانهوهی بۆ ئه‌که‌سانه‌ی که ئه‌ڵێن نابێ ئافره‌ت بکوژرێت ،ئه‌ڵێ:{ جمهوری زانایان ووڵامیانداوهتهوه که نابێت ئافره‌تی کافر بکوژرێت ، یه‌وه بۆ ئافره‌تی کافری ئه‌سڵی یه که هێشتا نه‌بوبێته موسڵمان ، هه‌روه‌کو له تێگه‌یشتنی نههیکردنهکهدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و نه‌هی کردنه تایبه‌ته له‌وه‌ی که تێده‌گه‌ین که به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه که ئه‌و ئافره‌ته شه‌ڕی نه‌کردوه له‌کافری ئه‌سڵی بوه له‌کاتێکدا که شهڕکهرێش نه‌بووه ، به‌ڵام تێگه‌یشتنی گشتیی یه‌که‌شی ده‌مێنێته‌وه له‌و فه‌رموده‌یه‌دا که ده‌فه‌رموێت {من بدل دینه فقتلوه} ، به‌بێ هیچ ته‌گه‌ره‌و کێشه‌یه‌ك له ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی که باسێش کرا به‌ڵگه‌که پته‌وترده‌کات .
که‌واته هیچ کێرهوكێشهیهک له‌وه‌دا نی یه که ئافره‌ت ده‌کوژرێت ، ئه‌گه‌ر موسڵمان بو پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له‌دین ، ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که [الحنیفة] هێناوی یه‌تیه‌وه ئه‌وه بۆ ئافره‌تی کافری ئه‌سڵی یه و شهڕکهرنهبێت .
بۆ زانینیش که ئافره‌تی مورته‌دی دووگیان[سك پڕ]ناکوژرێت وئافره‌تێك که منداڵی به بهرمهمکهوهبێت ، منداڵه‌که شیرهخۆرهبێت ناکوژرێت ، تاوه‌کو دایه‌نێک بۆ منداله‌که ده‌دۆزرێته‌وه که ههڵیگرێتهوهو به‌خێویبکات ، پاشان داوای تۆبه‌کردنیان لێده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆبه‌یان نه‌کرد ئه‌وا ده‌کوژرێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ