17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازاری موسڵمانانی مالی
مالی ئه‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقا له باكوری ڕۆژهه‌لاَته‌وه جه‌زائیره له ڕۆژهه‌لاَته‌وه نه‌یجه‌ر له باشوره‌وه بۆركینافاسۆ و ساحل عاج و كینیا و له خۆرئاوه‌وه سه‌نیگال و مۆریتانیا ده‌وره‌ی داوه.
ژماره‌ی دانیشتوان : 11ملیۆن كه‌سه
ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی : 22-11-1960
پایته‌خت : بماكۆ
ئاین : ئاینی ئیسلام له90%
سه‌ره‌تایی گه‌یشتنی ئاینی ئیسلام به وولاَتی مالی له‌سه‌ده‌یی نۆیه‌می زاینی یه‌وه بووله ڕێگا ی بازرگانه موسڵمانه‌كانی تاریقی یه‌كان و موسڵمانه به‌ربه‌ری یه‌كانه‌وه بووه
له سه‌ده‌ی یانزه‌یی زاینی ئاینی ئیسلام به شیوه‌یه‌كی زۆر به‌ربلاَوو بلاَو بویه‌وه به هۆی بزووتنه‌وه‌ی مورابیتی یه‌كانه‌وه
له‌سه‌رده‌می پاشا مانسا مو‌سا له سالاَنی 1312- 1337 مالی گه‌شه‌یه‌كی زۆر فراوانی به‌خۆه‌یه‌وه بینی پاشا مانسا موسڵمانێكی سه‌ر ڕاست بوو له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا مزگه‌وتی گه‌وره له‌سه‌رانسه‌ری وولاَتدا كرایه‌وه و جگه له‌وه‌ی توانی مالی له ڕووی ڕۆشنیری یه‌وه زۆر پێش بخات و تبمكتۆ بوو به یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده ڕۆشنبیری یه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقاو جیهان.
حاڵی موسڵمانان
وولاَتی مالی وه‌كو سه‌رجه‌م وولاَـی تری موسڵمانان ئازادی ئاینی به شیویه‌كی كه‌م تێدا ڕه‌چاوو كراوه ده‌ستوری وولات ده‌ستورێكی عه‌لمانی یه هه‌رچه‌نده له سه‌دا 90 ئه‌م وولاته موسڵمانن.
موسڵمانانی مالی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی له گه‌ڵ شوین كه‌وتووی ئاینه‌كانی تردا ئه‌ژین، له‌ده‌ستوری مالی دا هاتووه كه كه‌وه‌رگرتنی ئاین ئازاده‌و بۆ كه‌س نی یه به‌زۆر ئاینی خۆی بسه‌پێنی یاخود جیاكاری و ده‌مارگیری یاساغه وله‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه و بێـت یاخوود له‌لایه‌ن هاولاَتی یانه‌وه بێـت.
ده‌سه‌لاَته عه‌لمانی یه‌كه‌ی مالی هه‌تا ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئازادی ئاینی ئیسلام دا یه كه زیان له ده‌سه‌لاَت نه‌دات.
له وولاَتی مالی 300كۆمه‌ڵه‌ی ته‌بشیری كار ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م كۆمه‌لاَنه له‌وولاَتانی تره‌وه هاتوونه‌ته مالی( وه‌كو فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا) به ئازادانه‌كاری خۆی یان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌لاَت هیچ ڕێگری یه‌كان لێ ناكات و ڕێگه‌ش دراوه به هه‌ر هاولاَتی یه‌ك كه ئاینی خۆی بگۆڕێت.
ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ته‌بشیری وه‌ربگرین كه‌له‌ناوچه‌یه‌كی فراوانی وه‌كودغۆن كارده‌كات قوتابی وه‌رده‌گرن له قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌تا ناوه‌ندی بیری ئه‌گۆرن پاشان هه‌موو پاره‌و مه‌سروفاتێكی ئه‌كێشن و پاش ئه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ری به‌یه‌كجاری گۆرا ئه‌وكات ئه‌ینێرن بۆ وولاتانی ده‌ره‌وه وه‌كۆ فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را.
به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا له مالی
مالی ولاَتیكی ووشكی بیابانی یه به‌لاَم پڕه له سامانی سروشتی به‌رژره‌وه‌ندی وولاَته زلهێزه‌كان له‌وه‌دایه كه ئه‌م وولاَته نه‌كه‌وێته ژێرده‌ستی موسڵمانان تا ئه‌وان خێر‌و بیره‌كه‌ی بخۆن..
مالی خاوه‌نی نیوه‌ی به‌رهه‌می ئاڵتونه له‌جیهاندا و خاوه‌نی یۆرانیۆمه كه فه‌ره‌نسا به‌كاری دینیت بۆ كارگه‌نه‌وه‌وییه‌كانی و ده‌ریایه‌كی ئاوی هه‌یه كه ئیستا به قورو لیته پڕبۆته‌وه .
فه‌ره‌نسا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌م وولاَته‌ی داگیركرد و تائیستاش سامانی سروشتی ئه‌م وولاَته ئه‌بات.