16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی :پرسی درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ یه‌كلاكرده‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا پرسی درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، یه‌كلاكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه :"پەرلەمانی كوردستان، لە ڕۆژی 30/6/2013 دا بە دەركردنی دوو یاسا، ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی درێژ كردەوە، ئەوەش دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە. لێرەدا دووپاتی دەكەمەوە هیچ كات خولیای كورسی و پۆست نەبوومە"
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه نایەوەێ مێژووی خۆى لە خەبات بۆ رزگاری و ئازادی كوردستان بە هیچ شتێكی دیكە بگۆڕێتەوە :" مرۆڤ زیاتر بە خەبات و كار و بەخشش بۆ گەل و نیشتمان و مرۆڤایەتی دەناسرێتەوە نەك بە پلە و پۆست و ناونیشانی وەزیفی و ئیدارییەوە".
سه‌رۆكى هه‌رێم، له په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه یاسای درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستانى ئیمزا كرد تاوەكو هیچ بۆشاییەكی یاسایی و دەستووری لە هەرێمی كوردستاندا دروست نەبێت. ماوە و ویلایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە دەنگی فراكسیۆنی كوردستانیی (پارتی و یەكیێتی) لەگەڵ فراكسیۆنەكانی حیزب و نەتەوەكانی دیكەی ناو پەرلەمان و سەربەخۆكان جگە لە فراكسیۆنەكانی حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن، درێژكرایەوە.
ده‌شڵێت :"ئێستا من لەبەردەم ئەركەكانی ئەو هاوپەیمانییەتەدام كە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا هەیە، كە پێكەوە لەگەڵ چەند حیزب و نەتەوەی كوردستاندا لەناو پارلەمان بڕیاریان داوە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە، بە بێ ئەوەی من تێیدا بەشدار بووبم".
سه‌رۆكى هه‌رێم، داوا لە سەرۆكایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات دوای هەڵبژاردنەكانی 21/9/2013 دەستبەجێ لە كۆبوونەوە دەستپێكییەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەماندا بە زووترین كات میكانیزمێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەمواركردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سعود بارزانى، ده‌ڵێت :"دەبێ بە هەموومان نموونەیەكی جوانی دیموكراسی پێشكەش بكەین، نابێت هیچ كەس بە كورسییەكەیەوە بچەسپێت و، نابێت ڕێگە بدرێت سەرۆكی هەتا هەتایی هەبێت لە كوردستاندا".
س.خه‌ندان