16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زهكات و سهرفیتره و فیدیه بۆئهمساڵ دیاریكرا
لێژنەی باڵای فەتوای یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بڕٍی سهرفتره و زهكات و فیدیهی بۆ مانگی ڕهمهزان دیاریكرد.
ئەمڕۆ (7)ی رەمەزان بەرامبەر (16/7/2013) لە فەتوایەكیاندا لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی زەكاتی پارە و سەرفیترەو فیدەیان دیاریكرد.
لە فەتواكەدا بەم شێوەیە دیاری كراوە:
یەكەم: زەكاتی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك (3000) دینار داندراوە.
دووەم: بۆ فیدیەی هەر رۆژێكیش بۆ ئەوانەی فیدیەیان لەسەرە (3000) دینارە.
سێیەم: بڕی ئەو پارەی زەكاتی لێدەكەوێت (4500000) چوار ملیۆنو پێنج سەد هەزارە، هەر كەسێك ئەو رێژەی پارەی هەبێت و ساڵێكی بەسەردا سووڕابێتەوە زەكاتی لێدەكەوێت و، بۆ هەر ملیۆنێك (25000) دینار دەبێتە زەكات.