17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوە کەسەی ئەمریکایی دۆزیەوە موسڵمان بوو کوردیش بوو
یه‌كه‌م كه‌س كه زانستی جوگرافیای داناوه له‌هه‌موو
جیهاندا،بریتییه له زانایەك بە ناوی " ئیدریسی" ، به‌ڕێزان ئه‌م پیاوه
شتێكی زۆ گەورەی كردووه ، هات ووێنەی زه‌وی له‌سه‌ر تۆپێك كێشا بۆ ئه‌وه‌ی
ئیسباتی بكات بۆ خه‌ڵك كه زه‌وی خڕه ، ئه‌و قسه‌یه‌ی پێش ئه‌وه
ده‌كرێته‌و ده‌ڵێن كه دنیا له‌سه‌ر پشتی گا و ماسی وه‌ستاوه ئه‌مه قسه‌ی
فارسه‌كان بوو، قسه‌ی شارستانیه‌تی میدیا‌و كه‌ی خوسره‌و بوو ئه‌گه‌ر
ماسییه‌كه بپژمییایه یان گاكه بپژمییایه ئیتر حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه لە
زیلزالدا بوو، ئه‌وروپاش ئه‌م ئه‌ده‌بیاته چوو بووه ناوی، به‌ڵام
موسوڵمانان له سقلیا له ئیتالیا ئیدریسی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه
نەخشەی ئاسیاوئه‌وروپا و ئه‌فریقای كێشاوه ، ئیدرسی چۆتە تا ئه‌وسه‌ری
یابان ڕه‌سمه‌كه‌ی كێشاوه وه ئه‌فه‌ریقا وه هه‌روه‌ها تاكو ئینگلته‌را
ڕۆیشتووه ڕه‌سمی كێشاوه.
،له‌وه موعجیزه تر ئەوەیە كه ئێستا
وه‌كاله‌ی "ناسا"واته مؤسه‌سه‌ی ناسا ده‌سته وه‌ستانه له به‌رده‌میدا
كابرایه‌كه كورده به‌ناوی "موحیەدینی ره‌ئیس" كه لە بنەڕەتدا كورده له
ساڵی ١٥١٣ میلادی وەفاتی كردووه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ،له سەدەی بیستدا
كتێبه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه مجه‌له‌دێك كتێبی دۆزراوه‌ته‌وه نەخشەی كێشاوه و ووێنەی جوگرافیایی بووە،
سه‌یری گەورەیی ئه‌م پیاوه بكه‌ن ! واته به بیست ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس له
ساڵی ١٥٣٣ وتی: چومه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكام
دۆزیوه‌ته‌وه جا وه‌رن گوێ بگرن سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه كه كریستۆڤه‌ر
كۆڵۆمبۆس ئه‌م درۆیه ده‌كات! دوایی دەرکەوت کە" رەئیس "نەخشەی هه‌ردوو
جزیره‌ی ئه‌مریكای باشور و باكوری كێشاوه ،ئێستا وه‌كاله‌تی ناسا به‌شوێن
ئه‌مه‌دا وێڵه ئه‌م پیاوه زۆر به ده‌قیقی كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبۆس به‌س
چووه جزیره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان واتا ئەمریکای باکور .. رەئیس
هه‌ردووكیی ڕۆیشتوە ، نەخشەی هه‌ردوو كه‌ناره‌كه‌شی كێشاوه له‌وەش
سەرسور‌ێنەر تر نەخشەی ئاوی ئه‌تله‌نتیكی كێشاوه كه پێی وتراوه زەریای
تاریك كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه، له‌و گرنگتر و له‌وە گەورەتر
جەمسەری باكوری دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌سمی ئه‌وەی كێشاوه ،ئێستا گه‌وره‌یان
كردووه ئه‌و نەخشەی قوتبه‌كه‌ی كێشاوه ..واتا چوه تە ئەوێ بینیوییه‌تی
دیارە ستافێكی گه‌وره‌بووه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردوویه‌تی کار ئاسانی
بۆ کردون ، كتێبه‌كه له ئه‌سته‌نبول دۆزراوه‌ته‌وه، بوو به موناقه‌شه
له نێوانی زاناکانی جوگرافیا له‌سه‌ده‌ی بیستدا له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی
موحیەدینی رەئیسی عوسمانی ،ووتیان هه‌ندێ شتی تێدایه هەڵەی تێدا كردووه ،
وه‌كاله‌تی ناسا چووه ئاسمان ،له‌وێوه بە مانگی دەستکرد ووێنەی ئه‌و
جێگایانه‌ی گرت و دوای ئەوەی موحێدین رەئیس ڕاست دەرچوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له قه‌رنی بیستدا نەخشەی ئه‌مه‌ریكایان كێشاوه ڕاست ده‌رنه‌چووه ئه‌وه‌ی
ساڵی ١٥١٣ی میلادی موحیەدینی ره‌ئیسی عوسمانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاست بووه ، له
هه‌مووی سەرسەرهێنەر تر كه نەخشەکەیان گه‌وره كردووه له‌ناو جێگایانه‌ی
ئه‌مریكا نەخشەی كێشاوه ناوی ئه‌و جێگاییانه‌ی نوسیوه كه چ جۆره
نه‌باتێكی تێدایه چ جۆره ئاژەڵێکی تێدایه چ جۆره گەل هۆزێکی وئینسانێكی
تێدایه چ جۆره ماسییه‌ك و خواردنێكی ئاوی تێدایه ، له‌وه گەورەترو گرنگتر ترکە تیایدا نوسراوه جۆری خاكه‌كه و ناوی قهبیلهكان
وناوی جێگایانه‌ی هه‌مووی تێدا نوسیوه ، تا ئێستایش
وه‌كاله‌ی ناسای ئه‌مریكی به شوێن ئه‌مه‌دا وێڵه لێکۆڵینەوەی لە سەر ئه‌كاته‌وه ،ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌تۆ موسوڵمان خوای گه‌وره كه قورئانێكی به
موعجیزه ناردۆته خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار(علیه الصلاة والسلام)
ئه‌گه‌ر تۆ به‌شوێن ئه‌م قورئانه بكه‌ویت و هه‌وڵ به‌یت له‌سه‌ر ئەم
قورئانه بینای زانستی شەرعی و زانستی مرۆی خۆت بكه‌ی پیاوانی وه‌كو ئەو
پیاوانه‌ت لێده‌رده‌چێت ، ئه‌م قسانه ئه‌وه نییه له گیرفانی خۆم ده‌ری
بێنم خۆ من مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك نیم له خۆمه‌وه بێم بڵێم ڕوقیه‌ی
شه‌رعیتان بۆ ئه‌كه‌م ،ئه‌مه ڕاستییه له دەیان سەرچاوە وكـتێبی بۆم
دەرهێناون ،بڕۆن له كتێبێك به‌ناوی ماذا قدم المسلمون العلم سه‌یری بكه‌ن
بزان چۆن باسی لێوه ده‌كات .