بابزانین لە میسر چی رویداوە پێش هاتنی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة
والسلام)، لەسەرەتاوە زانیمان دوو دەوڵەتی ڕۆمان هەبوە، دەوڵەتێکیان
بەتەواوی کۆتایی پێهات، سەردەمی (کلیۆپاترا) لای هەموو زانراوە (هۆکتافیۆس)
لەساڵی ٣١ پێش میلاددا میسری گرت پاشان لەسەردەمی (ئۆختۆص) قەیسەرێکی
تربوو توانی دەوڵەتی رۆژئاوا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە.
واتە لەساڵی
٤٦٧ی میلادی واتە نزیکە ١٥٠ساڵ پێشهاتنی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة
والسلام) دەوڵەتی ڕۆمانیای رۆژئاوا میسری خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ئەم
ووڵاتە چیان کرد! ..
پاش ئەوەی رۆژئاوای میسری خستە ژێر دەستی
خۆیەوە دوبارە دەوڵەتی ڕۆمی رۆژهەڵات توانی دەسەڵات بگرێ بەسەر میسردا
لەشەرێکدا دژی کەنیسەی رۆژیاوایی هات و میسری کرد بە جێگەی مخزنی خۆراکی
ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، ئابوری نزم بوەوە خەڵکەکەی دورخستەوە لەهەموو
بوارێکی زانست و زانیاری وپێشکەوتن وکۆمەڵگاکەی بەرەو دواکەوتویی برد
تەنانەت ڕۆما سوڵتەی لەدەسەڵاتی میسری سەند بۆخۆی، ئەوەشی مابوو بۆئەوەی
شۆڕشی بەرپا نەبێ کۆمەڵێکی دروست کرد وەکو ئەم خەڵکەی ئێستا کە دەبینین وەك
ئەمریکا هەرکەس لایەن و نفوزی خۆی بێ ئەوا دەیهینێ و دەیخاتە سەر وڵاتەکە
بۆئەوەی شۆڕش کپ بکاتەوە زۆری خەڵکەکە لەدژیان هەڵنەستێ، پاشان باجی لەسەر
خەڵکی میسری دانا، باجی لەسەر زەوی و زاری خەڵکی و مەڕوماڵات لەسەرفرۆشتن و
کەلە و پەلی ناوماڵ کە مێژوونوسان باسی لێوەدەکەن، باجی گواستنەوەی
دانابوو تەنانەت باجی لەسەر ژنهێنانو شوکردن دانابوو.
ئەمەی کەباسمان کرد هەموو ئێساتێش لەم رۆژگارەی ئەمڕۆدا هەیە، هەروەك لەو
وڵاتەدا وەك نەرویج کاتێك لە شاریکەوە دەچیتە شارێکی تر باجی ڕێگا دەبێ
بدەیت، لەو سەردەمەشدا باج لەسەر قەبرو دفنی مردووەکانیان سەندوە، لێرەش
بەهەمان شێوە هەروایە کەسێك بمرێ باجی لێدەسەندرێ، هەر ئەو ڕوداوانە دوبارە
دەبێتەوە لە ئێستاو ڕابردوشدا کە رویدابوو.، باجی تلفزیۆن کەئێستا هەیە
هەمان باجە کەلەسەر کەلو پەل و پێداویستی ماڵ لەو کاتەدا سەندراوە ئێستاش
بەردەوامە لەم ووڵاتانەدا، هەربۆیە هەمیشە دەڵێین؛ مێژوو خۆی دوبارە
دەکاتەوە ، لەسەرو هەموشیانەوە ئەشکەنجەیەکی زۆری ئەدان تەنها لەبەرئەوەی
ئەوان کاثولیکی بون و ئەمان لەژێر چەتری نسرانیە ئەرثەدوکسیەکاندابون.
شارستانیەتی حەبەشە..
ئەگەر بێینە سەر سەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی حەبەشە(ئەثیوبیا)ی ئێستا پێش
هاتنی پێغەمبەری خوا(علیە الصلاة والسلام) حەبەشە ووڵاتێکی نەسرانی
مونحەریف بون واتا "ئەتباعی کورسی بابەویانیان" پێدەوترا یاخود کورسی
ئەسکەندەری کە دینێکە پێی دەوترا دینی (منفوسیا) باوەڕیان وایە کە مەسیح
خوایە یاخود کوڕی خوایە( نعوذ باللە)، ژیانێکی زۆر سەرەتاییان هەبوو لەگەڵ
ئەوەشدا چەك وجبەخانەی بەهێزیان هەبوو لەسەردەمی پێشهاتنی پێغەمبەردا(صلی
للە علیەوسلم).
کەسێك هەبوو بەناوی (نجاشی أصحمی) رەحمەتی خوای لیبێت کەس نەیدەتوانی زوڵم بکات لەوکاتەدا نازناوی نجاشی درا بە پادشاکانی حەبەشە.