16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی قاسم !!
له سه‌رده‌می منداڵیمدا پیاوێكی ئێسك سوك هه‌بوو به ناوی ( مامۆ ڕه‌مه )
و جار جاره ده‌مانبینیی و قسه‌ی خۆشی زۆر بۆ ده‌كردین ، به‌ڵام هه‌ركاتێ
باسی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ده‌كرا ، نه‌ك هه‌ر ده‌گریا
به‌ڵكو وه‌كو ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی شیوه‌نی بۆ ده‌كردن ، بۆ
ئێمه گرنگ نه‌بوو مه‌لیك كێیه گرنگ ئه‌وه بوو ، كاره‌ساتی كوشتاری
مه‌لیك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیری ئه‌و پیاوه ئێسك سوكه بخه‌ینه‌وه ، هه‌تا
ئه‌و بگری و ئێمه پێبكه‌نین . ئه‌م دیمه‌نه له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا
له‌لای من چه‌ندین گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات و گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی
ئه‌وانه‌ی له رۆژی 14 ی ته‌مموزی 1958 دا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان به
شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌ناوبرد ، زۆر دڵڕه‌ق و دڕنده بوون و كاره‌كه‌یان
له سنووری هه‌موو نه‌ریت و خوویه‌كی مرۆیی به‌ده‌ر بووه و ئه‌و ئاوه‌ی
كه ئه‌وان رشتوویانه هه‌تا ئێستاش سیاسه‌تمه‌دارانی به‌ناو دیموكراتی
ئه‌م وڵاته پێی تێده‌خه‌ن و خۆشیان به فریشته‌ی رزگاركه‌ری وڵات له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .
نۆكه‌رایه‌تیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و گێڕانه‌وه‌ی
سه‌روه‌ریی بۆ خاك و خه‌ڵك و دابین كردنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ چین و
توێژه‌كانی وڵات ، له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی كوده‌تای 14 ی ته‌مموزی 1958
بوون . كه مه‌خابن به ناڕه‌وا ناوی لێ نراوه شۆڕشی 14 ی ته‌مموز .
به‌ڵام با له چه‌ند خاڵێكدا و به كورتی ئاماژه به ئاكامه‌كانی ئه‌و
كوده‌تایه بكه‌ین و بزانین چیی بۆ عێراقیه‌كان به ده‌ست هێناوه :
1.
ئه‌فسه‌رانی كوده‌تاچیی به بیانووی نۆكه‌رایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی
هاشمیی بۆ ئینگلیز كوده‌تایان رێكخست ، به‌ڵام كوده‌تاچیان بۆ خۆیان به
دوو باڵی به‌هێزیانه‌وه گرێ‌دراو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای ده‌ره‌كیدا و به
ته‌واوی مانا نۆكه‌ری ئه‌و وڵاتانه بوون كه له پشتیانه‌وه بوون ،
شیوعیه‌كان نۆكه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و بلۆكی خۆرهه‌ڵات بوون و به
ئه‌جێندای ئه‌وانه‌وه له عێراقدا كاریان ده‌كرد ، قه‌ومیه‌كانیش
لایه‌كیان سه‌ر به میسر و ناسرییه‌كان بوون و ئه‌وانی تریش به‌عسی بوون و
سه‌ر به سوریا و هه‌ندێ ده‌زگای موخابه‌رات بوون كه گرنگترینیان
ئینگلیزیی و ئه‌مه‌ریكیی بوون . خۆ نوری سه‌عید پاشاش هه‌ر به هه‌مان
شێوه نۆكه‌ر بوو ، بۆ نمونه رۆژنامه‌نوسێكی ئینگلیزیی لێی ده‌پرسێت خه‌ڵك
لێت بێزاره چونكه به نۆكه‌ری ئینگلیزت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ، له
وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : له پێناوی عێراقدا ده‌بمه هاوپه‌یمانی شه‌یتانیش ،
ئینجا پێی ده‌ڵێت : ئه‌ی بۆچی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیشدا په‌یوه‌ندیی نابه‌ستیت ،
ده‌ڵێت : له سیاسه‌تدا هه‌ندێ هێڵی سوور هه‌یه كه‌س بۆی نیه بیبه‌زێنێت
. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌و هێڵه سوورانه‌شیان به ناوی
به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانه‌وه به‌زاند .
2. كوده‌تای 14 ی ته‌مموز به
حساب له پێناوی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ریشه‌كێش كردنی گه‌نده‌ڵیدا
به‌رپا كرا ، به‌ڵام ئه‌نجامی كوده‌تا خوێناوییه‌كه رووی كوده‌تای
ئۆكتۆبه‌ری شیوعیه‌كانی رووسیاشی سپی كرد له دڕندایه‌تیی و بێبه‌زه‌یی
بوونیدا ، كه كوده‌تاچیه‌كان زۆر دڕندانه كه‌وتنه كوشتنی ژن و منداڵ و
پیر و په‌ككه‌وته و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی هاشمیی ، كه ده‌كرا
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له پاشایه‌تیی دوور بخرێنه‌وه و تۆمه‌تباریان دادگایی
بكرێت و بێتاوانیشیان وه‌كو هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی به رێزه‌وه بژی ،
به‌ڵام مه‌خابن وه‌كو چۆن كۆمۆنیسته‌كانی سۆڤیه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ( رۆمانۆف )
یان بێسه‌روشوێن كرد ، كوده‌تاچییانیش له عێراقدا خراپتریان كرد و لاشه‌ی
كوژراوه‌كانیان دوای كوشتنی دڕندانه به ناشیرین ترین شێوه شێواند ، كه
له مێژووی عێراقدا به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش تۆمار كراوه له‌سه‌ر سوپا و
ژه‌نڕاڵه دڕنده‌كانی ، ئێستاش كه وێنه‌ی ئه‌و كوده‌تایه سه‌یر ده‌كه‌یت
وا هه‌ست ده‌كه‌یت بۆ جارێكی تر هۆلاكۆ هاتووه‌ته سه‌ر به‌غدای پایته‌خت .
3. ئه‌وانه‌ی كوده‌تایان كرد و گوایه وڵاتیان له ئیمپریالیزم و
نۆكه‌رانی رزگار كرد ، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌وانه‌ی له عێراقدا
ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ، له هه‌ر قه‌یرانێكی سیاسی‌دا نه‌یارانیان به
هه‌مان تۆمه‌ت سه‌ركوت ده‌كه‌ن ، كه نه‌ریتی 14 ی ته‌مموز له كۆشكی ریحاب
له هه‌ر قۆناغێكی تردا دووباره ده‌بێته‌وه . ئایا عه‌بدوسسه‌لامیش
هه‌مان كاره‌ساتی له ته‌لاری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا له دژی عه‌بدولكه‌ریم
قاسم دووباره نه‌كرده‌وه ؟ ئایا حه‌ره‌س قه‌ومی و شیوعیه‌كانیش له‌گه‌ڵ
نه‌یاره‌كانیاندا هه‌مان كۆمه‌ڵكوژییان نه‌خوڵقاند ؟ ئایا به‌عسیه‌كانیش
هه‌موو سنوورێكی دڕنده‌ییان نه‌به‌زاند ؟
4. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی
عێراق ، كه رۆژی 14 ی ته‌مموز به رۆژێكی پیرۆز له مێژووی عێراقدا له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئه‌مانیش كردوویانه به پشووی فه‌رمیی ، كام ئامانجه
راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌و كوده‌تایه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردووه ، عێراق و
پێكهاته‌كانی هه‌ر په‌لێكی به ده‌ست موخابه‌رات و به‌رژه‌وه‌ندیی
وڵاتێكه‌وه‌یه و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له بری خۆیان به خوێنی
عێراقیه‌كان شه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن ، عێراق سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌وره‌ترین
بودجه‌ی مێژووی خۆی به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر هێڵی
هه‌ژاریه‌وه‌ن و وڵاته‌كه له ریزبه‌ندیی جیهانیدا چه‌ندین ساڵه ریزی
پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ خۆی تۆمار ده‌كات ، ژیان له‌م وڵاته‌دا له‌سایه‌ی
به‌ناو دیموكراسیدا بووه‌ته دۆزه‌خ . رۆژ له دوای رۆژیش نه‌ریتی خوێن
رشتن كه ئاوه‌كه‌ی له كۆشكی ریحابدا رژا ، به شێوازی گه‌وره‌تر و وێنه‌ی
نوێ تۆمار ده‌كرێته‌وه و عێراقی كردۆته گۆمی خوێن !!
5. ئه‌گه‌ر
باسی كوردیش بكه‌ین ئه‌و كوده‌تایه سه‌رله‌به‌ری نه‌هامه‌تی بوو بۆ كورد و
جگه له ئیعترافێكی بێ مانا به بوونی كورد له عێراقدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی
تری نه‌بوو ، هه‌موو نه‌هامه‌تیه گه‌وره و ناقۆڵاكانی كوردیش دوای ئه‌و
كوده‌تایه ده‌ستی پێكرد ، له نه‌هامه‌تیه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا
ئه‌نفال و هه‌تا ئێستاش كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر جوگرافیای هه‌رێم . ئیتر نازانم سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له پێناوی
چیدا 14ی ته‌مموز به پیرۆز ده‌زانن و ده‌یكه‌نه پشووی فه‌رمیی ؟!
هیواخوازم خوێنده‌وارانی كورد ، له‌م قۆناغه‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ
زاراوه سیاسیه‌كانی عێراق بكه‌ن و كوێرانه نه‌كه‌ونه دوای ئه‌وه‌ی كه
چه‌واشه‌كاران نوسیویانه و ده‌یانه‌وێت هه‌میشه به‌رده‌وام بێت ، چونكه
هه‌ندێ له‌و زاراوانه نه‌ك هه‌ر بۆ عێراقیه‌كان ئیستیبداد و
دیكتاتۆریه‌تیان به‌رهه‌م هێنا ، به‌ڵكو به پیرۆز راگرتنی ئه‌و بۆنه و
زاراوانه دژن له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ و پرانسیپه مرۆییه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا و پێویسته نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكاته‌وه .