فازڵ میرانی
16/07/2013 نوسەر: bzavpress

فازڵ میرانی" مورسی ئەدای خراپ بوو



فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی پەیام لەسەر بارودۆخی میسر ووتى " ئێمە وەك گۆڕان ناكەین كە بە شێوەیەكی خێرا پاڵپشتی لەو گۆڕانكارییە بكەین، هەروەها وەك حیزبە ئیسلامییەكانیش ئیدانەی ناكەین.

 میرانی هۆكاری شكستهێنانی مورسی بۆ ئەوە گەڕاندەوە "مورسی، ئەدای خراپ بوو، دەبوایە چاكی بكردایە و لە زۆر شتیش بە قسەی كەسی نەكرد".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ووتیشی: "من ناتوانم بڵێم ئەمە كودەتای سەربازییە، چونكە دەزگای سەربازی حوكمی نەكرد و ناشتوانم بڵێم شەرعییەتیان لە دەستی كەسێك دەرهێنا و دەبوا بە شێوەیەكی دیموكراسی لابدرێت".

فازڵ میرانی رەخنەی لە ئیخوان موسلیمینی میسر گرت بۆ درووستبوونی ئەو قەیرانە لە میسر و رایگەیاند "بە رای من ئیخوان موسلمین كەمتەرخەم بوون لەوەی پاڵیان نا بۆ بە ئیخوانكردنی میسر