16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌موان له‌چاوه‌ڕێی ووتاره‌كه‌ی بارزانیدان
به‌پێی راگه‌یندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڕیاره،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یامێكى گرنگ بڵاو بكاته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێـت، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا پرسى درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، یه‌كلا بكاته‌وه به قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ى.
جێی ئاماژه‌یه له 30ی مانگی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تا 1/11/2013 وه ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌سه‌ند كرد.