(7) پێشبڕکێ بکە لە کاری چاکە !
16/07/2013 نوسەر: bzavpress

(7) پێشبڕکێ بکە لە کاری چاکە !


وانەی حەوتەم

جوانترین هه‌ست ئەو کاتەیە کە کارێكی باش بکه‌یت و خه‌ڵكی له‌دواته‌وه‌ دوباره‌ی بکه‌نه‌وه‌و چاوه‌روانی پاداشت بیت له‌په‌روه‌ردگار...
هەمیشە لەو کەسانەبە کە پێشبڕکێ دەکەن بۆ کاری خێرو چاکەکردن، مونافەسە و پێشبڕکێ لە زۆر کاردا دەرگای خراپت بۆ دەکاتەوە کە زەرەر لە خۆت و لە کۆمەڵگەکەشت دەدەیت، بەڵام لە کاری خێردا هەمیشە دەست پیشخەربە هەوڵ بدە پێش هەموو کەس بیت لە کارو کردەوەی باشدا..

لە فەرمودەیەکی سەحیحی ئیمامی موسلیم داهاتوە لە ئەبوهورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە  پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی : [يَدْخُلُ مِنْ أُمَّتِي الْجَنَّةَ سَبْعُونَ أَلْفًا بِغَيْرِ حِسَابٍ.. فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ ادْعُ اللَّهَ أَنْ يَجْعَلَنِي مِنْهُمْ.. قَالَ : اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ مِنْهُمْ.. ثُمَّ قَامَ آخَرُ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ ادْعُ اللَّهَ أَنْ يَجْعَلَنِي مِنْهُم قَالَ سَبَقَكَ بِهَا عُكَّاشَةُ] رواه مسلم.

واتە: پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (٧٠ هەزار لە ئومەتەکەم بەبێ حساب دەچنە بەهەشتەوە .. پیاوێك ووتی: یا رسولی خوا نزام بۆ بکە لای خوا کە لەوان بم.. فەرمووی: داوادەکەم تۆش لەوان بیت.. پاشان کەسێکی تر هەستاو ووتی: یا رەسولی خوا نزام بۆ بکە لای خوا منیش لەوان بم فەرموی عوکاشە پێش تۆ داوای کرد).


دەی کەواتە هەستە دەست وبرد بکە لەم مانگی ڕەمەزانەدا پێشەنگ بە لە کۆکردنەوەی تێشوو بۆ قیامەتت، هەوڵ بدە زیاتر لەهەموو کەس لەکاری خێردا بەشداربیت.
-----------------------

*** (پێشبڕکێ بکە لە کاری چاکە! ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣