ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بەناو سەلەفیانە ئه‌نجامدراوه که له تونس و میسر وه پاشان له وڵاته پڕ له کاره‌ساته‌که‌ی خۆمان وا وه‌ك (زه‌روو) سه‌ریان هه‌ڵداوه، ده‌یانه‌وێت ڕابوونی ئیسلامی خه‌فه بکه‌ن به ئه‌قڵه پوکاوهکهی خۆیان، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی ده‌زانێت ئه‌مانه کوێ‌یان دێشێت، ئه‌م کۆمه‌ڵه مونافیق نین به‌ڵام سیفاتی مونافیقیان زۆر تێدایه، ئه‌م کۆمه‌ڵه باشترین ناو بۆیان که پێی بناسرێنه‌وه حه‌قه پێیان بوترێت مەسینە هەڵگرەکانی به‌رده‌رگایی سوڵطان، ته‌نها ئێشکگری قاپی سوڵطانهکانن!!
له سه‌ره‌تاوه له وڵاتی تونس ئه‌م کۆمه‌ڵه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که خۆپیشاندان فیتنه‌یه که‌س ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌دات!!، دوایی که خۆپیشاندانه‌که به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه بینرا ئه‌نجامه‌که‌ی چی بوو ئه‌م ناپوختانه که‌وتنه پیاهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپێشاندانه به‌چاکه ئاماژه‌یان بۆکرد له دوای هه‌ڵهاتنی زین هاربین(زين العابدين)..
له وڵاتی میسر به هه‌مان شێوه مه‌دخه‌لیه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد ئه‌م کاره ده‌رچونه له فه‌رمانی ئه‌میری ئه‌و وڵاته حوسنی ناموباره‌کی چاو زه‌ق، فتوای ئه‌وه درا که‌هه‌رکه‌س له فه‌رمانی ئه‌مانه ده‌ربچێت ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا به جاهیل ناوزه‌دی کردووه ئه‌گه‌ر مرد!!!
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه
ئایا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی که له هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا کرا کارێکی خراپ بوو؟
ئایا ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که لاچون باش بوون یان فاسدو ظالم بوون؟
ئایا سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان به هه‌ده‌ر نه‌ده‌برد؟
له مزگه‌وته‌کاندا له تونس بانگ قه‌ده‌غه نه‌کرابوو؟
حیجاب بۆ موسڵمانانی ئه‌و وڵاته یاساغ نه‌بوو؟
ئیراده‌ی ئه‌و گه‌لانه له ژێر پێ نهنرابوو؟
ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیان نه‌کردایه دهبووچیان بکردایه ؟
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌له له‌گه‌ڵ سوپاکه‌دا بکه‌وتنایه‌ته جه‌نگ هه‌ردوولا موسڵمان بوون سه‌روه‌رمان (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( إذا التقى المسلمان بسيفيهما، إذا اقتتلتم على الدنيا فالقاتل والمقتول في النار) واتا:ئه‌گه‌ر موسڵمانان به چه‌ك به‌یه‌کتری گه‌یشتن بۆ شه‌ڕ کردن، له‌سه‌ر دوونیا جه‌نگیان کرد ئه‌وا هه‌ردولا له دۆزه‌خدان!!
پرسیار ئه‌وه‌یه خۆپیشاندان به‌بێ کوشتار کرا حوکمێکی کافر لاچوو کامیان باشتره؟ به کوشتن وجه‌نگ یان خۆپیشاندان؟
ئه‌م کۆمه‌ڵه پرسیاره ته‌نها باسه‌که‌ی پێ ده‌که‌مه‌وه
خۆپیشاندان چییه؟
خۆپیشاندان بریتی یه: له ده‌ربڕینی ناڕه‌زای له‌به‌رانبه‌ر شتێکدا، ئه‌گه‌ر سیاسی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی، یاخود له‌هه‌رکام له ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانی مرۆڤ، یاخود سروشت واتا( ژینگه) به ئاو هه‌وا نه‌بات و ئاژه‌ڵیه‌وه..
جا ئه‌مه به ده‌سته بێت، یاخود به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، یان ته‌نها سه‌ندیکایه‌ك بێت، یاخود تاکه که‌سێك بێت که بیر‌و بۆچونی خۆی ئاشکرا بکات، له‌مه‌ڕ ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌یخاته روو بۆ ده‌سه‌ڵاتداربێت، یان بۆ ڕایگشتی..
ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی کورتی خۆپیشاندانه
ئایا ئه‌م پێناسه‌یه شه‌رعیه یان ناشه‌رعیه
پێغه‌مبه‌ری نازدارمان (صلی لله علیه وسلم) خۆی ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ هاوهڵهکانیاو خۆشی به ته‌نها..
بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌که‌ی بگه‌یه‌نێت تا سێ ساڵ به نهێنی کاری کرد تا ژماره‌ی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی گه‌یشته (٦٠)که‌س، له پاشاندا له ماڵی ئه‌رقه‌می کوڕی ئه‌رقه‌مه‌وه بانگه‌وازه‌که ئاشکرا کرا. هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کان هه‌موو له ماڵی ئه‌رقه‌می کوڕی ئه‌رقه‌مه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه به دورشمی ئهحد ئهحد ده‌ناسرانه‌وه، پاشان ئه‌م قۆناغه له ژیانی پڕنوری سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) به بانگه‌شه‌ی ئاشکرا ناسراوه، پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) خۆی خه‌ڵکی کۆده‌کرده‌وه قسه‌ی بۆ ده‌کردن بانگی هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌کانی قوره‌یشی ده‌کرد و ده‌یفه‌رموو: (يَا بَنِي فِهْرٍ، يَا بَنِي عَدِيٍّ، يَا بَنِي هَاشِمٍ) بۆ ئه‌وه‌ی دروشمی ئه‌م ئیسلامه‌یان پێبگه‌یه‌نێت گۆڕانکاری له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بکات، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کان که‌م ته‌رخه‌م نه‌بوون زۆر جار ده‌چونه ناو که‌عبه‌وه له‌وێدا به ده‌نگ قورئانیان ده‌خوێند، بیلال ناڕهزابوو به بته‌کان هاواری ده‌کرد ئهحد ئهحد، پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) له ئاپۆڕه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا بانگه‌شه‌ی کرد خۆپشاندنی کرد، که چی دوا ئه‌من و ئاسایشه‌کانی قوره‌یش وه‌ڵامیان دایه‌وه.
بۆ زانیاری خوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌م قۆناغه له‌ژیانی پێغهبهرمان به (بانگه‌وازی ئاشکرا ناسراوه).
(الدعوة جهرا) ئه‌مه‌ش پێویستی به خۆپیشاندانه تاکو خه‌ڵکی دروشمه‌کان وه‌ربگرن..
خوێنه‌ر هیلاک نه‌که‌م له هه‌ر باسێك به‌ڵگه‌یه‌ك یان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خه‌مه روو له قورئان و ژیانی سه‌روه‌رمان صلی لله علیه وسلم و ووته‌ی زانایان.. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی سیره‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی لله علیه وسلم، پێغه‌مبه‌ری خوا ١٤٠٠ که‌سی کۆکرده‌وه به گشتی له دوای جه‌نگی خه‌نده‌ق بۆ ئه‌وه‌ی بیانبات بۆ عه‌مره که قوره‌یش رازی نه‌بوون به‌وه‌ی بچنه‌ناو شاری مه‌ککه ئه‌مه جۆرێك بوو له خۆپیشاندان، له کاتێکدا بۆ ساڵی داهاتوو موسڵمانان چونه ناوشاری مه‌ککه بۆ عه‌مره پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: شانتان ده‌رخه‌ن با هێزو ماسولکه‌کانتان ببینن به یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد لبیک الله ..
یان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت..
{حَقِيقٌ عَلَى أَن لاَّ أَقُولَ عَلَى اللّهِ إِلاَّ الْحَقَّ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ} الأعراف ﴿۱۰۵﴾
هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت، به‌ڕاستی به‌به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووم بۆ لاتان:که‌واته (ئه‌ی فیرعه‌ون) داواکارم نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازاد بکه‌یت، با له‌گه‌ڵ مندا بن و (ده‌ست مه‌هێنه ڕێگه‌یان).
ئه‌مه هه‌موو ئاماژه‌یه بۆ خۆپیشاندان..
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌نده گرنگ نی یه که به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر قورئان و سونه‌ت بێنمه‌وه چونکه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار لا نه‌به‌ین ئه‌ی چی بکه‌ین بۆیه ئیمامی پێشه‌وامان طه‌به‌ری که ئه‌هلی سه‌له‌فه ده‌فه‌رمویت..( - يقول الطبري: "لو كان الواجب في كل اختلاف يقع بين المسلمين الهرب منه بلزوم المنازل وكسر السيوف، لما أقيم حدٌّ، ولا أبطل باطل، ولوجد أهل الفسوق سبيلاً إلى ارتكاب المحرمات من أخذ الأموال وسفك الدماء وسبي الحريم بأن يحاربوهم، ويكفّ المسلمون أيديهم عنهم بأن يقولوا: هذه فتنة، وقد نُهينا عن القتال فيها، وهذا مخالف للأمر بالأخذ على أيدي السفهاء) واتا: ئه‌گه‌ر فه‌رز ئه‌وه بوایه له هه‌موو رایه‌کی جیاواز که ده‌که‌وێته نێوانی موسڵمانانه‌وه، هه‌مووان بڕۆنه ماڵه‌وه‌و شمشێره‌کانی خۆیان بشکێنن، هیچ باطلێك پوچه‌ڵ نه‌ده‌کرایه‌وه.. پاشان فاسقان هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسا تا ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی به‌هه‌ده‌ر به‌رن و مافی خه‌ڵکی زه‌وت بکه‌ن و ئافره‌تان به جاریه به‌رن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌یه که‌پێمان کراوه، که ڕێگری له خراپه‌کاران بکه‌ین.
وه‌ڵامی مه‌دخه‌لیه ناپوخته‌کان چییه بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ی پێشه‌وا طه‌به‌ری؟
هه‌رچه‌نده ئه‌وان بحهپێنن به‌کاروانی ئه‌م ئیسلامه، به‌ڵام ئه‌هلی سونه‌ت و فیرقه‌ی منصوره هه‌ر ڕێده‌کات.
پاشان لێره‌دا پرسیارێك ده‌که‌ین خوای گه‌وره له فه‌رموده‌ی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت: (يا عبادي، إني حرمت الظلم على نفسي وجعلته بينكم محرمًا فلا تظالموا)واتا: ئه‌ی به‌نده‌کانم من سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام کردووه له نێوانی ئێوه‌شدا به هه‌مان شێوه.. ده‌ی سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن!!
ئه‌م پرسیاره بۆ بابای بەناو سەلەفی یە؟
ئه‌گه‌ر که‌سێك زوڵمی لێ‌کردین ده‌بێت چی بکه‌ین؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێك زوڵمی له میلله‌تێك کرد ئه‌و میلله‌ته ده‌بێت دابنیشێت ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ چاوه‌روانی مه‌لیك عه‌بدوڵڵای سعود بین ؟!یارمه‌تیان بدات که له‌گه‌ڵ بۆش په‌رداخ ده‌کێشن به‌یه‌کدا؟!!
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فان لم یستطع فبلسانه، فان لم یستطع فبقلبه، وذالك أضعف الایمان) واتا: هه‌رکه‌سێك له‌ئێوه کارێکی خراپ و زشت و ناشیرینی به‌دیکرد با به‌ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت و له‌ناوی به‌رێت جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یتوانی با به‌زمانی بیگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هیچی بۆ نه‌کرا به به‌دڵی بیگۆڕێت که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پله لاوازه‌کانی ئیمان و باوه‌ڕ.
ئه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌ڵێن چی مه‌دخه‌لیه‌کان، یاخود سه‌گه‌کانی به‌ر ده‌رگای سوڵتانه‌کان؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێك سته‌میان لێده‌کرێت که‌سانێکی تر بۆ سته‌مکاران ده‌پۆشن وه‌ك مه‌دخه‌لیه‌کان بزانن خوای گه‌وره چۆن هه‌ڕه‌شه ده‌کات..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ تُنصَرُونَ)(هود)١١٣
واتا: په‌ناو داڵده‌ی زاڵمان مه‌ده‌ن جا ئه‌گه‌ر مه‌یلتان بۆ لای سته‌م کار بێت ئه‌وه ئاگر ده‌تان گرێته‌وه به ئاگری ئه‌وانه‌وه ده‌سوتێن، وه بێجگه له‌خوای گه‌وره هیچ که‌س پشت و په‌ناتان نییه وه ناشتوانن یارمه‌تی له هیچ که‌سێك وه ربگرن.
خوای گه‌وره له‌باره‌ی گه‌لانه‌وه ده‌فه‌رموێت ده‌بێت خه‌ڵکی خۆی گۆڕانکاری بکات ده‌نا خوای گه‌وره هیچ کارێکیان بۆ ناکات..
{إِنَّ اللَّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ} [الرعد: ١١].
ئه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای موته‌عال ده‌ڵێن چی؟
هه‌روه‌ها ئیسلام ئاماژه ده‌کات خه‌ڵکانێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژێرین که لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویستن، ئه‌وانیش گه‌ل و میلله‌تیان خۆش ده‌وێت ئه‌وه ئه‌و گه‌له سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌و گه‌له‌ی که بێ ده‌نگه‌و ده‌سه‌ڵاتدار به زه‌بروزه‌نگ خۆی ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه خه‌ڵکه‌که رقی لێیه‌تی و ئه‌ویش رقی له گه‌له‌که‌یه‌تی، ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لانی موسڵمان..ئه‌مه ده‌قی فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلی لله علیه وسلم) به‌م شێوه ده‌فه‌رموێت: (خیار ائمتکم- أي حکامکم-الذین تحبونهم ویحبونکم، وتصلون علیم، وشرار آئمتکم الذین تبغضونهم ویبغصونکم ، وتلعنونهم ویلعنونکم)مسلم له ڕێگای عوف کوڕی مالك گێڕاویه‌ته‌وه.
ئه‌ی بۆ ئه‌مه چی ده‌ڵێن هه‌ر نابێت خۆپیشاندان بکرێت؟ ئه‌وه جارێ باسی جهیادم نه‌کردووه مه‌به‌ستم قیتاله له‌وانه‌یه یه‌کسه‌ر بڵێن ماکوان خه‌وارجه؟!!!
له ئیسلامدا په‌نا گیراوه به خوای موته‌عال له ده‌سه‌ڵاتداری خراپ که به ناوی جۆراو جۆره‌وه فه‌رمانڕه‌وای ده‌که‌ن و ئاینی ئیسلام ده‌خه‌نه لاوه ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه، به کافر‌و و فاسق و موشریك له ئیسلامدا ناویان هاتووه..
له جابره‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) فه‌رمووی به که‌عب (آعاذ الله من إمارة السفهاء یاکعب)..قال: وما إمارة السفهاء؟ قال: آمراء یکونون بعدی،لا یهدون بهدیي، فمن صدقهم بکذبهم، وآعنهم علی ظلمهم، فآولئک لیسوا مني ولست منهم، ولا یردون علی حوضي، ومن لم یصدقهم بکذبهم، ولم یعنهم علی ظلمهم، فآولئک مني، وآنا منهم، وسیردون علي حوضي.
له کاتێکدا سه‌روه‌رمان به‌م شێوه‌یه باس له ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر بکات که هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه که ئێستا له ئارادان وه‌ك دیموکراسی و سوسیالستی و عه‌لمانیه‌ت و لیبرالیزم و هه‌موو سیسته‌مه‌کانی تری به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی پێی ڕازین ئه‌وه مافی ئیسلام به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌وه نامێنێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌م ئاینه‌وه نیه فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی نهقڵیه که باسمان کردوه لێره‌دا ئاماژه‌مان پێداو، ئیتر به‌لامه‌وه سه‌یره خه‌ڵکانێکی ئیسلامی، عه‌لمانیه‌کان به وه‌لی ئهمرو ئه‌میر ده‌زانن.!!
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌نده به‌س بێت بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مکار ڕاپه‌ڕیت خۆپیشاندان بکه‌ن.
کۆتایی به‌ڵگه‌م به‌وه دێنمه‌وه کاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) خۆپیشاندانی ده‌کرد بۆ بانگه‌وازه‌که‌ی له که‌عبه‌دا هاوه‌ڵان لێ کۆده‌بونه‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوایان لێبێت، نه‌یان توانی رێگا له خۆپیشاندانه‌که‌یان بگرن به ئاگرو ئاسن روبه‌ڕویان بوونه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوون، ئینجا ئه‌وان خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌وان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر کۆنه‌بێته‌وه، ئه‌م بیره گه‌نده‌ڵه له ڕێگای نه‌ضری کوڕی حارس بوو که چوو بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌روه‌رمان بڵاوه پێ‌بکات چوو ئافره‌تی سه‌ماکه‌ری ئێرانی هێناو خۆی فێری چیرۆکی ئهسکندهرو ئه‌سفه‌ندیار کرد هاته‌وه بۆ مه‌ککه ووتی که‌س له‌ده‌وری محمه‌د کۆنه‌بێته‌وه من له‌و باشترم پێیه!!!
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له سیره‌ی پێغه‌مبه‌رماندا...
وما كان من أمر فقد قطع النضر بن الحارث لأكثر من أربعمائة وألف كيلو متر حيث الحيرة في العراق، وحيث البلاد الأجنبية التي يتعلم فيها فنًّا جديدًا على الناس، يستطيع به أن يلهي شعب مكة عما هم بصدده.
ذهب النضر بن الحارث إلى هناك، وبذل المال والوقت والجهد والفكر، للصد عن سبيل الله، ولنشر الإباحية والمجون [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ] {الأنفال: ٣٦}.
وفي الحيرة أخذ النضر بن الحارث يتعلم أحاديث ملوك الفرس، وأحاديث رستم واسفنديار، أخذ يتعلم أساطير فارسية، حكايات وروايات وقصص، تحمل كلها عوامل التشويق والإثارة وجذب الانتباه، وفيها تنشيط للشهوات وإباحية أحيانًا وغموض وتنطع أحيانًا أخرى، وصراع في أحيان ثالثة، ورومانسية في أحيان رابعة، وهزل وضحك أحيانًا خامسة، وهكذا فيها ما يوافق كل ذوق.
وإلى مكة عاد النضر بن الحارث بهذا التنوير وبهذا التطور وبهذه الحضارة الجديدة؛ بغرض أن يرفع الناس في مكة إلى مستوى حضارات الفرس كما يزعم، ثم بدأ في حربه ضد رسول الله صلى الله عليه وسلم.
فكان إذا جلس رسول الله صلى الله عليه وسلم مجلسًا جادًّا فيه الوقار وفيه ذكر الله وترغيب في جنته وترهيب من ناره، جلس على مقربة منه النضر بن الحارث يحدث بحديثه الهزلي، يمتّع الناس بروايته ويقول: والله ما محمد بأحسن حديثًا مني.
له‌وانه‌یه بڵێن خۆ پێشاندان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا نه‌بووه، منیش ده‌ڵێم وایه، چونکه له‌هه‌موو زه‌مه‌نێكدا گۆڕانکاری دیمۆگرافی جوگرافیایی روو ئه‌دات خۆپیشاندان له‌شارێك که خه‌ڵکی که‌می تێدایه جیاوازه له پایته‌ختی وڵاتێک.
مانگرتن له ئیسلامدا...
زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان ناڕۆم ته‌نها به ووته‌ی هاوه‌ڵێکی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کۆتایی پێ‌دێنم که فه‌رمووی: "وه‌ڵڵاهی نه قسه له‌گه‌ڵ هۆزه‌که‌م ده‌که‌م نه له‌گه‌ڵ پیاو نه ڵه‌گه‌ڵ ژنتان تاکو موسڵمان نه‌بن"، نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌مه مانگرتن نه‌بێت چییه؟ فه‌رموون ئه‌مه ده‌قی فه‌رموده‌که‌یه ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه ناوی سعد کوڕی معاذه ئه‌نساریه گه‌وره‌ی گه‌ل وهۆزی خۆی بووه ...
قال سعد في صرامة ووضوح: فإن كلام رجالكم ونسائكم عليَّ حرام حتى تؤمنوا بالله ورسوله.
ووته‌ی زانایان له‌مه‌ڕ خۆپیشاندان..
بەناو سەلەفیەکان ووته‌ی کۆمه‌ڵێك له زانا به‌ڕێزه‌کانی ئه‌م ئیسلامه دێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانیان حه‌رام کردووه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره کاری رۆژئاوایه!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره له رۆژئاواوه وه‌رگیرا بێت که وانییه کارێکی خراپ نییه ؟
خۆ مه‌رج نییه هه‌موو کارێکی رۆژئاوا خراپ بێت..
ئه‌و زانا به‌رێزانه وه‌ك (بن باز)، ( محمد بن صالح العثیمین) ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت، وه چه‌ند زانایه‌کی تر که هه‌موو خه‌ڵکی وڵاتی سعوودن، ئه‌م زانا به‌ڕێزانه هه‌موو له‌ژێر کاریگه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆیی پیاوێکی وه‌ك نائیفدا بوون، به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن کاری کردووه له سعوود دا، ئه‌م زانا به‌ڕێزانه ئه‌و فتوایه‌یان بۆ سعود داوه خۆ ئه‌گه‌ر له پرسیاری پرسیارکارێکی وڵاتی تردا وه‌ڵامیان دابێته‌وه ئه‌وان هه‌ر له‌چاوی سعوده‌وه سه‌یری ڕه‌وشه‌که‌یان کردووه، چونکه ئه‌م زانا به‌ڕێزانه هه‌موو زانای شه‌رعی بوون نه‌ك فکر و سیاسه‌ت! بۆیه نه‌یان پێکاوه له‌و بواره‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که فتوا ده‌دات له سعوود کوێره حاشا نه‌ك وه‌کو بێ رێزی ئه‌م قسه‌یه بکه‌م، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و له کوێری خۆیه‌وه زۆر جار شته‌کان ده‌بینێت، هه‌ندێک له‌و زانایانه‌ی سعود خه‌ڵکی بن سێبه‌رن له قه‌سرو باڵه‌خانه‌کانیان بڕوانیت هیچیان له پیشه‌ی زانایان ناچێت، بۆیه ئیمام ئه‌حمه‌د زانای ئه‌هلی سه‌له‌ف ده‌فه‌رموێت: "فتوا له‌و که‌سانه وه‌ر مه‌گرن اسألوا أهل الثغور ، به‌ڵکو له‌و مجاهیدانهی وه‌ربگرن که له جیهادان" وه‌ك (أبو محمد المقدسي) ده‌فه‌رمووێت: (فالمجاهدون الصادقون من أفقه الناس وأفرسهم بصيرة.. ولذلك كان من قبلنا لِيقينهم بثمرات الجهاد وبركاته هذه إذا ما أعيتهم مسألة من مسائل الفقه أو العلم قالوا: اسألوا أهل الثغور) ، چونکه ئه‌وان هه‌ست به ئازاری موسڵمانان ده‌که‌ن بار‌و ڕه‌وشه‌که باشتر ده‌خوێننه‌وه، لای هه‌مووان ئاشکرایه زانایانی سعود ئینکاری ناکرێن له بواری شه‌رعیدا، به‌ڵام له بواره‌کانی تردا به هه‌زاران زانای تر له پێش ئه‌وانه‌وه‌ن له وڵاتان وه‌ك میسر، عێراق، پاکستان..هتد
لێره‌دا بەناو سەلەفیەکان وه‌ك شیعه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزانه‌یان له‌ئێمه مه‌عسوم کردووه ئیتر نابێت که‌س قسه‌یان له‌سه‌ر بکات، من بێ ئه‌ده‌بی وا ناکه‌م بڵێم هم رجال ونحن رجال!! به‌ڵام ده‌کرێت بۆچونی ده‌یان زانای تر وه‌ربگرین له‌سه‌ر خۆپیشاندان وه‌ك سه‌فر حه‌والی، راغب سه‌رجانی، محمد حسان، علی قرنی.. وه هه‌روه‌ها..
لای هه‌مووان ئاشکرایه کێ به‌ڵگه‌ی قورئان و سونه‌تی پێ‌بوو ئه‌گه‌ر شوانێک بێت لێی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام با زانایه‌ك شاره‌زاو ناوداربێت کهبهڵگهکهی به هێز نه‌بوو لێی وه‌رناگیرێت ئه‌مه‌ش مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سه‌له‌فه..
ئه‌و فهرمودانهی که بەناو سەلەفیەکان خه‌ڵکی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن!
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م فه‌رموده‌یه دێننه‌وه ده‌ڵێن نابێت له فه‌رمانی ئه‌میره‌که‌ت ده‌ربچیت، جارێك ده‌بێت بزانین کێ ئهمیرمانه موسڵمانان به‌یعه‌تیان به‌کێ داوه ئه‌و که‌سانه‌ی که بەناو سەلەفین ده‌ڵێن: نابێت له فەرمانیان ده‌ربچین خۆیان موسڵمانانن، وه‌ك بۆتهفلیقهو حوسنی ناموباره‌ک، زین هاربین، مه‌لیک فه‌هد و عبدلله‌ی برای، محمود عه‌باس، مه‌لیک حسێنی به هه‌لاکه‌ت چوو کوڕه‌که‌ی که ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته هتد. ئه‌مه ده‌قی فه‌رمووده‌که‌یه عن ابن عباس قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : { من رأى من أميره شيئا يكرهه فليصبر فإنه من فارق الجماعة شبرا فمات فميتته جاهلية ، وفي لفظ : من كره من أميره شيئا فليصبر عليه فإنه ليس أحد من الناس خرج من السلطان شبرا فمات عليه إلا مات ميتة جاهلية.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه له جه‌نگی حونین پێغه‌مبه‌ری خوا صلی لله علیه وسلم به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی فه‌رموو کۆمه‌ڵێك له زانیان ده‌فه‌رموون تایبه‌ته به ئه‌نسار، هه‌ندێکی تر ده‌فه‌رموون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆر هاتبوونه ناو ئیسلام پێغه‌مبه‌ری خوا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که موسڵمانان یه‌ك ده‌ست بن و پارچه پارچه‌یی نه‌که‌وێته نێوانیان.