17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن: بارزانی سه‌رۆكی ناشهرعیو سه‌پێنراوی هه‌رێمه
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاویكرده‌وه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به "ناشهرعیو سه‌پێنراو" دهزاننو ئه‌مرۆش بریار له‌باره‌ی كشانه‌وه له‌په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه بارزانی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی رهتنهكردهوهو واژۆشی نه‌كرد به‌و پێیه‌ش یاساكه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
یوسف محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بۆ رۆژنامه‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه ئه‌مرۆ كۆده‌بنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مان به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كاتری كشانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مان بۆ ئێستا گونجاوه‌و له‌چه‌ند رۆژی ئاینده له‌گه‌ڵ حزبه‌كان تاوتوێی ده‌كه‌ن، چونكه بارزانی له‌دوای 2ی8ه‌وه سه‌رۆكی ناشه‌رعی هه‌رێم ده‌بێت.
لایخۆشیه‌وه بیلال سلێمان په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندوه له‌دوای 20ی8ه‌وه بارزانی سه‌رۆكێكی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر هه‌رێمداو سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچووه.
هاوكات سه‌فین مه‌لا قه‌ره هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هاوڵاتی وتوه "قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم هه‌موو به‌هۆی بارزانیه‌وه كه ده‌ستی بهكورسیهكهیهوه گرتوه‌و واز له‌سه‌رۆكایه‌تی ناهێنێت، به‌ڵام سه‌رۆكێكی سهپێَنراو ده‌بێت