17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژوویەکی کورتی سپارتا و ئەسینا و هەردوو ئەمریکا
سپارتا
له ناو هۆزی سپارتدا ئافره‌تان دیلی ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان بوون،
فه‌رمانڕه‌وایان داوای سه‌یر سیریان له ئافره‌تان ده‌کرد، ده‌بوایه یاری
ڕاکردن، زۆرانگرتن وه تیرهاوێژی دا به‌شداری بکه‌ن تا جه‌سته‌یه‌کی جوان و
پته‌و و به‌هێزیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌یان بکردایه ئه‌وا پێیان
ده‌وتن که شایسته‌ی دایکایه‌تیتان هه‌یه، ئافره‌تانیان به‌کار ده‌هێنا بۆ
حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی پیاوان به‌وه‌ی که ده‌بوایه سه‌مایان بکردایه بۆ
پیاوان به ڕووتی، که ده‌یان ووت که کاتێك خۆیان ڕووت ده‌که‌نه‌وه ئه‌وا
عه‌یب و عاره‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. یه‌کێك له
نوسه‌ره یۆنانیه‌کان "پلوتارخوس" ده‌ڵێت: ڕووت بو‌نه‌وه‌ی ئافره‌تان له
به‌ر چاوی پیاوان شتێکی شه‌رم ئامێز نه‌بوو، چونکه خۆ پارێزی دروشمیان
بوو، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا خۆپاراستن دوای دڕاندنی
په‌رده‌ی حه‌یا و ئابڕو ده‌بێت چی بێت؟ ئایا ده‌توانرێت ته‌نها به ووشه‌ی
خۆ پاراستن ئه‌و کرداره نا شایسته به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان بکرێت؟
بۆیه ده‌ڵێین: نه‌خێر، هیچ کات له شه‌رمه‌زاری و بێ ئابڕووی ئه‌و کرداره که‌م ناکاته‌وه.
"سپارته‌کان" گوێیان نه‌ده‌دایه پەروەردەی فیکری کچانیان؛ چونکه ئافره‌تیان به که‌م ئه‌قڵ و ناته‌وا و له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
لێره‌دا ده‌ڵێین بۆ ده‌بێت وا بێت؟
ئایا ئافره‌تان مرۆڤ نین؟
قانونی ده‌وڵه‌ت سنوردارنه‌بوو بۆ به سوك سه‌یر کردنی ئافره‌تان، به‌ڵکو
له‌وه زیاتریان پێ ده‌کرا که لێره‌دا باسمان کردووه، ده‌وڵه‌ت کات و
ساتی هاوسه‌رگیری بۆ دیاری کردبوون که بۆ پیاوان سی ساڵی بوو وه بۆ
ئافره‌تانیش بیست ساڵی بوو، هیچ ئافره‌تێک بۆی نه‌بوو که هاوسه‌رگیری
نه‌کات به ته‌نها بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بوایه ئه‌وا نه‌ی ده‌توانی له
هیچ کارێک‌دا به‌شدار بێت وه‌ک هه‌ڵبژاردن و تێکه‌ڵاو بوون به کۆمه‌ڵگا.
"پلوتارخوس" ده‌ڵێت: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ژیانی ته‌نهاییان
هه‌ڵده‌بژارد، بۆیه زۆریان لێ ده‌کرا له وه‌رزی زستاندا ده‌بوایه به
ڕووتی به‌ناو خه‌ڵکدا بڕۆشتنایه وه سرودێکیان بوتایه که ماناکه‌ی
ئه‌مه بوو (ئه‌مه‌یه چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رپێچی قانون
ده‌که‌ن).
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و کوڕانه‌ی که نه
ده‌چونه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه وه ته‌نهاییان هه‌ڵده‌بژارد ئه‌وا هه‌میشه
ده‌که‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه و لێدان، ئه‌م ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ش بۆیه
دانرا بوو، چونکه کوڕان و کچانی "سپارتا" خۆیان به دوور ده‌گرت له ژیانی
هاوسه‌رگیری وه ئاره‌زویان زیاتر به بەلای کاری "هاوڕەگەزبازی" ده‌چوو.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که ته‌نها به ته‌نیا ژیان بۆ
ئافره‌تان نه‌نگی نه‌بوو، به‌ڵکو منداڵ نه‌بوونیش ده‌بووه عه‌یب و عارێکی
گه‌وره بۆیان.
له کۆمه‌ڵگای پسارتادا دایکان و باوکان
به‌رپرس بوون له ئاماده کردنی پێداویستیه‌کانی ژن هێنان و شو کردنی کچ و
کوڕه‌کانیان، ئه‌م کاره‌شیان به شێوه‌یه‌کی زۆر عه‌جیب ئه‌نجام ده‌دا،
زاوا ده‌بوایه بوکی به‌زۆر له ماڵی باوکی ڕابکێشایه‌ته ده‌ره‌وه،
بوکیش ده‌بوایه له به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکردایه وه وای نیشان بدایه
که به زۆر ده‌برێته ماڵی زاوا، به‌م هۆیه‌ش بوو که هاوسه‌رگیری به
مانای دزین ده‌هات.
دایک و باوکانی کۆمه‌ڵگای سپارتا
به کوڕ و کچه‌کانی خۆیان ده‌ووت که ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ
هاوسه‌رگیری ئه‌وا ده‌بێت سه‌یری قه‌د و قیافه‌ی بکرێت، چونکه
پاشاکه‌یان"ئارخیداموس" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی زه‌عیفدا
هاوسه‌رگیری کردبوو به‌دانی غرامه حوکم درا.
تاکه
هۆکاری هاوسه‌رگیری له‌ناو کۆمه‌ڵگای سپارتادا خستنه‌وه‌ی منداڵ بوو،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك منداڵێكی ساغ و سه‌لامه‌تی نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌و
ئافره‌ته‌یان ده‌کوشت یان به قه‌رز ده‌یاندا به پیاوانی به‌هێزو به
ده‌سه‌ڵات تا به‌ڵکو خێزانه‌که‌یان منداڵێکی باشی ببێت.
ئه‌سینا..
له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا باوک ده‌سه‌ته‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر
خێزاندا، ئه‌گه‌ر منداڵێکی نه‌خۆش یان که‌م ئه‌ندامی هه‌بوایه ئه‌وا باوک
ده‌یتوانی منداڵه‌که‌ی بکوژێت، له‌م نێوه‌نده‌دا ئافره‌تان زیاتر
ده‌کوژران، چونکه له کاتی به شودانیدا پێویستی به پێداویستی ماڵ ده‌بوو
که ده‌بوو ماڵی باوکی بۆی ئاماده بکه‌ن، باوك ده‌یتوانی کچه‌که‌ی
بفرۆشێت و پیاو په‌یدا بکات بۆ ژنه‌که‌ی خۆی کاتێك که لێی جیا
ده‌بویه‌وه.
له ئه‌سینا ئافره‌تان له ماڵه‌کانی
خۆیاندا ده‌یان خوێند له لای داکه‌کانیان، یاخود لای دایه‌نه‌کانیان فێری
نوسین‌و خوێندنه‌وه‌و ڕستن وچنین و سەماو ئاوازی موسیقا ده‌بوون، له‌وه
زیاتر نه‌یانده‌توانی له قوتابخانه‌کان بخوێنن، چونکه پێیان وابوو
ئافره‌تی ئابڕودار ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، کۆمه‌ڵێکی که‌م له ئافره‌تان
خوێندنی باڵایان ته‌واو ده‌کرد که ئه‌وانیش له ناو کۆمه‌ڵگادا به چاوێکی
سوک ته‌ماشا ده‌کران.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ش هه‌مان کۆمه‌ڵگا بوو که چه‌ندان زانا‌و بیرمه‌ندی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه وه‌ك سوقرات، ئه‌فلاطون و ئه‌رستۆ.
ئاماده کردنی کچه‌کانیان بۆ به شودانی له لایه‌ن باوک و دایکانه‌وه
یاخود له لایه‌ن که‌سانی لێهاتوه‌وه بوو که ده‌بوایه کوڕێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن خانه‌واده‌یان بۆ بدۆزیایه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندی
گرنگترین خاڵ بوو بۆ ئه‌وان نه‌ک خۆشه‌ویستی و ڕێز گرتن له کچه‌که‌یان.
ئه‌رکی باوك ئه‌وه بوو له کاتی دان به‌شووی کچه‌که‌یدا ده‌بێت
مه‌بله‌غێك پاره و هه‌ندێک جل و به‌رگو کەمیك لە مجەوهەرتی متومورو وه
هه‌ندێ جارێش چه‌ند به‌نده‌یه‌ک، که هه‌موویان موڵکی کچه‌که بوو ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که بیویستایه ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌بوایه هه‌موو موڵک و
ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ ئافره‌ته‌که، ئه‌مه‌ش بۆیه وایان لێ
کردبوو تاوه‌کو پیاوان بیر له ته‌ڵاق دانی ژنه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه.
کچێک که ماڵی باوکی ده‌ست کورت بونایه و نه‌یان توانیایه که پێداویستی
ژیان بۆ کچه‌که‌یان دابین بکه‌ن تا بیده‌ن به شوو، ئه‌وا نه‌یده‌توانی
شوو بکات وه‌یان ده‌بوایه له‌لایه‌ن خزم و که‌سه‌کانیه‌وه شتیان بۆ
بکڕیایه تا نه‌مێنێته‌وه و شوو بکات، له کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆندا ژن
هێنان و شوو کردن له ڕێگای کڕین و فرۆشته‌نه‌وه بوو، که ئافره‌ته‌کان
ده‌بوایه پیاویان بۆ خۆیان بكڕیایه.
له نمایشتنامه‌ی
ترادیژیای "میدیا" دا که "ئه‌ریپیدوس" نوسیویه‌تی باس له ئافره‌تێک
ده‌کات که له و کۆمه‌ڵگایه‌دایه و ڕه‌خنه ده‌گرێت له‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی
که له کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا باوه، که هاوسه‌رگیری له کۆمه‌ڵگای یۆنانیدا
هۆکاری هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی نەبووه، نه ڕێز له یه‌کتری گرتن بوو،
چونکه هه‌میشه له دژواریەتی ئه‌و کاره‌یان باس کردووه نه‌ك له
خۆشیه‌کانی.
پیاوانی یۆنانی زۆر به ئاسانی ده‌یان
توانی ژنه‌کانی خۆیان ته‌ڵاق بده‌ن به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت به‌بێ
ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشانی بکه‌ن که بۆچی ژنه‌که‌یان ته‌ڵاق داوه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر پیاوه‌که نه‌زۆک بوایه‌و نه‌یتوانیایه ببێته خاوه‌نی منداڵ
ئه‌وا نه‌یده‌توانی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵکو ده‌بوایه پیاوانی خزم و
که‌س و کاری یارمه‌تیان بدایه، واتا ژنه‌که‌ی خۆی به قه‌رز ده‌دانێ تا
له ڕیگای ئه‌وانه‌وه ببێته خاوه‌نی منداڵ. ئه‌م کاره‌ش له قانونی
ده‌وڵه‌تدا نوسرابوو که پیاوان بۆیان هه‌یه ئه‌و کاره بکه‌ن.
له ڕاستیدا ئافره‌تان له یۆنان‌دا مه‌حروم و مه‌ظلوم بوون، چونکه
نه‌یده‌توانی هیچ په‌یماننامه‌یه‌ك ئیمزا بکات بۆ کڕین و فرۆشتن وه له
دادگاکانیشدا هیچ مافێکیان نەبوو بەهیج شێوەیەك هەژماریان نه‌ده‌کردن
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌قی ئه‌ویش بێت. له پاش مردنی مێرد، ئافره‌ت هیچ
میراتێکی له مالێ مێرده‌که‌ی به‌ر نه‌ده‌که‌وت، منداڵیش ته‌نها بۆ
باوکه‌که‌ی بوو، چونکه ئافره‌ت ته‌نها ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵه‌که‌ی
له ئه‌ستۆدا بوو هیچی تر..
یه‌کێکی که له هۆکاره‌کانی
که‌م سه‌یر کردنی ئافره‌تان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه ئه‌وه بوو که
پیاوه‌کان ده‌بوایه ته‌مه‌نیان دوو به‌رابه‌ری ئافره‌ته‌که ببوایه له
کاتی هاوسه‌رگیریدا ئه‌مه‌ش وای ده‌کرد که پیاوان زۆر به ئاسانی بتوانن
که فکری خۆیان فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر ژنه‌کانیاندا.
پیاوانی "ئه‌سینا"
ئازاد بوون له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا جووت بن له کاتێکدا که
خۆیان خاوه‌نی خێزانن، کچ و ژنه‌کانیان نه‌ده‌بوو له‌ماڵ بێنه ده‌ره‌وه
بۆیه ئه‌مه‌ش ئازادی زیاتری دابوو به پیاوان. ئافره‌تان له ماڵه‌کانی
خۆیاندا ئازاد بوون وه ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵ و خزمه‌ت کردنی خێزان
له ئه‌ستۆی ئه‌واندا بوو، ئه‌م ئازادیه‌ش ده‌بوو له سنوری ماڵه‌که‌ی خۆی
نه‌چوبایه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌ر چوار ساڵ جارێک له
مانگی چواره‌می یۆنانیدا جه‌ژنێکی گه‌وره‌یان ده‌گێرا، به ناوی
"ته‌سموفری" که له‌و جه‌ژنه‌دا ئافره‌تان ڕیزیان له قانون و گوزارانی
وڵاته‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ده‌گرت که ده‌بوو ئافره‌ته‌کان له
به‌رچاوی پیاواندا قسه‌ی ناشرین به یه‌کتری بڵێن، وه پیاوان به جوامێر و
کامڵ باس بکه‌ن.
له دوای مردنی باوک موڵک و سه‌روه‌ت
دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر کوره‌کانیدا، به‌ڵام کوری گه‌وره ده‌بوو به‌شی له
هه‌موان زیاتر بێت. له کاتێکدا له کۆمه‌ڵگای سپارتا دا ته‌نها کوڕی
گه‌وره بوو که میراتی ده‌برد وه باقی منداڵه‌کانی که بێ به‌ش ده‌بوون.
له سه‌ده‌ی (٨)ی پێش زایندا کاتێک شاعری گه‌وره‌ی یۆنانی "هه‌سیۆ" باس
له‌وه ده‌کات که له ناو خێزانه‌کانی ئه‌سینادا بوبوه باو که نه‌هێڵن
منداڵی زۆریان بێت، چونکه له‌وه ده‌ترسان که نه‌وه‌ك ماڵه‌که‌ی دابەش
کات به‌سه‌ر کوڕه‌کانیدا و باوكه‌که خۆی هیچی بۆ نه‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌مان
له بیر نه‌چێت که ئافره‌تان هیچ حه‌قێکیان نه‌بوو له وه‌رگرتنی میرات،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که باوکیان بۆیان دابین کردون له کاتی شوکردنیدا.
شارستانیەتی هەردوو ئەمریکا..
خەڵکێك لەوانەیە بپرسێ رەوشی هەردوو ئەمریکا لەچیدایە!
(هنودحمر) هندسورەکان تیایدا دەژیان نەماوە ئێستا، لەسەردەمی ئەوروپیەکان
کەچونە ئەمریکا هەرهەموویان کوشتن وەکو مێژوونوسان دەڵێت ١٠٠ملیۆن کەس بوون
لەو قاڕەیەدا ژیاون هەموویان لەناوبردوون.. ئەمانەی کەباسکران وێنەی پێش
هاتنی پێغەمبەری بوون ( علیە الصلاة والسلام).