17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی شارستانیەتی وئەسکەندنڤیا بەشی باکوری ئەوروپا..
ووڵاتانی ئەوروپا بەشی أسکندناڤیا وئەڵمانیا و...هتد. ئەو ناوچانەی ڕۆم
دەستی بەسەریاندا نەگرتبوو، نموونەی مێژوو نوسیکی فرنسی دەهێنمەوە
کەناوی(ڕینو)یە ئەم پیاوە دەڵێ پیش هاتنی ئیسلام خەڵکی ئەوسەردمە خەریکی
تاوان بوون تەنانەت ڕایان دەکرد لە پاك وخاوێنی و مەدەنیەت نەمابو
لەنێوانیاندا.. لە جاهیلەتدا دەژیان هەمیشە خەڵکێك بون گەراون بەدوایی
پیسی کە بەساڵ خۆیان نەشتوە، بەلای ئەوانەوە وابو ئەو پیسە کە لەسەر
لاشەیان کۆدەبێتەوە ئەو خێرو خێراتیان دەست دەکەوێت بە نەمری سەربەرزی و
دەمێنێنەوە، هیچ زانست و زانیارییەك نەبوە خەڵکێکی سەرەتایی ژیاون ئەگەر
براوردێك بکەین لەگەڵ یەکەم ئایەت بۆ پێغەمبەرەکەمان(صلی للە علیە وسلم)
هاتە خوارەوە خوای گەورە دەفەرموێ( أقراء) واتا بخوێنە.. لە شوێنێکدا کە
نیوە دورگەی عەرەبە، ڕینۆ باس لە ئەوروپا دەکات بە دەیەیەك پێش هاتنی
پێغەمەبەر دەڵێ، (مسرحیة للحروب و أعمال الوحشیة) شانۆیەك بوە بۆ شەڕو
کردەوەی درندانە و بەربەری.
مێژونوسێکی کە بەناوی (جوستاف لوبون)
کتێبێکی هەیە بەناوی (حضارة العرب) لەم کتێبەدا باس لە ١١ ساڵ پێش هاتنی
پێغەمبەرایەتی محمد دەکات و باسی ئەوروپا دەکات دەڵێت؛ هەموویان لە
بەربەریەتێك و هەجەمەتێکا ژیاون کەتوانای ئەوەیان نەبوە بەدوایی مەعریفەدا
بەگەڕێن کەسێکی خوێندەواریان نەبوە ، وای لێهاتوە شانازی بەو جەهالەتەوە
بکەن پادشاکانیشیان شانازیان بە نەخوێندەواریانەوە دەکرد، لە سەدەی ١١و ١٢ ی
میلادی پاشان ئەوان هەوڵی علم و زانست و پێشکەوتنیان دا ، ئەگەر بەراوردی
بکەین سەدەی ٤ی هجری دەکات، ئەگەر سەیری سەدەی ٤ و ٥ ی هجری موسڵمانان
بکەین دەبینین لەچ هێزو تواناو دەسەڵاتێکدابون.
مێژوونوسێکی
ئەندەلوسی بەناوی(صاعد) لە سەدەی ٥ی هجری ساڵی ٤٦٢هجریدا لە(توڵەیتڵە) ئەم
کتێبەی نوسیوە هەرلەوێش مردوە،توڵویتڵە پایتەختی ئیسپانیا بوە لەوکاتەدا
پایتەختی دەوڵەتی قوتیەکان بوە، کاتێك توڵەیتڵەا گیرا موسڵمانان پایتەختی
خۆیان گواستەوە بۆ "قورتوبە" کە دەوڵەتی ئەندەلوس ئەوکاتە پایتەختەکەی
قورتوبە بوو، ئەو لە توڵەیتڵە دەژی کتێبێکی نوسی بەناوی(طبقات الأمم) لەو
کتێبەدا باس لە حاڵەتی دەوڵەتانی ئەوروپا دەکات بەتایبەت ئەسکەندەنافیا (
دانمارك، سوید، نرویج، فنلندا) پۆلێنیان دەکات ودەڵێ، (هم أشبه بالبهائم
منهم بالناس) واتە وەکو ئاژەڵ ناویان دەبات، هیچ توانایەکیان نەبوە، تەنها
خواردنیان خواردوە حیوانیان سەربڕیوە بەبێ برژاندن خواردویانە، کەسێکی تر
باس لە ئەوروپا دەکات بەناوی (أبراهیم طرطوشی) ئەمیش خەڵکی ئەندەلوسە خەڵکی
شاری (جلیقیە) پێ ئەوترێ، ئێستا بەناوی (کلیە) ناو دەبرێ لە باکوری
ئیسپانیایە لەنزیك فەرەنسادا، باس لەوە دەکات خەڵکی ئەوی بەگشتی خۆیان
نائەشۆرد تەنانەت دەڵێ؛( أهل غدر ودناءة أخلاق لا يتنظفون ولا يغتسلون في
العام إلا مرةً أو مرتين بالماء البارد، ولا يغسلون ثيابهم منذ يلبسونها
إلى أن تنقطع عليهم، ويزعمون أن الوسخ الذي يعلوهم من عرقهم تصحُّ به
أبدانهم) هەمویان خەڵکیکی ناپاك بوون ئەهلی غەدربوون لەساڵێکدا یەكجار
خۆیان دەشۆرد یان دوجار ئەویش بەئاوی ساردو جلیان هەر نەئەشت، ئەوان
واهەستیان دەکرد ئەم پیسییە وەکو دەست کەوتنی خێرو نزیك بونەوەی خوایە
لێیانەوە..
ئەگەر بەراورد بکەین لەگەڵ هاتنی دینێك کە دێت
فەرماندەکات لە شەو ڕۆژیکدا ٥ جار دەست و دەم و چاوو قاچ بشوات، لەهەموو
جەنابەتێکدا(غوسڵ) لە ڕۆژی هەینی غوسڵ دەربکەین، لەڕۆژی جەژندا غوسڵ
دەرکەیت، هەتا گەورەترین بەندایەتی رۆژی هەینی یە بەڕێزترین بەندایەتیە
لەکاتێکدا ئەگەر پیاز یاخود سیرت خواردبێ دەبێ لەو بەندایەتیە خۆت
دوربخەیتەوە!، ئەمەش بەرزی مرۆڤ دەردەخات لەلای ئیسلام ،چونکە دورخستنەوەی
خۆتە بۆ پاراستنی موسڵمانانی تر..
ئینجا لە رووی پاراستنی مافی خەڵکیەوە ئیسلام تەنانەت مافی کافرو بێباوەرکانیش دەپارێزێت بە ئەرکی سەرشانی دەزانێت..
وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى
يَسْمَعَ كَلامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ
قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ ﴿٦﴾
خۆ ئهگهر کهسێک له هاوهڵگهران
داوای پهنای لێ کردیت (ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم)، ئهی
ئیماندار)، ئهوه تۆیش پهنای بده ههتا گوێی له فهرموودهکهی خوا
(قورئان) دهبێت، پاشان بیگهیهنه بهو شوێنهی دهیهوێت و (ماڵ و گیان و
ژیانی) تیایدا پارێزراوه، ئهم میهرهبانیه لهبهر ئهوهیه ئهوانه
کهسانێکن نازانن (خواناسی چیه).
کەسانی تر وەکو (ابن
فضلان) ئەویش لە ئەندەلوس ژیاوە باس لەوە دەکات کە هەمیشە خەریکی خراپەکاری
بوون بۆنمونە لە کتێبەکەیدا باسی ئەوە دەکات کاتێك ڕێزی سەیدیان گرتبێ
(سید) بەمانای خاوەنی بەندە بووبێ..
کە بمردایە ئەوانەی لەگەڵی
بوون بەندەکان یاخود ئافرەت و جارییەی هەبوایە ئەهاتن سەرخۆشیان دەکردو
هەندێك طقوساتی دینییان پێدەکرد پاشان ملیان لە دوو لاوە دەبەستەوە بەگوریس
لە دواییدا ٢ کەس ڕایان دەکێشا تاکو ئەمرد! خەنجەرێکیان دەکرد بە دڵیا تا
خوێنەکەی بەسەریدا دەهاتەخوارەوەو خوێنەکەی دەکەوتە سەر سیدەکەی، هەروەها
باسی ئەوەش دەکات وەکو رێزێكە بۆ سیدو پیاوەکەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە!.
ئینجا وەرن پێوەربکەن ئاینێك دێت دەڵێت..
پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) دەفەرموێ؛ موسلیم ریوایەتی
کردوە(مَنْ لَطَمَ مَمْلُوكَهَ أَوْ ضَرَبَهُ فَكَفَّارَتُهُ أَنْ
يَعْتِقَهُ) واتە هەرکەسێك شوختێ بخاتە بەندەکەی خۆیەوە یاخود لێدانێکی لێ
بدات و ئازارێکی بدات کفارەتەکەی تەنها ئەوەیە دەبێ ئازادی بکات. ئەوان
ڕێزی سیدەکەیان گرتوە کەخاوەنی بەندەکە بوە بەڵام کەبەرامبەریدا
سوتاندویانن یان کوشتویانن ئەمە بەگشتی حاڵەتی ئەوروپا بوو، پێغەمەبری خوا
(صلی للە علیە وسلم) مافی بەندەکە دەست نیشاندەکات تا وایلێدێت ئیسلام
بەندەو ناهڵێت.
لا يَقُولَنَّ أَحَدُكُمْ: عَبْدِي وَأَمَتِي،
كُلُّكُمْ عَبِيدُ اللَّهِ، وَكُلُّ نِسَائِكُمْ إِمَاءُ اللَّهِ، وَلَكِنْ
لِيَقُلْ: غُلامِي وَجَارِيَتِي، وَفَتَايَ وَفَتَاتِي"..
هەروها پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت بە بەندەو کەنزەکەکانتان
بڵین کورەکەم یان کچەکەم، وەیان وەك منداڵی خۆتان هاوسەرگیریان بۆ بکەن لە
کورو کچ، وە لە جلوبەرگی خۆتانیان لەبەر بکەن، هەروەها لەو خواردنەی دەیخن
بیاندەنێ.