16/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێگای دانه‌په‌ی مه‌عنه‌ویه‌ت!
ئارام بامۆكی
حهوتهمین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
هه‌ر ڕێگای دانهپهیكردنی هه‌موو شتێكی حیكمهتبهخش و دۆزینه‌وه‌ی كانگای مه‌عنه‌ویبوون، هه‌ر وه‌دووكه‌وتن و هه‌ر گه‌ڕان و هه‌ر ههڕاكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شیله‌ی ئومێدێكی چاوه‌ڕێكراو، هه‌ر گه‌شتی بێوچانی ڕۆحیی و كرده‌یی، تاكه ڕێگا، تاكه سه‌وڵی سه‌فه‌ره به‌ره‌و دیار و نادیار!، چی دیاره و چی نادیاره!، ئه‌وه‌ی دیاره و به‌رچاوه ژیانی ئه‌م دنیا پڕگێرمهوكێشه ههمهجۆر و خۆش و ناخۆشانه‌ی ئێمه و ئێوه‌یه،! ئه‌وه‌شی نادیار و ون، بهلاَم هه‌بوو، نهێنیی و ئاشكرا، بهلاَم حه‌قیقه‌ت، دانهپهیكردن، هه‌وڵ خه‌رجكردن، وزه‌به‌خشین و زه‌ره‌ر و زیان قه‌بووڵكردن، بێخه‌ویی و ڕاوه‌ستان به پێوه، خهوهنچكههاتنهوه و دوودڵیی و قه‌له‌قیی و ماتومهلوویی، بێكه‌سیی و برسێتیی، گه‌رمیی و ساردیی چه‌شتن، خهیاڵگاكردنهوه بۆ مێژووی دوور، هه‌مووشت له ده‌ستدان، وهدستخستن و ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه، دووربهدووریی، نزیككهوتن، ههراووریایی ههبووینیی و نه‌بوونیی، گشتن هه‌بوون و نهبوونهكانی ئه‌م ژین و ئه‌و ژین، هه‌ر هه‌موو له ڕێگای دانه‌په‌ی به مهعنهویبووندا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت و هه‌ستپێده‌كرێت و ته‌نیا ڕێگای وهدووكهوتنی مه‌عنه‌ویه‌ته گه‌شتنه مه‌نزڵی حه‌قیقی به سه‌لامه‌ت.
دانه‌په‌ی!، واته وه‌دووكه‌وتن، به‌شوێنداچوون، بهشوێنهوهبوون، كه مه‌به‌ستی ئێمه زیاتر ڕاگهیشتنهكهیه به دوای مه‌عنه‌ویه‌تدا، هه‌مووشتێك له پێناو مه‌عنه‌ویه‌ت و مه‌عنه‌ویه‌تدا.
هه‌موو ئه‌م وشه و مانا ڕیزكراوانهی سه‌ره‌وه، هه‌بوونی خودان، گشت شتێك هه‌ر هی خودایه، ئامانج لێی، هه‌ر تێگه‌یشتنی ئینسانه‌كانه له بوون و وجود و حیكمه‌تی خودا.
(وَلِلَّهِ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الارض وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْوٍ مُحِیطا)،(126) سوره النسا‌و ، واته: (هه‌ر شتێك له‌م ئاسمان و زه‌مینه‌دایه، هی خودایه و هه‌ر خودایه له هه‌مووشت ئاگاداره)،(وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
(وَلِلَّهِ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الارض وَكَفَی بِاللَّهِ وَكِیلاً)، (132) سوره النسا‌و، واته: (ئارێ هه‌رچی كه له ناو عاسمانهكان و زه‌ویدایه، سه‌ر به خودایه، هه‌ر خودا كارساز بێ به‌سه)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
گه‌ڕان، وه‌دووكه‌وتن، دانهپهیكردن!، سرته و ورته‌ی كه‌شفی گه‌ردوون، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ وه‌ده‌ستهێنان، هه‌ر هه‌موو خودا ئاگایه پێی، گشت بوونه‌وه‌ر له‌ژێر ڕكێف و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیدایه، ئیدی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر ته‌نیا یه‌ك شت، زه‌خیره بكه‌ین، یه‌ك هه‌وڵی جددیی بده‌ین، یه‌ك شێوه ڕێگا بگرینه‌به‌ر (كه ئه‌ویش ڕێگای به‌حه‌قی خودایه)، ڕێگای دانه‌په‌ی مه‌عنه‌ویه‌ته!.