17/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ورانی ژین و ڕۆژان..!
هه‌شته‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ژین و ژیان!، ده‌وران ده‌ورانه!، زووگوزه‌ر و تێپه‌ڕ و ده‌مڕه‌س و ده‌ستگیر و چۆرتمكێشه!، سه‌ره‌تایه‌كی نزیك له كۆتاییه!، غافڵگیر و حیله‌بازه!، ده‌ورانی مه‌عنیی و نامه‌عنیی ژین و ژیانی ئه‌م دنیا، ناچاریی و ناویستیی و لاده‌ستیی و لاڕۆحیی و ناقه‌رارخودییه!، ده‌ڕوات و دێت، باكی به كه‌س نییه، كه‌سنه‌ناس و بێ ڕه‌حم و بێ به‌زه‌ییه، زۆر شتی له‌بار و ناله‌باری یه‌كسانن، "پێكه‌نین و گریانه‌كانی یه‌كسانن".
ملیۆنان ساڵه ئێمه‌ی مرۆڤ له ده‌ورانی ژیاندا، هاتن و ڕۆشتن، بوون و نه‌بوون، خۆش و ناخۆش، كه‌سریی و كامیابیی!، ده‌چه‌شین و ده‌ژنه‌ڤین، كه‌س له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئێستای!، كه‌سیش ناگاته كۆتایی ئه‌ندازه‌دار!، بێ خه‌میی و خه‌مداریی، گوشادیی و نائۆقره‌یی، هێزی زه‌به‌لاح و وزه‌ی مێشوله‌یه‌ك!، داڵده‌دراویی نادات به ده‌سته‌وه، بۆ زامنی ژینی به‌رده‌وامی هیچ كه‌س!، هیچ شتێك هێزی ئه‌وه‌ی نییه مانه‌وه‌ت تا سه‌ر پێببه‌خشێت، ئه‌وه‌ی هه‌ته هه‌ر ئه‌وه‌یه، زۆرداریی ناكرێت له زیادكردنی سنووری ژین و ژیانی خۆتدا، هیچ نابه‌خشێت ده‌ستت درێژ بێت، یاخود كورت!، هیچ نابه‌خشێت مانه‌وه‌ی دوورمه‌ودات، یان نزیكعه‌ییانیت له هه‌ر شتێك، هێزی مه‌عنیی و نامه‌عنیی بێ مه‌عنه‌ویی ناتخاته سه‌ر سكه‌ی شینی ئومێدبه‌خشین!، به‌س مه‌عنه‌ویی!، هێزبه‌خشی وه‌زه‌به‌خشی گه‌واده‌ره، بۆ ده‌ربازبوون و سوككردنی ئه‌م باره ناله‌باره‌ی ژیان!.
ژین و ژیان و ده‌ورانه‌كه‌ی! وه‌ك گالیسكه‌ی سه‌فه‌ره وایه، له خاڵێكی سنوورداره‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ خاڵێكی دیكه‌ی سنووردار، ئه‌مه بۆ ده‌ورانی ئه‌م دنیایه وه‌ك ئاوێنه‌ی به‌رامبه‌رت چه‌شنی هه‌ناسه‌دانت وایه!، به‌لاَم به‌ده‌رچوونت بۆ ئه‌و دنیا، ئیدی نه خاڵێك هه‌یه و نه سنوورێكی بێ مه‌عنا!، ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌ر هه‌بووه و هه‌مشه‌یه!.
وه‌ره‌وه ئێره و پێمبڵێ! تۆ: چ جۆره ژیانێك هه‌ڵده‌بژێریت!؟، له‌م ده‌وران و گێڕانه‌دا چی ده‌كه‌یت!؟، ڕێگای مه‌عنه‌ویی ڕۆح و ڕاسته‌ڕێی خودایی هه‌ڵده‌بژێریت، یان به ئاره‌زووی خۆت شتێكی دیكه هه‌ڵده‌بژێریت!؟، له ده‌ورانی خۆتدا چ ده‌ور و ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كت ده‌بێت!؟، وه‌زیفه و ئه‌ركی دیار و به‌رچاوت ده‌بینیت، یان وێڵی ده‌روازه‌یه‌كی تریت!، ئاگاداری ئه‌وه‌یت خودا یه‌ك ده‌روازه‌ی داناوه بۆ ده‌ربازبوونی ئێمه و ئێوه!، یان ناته‌وێ ئه‌و ده‌روازه‌یه ببینیت و تاقیبكه‌یته‌وه!. سه‌رزه‌مین به ماڵی هه‌میشه‌یی خۆت ده‌زانیت، یان میوانێكی موحته‌ره‌میت!، كاش و ئۆف و نائۆقه‌ره‌یی ده‌خۆیته‌وه بۆ له ده‌ستدانی ماڵی دنیا، یان سكوتی مه‌عنه‌ویی هه‌ڵده‌بژێریت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵێكی كاتی دنیاییدا!.
من بڕیارمداوه له‌م ده‌ورانی ژین و ژیانه‌ی "ئێستایه‌كی" كه‌موه‌ختیی و زه‌ووگوزه‌ریی به‌دفه‌ڕدا... هتد، ژیانی مه‌عنه‌ویی هه‌ڵبژێرم، ده‌روازه‌ی عه‌شق و ده‌ربازبوون و گه‌شتن به ڕه‌زایه‌تی خودا هه‌ڵده‌بژێرم، پێخۆشه ئێوه‌ش ئه‌و ڕێگه‌یه هه‌ڵبژێرن، تاقیبكه‌نه‌وه!، ئیدی له ژێر سه‌قفی خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی نه‌جات و كۆگای ئارامشی مه‌عنه‌ویی.
من پێخۆشه هه‌ر یه‌كه‌مان له كه‌شفی زووڵمه‌ت و تارا!، له خه‌ره‌ندی هه‌ڵه و تاوان، له هه‌ر شتێك وه‌ك به‌لاَ بێت، خۆ وه‌لا نێن به‌ره‌و ئومێدی ناودڵی عیشقێ كه خوداوه‌ند پێی به‌خشیوین، سه‌ربه‌ره‌و ژوور، سه‌ربه‌ره‌وخوار، وه‌ك ڕووناكی پێچه‌وانه‌ی نه‌فس و هه‌وا، هێزی مه‌عنه‌وی ئاواكه‌ن، ده‌روازه‌ی خودا سازاوكه‌ن.
كه‌شفی زووڵمه‌ت بێ قه‌راری ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ نوورا، بێ ئومێدی ئه‌سپسواری سپی پۆشین، بێ بوونی مه‌عنه‌ویی هه‌بوون!، كه‌شف نابێت، بۆ ڕاماڵینی جه‌فا!.
هه‌رچه‌نده هه‌شته‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئه‌مجاره‌مان زیاتر نزیك بوو له ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌ك په‌خشان، به‌لاَم نه‌فه‌سی باشی تێدابوو بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ژیانی داهاتووی ئێمه و ئێوه.
له‌گه‌ڵ دوعاخوانی هه‌ر هه‌موومان له پێناو ده‌ربازبوون له بێ وێڵیی و گه‌یشتن به ڕه‌زایه‌تی خودا.