17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی سەردەمی جاهیلەتی عەرەب..
بواری ئاینی..
ئەو ووڵاتە لەگەڵ ئەوەی بڕوایان بەخوای گەورە هەبوو ئەو دیندارییەی
کەهەیان بوە ئەو پەیکەرانەی هەیان بوە پەرستشیان کردون هەروەکو خۆیان دەیان
ووت(مَا نَعْبُدُهُمْ إِلاَّ لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللهِ زُلْفَى)
بەمروری زەمەن وای لێهاتبوو ئەچون داوایان لە پەیکەرەکان دەکرد نزیکیان
بکەنەوە لەخوای گەورە (نعوذباللە)، لەناو مەککەدا دوو پەیکەری تێدابوە وەکو
(هوبل) گەورەی بتەکانی مەککەو (لات) گەورەی بتەکانی طائف، لەناو پیرۆزترین
شوێنی ئەم جیهانە ٣٦٠ بتی جیاوازی تیابووە، پاشان دوو پەیکەری تر بەناوی
(ئیساف) و (ناهلە)ی پێدەوترا ئەو دوو بتە پیاوێك و ژنێك بوون لەیەمەنەوە
هاتون زینایان کردوە لە بیت الحرام دا خوای گەورە ئەو دوانەی ڕەق کردە کە
ئەمە کەس نازانێت سەرچاوەکەی ڕاستە یان درۆیە ، کەچی دەیانپەرستن ئەمانە
لەنێوان سەفا و مروات دانراون، سیدنا عمری کوڕی مجموع بۆنمونە لە سەردەمی
جاهیلیدا دارێکی دروست کردبوو دەیپەرست ئەو خەڵکە بەوشێوەیە بوون
لەدواییشدا گەورەترین موجاهیدیان لێدەردەچێ..
بواری ڕەوشتی..
پاشان حاڵەتی ڕەوشت لەجزیرەی عەرەبیدا چۆن بوە؟
خواردنەوەی عارەق و مەشروب زۆر بڵاوبوە هەتا شاعیرەکان شعریان نوسیوە
بەسەریاندا هەتا ئێستا خەڵکێك شعر لەسەر مەی و مەشروب دەڵێن شانازی
پێوەدەکەن وەکو عەرەبی جاهیلی کۆن، وە قومارەوە زۆر بەربڵاوبوو
لەنێوانیاندا وەکو خوای گەورە دەگێڕێتەوە بۆمان لەسەر ژنەکانیان قوماریان
کردوەو ڕق و ناحەزی کەوتۆتە نێوان و شەڕیان کردوە خوای گەورە دەفەرموێ..
(إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ
وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ
اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ ﴿91﴾ المائدە
به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و
بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه له یادکردنی خوا‌و ناوه پیرۆزه‌کانی
وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان،
ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا ئیتر کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته
پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕدرا به ناو شاری مه‌دینه‌دا: ئیتر عه‌ره‌ق
حه‌رام کراوه... ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه‌و دیزه‌و هه‌رچی عه‌ره‌قی
تیا‌بوو ڕشتیانه کۆڵان).
پاشان سو سەلەم "ڕیبا" لەنێوانیاندا
دەبوایە بکرایە (إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا) البقرە چونکه
ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ك سو‌و وایه ..
زینا زۆر
ئاسایی بوە پێشهاتنی ئیسلام وەکو دایکمان عائیشە دەگێڕێتەوە ٤ جۆر نکاح
هەبوە، نکاحێکیان ئێستا خۆمان بەکاری دێنن، ئەوانەی تر وەکو ئافرەتێك کەلە
حەیز تەواو دەبوو ژنی پیاوێکیش بوبێ پیاوەکە ژنەکەی دەنارد بۆلای پیاوێک کە
گەورەی قورەیش بوایە یان پیاوێکی ناوداری عەرەب بوایە دەینارد خۆی نەئەچوو
بەلایا هاتاکو مناڵێکی لێ دەبوو ئەمەش پێی دەوترا( نکاح أستبضاع).نکاحێکی
تر (رهط) یاخود(رهط) کە ١٠ پیاو لەگەڵ ئافرەتێك ئەگەر مناڵێکی بوایە ئەیوت
ئەو مناڵە هی تۆیەو هیج یارمەتییەکیش نەبوو منعی بکات لەوە دەبوە ژنی ئەوەی
منداڵەکەی ئەدا بەسەریدا.
نکاحێکی تر وەکو زینابوو لە مێژوودا بە
(رایات الحمر) دەناسرا بەئاڵا سورەکان ئەناسرێ، هەرکەس ئەڕۆیشت ئافرەتان
لاشەی خۆیان ئەفرۆشت ئەگەر ئافرەتەکە سکی پڕبوایە لە پیاوێك هەموو
پیاوەکانیان کۆدەکردەوە یەکێکیان دەهێنا پێ ی دەوترا ( ئەهلی قافە)
ئەوکەسانە بوون کە مناڵیان ئەناسییەوە وەکو ئێستا چۆن (DNA ) کەشف دەکەن،
پاشان لەهەر کام لە پیاوەکان بچوایە مناڵەکە بەوەوە دەنوسا پێیان دەوت
(فالتاط به) یان (التصق به) نوساوە پێوەی دەبوە مناڵی ئەو نەیئەتوانی لێی
جیاببێتەوە.
عەرەب خویەکی گەندەڵیان هەبوو ئەویش زیندەبەچاڵکردنی
ئافرەت بەزیندووی ئەمەش بەهۆی ترسان لەوەی کەهەژاربن وەکو خوای گەورە
دەفەرموێ..( وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلاقٍ نَّحْنُ
نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُم إنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْءًا كَبِيرًا ﴿31﴾
الاسرا‌ء
نه‌که‌ن مناڵه‌کانتان له‌ترسی گرانی و برسێتی بکوژن
(چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی
ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو
تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
یاخود لەوەی کوڕیان نەبوە و نەیان
ویستوە بەخێویان بکەن. وەشتێکی گرنگتر ئەیان ووت ملائکەتەکان کچن لەبەرئەوە
ئێمە ئەم کچانە دەکوژین بۆ ئەوەی خوای گەورە رازی بیت لیمان بۆئەوەی
بگەرێتەوە بۆلای ئەو، خوای گەورە دەفەرموێت.. وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ
سُئِلَتْ ﴿8﴾ التکویر
کاتێك که کچی زینده به‌چاڵ پرسیاری لێ کرا.
بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ﴿9﴾التکویر
به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ﴿58﴾النحل
خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك (له‌و نه‌فامانه) ڕووی گرژ‌و
تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره.
يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى
هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ ﴿59﴾
النحل
له‌داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌دزێته‌وه
له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیرده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و
سووکی و بێ نرخی، یاخود (زینده‌به‌چاڵی بکاو) بیخاته توێی خاکه‌وه، ئای
که چه‌نده بڕیارێکی ناڕێك و سته‌مکارانه‌یه!!
ڕەوشی کۆمەڵایەتی
عه‌ره‌ب پێش ئیسلام ئافره‌تیان به دروستکراوێکی پیس ده‌زانی له به‌ینی
مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا که ته‌نها به‌کار دێت بۆ زیاد کردنی نه‌سل و خزمه‌تکاری،
وه بوون به خاوه‌نی کچ ئه‌وا به موسیبه‌تێکی گه‌وره سه‌یر ده‌کرا.
(تمدن اسلام عرب ل ٥٠٣ )
هه‌رکات خه‌به‌ریان بدایه‌ته پیاوێک که‌وا ژنه‌که‌ی کچی بووه، ئه‌وا
خه‌فه‌ت ڕووی تێ ده‌کرد و ده‌م و چاوی ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا، هه‌روه‌ک قورئانی
پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ
وَجْهُهُ مُسْوَدّاً وَهُوَ كَظِيمٌ )النحل٥٨
"خۆئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی
کچ بدرێت به یه‌کێک (له‌و نه‌فامانه) ڕووی گرژوتاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش
داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره"
ئه‌وان
هه‌رچۆن توتکه‌ی سه‌گیان ده‌خسته ناو ئاوه‌وه هه‌ر ئاواش کچه‌کانی خۆیان
زینده به‌چاڵ ده‌کرد تا به‌ڵکو له ده‌ستی نه‌نگی کچدار بوون ڕزگاریان
بێت. هیچ که‌س ئه‌و کاره‌ی به نه‌نگی نه‌ده‌زانی و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و
که‌سانه‌یان نه‌ده‌کرد که کچه‌کانی خۆیان ده‌کوشت، ته‌نانه‌ت ژنه‌کانیشیان
نه‌یان ده‌توانی ببنه ڕێگه له‌به‌رده‌م باوکاندا بۆ کوشتنی کچه‌کانیان،
چونکه ته‌نها پیاو بوو که ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه منداله‌کانیدا و
بڕیاری ژیان و مردنی ده‌دان.
عه‌ره‌به جاهیله‌کان به
هێنانی یه‌ک ژن ڕازی نه ده‌بوون، ئه‌م کاره‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد یان بۆ
زیاد کردنی منداڵ بوو یان بۆ کاری سیاسی بوو، چونکه کچی پیاوانی ناودار و
به ده‌سه‌ڵاتیان ده‌هێنا.
ژنهێنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند جۆری هه‌بوو، که هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین.
یه‌که‌م:ژنهێنان به شیوه‌ی دانی ماره‌ی..
ئه‌م جۆره ژن هێنانه وه‌ک ژنهێنانی ئه‌مڕۆ وایه که کوڕه‌که ده‌چێته
خوازبێنی ئه‌و کچه‌ی که خۆی هه‌ڵی بژاردووه، وه ماره‌ی ده‌دات به
کچه‌که و ماره‌ی ده‌کرد و ده‌یکرده هاوسه‌ری خۆی.
دووه‌م: ژنهێنانی موتعه
له‌م جۆره‌دا ژنهێنان کاتی بوو که پیاوه‌که کاتێکی دیاری ده‌کرد، کاتێک
که کاته‌که کۆتای ده‌هات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ژن و مێردی
یه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت پیاو ماره‌یه‌کی ده‌دا به ژنه‌که
و ئه‌و منداڵانه‌شی که له‌و کاته‌دا له دایک ده‌بوون مافی سه‌رپه‌رستی و
میراتگریان هه‌بوو له لایه‌ن ماڵی پیاوه‌که‌وه.
سێیه‌م: ژنهێنانی زعینه..
هه‌رکاتێک پیاوێک له کاتی جه‌نگدا ژنێکی به دیل بگرتایه، ئه‌وا مافی
ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ماره‌ی بکات له خۆی وه ئافره‌ته‌که‌ش نه‌ی ده‌توانی
هیچ ناڕه‌زاییه‌ک ده‌رببڕێ، چونکه به به‌شێک له موڵک و سامانی پیاوه‌که
حساب ده‌کرا، ئه‌م جۆره ژنهێنانه به‌بێ ماره‌ی و عقد ده‌کرا.
چواره‌م: ژنهێنانی شغار (ژن به ژن)..
کچێک یان خوشکێکی خۆی ماره ده‌کرد له پیاوێک وه له جیاتی ماره‌ی یان
ماڵ و سه‌روه‌ت ئه‌وا ده‌بوو ئه‌ویش کچێک یان خوشکێکی بدایه‌تێ. له‌م
کاته‌دا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی پیاوان گرنگ بوو، وه ئافره‌تان نه‌یان
ده‌توانی هیچ ناڕه‌زاییه‌ک ده‌رببڕن، وه هه‌ر وه‌ک کاڵایه‌ک ئاڵ‌و گۆڕیان
پێ ده‌کردن.
پێنجه‌م: ژنهێنانی مبادله (ژن گۆڕینه‌وه)
ئەم ژنهێنانه به شێوه‌یه‌ک بوو که پیاو ده‌یتوانی یه‌کێک له ژنه‌کانی
خۆی بدات به پیاوێکی که. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنی که‌سێکی
که‌ی به دڵ بوایه ئه‌وا زۆر به ساده‌ی پێشنیاری ده‌کرد به مێرده‌که‌ی
که ژه‌نه‌کانیان بگۆڕنه‌وه، ئه‌م ژن گۆڕینه‌وه‌یه به بێ ماره کردن و
ماره‌ی دان به ئافره‌ته‌که بوو. ته‌نها پیاوه‌که ده‌ی ووت"انزل لی عن
امرأتک و أنزل لک عن امرأتی).
(عمدة القارى، ج 10 ،ص 123؛ بلوغ الارب، ج 2، ص 5و المفصل، ج 5، ص
537 )
شه‌شه‌م: ژنهێنانی ئیسبزاع "استبضاع"
ئه‌م جۆره ژن و مێردایه‌تیه بۆ منداڵ بوون بوو، ئه‌گه‌ر پیاوێک حه‌زی
له منداڵێک بوایه که چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی تێدا بوایه، خۆی
خاوه‌نی ئه‌و خسڵه‌تانه نه‌بوایه، بۆ نمونه منداڵێکی دلاوه‌ر و نه‌ترس و
ئازا‌و به جه‌رگ یاخود منداڵێکی شاعیر و قسه‌زانی هه‌بێت. ئه‌وا ژنه‌که‌ی
ده‌نارده لای ئه‌و پیاوانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و خسڵه‌تانه بوایه، بۆ
ماوه‌یه‌ک تا ده‌بووه خاوه‌نی منداڵێک له‌و پیاوه، ئه‌و منداڵه‌شی که
له دایک ده‌بوو مێردی یه‌که‌می ئه‌و ئافره‌ته ده‌بووه باوکی منداڵه‌که،
دوای ئه‌وه‌ی که ئافره‌ته‌که حامله ده‌بوو ئه‌وا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای
مێردی یه‌که‌می خۆی.
حه‌وته‌م: ژنهێنانی مقت(ضیزن)..
یه‌کێکی که له‌و ژن و ژنخوازیانه که باو بوو له ناو خه‌ڵکی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌م جۆره ژنهێنانه بوو. ئه‌گه‌ر پیاوێک بمردایه هه‌روه‌ک
چۆن سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی ده‌بووه میرات بۆ منداڵه‌کانی ئه‌وا
ژنه‌که‌شی ده‌بووه میرات، ئه‌گه‌ر پیاوه‌که کوڕی گه‌وره‌ی هه‌بوایه
ئه‌وا ژنه‌که ده‌بووه موڵکی کوڕه گه‌وره‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر
ژنه‌که گه‌نج بوایه و سیمایه‌کی جوانی هه‌بوایه ئه‌وا کوره‌که
ده‌یکرده ژنی خۆی، ئه‌گه‌ر نا په‌ڕۆیه‌کی ده‌دا به‌سه‌ر ژنه‌که‌ی باوکی‌دا و
به ماره‌ییه‌کی تازه ده‌یدایه یه‌کێک له هاوڕیکانی خۆی، ئه‌و
ماره‌ییه‌شی که ده‌درا له حه‌قی ئه‌و ئافره‌ته‌دا کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌و
پیاوه ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و ئه‌و پیاوه‌ی که مردووه وه
خاوه‌نی کوڕ نه‌بووایه ئه‌وا ئافره‌ته‌که که‌س و کاری پیاوه‌که ده‌بونه
خاوه‌نی، خزم و که‌س و کاری پیاوه‌که هه‌ر که‌س ده‌هات ده‌یووت که خۆی
ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌نی ئافره‌ته‌که بۆیه هه‌رکه‌س زووتر پارچه
قوماشێکی بدایه به‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌دا، ئه‌وا ده‌بووه خاوه‌نی
ئافره‌ته‌که.
ئه‌و که‌سه‌شی ده‌بووه خاوه‌نی ئافره‌ته‌که
ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وا ئافره‌ته‌که‌ی ده‌کرده ژنی خۆی، ئه‌گه‌ر نه
ده‌یتوانی مه‌حرومی بکات له‌وه‌ی که مێرد بکات به یه‌کێکی که، ده‌بوو
خزمه‌تی ماڵی ئه‌و که‌سه‌ی بکردایه تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرد.
هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ژنهێنانی (ضیزن) واتا په‌یوه‌ندی به‌ستنی ژن و
مێردایه‌تی له‌گه‌ڵ ژنی باوک‌دا، ئیتر هیچ جیاوازی نه‌بوو ئاخۆ باوکه که
مردووه یاخود ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق داوه.
هه‌شته‌م: هاوسه‌رگیری رهط (یاخود هاوسه‌رگیری به کۆمه‌ڵ)..
له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا کۆمه‌ڵێک پیاو که له ده که‌س که‌متر
نه‌بوون ژنێکیان ده‌هێنا، له به‌رابه‌ر ئه‌و کاره‌دا ده‌بوو به هه‌موویان
بژێوی ژیانی ئافره‌ته‌که‌یان دابین بکردایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
ئافره‌ته منداڵی ببوایه ئه‌وا دوای له دایک بوونی منداڵه‌که، ئه‌گه‌ر
کوڕ بوایه ئه‌وا یه‌ک یه‌ک پیاوه‌کانی بانگ ده‌کرده ماڵه‌که‌ی خۆی وه
به یه‌کێکیانی ده‌وت که ئه‌و منداڵه، منداڵی ئه‌وه ئه‌و پیاوه‌شی که
هه‌ڵده‌بژێردرا نه‌ی ده‌توانی هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک ده‌ر ببڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و منداڵه‌ی که له‌دایک ده‌بوو کچ بوایه ئه‌وا هیچ کام له پیاوه‌کان
خۆی نه‌ده‌کرده خاوه‌نی، چونکه هیچ کامیان رازی نه ده‌بوون ببنه باوکی
کچ.
نۆیه‌م: هاوسه‌رگیری خدن..
له‌م جۆره
هاوسه‌رگیریه‌دا ژن و مێرد په‌یمانی ژن و مێردایه‌تیان ده‌به‌ست، به‌ڵام
پیاوه‌که هیچ ماره‌ی یان خه‌رجی بژێوی ژیانی ئافره‌ته‌که‌ی نه‌ده‌دا. ئه‌م
جۆره ژن و مێردایه‌تیه‌ش هیچ ڕه‌سمیه‌تێکی نه‌بوو، وه ته‌نها نهێنی
نێوانی ژن و پیاوه‌که بوو.
کۆمه‌ڵگا ئه‌و جۆره ژن و
مێردایه‌تیه‌کی به ڕه‌وا ده‌زانی تا ئه‌و کاته‌ی ئاشکرا نه‌بوایه و به‌س
نهێنی نێوان ژن و پیاوه‌که بوایه، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشکرا ببوایه ئه‌وا مایه‌ی
بێ ئابڕوی بوو بۆیان، بۆیه ده‌یان ووت
"ما أستتر فلا بأس وما ظهر لؤم"
ده‌یه‌م: هاوسه‌رگیری جمع
یه‌کێک له سونه‌ته‌کانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت ئه‌وه بوو که
ڕێگای ئافره‌تان و که‌نیزه‌کانه وه ماڵ و سامانێکی زۆریان کۆ ده‌کرده‌وه
و له ناو بازاڕدا ماڵێکیان دروست ده‌کرد وه ئاڵایه‌کی تایبه‌تیان
هه‌ڵده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا، به‌مانای ئازادی وه سه‌ردانی هه‌موو
که‌س ئازاده بۆ ئه‌و ماڵه، کۆمه‌ڵێکی زۆر له پیاوان سه‌ردانی ئه‌و
ماله‌یان ده‌کرد، وه به‌و ئافره‌تانه‌یان ده‌وت (بغایا) واته (له‌ش
فرۆشان)، جه‌هاله‌تی ئه‌و خه‌ڵکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك ئه‌و کاره‌یان
به ناڕه‌وا نه‌ده‌زانی، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئافره‌ته‌کان منداڵی
ببوایه ئه‌وا که‌سانی شاره‌زایان بانگ ده‌کرد که باوکی منداڵه‌که
بدۆرنه‌وه به‌وه‌ی سه‌یریان بکه‌ن و بزانن منداڵه‌که له کام له
پیاوه‌کان ده‌چێت.
مێژوو نوسان باس له جۆرێکی تری
هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن که له خێزانێکدا چه‌ند برا هه‌بوایه به
هه‌مویانه‌وه ژنێکیان ده‌هێنا، به ووته‌ی که ده‌یان ووت ماڵمان یه‌که
ده‌بێت ژنیشمان یه‌ک بێت، له‌م په‌یمانه‌شدا برا گه‌وره سه‌رۆکی ئه‌و
خانه‌واده‌یه بوو، ئافره‌ته‌که له ژێر ده‌ستی برا گه‌وره‌که‌دا بوو،
ئه‌گه‌ر یه‌کێک له براکانی که بڕۆشتنایه‌ته لای ئافره‌ته‌که ئه‌وا
گۆچانێکیان له‌به‌رده‌م ژووره‌که‌دا هه‌ڵده‌واسی بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌ک
بێت بۆ براکانی که‌ی که ئه‌و لای ئافره‌ته‌که‌یه تا که‌سێکی که‌یان
نه‌چێته ژووره‌وه.
ئه‌م رایه‌ی مێژوو نوسانیش له کتێبی (المصل، ج5،ل 540-541)دا باس کراوه.
عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هێنانی دوو خوشکیان له یه‌ک کاتدا به
ڕه‌وا ده‌زانی و هه‌رگیز به حه‌رامیان نه‌ده‌زانی. ئه‌وه‌شمان له بیر
نه‌چێت که ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه‌دا حه‌قی وه‌رگرتنی میراتیان نه‌بوو.
لەڕوی و هۆزگەرای و شەڕی نەژاد پەرستی و گەل و هۆز پەرستی ئەوان بەگشتی
هەمیشە خەریکی شەڕکردن بوون لەناو عەرەبدا قسەیەکی بڵاو هەیە دەڵێت؛..
(وَيَوْمًا عَلَى بَكْرٍ أَخِينَا ... إِذَا لَمْ نَجِدْ إِلاَّ أَخَانَا)
ڕۆژێك ئەگەر کەسمان نەدۆزییەوە شەڕی لەگەڵ بکەین لەگەڵ بەکری برامدا شەڕ دەکەین..
شەڕیان کردوە لەسەرئەوەی تەنها یەکێکی کێشاوە بەسەر حوشترێکا شەڕێکی زۆر
گەورە لەنێوان (بەنی بەکرو بەنی تەغلیب) ئەم دوو هۆزە شەڕیان کرد بەدرێژایی
مێژوو تا سەردەمی پێغەمبەری خوا لەسەر ئەوەی کەسێکیان لەبەنی بەکر
شمشێرێکی کێشابوو بە ملی حوشترێکا خوێن و شیرەکەی تێکەڵ ببوو لەسەر ئەوە
بەدرێژایی مێژوو شەڕیان دەکرد. ئەمانە سەردەمی پێش هاتنی پێغەمبەری خوا بوە
بەگشتی(صلی للە علیە وسلم).