(ئه‌ركی هزرو بیر)
له مرۆڤدا كۆمه‌ڵێك توانای هزریی شاراوه هه‌ن كه له شێوه‌ی بڕو راده‌ی جیاوازی تواناكانی جه‌سته‌یدان، له رێی ئه‌وانه‌وه خاوه‌ن ژیرییه‌كان ده‌توانن ئه‌و بارودۆخ و شتانه بناسن كه به ده‌وریانه‌وه‌ن، به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌توانن ماهییه‌ت و پێكهاته‌و بزاوت و سكونه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌لێوێرن و وێناكانیان له خۆیاندا به شێوه‌ی خانه خانه‌ی جیاواز خه‌زن كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك وویسترا ئاسان بهێنرێنه‌وه پێشێ و ئه‌و ره‌فتاره‌یان لێوه وه‌رگیرێت كه واقیعه‌كه ده‌یخوازێت.. ئاوا هزر ده‌توانێت به‌و زانیاریانه‌ی لای خه‌زن بوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداو‌و هه‌ڵوێسته‌كاندا بكات كه له ژیانیدا تووشی دێن..
توانا هزرییه‌كان خۆیان له ره‌فتاره دیاره‌كاندا عه‌كس ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بنه مایه‌ی ته‌گبیرو توانای كارگێڕی ژیانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌كان.. ئه‌م ته‌گبیرو توانای كارگێڕییه‌ش به سێ حاڵه‌ت خۆی ده‌نوێنێت:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م: بیرتیژ له ته‌گبیری هێنانی سوودو ته‌گبیری لادان و رادانی زیانبه‌خشه‌كان.. خاوه‌ن ئه‌م ته‌گبیره پێی ده‌وترێت دانا.
حاڵه‌تی دووه‌م: بیركول له ته‌گبیری هێنانی سوودو ته‌گبیری لادان و رادانی زیانبه‌خشه‌كان.. خاوه‌نی ئه‌م ته‌گبیره پێی ده‌وترێت: گه‌لۆر..
حاڵه‌تی سێیه‌م: بیرتیژ له هێنانی چه‌وت و بێكه‌ڵك و زیانبه‌خشه‌كان و به ته‌گبیری لادان و رادانی به‌رژه‌وه‌ندی و سوود,, خاوه‌نی ئه‌مه پێی ده‌وترێت: خراپ و چه‌واشه‌كارو فێڵباز!
په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی حاڵه‌تی یه‌كه‌م به ئامانج داده‌نێ، بۆیه له هه‌موو ئاڕاسته‌یه‌كی تاك و كۆیدا ده‌یه‌وێت شوێنكه‌وتووان به‌ره‌و پله‌ی پێگه‌یشتن به‌رز ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش به ته‌زكیه‌ی ده‌روونیی هه‌موویان، به په‌روه‌رده‌ی پارسه‌نگی ره‌فتاری هه‌موویان، به دوور خستنه‌وه‌یان له حاڵه‌تی دووه‌م و سێیه‌م..
بێ گومان توانا هزریه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێن چونكه ئاست و پله‌و بڕو راده‌یان جیاوازه، ته‌نانه‌ت ده‌شێت له تاكه كه‌سێكیشدا جیاواز بێت! له قۆناغێكدا به‌هێز بێت و له قۆناغێكی تردا سست، یان به پێچه‌وانه‌وه.. چونكه توانا هزریه‌كان وه‌كو توانا جه‌سته‌ییه‌كانن.. ده‌شێت توانا هزریه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رفراوان بن نهێنییه‌كانی گه‌ردوون ته‌ی كه‌ن و په‌ی به ماهییه‌ت و پێكهاته‌و رێساكانیان ببه‌ن! دواتریش بتوانن هه‌مووی بۆ هێنانه‌دی ئامانج و پێداویستی خۆی به‌كار بهێننه‌وه. هه‌ر وه‌كو كه له‌وانه‌شه ئه‌و توانا هزریانه له كه‌سانێكدا ئه‌وه‌نده لاواز ببن كه په‌ی به‌و هه‌موو رواداوانه نه‌به‌ن كه له ده‌وربه‌ری روو ده‌ده‌ن، چ جای ناوچه‌و هه‌رێم و جیهان.. چ جای گه‌ردوون و روداوه‌كانی!! ئیتر به ئاسانی و ساده‌یی ده‌كه‌وێته به‌ر مۆنجی دیدو ئه‌فكارو به‌رژه‌وه‌ندی و هێزی غه‌یره.. ده‌شێت بگاته ئاستێكی وا هیچ سوودێك له توانای هزری وه‌رنه‌گرێت و ببێت به ئامێری ده‌ستی كه‌سانی تر!!
ئاماژه‌كانی قورئانی پیرۆز بۆ توانا هزریه‌كان به شێوازی كردار هاتوون نه‌ك به شێوازی ناو .. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانایه بدات كه ئه‌ركی هزرو بیركردنه‌وه ئه‌نجامدانی كرداره، بۆیه پێویسته هه‌میشه له كاردا بێت.. ئه‌م كاره هزریانه‌ش ده‌بێت ببنه‌وه به ره‌فتاری پارسه‌نگی ئه‌ندامانی دیاری جه‌سته.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا) الحج/46 واته: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا نایه‌ن و ناچن؟! چما دڵییان نییه بیرێكی پێ بكه‌نه‌وه؟!
هزرو بیر كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بریتیه له ئه‌نجامدانی جۆره كارێكی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر وه‌كو كه ئامێره‌كانی جه‌سته ئه‌نجامدانی كاریان پێ ده‌سپێررێت، وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و هه‌رسكردن و نوستن و هه‌ستان و دانیشتن و راكردن و بازدان و ئیشه‌كانی تر.. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه به‌سه‌ر ئه‌واندا دێن، به‌سه‌ر هزرو بیریشدا دێن، له چوست و چالاكی یان په‌ستی و سستی..
هه‌موو مرۆڤێك كه له دایك ده‌بێت به‌م توانا هزرییانه‌وه له‌دایك ده‌بێت، هه‌ر وه‌كو كه به توانا هه‌مه‌جۆره‌كانی جه‌سته‌وه له‌دایك ده‌بێت.. ئه‌میش هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتن و ده‌ركه‌وتن و ده‌ست به‌كار بوونییه‌وه پێویستی به گه‌شه‌و نه‌شونمایه.. پێویستی به خه‌مه‌وه بوون و جوان و دروست ئاڕاسته‌كردنی به‌كارهێنانه.. ئینجا به گوێره‌ی:
ـ بایه‌خ پێدان و به خه‌مه‌وه بوون و ئاگالێبوونی ته‌ندروست یان نه‌خۆش ده‌بێت.. چوست و چالاك یان په‌ست و سست ده‌بێت..
ـ ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌بوونه‌یه كه وه‌ری ده‌گرێت..
ـ ئینجا به گوێره‌ی دیدو هه‌ڵوێست و لێزانی و پسپۆڕیی و پله‌و ئاستی بیروهۆشی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه په‌روه‌رده‌وانن و ئه‌و توانا هزریانه ئاڕاسته ده‌كه‌ن..
ـ دیسان به گوێره‌ی ئه‌و هۆكارو وه‌سیلانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌ن و كارئاسانی بۆ ئاڕاسته و په‌روه‌رده كردنه‌كه ده‌كه‌ن..
ـ هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ده‌رچه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ش كه توانا هزریه‌كه‌ی لێ په‌روه‌رده ده‌كرێت.. بارودۆخی فیكریی و سیاسی و داب‌و نه‌ریته كۆمه‌لێیه‌تیه‌كان و هێزی ئابووری و كاریگه‌ره‌كانی تر..
سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌رده‌كاریی له‌م كاره‌دا ده‌كه‌وێته سه‌ر (راست و دروست)ی ئاڕاسته‌وانێتیه‌كه، كه یه‌كێكه له دوو مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و قبووڵبوونی كاری چاك و چاكساز .. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڕاسته‌و په‌روه‌رده كردنه به‌و شێوه راست و دروسته نه‌بوو، یان له بار‌و دۆخێكی ناله‌بارو لاسه‌نگدابوو، حه‌تمه‌ن ئه‌م هێزه هزرییانه په‌ست و سست ده‌بن و له‌وانه‌شه وا ئاڵۆز ببن، ئاڕاسته‌كردنیان زۆر زه‌حمه‌ت ببێت، یا نوا مه‌نحه‌ریف ده‌رچن زۆر ئاسان هێزی شه‌ڕخوازیی بتوانێت به‌كاریان بهێنێته‌وه.. ئه‌و كاته له جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه هۆكارێكی حه‌سانه‌وه‌ی خۆیان و پارسه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، ده‌بنه هۆكارێكی دژواری داماویی خۆیان و لاسه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان..
پێناسه‌و ئاماژه‌ی قورئان به توانا هزریه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌ناسێنێت كه ئه‌و توانایانه ئاست و پله‌یان جیاوازه‌و هه‌ر پله‌و ئاستێكیش ئه‌ركی خۆی و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ و هه‌ڵوێستی له‌و شاره‌زاییانه‌ی له ژیانیدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت، كه ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌یان له رێی خێر‌و بۆ كاری (راست و دروست) به‌كار بهێنرێن.. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌ڵێین: (سیستمی بیركردنه‌وه) كه بریتیه له سێ به‌ش: هه‌نگاوه‌كانی بیركردنه‌وه، شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه، جۆره‌كانی بیركردنه‌وه.. ئه‌م توانا هزریانه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و به ئالییه‌تی دیاری كرا‌و ئاڕاسته بكرێن.. له‌به‌ر ئا ئه‌مه‌یه كه ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له كاتی ئاڕاسته كردن و پێگه‌یاندنییدا ره‌چاوی ئه‌م چوار خاڵه سه‌ره‌كییه‌ی خواره‌وه بكات:
یه‌كه‌م: دیاری كردنی توانا هزرییه‌كان و پۆلێن كردنیان.
دووه‌م: داڕشتنی سیستمی راست و دروستی بیركردنه‌وه كه توانا هزریه‌كانی ده‌خرێته خزمه‌ت.
سێیه‌م: چۆنییه‌تی گه‌شه‌و نه‌شونما پێكردنی توانا هزریه‌كان و سیستمه راست و دروسته‌كه‌ی بیركردنه‌وه.
چواره‌م: له‌باركردنی بارودۆخ و كه‌شی گونجاو بۆ گه‌شه‌و نه‌شونمای توانا هزریه‌كان و بیركردنه‌وه راست و دروسته‌كه..
ئه‌مه‌ش ته‌فسیلاتێكی هه‌ر یه‌ك له‌و خالێنه‌یه:
یه‌كه‌م: دیاری كردنی توانا هزرییه‌كان و پۆلێن كردنیان:
ئه‌و توانا هزریانه‌ی قورئان ئاماژه‌ی پێكردوون ئه‌مانه‌ن: توانای ژیریی، توانای لێكدانه‌وه‌و شیكاریی، توانای ته‌گبیركردن، توانای تێگه‌یشتن و باش حاڵیی بوون، توانای بیركردنه‌وه، توانای بیركه‌وتنه‌وه، توانای سه‌رنجدان و دیققه‌ت گرتن، توانای بینینی زه‌ینی، توانای په‌ی پێ‌بردن و زه‌یین روونی، توانای دانایی..
له هیچ شوێنێكی قورئاندا داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، ئه‌م جۆره توانایانه خانه‌خانه كرێن، یان ریزبه‌ندیی كرێن، تا بزانرێت كامیان له كامیان گرنگتره یان له پێش كامیانه‌وه‌یه.. نا، چه‌موویان وه‌كو یه‌كن و له یه‌ك ئاست و پله‌دان، بواری ده‌ركه‌وتن و چالاك كردنی هه‌ر یه‌كێك له‌م توانایانه بۆ هه‌مووان كراوه‌یه‌و ده‌شێت هه‌ر یه‌كه‌یان به سه‌ربه‌خۆیی بخرێته ژێر باس و لێكۆڵینه‌وه‌وه.. به‌لێم قورئان به به‌كارهێنانه‌كانی ئه‌م جۆره توانا هزریانه له كات و شوێنی جیاوازدا ئه‌و ئامانجانه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه قورئان له به‌كارهێنانه‌كانیدا مه‌به‌ستی بوون بیانهێنێته دی.. بۆ نموونه:
ـ توانای ژیریی: هه‌موو زاراوه قورئانییه‌كانی ئه‌م بازنه‌مانایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م توانایه بۆ خه‌زن كردنی زانیاریی و هێنانه‌وه‌یه‌تی له كاتی پێویستدا، ئینجا بۆ به‌گه‌ڕ خستنی.. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی تواناكانی تره..
ـ توانای لێكدانه‌وه‌و شیكاریی: ئاماژه‌كانی قورئان بۆ ناساندنێتی به‌و سیفه‌ته‌ی توانای په‌ی پێ بردنی پراكتیزه كردنه. كه له به‌رامبه‌ر توانای هزریی تیۆرییدا دێته‌وه.. نموونه‌ی ئه‌مه ئه‌و توانایه‌ی سه‌یدنا یوسفه سه‌لامی خوای لێ بێت كه كاتێك به‌رامبه‌ره‌كانی دیدو ته‌سه‌وراتی تیۆرییانه‌یان خسته ڕوو، جه‌نابیان پرۆژه‌ی عه‌مه‌لی و پێشنیاری واقیعیانه‌ی خسته به‌رده‌ست.. یان هه‌موو ره‌فتاره عه‌مه‌لییه‌كانی سه‌یدنا خزر سه‌لامی خوای لێ بێت كه له به‌رامبه‌ر ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌و شیكارییه‌كاندا ده‌یخسته روو..
ـ توانای ته‌گبیركردن: واته په‌یوه‌ست كردنی راست و دروستی هۆكارو ئه‌نجام، یان پێشه‌كی و ئه‌نجام و دۆزینه‌وه‌ی خاڵه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر ئه‌م توانایه.. بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
- (أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا) النساء/82 واته: ئه‌رێ ئه‌وه بۆچی سه‌رنج له قورئان ناده‌ن؟! خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن غه‌یری خوای گه‌وره‌وه بوایه حه‌تمه‌ن ناكۆكیی زۆریان تێدا ده‌بینی..
- (فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى أَبْصَارَهُمْ. أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا) محمد/22ـ24 واته: مه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌تان ده‌وێت كه پشت هه‌ڵكه‌ن و بانگه‌وازی ئه‌م په‌یامه وه‌ل كه‌ن و واز له جیهاده‌كه‌ی بهێنن تا بكه‌ونه خراپه‌كاریی له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌موو شیرازه‌یه‌كی خزمایه‌تی خۆتان بپسێنن؟! ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره نه‌فرینی لێكردوون و له ره‌حمه‌تی خۆی دووری خستوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه خوا كه‌ڕِی كردوون، بینایی لێ ساندوونه‌ته‌وه‌و كوێری كردوون. ئه‌رێ ئه‌وه بۆچی سه‌رنج له قورئان ناده‌ن؟! یان دلێنێك قوفڵه‌كانیانی لێدراوه؟!
ـ توانای بیركردنه‌وه: ئه‌مه توانایه‌كه ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو زیره‌كی و زرنگیی و بلیممه‌تیه هزرییه‌كان بۆ گه‌یشتن به راستی.. له نۆزده شوێنی قورئاندا ئه‌م ئاماژه‌یه هاتووه.
ـ توانای بیركه‌وتنه‌وه: ئه‌مه توانایه‌كی تری هزره ئاماژه به هه‌بوونی توانای گێڕانه‌وه‌ی زانیارییه خه‌زن كراوه‌كانی ده‌ماخ ده‌كات، تا وێنای پێویستی گونجاویان لێ هه‌ڵبژێرێت..
ـ توانای سه‌رنجدان و دیققه‌ت گرتن: ئه‌مه توانایه‌كی تری هزرییه كه له‌گه‌ڵ تواناكانی بیستن و بینین و كه‌شف كردنی نه‌زانراوه‌كاندا هاوبه‌ش ده‌بێته‌وه.. ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌ی ره‌حمه‌تی ئه‌م توانا هزریه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات: (سه‌رنجدان و دیققه‌ت گرتن شتێكه هه‌ق و باتڵ و مه‌تح كراو‌و زه‌مكراوی ده‌كه‌وێته ناو) واته: مه‌رج نییه ئه‌نجامی هه‌موو سه‌رنجدان و دیققه‌ت گرتنێك راست و دروست بێت، به‌ڵكو ده‌شێت راست و دروست بێت و هه‌ر وه‌كو كه ده‌شێت چه‌وت و هه‌ڵه بێت، به گوێره‌ی ئه‌و رێگایه‌ی بۆی گیراوه‌ته به‌ر..
له قورئاندا باسی توانای سه‌رنجدان و دیققه‌ت گرتن زۆر جار دووپات بۆته‌وه، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌دا كه داوا له مرۆڤ ده‌كرێت سه‌رنج بداته دیمه‌نه‌كانی گه‌ردوون و له جومگه‌كانی وورد بێته‌وه، یان له مرۆڤ و پێكهاته‌و ده‌سپێك و چاره‌نووسیی..
ـ توانای بینینی زه‌ینی: ئه‌مه‌ش توانایه‌كی تری هزره، كه له‌گه‌ڵ توانای جه‌سته‌ییدا هاوبه‌ش ده‌بێت، ئه‌مه بینینی چاو نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ بینینی چاوو هه‌سته‌كانی تردا وێنای داواكراو ده‌نه‌خشێنێت. كه‌م جار هه‌یه وێنای بینینی زه‌ینی هاوجووتی راستیه‌كه نه‌بێت..
ـ توانای په‌ی پێ‌بردن: ئه‌مه توانایه‌كی تری به‌هێزی هزره كه به ماهییه‌تی شته‌كاندا رۆ ده‌چێت و پناسه حه‌قیقه‌ته‌كانیان ده‌هێنێته‌وه. ئه‌مه یارمه‌تیده‌رێكی باشی تێگه‌یشتن و شیكاریی قووڵ و ناساندنی هۆكاره په‌نهانه كاریگه‌ره‌كان ده‌كات..
ـ توانای دانایی: ئه‌مه ئه‌و توانا هزرییه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تیۆر‌و زانیاری هه‌ستیارانه‌ی ژیربێژییمان بۆ روون ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یه كه به‌رپرسی به عه‌مه‌لی كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه له‌و پرۆرژانه‌دا كه پێویستیان به چه‌سپاندنی عه‌مه‌لی هه‌یه.. ئه‌م توانایایه كه چاودێریی و سه‌رپه‌رشتیارێتی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان تیۆر‌و چه‌سپاندن ده‌كات، پسپۆڕیی باش لای ئه‌م توانایه كۆده‌بێته‌وه.. بۆیه دانا وه‌كو زاراوه‌یه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا به‌رامبه‌ر كه‌سانی پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌ند داده‌نرێنه‌وه..
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین تواناكانی هزر كه له قورئاندا ئاماژه‌یان پێكراوه ئاوا ریزبه‌ند به وێنه‌و نیشان بده‌ین:
ئێمه كه ئه‌م نموونه قورئانیانه‌ی جۆره‌كانی توانا هزریه‌كانمان خسته پێشچاو مانای وا نییه كه بخوازین له رێی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیۆریی و زمانه‌وانییه‌وه بگه‌ینه جۆر‌و ئه‌رك و كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌ك له‌م توانایانه، وه‌كو زۆر له موفه‌سسیرو ئوسوڵیی و شه‌رعناس و سۆفیه‌كان كردوویانه.. نا، ده‌مانه‌وێت ئه‌م ئاماژه قورئانیانه وه‌كو تابلۆی سه‌ر جاده‌كان رێپیشانده‌ری پرۆژه‌ی عه‌مه‌لی بن، كه به ته‌جروبه بسه‌لمێت كه كام له توانا هزریه‌كان توانای دانایی و ئاڕاسته‌وانی هه‌یه‌و كامی تریان سسته‌و پێویستی به گه‌شه‌و نه‌شونما هه‌یه.. چونكه ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ سیستمی ئاڕاسته‌ی مه‌عریفی ئیسلامییدا ده‌گونجێت، كه به دوورودرێژی له كتێبی (فلسفه التربیه الاسلامیه) ه‌كه‌دا باسمان كرد.. له‌وێ ووتمان كه وه‌حی خوایی هه‌واڵی راست و دروست دێنێته به‌رده‌ست، هه‌ر وه‌كو كه سیستمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رده‌می زانستی فه‌ره‌زه‌ییت ده‌خاته به‌ر ده‌ست.. پاش ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه، ئه‌م هه‌واڵه له تاقیگه‌ی (ئاسۆ‌و ده‌روون)دا دیراسه ده‌كرێت، تا دڵنیایی له راستی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دروست كات.. وه‌كو له چیرۆكی سه‌یدنا ئیبراهیمدا علیه السلام هاتووه كه فه‌رمووی خوایه ئه‌وه‌م نیشان ده كه چۆن مردوو زیندوو ده‌كه‌یته‌وه؟! فه‌رمووی: چما باوه‌ڕت پێی نییه؟! فه‌رمووی: به‌دی.. به‌لێم ده‌مه‌وێ بگه‌مه دڵنیایی ..
دووه‌م: داڕشتنی سیستمی راست و دروستی بیركردنه‌وه:
ئه‌و سیستمی بیركردنه‌وه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌یخوازێت سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه: هه‌نگاوه‌كانی بیركردنه‌وه، شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه، جۆره‌كانی بیركردنه‌وه.. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك ته‌فسیلاتی هه‌ر یه‌كێكیان:
اـ هه‌نگاوه‌كانی بیركردنه‌وه:
ده‌سپێكی سه‌ره‌تایی بیركردنه‌وه بریتیه له بیركردنه‌وه‌یه‌كی راستی هه‌ست كردن به دیارده‌كه، ئینجا چوونه قۆناغی په‌ی بردنی بیروهۆش به‌و دیارده‌یه‌و زانینی ره‌هه‌ندو سنور‌و مه‌یدانه‌كانی، ئینجا قۆناغێكی تر كه بریتیه له زانین و ناسینی هه‌موو ته‌فسیلاتێكی، ئه‌میش به گه‌ڕان به دوای زانیاری تردا ده‌رباره‌ی و خانه‌خانه‌كردن و رێدانان بۆ دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی.. دوای ئه‌م قۆناغانه كه كه‌ره‌سته‌كه كه‌وتۆته به‌رده‌ست، ئینجا نۆره‌ی شیكارو توێژینه‌وه‌ی زانیاره‌كه دێت، تا بزانرێت داخۆ به‌سه‌ر چه‌ند خانه‌دا پۆلێن ده‌كرێت، چ زانیاریه‌كی تری تێكه‌ڵ بووه كه په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه نییه تا لێی جوێ بكرێته‌وه، ئینجا دیراسه كردنی وورده‌كاریانه‌و سه‌رنجدانی بێ لایه‌نانه لێی تا بزانرێت داخۆ حیكمه‌ت له هه‌بوونی ئه‌م شته‌دا چییه‌و بۆچی وه‌كو دیارده‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه؟!
زۆرینه‌ی سیستمه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان گرتۆته‌به‌رو كاریان پێكردووه بێ ئه‌وه‌ی زۆر له‌وه بكۆڵنه‌وه كه ئه‌مه له كوێوه هاتووه.. بۆ زۆرینه‌ی موسوڵمانانی سه‌رده‌میش هۆش هێنانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ربوو كه ئه‌مه هه‌ر شێوازی قورئانه‌و موسوڵمانانی پێشین كردبوویان به مه‌نهه‌جی زانستیانه‌ی كاركردنی خۆیان.. قورئان وا ئاڕاسته‌ی موسوڵمانی كردووه كه ده‌بێت موسوڵمان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بیركردنه‌وه بكاته سیفه‌تی سه‌ره‌كی خۆی و نابێت بهێڵێت پێچه‌وانه‌كاریی تێدا بكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی لێ كرد یان ئیهمالی كرد ده‌بێت لێپێچانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.. به‌لێم به داخه‌وه له‌به‌ر ته‌وژمی لافاوی شارستانێتی رۆژئاوادا كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت له موسوڵمانان، كه‌س په‌ی به‌م راستیه بزره نه‌كرد..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولا) الإسرا‌ء/36 واته:كه زانیاریت نییه له خۆته‌وه مه‌ڵێ (مه‌یكه)، چونكه به ته‌ئكید بیستن ودیتن و‌دڵ و هۆش هه‌ر هه‌موویان له‌و كاره به‌رپرسن!
ته‌نانه‌ت قورئان ره‌خنه‌یه‌كی زۆر توند‌و سه‌خت له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه هه‌ر به‌وه‌نده‌ی قسه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كێشه‌یه‌ك به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت بۆی ده‌بنه جاڕچی و ده‌سبه‌جێ ده‌كه‌ونه ووتنه‌وه‌ی و بلێوكردنه‌وه‌ی و بڕیاریشی بۆ ده‌رده‌كه‌ن!! بێ ئه‌وه‌ی له موخته‌به‌ری مێشك و هزردا توێژینه‌وه‌یه‌كی بكه‌ن.. ئاخر خۆ توانا هزریه‌كان زیاتر توانای خه‌زن و هێنانه‌وه‌ی زانیاری تری په‌یوه‌ست به‌و كێشه‌وّ لێدانه‌وه‌و رێكخستنه‌وه هه‌یه.. قورئانی پیرۆز ئه‌م كه‌سه هه‌ڵه‌شه‌و ره‌فتاره سه‌رپێییانه‌ی زۆر جوان وه‌سف كردووه كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌مانه قسه‌كه به زمان وه‌رده‌گرن!!! هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌چووبێته سه‌ر ده‌رگای گوێچكه‌شیان! چ جای ئه‌وه‌ی چووبێته موخته‌به‌ره‌كه‌ی ژووره‌وه‌و فه‌حس كرابێت.. ئه‌مانه بێ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئارام بگرن و چاوه‌ڕوانی زانیاری تر بن حوكم ده‌رده‌كه‌ن.. خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر سه‌خت له‌مانه ده‌كات، چونكه له‌وانه‌یه ده‌ستدرێژییه‌كی زۆر به هۆی بلێوكردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وان یان حوكم ده‌ركردنه‌كه‌ی ئه‌وان روو بدات.. سه‌رنج بده چۆن خوای گه‌وره باسی بیستن و ره‌فتارو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به په‌له له روداوی بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه ده‌كات كه دووڕووه‌كان بۆ خاتوو عائیشه‌و سه‌یدنا سه‌فوانیان هه‌ڵبه‌ست خوا لێیان رازی بێت:
ـ (إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ. وَلَوْلا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ. يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ. وَيُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الآيَاتِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) النور/15ـ18 واته: ئێوه هه‌ر به زمان هه‌واڵه‌كه‌تان وه‌رده‌گرت و ده‌م به هاوار ده‌تانگه‌یانده‌وه بێ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كتان له‌سه‌ر روداوه‌كه هه‌بێت! ئێوه پێتان وایه ئه‌مه شتێكی سانا‌و ئاساییه، به‌لێم ئه‌مه لای خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌و دژواره. ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه بیستتان بڵێن: ئێمه بۆمان نییه ئه‌م قسه‌یه له‌م روداوه‌دا بكه‌ین، خوایه په‌نا به پاكی و بێ خه‌وشی تۆ ئه‌مه بوختانێكی زۆر گه‌وره‌یه.. بۆیه خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و موسوڵمانن نابێت هه‌تا هه‌تایه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵوێست و ره‌فتارێكی تری وا..
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و بڕیار له‌سه‌ر روداوێكی ئاڵۆز كه دێته پێش و هه‌ڵوێستی خێرا ده‌خوازێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به جه‌نگ و كاره‌ساته‌وه هه‌یه، پێویستی به خاوه‌ن توانا هزرییه بالێكان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی زانیاری زیاتریان لا خه‌زنه، ئه‌وانه‌ی توانای زیاتری شیكارو لێكدانه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جییانه بۆ روداوه‌كه‌و زانیاریه‌كانی به‌رده‌ست و بڕیار‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌چن.. له‌م روانگه‌شه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز دیسان ده‌بینیت ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به گه‌یشتنی هه‌واڵێكی مه‌ترسیدار پارسه‌نگیان تێك ده‌چێت و ده‌كه‌ونه بلێوكردنه‌وه‌ی ئیدیعایه.. بێ ئه‌وه‌ی ئه‌قڵییان به‌وه بشكێت كه ئه‌م هه‌واڵه ده‌بێت بگاته به‌رده‌ست ده‌سته‌یه‌كی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو دڵسۆز كه توانای لێكدانه‌وه‌و شیكارییان هه‌یه، كه له كێشه‌و روداوه‌كان زووتر تێده‌گه‌ن و په‌یوه‌ندیان ده‌كه‌نه‌وه به یه‌كترییه‌وه.. ئه‌مانه به‌رپرسی توێژینه‌وه‌و شیكاره‌كه‌ن، ئه‌مانه راپۆرته‌كه ئاماده ده‌كه‌ن و به‌رپرسی سیاسی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، نه‌ك جه‌ماوه‌ره‌كه كه له‌و كاته‌دا بۆته كێڵگه‌ی ئیدیعایه‌و شه‌ڕی واته‌وات.. بڕوانه ئه‌م ره‌خنه كاریگه‌ره قورئانییه‌ی خوای گه‌وره كه له سه‌ربازگه‌ی موسوڵمانانی ده‌گرێت كه نه‌و موسوڵمانی وای تێدابوو هێشتا له لایه‌نی ئیمانییه‌وه مابووی دابمه‌زرێت:
ـ (وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلاً) النساء/83 واته: هه‌ر كه هه‌واڵێكی هێمنی یان ترسیان پێ ده‌گات یه‌كسه‌ر بلێوی ده‌كه‌نه‌وه! ئاخر ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕاندایه‌ته‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم یان لای كاربه‌ده‌ستانی خۆیان (دانا پسپۆڕه‌كانی ئوممه‌ت) ئه‌وان ده‌یانزانی ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێكی له باره‌وه بگیرێته‌به‌ر.. ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌تان له‌سه‌ر نه‌بوایه ـ كه‌مێكیتان نه‌بێت ـ هه‌موو ده‌كه‌وتنه دووی شه‌یتان!
ئه‌و كالاربه‌ده‌ستانه‌ی له ئایه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌و ده‌سته دانایانه‌ن كه په‌روه‌رده‌یه‌كی نایابتر كراون، خۆیان توانا هزریه‌كانیان به‌هێزبووه‌و بارودۆخی گه‌شه‌و نه‌شونمای پارسه‌نگیان بۆ كراوه‌و زانیاری‌یان به ووردی خراوه‌ته به‌ر ده‌ست و زۆریان موماره‌سه‌ی لێكدانه‌وه‌و شیكاریی كردووه بۆیه بوونه‌ته ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تمه‌ندی شیكاریی. ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه له ریزی (ڕولی اڵلباب) ه‌كان هه‌ڵده‌بژێررێن، واته خاوه‌ن ژیرییه‌كان!
ب ـ شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه:
شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1 ـ راهێنانی فێرخواز له‌سه‌ر ره‌خنه له خۆگرتن، له جیاتی پاساوهێنانه‌وه:
مه‌به‌ستمان له ره‌خنه‌له‌خۆگرتن ئه‌و شێوازه‌یه كه كه‌سه‌كه هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌كی كێشه‌كانی خۆی یان شكست هێنانه‌كه‌ی بخاته سه‌ر شانی خۆی..
مه‌به‌ستیشمان له بیری پاساو هێنانه‌وه ئه‌وه‌یه كه كابرا وا ده‌زانێت كاره‌كه‌ی به راست و دروستی كردووه‌و به‌رپرسێتی ئه‌و هه‌لێنه‌ی تێیدا ده‌ركه‌وتوون یان ئه‌نجامی شكست هێنانی ناكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م، به‌ڵكو هه‌ر هه‌مووی ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سانی تر‌و بارودۆخ و نه‌بووونی فلێن شت و زیادبوونی فیسار شت و ..
قورئانی پیرۆز ـ له هه‌موو ئاڕاسته‌كردنه‌كانیدا ـ ره‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌كاته ئه‌و ستوونه سه‌ره‌كیه‌ی چادره‌كه راده‌گرێت.. هه‌ڵه‌و شكستی كابرا به كورتی و لاری ئه‌و ستوونه داده‌نێت.. رێنادات كابرای شكستهێن خۆی له به‌رپرسێتی ده‌ركات.. بۆیه ده‌فه‌رموێ: (وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ) الشورى/30 واته: هه‌ر به‌لێو موسیبه‌تێكتان بێت هه‌ر به‌رهه‌می ده‌ستی خۆتانه..
ـ (فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى) النجم/32 واته: خۆتان به چاك و پاك مه‌ناسێنن، خوا خۆی ده‌زانێت كێ خاوه‌ن ته‌قواو دیندارییه..
دیسان له چیرۆكی ئیبلیس و سه‌یدنا ئاده‌مدا سه‌لامی خوای لێ بێت چه‌ندین شێوازی موماره‌سه‌ی ره‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌بینین، ره‌تكردنه‌وه‌ی توندی ئه‌قڵییه‌تی پاساو هێنانه‌وه‌ش ده‌بینین، كه ده‌یه‌وێت به‌رپرسێتیه‌كه‌ی خۆی فڕێداته سه‌ر شانی كه‌سانی دیكه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چیرۆكه‌كه له هه‌موو شوێنێكدا ئیبلیس ده‌كاته هۆی گومڕابوونی سه‌یدنا ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی، به‌وه‌ی كه به‌رده‌وام دنه‌ی ده‌دان كه له‌و دره‌خته بخۆن كه لێیان قه‌ده‌غه كرابوو، به‌لێم سه‌یدنا ئاده‌م و دایكه حه‌ووا به‌رپرسێتی گوناحه‌كه‌ی خۆیان خسته سه‌رشانی خۆیان و به ئه‌قڵیه‌تی پاساوهێنانه‌وه‌و خۆ قوتار كردن به‌رپرسێتیه‌كه‌یان فڕێ نه‌دایه سه‌ر شانی ئیبلیس و شێوازه چه‌واشه‌كارییه‌كانی.. ئه‌مه‌ش ئه‌و وانه‌یه‌یه كه ده‌بێت نه‌وه‌كانی ئاده‌م و حه‌ووا بیگرنه گوێ كه ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بكه‌نه مه‌نهه‌جی پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانیان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاسه‌واری خراپیان لێ كه‌وتۆته‌وه:
ـ (..وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ. قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) الاعراف/22ـ23 واته: خوای په‌روه‌ردگاریان بانگی كردن (بانگی سه‌یدنا ئاده‌م و دایكه حه‌ووا) و فه‌رمووی: مه‌گه‌ر من رێی ئه‌و دره‌خته‌م لێ نه‌گرتبوون، نه‌مووتبوو پێتان كه توخنی نه‌كه‌ون؟! پێم نه‌ووتن شه‌یتان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئاشكرا‌و دیاری ئێوه‌یه؟! هه‌ردووكیان فه‌رموویان: خوای په‌روه‌ردگارمتن ئێمه سته‌ممان له نه‌فسی خۆمان كرد، ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بووری و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یاته‌وه ده‌چینه ریزی زیانلێكه‌وتووان..
له به‌رامبه‌ریشدا خوای په‌روه‌ردگار باس له هه‌ڵوێست و هزری شه‌یتان ده‌كات كه له جیاتی ئیعتیراف كردن به هه‌ڵه‌ی خۆی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له غروورو لووت به‌رزی و شانازی كردنی به ئه‌سڵی خۆیه‌وه بۆ فڕێدانی به‌رپرسێتی خراپه‌كه‌ی بۆ خوای په‌روه‌ردگار!! و نه‌عوزوبیلا بۆ تۆمه‌تبار كردنی خوای گه‌وره كه جه‌نابیان گومڕایان كرد ده‌نا نه‌ده‌كه‌وته هه‌ڵه‌وه!! له كاتێكدا كه چیرۆكه‌كه روداوه‌كه‌مان به ته‌فسیلاتی هه‌ڵوێسته‌كه بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه غیره‌و حه‌سودیی و به‌غاله‌تی ئیبلیس خۆی بوو كه وای لێ‌كرد سوجده بردن بۆ سه‌یدنا ئاده‌م به ته‌نازول بزانێت !!
له راستی وواقیعیدا شیكاری ووردی گوناح و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ڵه‌و ئه‌نجامی چه‌وت و كێشه‌و كاره‌سات به‌رپرسێتی ئه‌و كه‌سانه خۆیانه كه به‌سه‌ریاندا دێت.. چونكه كاره‌سات به‌رهه‌مێكه له ئاوێته‌بوونی دوو هێزی به‌هێزو لاواز.. هه‌ر وه‌كو كه كۆرپه‌له له نێرینه‌ی به‌هێزو مێییه‌نه‌ی بێهێزه‌وه په‌یدا ده‌بێت.. كاره‌سات به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا بێت هه‌ر به هۆی ئه‌م ئاوێته بوونه‌وه‌یه. خاوه‌ن كاره‌ساته‌كه لاواز بووه‌و له هێزێكی به‌هێزه‌وه كاره‌ساته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هێنراوه.. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كاره‌ساته‌كه به‌هێز بووایه ده‌یتوانی رێ له هاتنی كاره‌ساته‌كه بگرێت و پووچه‌ڵی كاته‌وه.. له‌و زه‌مینه‌شه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره له جیاتی به‌زه‌یی هاتنه‌وه به موسته‌زعه‌ف و لاوازه‌كاندا موحاسه‌به‌یان ده‌كات و هه‌ردوولایان به زاڵم ده‌ناسێنێت و یه‌ك جۆر سزاش داده‌نێت بۆ موسته‌زعه‌فه لاوازه‌كان و موسته‌كبیره ملهوڕه‌كان! چونكه ئه‌و موسته‌زعه‌فانه خۆیان به لاوازی هێشته‌وه‌و وویستێكی به‌هێزیان نه‌بوو هێز په‌یدا كه‌ن و ووره‌و ووزه‌یان بخه‌نه گه‌ڕ تا ده‌ستدرێژی موسته‌كبیره‌كان راگرن.. موسته‌كبیره‌كانیش زاڵمن چونكه به‌و هێزه‌ی هه‌یانبوو كه‌وتنه ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ر مافی خه‌ڵك و زه‌وت كردن و دژایه‌تی هه‌ق و سه‌رخستنی ناهه‌قیی، له جیاتی ئه‌وه‌ی داد‌و یه‌كسانی پێ بهێننه دی.. خوای گه‌وره باسی هه‌ردوولایان ده‌كات كه له یه‌ك چاره‌نووسدان (له یه‌ك شوێنی دۆزه‌خدان) :
ـ (إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالُواْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا) النساء/97 واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فریشته‌كان گیانیان كێشان كه سته‌میان له نه‌فسی خۆیان كردبوو، پێیان ووتن: ئێوه چ كاره‌یه‌كن؟! ووتیان: ئێمه موسته‌زعه‌فانی سه‌ر زه‌وی بووین! فریشته‌كان به سه‌رسامی و سه‌رزه‌نشته‌وه پێیان ده‌ڵێن: چما سه‌ر زه‌وی خوا ئه‌وه‌نده پان و پۆڕ نه‌بوو ئێوه بتوانن پێیدا بێن و بچن، چما نه‌تانده‌توانی هیجره‌ت بكه‌ن؟! شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه دۆزه‌خه‌و چاره‌نووسیان زۆر به‌ده..
له به‌رامبه‌ر ئه‌م موسوڵمانه لاوازه زه‌لیلانه‌دا، موسوڵمانانێكی تری وه‌كو ئه‌مان ده‌بینیت كه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر، به‌لێم نه‌یانهێشتووه ده‌ستدرێژیه‌كه به‌رده‌وام بێت و هه‌ستی به‌رگریی و جیهادیان تێدا گه‌شاوه‌ته‌وه، خوای گه‌وره‌ش مه‌تحیان ده‌كات و مژده‌یان ده‌داتێ كه مادام هاوكێشه‌كه‌یان به پارسه‌نگی راگرته‌وه سه‌رده‌كه‌ون:
ـ (وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنتَصِرُونَ) الشورى/39 واته: ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌رو به‌ڕوویدا راوه‌ستاونه‌ته‌وه، خوای گه‌وره سه‌ریان ده‌خات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌خنه‌له‌خۆگرتن له قورئان و سوننه‌تدا به رێسایه‌كی سه‌ره‌كی و نه‌گۆڕ دانراوه، كراوه به ته‌رازوویه‌كی به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێك كه باشتر وایه هه‌ر خۆی گوفتارو كرداره‌كانی خۆی بخاته‌وه به‌ر رۆشناییان پێش ئه‌وه‌ی بۆی بخه‌نه‌وه به‌ر ره‌خنه‌ی قیامه‌ت.. چونكه ئێستا له دنیادا ده‌توانێت لێیان په‌شیمان ببێته‌وه‌و راستیان بكاته‌وه، به‌لێم له قیامه‌تدا زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به‌لێم بواری تۆبه‌كردنه‌كه‌و راست كردنه‌وه‌ی نابێت.. لێره پێویسته خۆی بكات به چه‌قی ره‌خنه‌كه‌و نه‌هێڵێت هزری پاساوهێنانه‌وه زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، نه‌بادا هه‌ر وا خۆی رابهێنێت كه هه‌ڵه‌و خراپه‌كانی كه كردوێتی ئه‌م لێیان به‌رپرس نییه!!
2 ـ راهێنانی فێرخواز له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی گشتگیر له جیاتی بیركردنه‌وه له به‌شێك:
مه‌به‌ستمان له بیركردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌وه‌یه كه بیر له هه‌موو زانیاری و لایه‌نی دیارده‌كه بكرێته‌وه، هه‌موو بوار‌و ره‌هه‌ندو پێوه‌به‌ستراوه‌كانی تری دیارده‌كه دیراسه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وێنایه‌كی ته‌واو یان نزیكی ته‌واوێتی له هزردا بچه‌سپێت..
ئه‌مما بیركردنه‌وه له به‌شێك: بریتیه له‌وه‌ی كه ته‌نها دیراسه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌كرێت كه ده‌رده‌كه‌وێت و حوكمێكی له‌سه‌ر ده‌رده‌كرێت كه ده‌بێت به حوكمی لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی تریشی ..
قورئانی پیرۆز شوێن كه‌وتووانی فێری بازنه‌ی قاڵ و قووڵبوونه‌وه‌ی دیراسات و توێژینه‌وه ده‌كات، به‌وه‌ی كه فێریان ده‌كات كه ئاستی زانست كاتێك ده‌چێته ئاستی بیركردنه‌وه‌ی راست و دروسته‌وه كه ئه‌م سێ بازنه حه‌له‌زۆنییه به‌ره‌و چه‌ق ببرێت: رواڵه‌تی زانستی، په‌ی بردن به زانستی، جێپێ قایم كردن له زانستیدا..
رواڵه‌تی زانستی یه‌عنی رووكاری زانستی، واته وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی دیارن. ئه‌مه به‌رهه‌می ساده ته‌ماشاكردنی زانست و ساده ره‌فتاركردنه له‌گه‌ڵییدا، به‌رهه‌می وه‌رگرتنی به‌شێكێتی به ته‌نها.. ئه‌مما په‌ی بردن به زانستی یه‌عنی تێگه‌یشتن له پێكهاته سه‌ره‌كه‌یه‌كانی ئه‌و زانستییه، یه‌عنی زانینی وورده‌كاریه‌كانی..
ئه‌مما جێپێ قایم كردن له زانستیدا: ئه‌وه به شاره‌زابوون ده‌بێت له رابوردووی ئه‌و زانسته‌و پێكهاته‌ی هه‌ر لایه‌نێكی و په‌یوه‌ندی ئه‌و به زانستیه‌كانی تر‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتریی، ئینجا پێكه‌وه نوساندنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌و به‌شه‌كان تا وێنه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بكه‌وێته به‌ر ده‌ست.. چونكه ئه‌و زانستیه‌ی رابوردوو ئێستای به پێكهاته‌و لایه‌ن و كاریگه‌رییه‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست، ئه‌وه حه‌تمه‌ن به‌رهه‌می په‌ی بردن به زانست و بیركردنه‌وه گشتگیرییه‌كه‌یه..
په‌ی بردن به زانستییه‌ك ده‌گه‌ێنێت به به‌راستگۆزانین، به‌لێم ناگه‌ێنێته دڵنیایی.. به‌لێم په‌ی نه‌بردن به زانستی حه‌تمه‌ن درۆ‌و چه‌واشه‌كاریی و ناكۆكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
ـ (بَلْ كَذَّبُواْ بِمَا لَمْ يُحِيطُواْ بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ) یونس/39 واته: به‌لێم كه په‌ییان به زانستیه‌كه‌ی نه‌بردو هێشتا لێكدانه‌وه‌كه‌شیان پێ نه‌گه‌یشتبوو به درۆیان خسته‌وه!
قاڵ و قووڵبوونه‌وه له زانست‌دا حه‌تمه‌ن ده‌گه‌ێنێت به باوه‌ڕهێنان. هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێ ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
ـ (وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا) ال عمران/7 واته: ئه‌وانه‌ی له زانستیدا جێپێ قایمبوون و تێیدا قاڵ و قووڵ بووبوونه‌وه ده‌یانووت: باوه‌ڕم پێی هێناوه‌و هه‌موو شتێك لای خوای په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه..
بیركردنه‌وه‌ی گشتگیر عاده‌ته‌ن له بارودۆخی جێگیر‌و هێمنی و باری له‌باردا ده‌بێت، له سه‌رده‌مانێكدا كه كه‌شی گشتی كۆمه‌ڵگه ئیجتیهاد قبووڵ كه‌ن و حه‌زیان به گه‌شه‌ی زانست بێت.. كاتێك كه به‌رپرسان پشتگیریی مه‌ڵبه‌نده‌كانی دیراسات و توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه ده‌بن و زانكۆی تایبه‌تی خۆیان بۆ دروست ده‌كه‌ن.. ئه‌و زه‌مانه زانایان ده‌بینیت سه‌رگه‌رمی به‌حس و توێژینه‌وه‌و داهێنان ده‌بن.. فێرخوازه‌كانیش به هیممه‌ته‌وه به‌ره‌و زانسته‌كه ده‌چن و ئه‌وانیش بۆ داهێنانی شتی نوێتر لێ ده‌بڕێن..
بیركردنه‌وه‌ی گشتگیر له لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌بێته‌وه به خوێندنی ئه‌وه‌ی په‌سه‌نده‌و ئه‌وه‌ی ناپه‌سه‌نده! به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیشه هه‌ر ده‌خوێندرێت، به تایبه‌تی له مه‌یدانه‌كانی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو ئه‌فكاردا، چونكه خوێندن و شاه‌زابوون لێی هۆی سه‌ره‌كی قبووڵ نه‌كردن و شوێن نه‌كه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی گیانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌تی.. قورئان ئه‌مه روون ده‌كاته‌وه كه ناسینی تاغووت سه‌ره‌تای كوفرانه كردنێتی:
ـ (فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) البقره/256 واته: هه‌ر كه‌سێك كوفرانه به تاغووت بكات و باوه‌ڕ به خوای گه‌وره بهێنێت ئه‌وه به ته‌ئكید ده‌ستی به ته‌وحیده‌وه گرتووه..
بیركردنه‌وه له به‌ش، له‌و كاتانه‌دا ده‌بێت كه هێزه هزره‌كان كه‌وتوونه‌ته كه‌نارو نه‌زانی و ته‌قلیدگه‌رایی زاڵ بۆته‌وه‌و فێرخوازیی كه‌وتۆته پاشه‌كشه! له‌و كاتانه‌ی خه‌ڵكی حه‌زیان له حه‌وانه‌وه‌ی به‌ر سێبه‌ره‌و كه‌س خۆی به زانسته‌وه ماندوو ناكات!! دژواریی ئه‌م جۆره هزرو ژیر‌و بیركردنه‌وه ئه‌وه‌یه كه زانست گشتگیرانه وه‌رناگیرێت، به گۆشه‌و كه‌نارێكی دیاری زانستیه‌وه ده‌وروكێن و له خۆیان و له خه‌ڵكی ده‌كه‌نه عیلمی له‌دوننی! به‌رهه‌می ئه‌مه‌ش ـ هیچ گومانی تێدا نییه ـ كۆمه‌ڵه زانیاریه‌كی هه‌ڵه‌ی چه‌واشه‌كاریی ده‌بێت! كه هه‌م له لایه‌كه‌وه زانستیه‌كه پچڕپچڕ ده‌كات و به‌رچاوی ده‌خات، هه‌م له لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌مێك نادات به ده‌سته‌وه تا خه‌ڵكه‌كه سوودێكی لێ بكه‌ن.. دوور نییه ئه‌م زانستیه له‌توپه‌ت كراوه نه‌بێته مایه‌ی پشێوی و كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌لێیه‌تی و ململانێی سه‌خت.. چونكه حوكم له‌و به‌شه زانستیه كه‌مه‌وه ده‌رده‌چێت كه خۆی بۆته هۆكاری ناكۆكی.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
ـ (إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمْ وَكَانُواْ شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ) واته: الا‌نعام/ 159 واته: ئه‌وانه‌ی ته‌فره‌قه‌یان خسته دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌و دابڕدابڕیان كرد‌و هه‌ر ده‌سته‌یه‌و شوێن لایه‌نێكی كه‌وتن، تۆ له‌وان نیت..
ئینجا هۆشداریی ئه‌وه ده‌دات كه ته‌فره‌قه نانه‌وه له دین و دابڕكردن و لێك جوداكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی حه‌تمه‌ن سه‌ر ده‌كێشێت بۆ شیرك! چونكه هیچ لایه‌نێكی دینه‌كه به ته‌نیا بێ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناشێت بگیرێته به‌ر، چونكه بۆشاییه‌كی زۆر دروست ده‌كات كه حه‌تمه‌ن ده‌بێت به دیدیو تێڕوانینی غه‌یری دینه‌كه پڕ بكرێته‌وه!! ئێ ئه‌وه‌ش خۆی شیرك و دین هه‌ڵوه‌شانه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
ـ (وَلا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ. مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ) الروم/31ـ32 واته: مه‌چنه ریزی موشریكانه‌وه.. ئه‌وانه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوا بڕیار داوه، ئه‌وانه‌ی ته‌فره‌قه‌یان خسته ناو دینه‌كه‌یانه‌وه‌و بوونه ده‌سته‌و تاقمی لێك جوداو دوور.. هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیشیان به دیدو هه‌ڵوێستی خۆی خۆشحاڵ بوو!!!
ـ (أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ) الشورى/13 واته: دینه‌كه پیاده كه‌ن و ته‌فره‌قه‌ی مه‌خه‌نه ناو..
وه‌رگرتنی گشتگیر‌و تێگه‌یشتن له دیندا بێت یان له هه‌ر بابه‌تێكی تردا بێت پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ناسینی حه‌قیقه‌ته.. چونكه بیركردنه‌وه له به‌شێكی رواڵه‌تكاریی شتێك و پێوه پابه‌ندبوون و ده‌ركردنی بڕیار به پشت به‌ستن به‌و بیركردنه‌وه به‌شه، حه‌تمه‌ن راجوێیی و ناكۆكی و ململانێ دروست ده‌كات، چونكه هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه دیدو بۆچوونێكی بۆ دروست بووه مه‌رج نییه له‌وانی تر بچێت.. ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن ده‌گه‌ێنێته جیوازیی و ته‌فره‌قه‌كاریی و سه‌ره‌نجامیش شكست هێنانی پرۆژه‌كه‌یه..
3 ـ راهێنانی فێرخواز له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی نوێخوازیی له جیاتی بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلیدگه‌رایی:
ئه‌و نوێخوازییه‌ی قورئان ده‌یه‌وێت بریتیه له بیركردنه‌وه‌یك كه خاوه‌نه‌كه‌ی له راهاتن و خوو ته‌قلیدو گیانی باوكایه‌تی قوتار كات و هانی بدات سه‌رنج له ئه‌فكاری نوێ بدات، واقیعیانه بیركاته‌وه، به دیدی رابوردوویه‌وه نه‌ڕوانێته‌وه واقیعه نوێیه‌كه، با له گونجانی دیدو تێڕوانینه كۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعه نوێكه‌ی سه‌رنج بداته‌وه‌و دڵنیا بێت داخۆ هاوجووتی یه‌كن و پێكه‌وه ده‌سازێن؟! یان دیدو تێڕوانینه‌كه شیاوی ئاڕاسته‌ی ئه‌م واقیعه نوێیه نه‌ماوه.. ئه‌مه ئاڕاسته‌ی قورئانه.. ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ن كه ده‌خوازن موسوڵمان به زانستی نوێی زه‌مانی خۆیه‌وه بڕوانێته ئایه‌ته‌كانی ئاسۆ‌و ده‌روون (الآفاق والأنفس) تا بگاته یه‌قین له راستیه‌كانی وه‌حی خواییدا!
بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلییدگه‌راییانه بریتیه له به‌كارنه‌هێنانی توانا هزریه‌كان و خۆته‌مه‌ڵ كردن و چوونه ریزی لاساییكه‌ران و خۆنیشاندانه‌وه‌ی باوكانه‌و پاراستنی ئه‌و عاده‌ت و خووانه‌ی ده‌قیان پێوه به‌ستوون.. جیاوازی له نێوان لاساییه كردنه‌وه‌ی زۆر كۆن و لاسایی كردنه‌وه‌ی زۆر تازه‌دا نییه.. مه‌ترسییه‌كه هه‌بوونی گیانی ته‌قلییدگه‌راییه‌كه‌یه كه هێزه‌كانی هزر په‌ك ده‌خات، با مه‌یدان و ئالیاتی كۆن و نوێكه‌ش جیاواز بن.. قورئان ئه‌مه ره‌فز ده‌كاته‌وه.. نا‌بینیت زه‌می كافره‌كان ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌وازه خواییه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرت چونكه ده‌یانووت ئێمه ده‌قمان به دابونه‌ریتی بابوباپیرانی خۆمانه‌وه گرتووه‌و بۆ بانگه‌وازی نوێی ئێوه ناگۆڕێیین:
ـ (… إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ) الزخرف/23 واته: ئێمه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دابونه‌ریت و كلتووره ده‌ڕۆین كه بابوباپیری خۆمان له‌سه‌ر دیووه..
قورئان به‌رده‌وام بانگیان لێ ده‌كات: له‌و كۆت و زنجیرانه قوتار بن:
ـ (وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلاَ يَهْتَدُونَ) البقره/170 واته: كه پێیان ده‌وترێت شوێن ئه‌و په‌یامه بكه‌ون كه خوای گه‌وره ناردوێتیه خواره‌وه، ده‌ڵێن: نا، ئێمه هه‌ر ئه‌و رێوشوێنه ده‌كه‌وین كه بابوباپیرانی خۆمان له‌سه‌ر دیووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ ئه‌قڵییش بووبن و وێڵ و رێ بزریش بووبن هه‌ر ئه‌ومان قبووڵه!!
پێغه‌مبه‌ری خواش ێلى الله علیه وسلم هۆشداریی ده‌داته موسوڵمان كه نه‌كات ببێته پووش و په‌لێشی سه‌ر ئاو‌و بێ وویست و ئیراده بكه‌وێت و شوێن قه‌ره‌باڵغیی بكه‌وێت!
ـ (لا يَكُنْ أَحَدُكُمْ إمَّعَةً، يَقولُ أنَا مَعَ النَّاسِ، إنْ أحْسَنَ النَّاسُ أحْسَنْتُ، وإنْ أسَاءُوا أسَأْتُ. وَلكِنْوَطِّنُوا أنْفُسَكُمْ، إنْ أحْسَنَ النَّاسُ أنْ تُحْسِنُوا، وإنْ أسَاءُوا أنْ تَجْتَنِبُوا إسَاءَتَهُمْ) واته: كه‌ستان شوێن قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكی نه‌كه‌وێت، ئه‌وان چۆن بوون ئه‌ویش وا بێت! بڵێ: من له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دام.. ئه‌گه‌ر ئه‌وان چاك بوون منیش چاك ده‌بم، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خراپ بوون منیش خراپ ده‌بم!
ـ (كُونُوا لِلْعِلْمِ وُعاَةً، وَلا تَكونُوا رُواةً) واته: وا زانست فێر مه‌بن هه‌ر بیگێڕنه‌وه، به‌ڵكو بۆی ببنه ده‌فرو له خۆی بگرن..
له‌م روانگه‌وه‌یه كه ئیسلام هه‌میشه مرۆڤی هانداوه بكه‌وێته دیراسه كردن و به‌دواداچوونی نهێنیه‌كانی گه‌ردوون و ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زینده‌واران و یاسا‌و رێسای گه‌ردوون و هه‌رچی په‌یوه‌ندی به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بێگیانه‌وه هه‌یه.. ئه‌و ئایه‌تانه‌ی مرۆڤ هان ده‌ده‌ن سه‌رنجی رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ری گه‌ردوون بدات زۆر زۆرن..
4 ـ راهێنانی فێرخواز له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه له جیاتی ئیعیتماد كردنه سه‌ر گومان و حه‌زو ئاره‌زوو:
قورئان پڕه له ئاڕاسته‌ی دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌و مه‌شق كردن له‌سه‌ریی. ئیسلام به شوێنكه‌وتووانی ده‌فه‌رموێ: له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵدا ـ پێش وه‌ده‌ستخستنی زانیاری ته‌واوو زانینی راستیه‌كان ـ په‌له له بڕیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن نه‌كه‌ن:
ـ (إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ) الحجرات/6 واته: ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكی چه‌وت و گوناهكار هه‌واڵێكی بۆ هێنان، لێی بكۆڵنه‌وه، نه‌بادا كۆمه‌ڵێك به نه‌زانی بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه‌و پاشان هه‌مووتان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی گرتتانه‌به‌ر په‌شیمان ببنه‌وه..
ئیسلام شوێن كه‌وتووانی فێر ده‌كات كه هه‌موو بابه‌تێكی عه‌قیده به به‌ڵگه‌وه وه‌ربگرن. ئایه‌تی قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه زۆره.. وه‌ك:
ـ (هَؤُلاء قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّوْلا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ) الكهف/15 واته: ئه‌وانه هه‌ر قه‌ومی خۆمانن به‌لێم له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا خوای دیكه‌یان داناوه، ده‌ی ئه‌گه‌ر راسته‌و ئه‌مه شیاوه با به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا بخه‌نه به‌رده‌ست..
له‌گه‌ڵ نكووڵیی كردنی هه‌ڵوێستی كافره‌كان كه له‌سه‌ر نه‌زانین و بۆچوونی كۆن و ته‌قلییدگه‌رایی دامه‌زراوه، پێیان ده‌فه‌رموێ واز له وه‌هم بێنن و گوێ له راستی بگرن:
ـ (وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلاَ يَهْتَدُونَ) البقره/170 واته: كاتێك كه پێیان ده‌وترێت شوێن ئه‌وه بكه‌ون كه خوای گه‌وره ناردوێتیه خواره‌وه، ده‌ڵێن: ئێمه شوێن ئه‌وه ده‌كه‌وین كه بابوباپیرانمان له‌سه‌ری راهاتبوون، باشه ئه‌گه‌ر بابوباپیرانیان ئه‌قڵیان به هیچ شتێك نه‌شكابێت و رێنمایی رێی راستیان نه‌زانیبێت، چی؟!
هه‌روه‌ها ئیسلام داوا له مرۆڤ به گشتی له شوێنكه‌وتووانی به تایبه‌تی ده‌كات كه له مه‌سه‌له‌كان بكۆڵنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی حوكمیان ده‌رباره ده‌ركه‌ن.. ئیسلام نایه‌وێت ووزه‌و تواناكان به هه‌ده‌ر بڕۆن، توانای بیستن و دیتن و بیر‌و ژیریی ئه‌گه‌ر زانیاری ته‌واوی نه‌خرایه به‌ر ده‌ست چۆن ده‌توانێت حوكمی راست و دروست ده‌ركات؟!
ـ (وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً) الإسرا‌ء/36 واته:كه زانیاریت نییه له خۆته‌وه مه‌ڵێ (مه‌یكه)، چونكه به ته‌ئكید بیستن ودیتن و‌دڵ و هۆش هه‌ر هه‌موویان له‌و كاره به‌رپرسن!
له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به پێی گومان و حه‌زو ئاره‌زووی ده‌روون ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ قبووڵ نین كه ئه‌وه مه‌نهه‌جیانه:
ـ (إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الأَنفُسُ) النجم/23 واته: شوێنی غه‌یری گومان و هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووی نه‌فس نه‌بێت، ناكه‌ون..
ـ (وَمَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنَّ الظَّنَّ لا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا) النجم/28 واته: هیچ زانیاریه‌كیان نییه، شوێنی غه‌یری گومان ناكه‌ون، جا گومان چ سوودێكی له زانینی حه‌ق و ناسینی راستیدا هه‌یه؟!
له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خواشدا ێلى الله علیه وسلم هاتووه:
ـ (إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ ، فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ) واته: حه‌زه‌رتان له گومان بردن بێت.. گومان بردن درۆزنترین قسه‌یه..
له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه هه‌ر له فێرگه‌و تاقیگه‌كاندا نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ببێته سیفه‌تێكی هاوڕێی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لێیه‌تیه‌كانی و هه‌ڵوێسته‌كانی دۆستایه‌تی و دوژمندارێتیی.. ئه‌وه‌ی كه بیری پێشكه‌وتوو كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو له بیری دواكه‌وتوو كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو جوێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه گۆش كراون و دووه‌میان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتووانه گۆش بوون.. ئه‌مه ئه‌و به‌رپرسێتیه بوو كه ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ستیان پێكرد، بۆیه بڕیاریان دا كه ده‌بێت مرۆڤی سه‌رده‌م به بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه ئاڕاسته بكرێت.. ئاوا نه‌بێت مرۆڤی سه‌رده‌م له‌م گونده گه‌ردوونیه‌و له‌م سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاریی و په‌یوه‌ندییه ئینته‌رنێتی و نه‌مانی سنووری كلتوور‌و رۆشنبیریی گه‌لاندا چۆن ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه‌و له‌مپه‌رانه‌دا زاڵ ببێت كه ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییایه رۆژانه ده‌یهێنێته رێی؟! رێكخراوی په‌روه‌رده‌و رۆشنبیریی و زانستی (یۆنسكۆ)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی پێكهێنا كه چووه نزیكه‌ی په‌نجا وولێت، بۆ دیراسه‌ی بارودۆخی په‌روه‌رده‌ی داهاتووی مرۆڤی زانستی، كه بیركردنه‌وه‌ی زانستی هه‌بێت، بێ كاریگه‌ری تیره‌و هۆزو ئینتیمای نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مه‌زهه‌بی.. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانی فێرخوازیی و ئاڕاسته‌ی وولێتانی جیهان . ئه‌مه بۆته مه‌نهه‌جی ئاڕاسته‌كردنی فێرخوازیی و په‌روه‌رده‌یی..
5 ـ راهێنانی فێرخواز له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی له جیاتی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی:
قورئان و سوننه‌ت زۆر شێوازی ئاڕاسته‌كردنی تیۆریی و عه‌مه‌لییان تێدایه، كه مه‌به‌ست لێیان په‌روه‌رده‌كردنی موسوڵمانه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی كه چاره‌نووسی تاك به كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به چاره‌نووسی تاكه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، تا ئه‌وه‌یان لا ببێته به‌ڵگه‌نه‌وویست كه ره‌چاوكردنی یه‌كتریی ره‌فتارێكی نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵگه‌ی راقییه..
نموونه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌مه له قورئان و سوننه‌تدا زۆره. له‌وانه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَاتَّقُواْ فِتْنَةً لاَّ تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمْ خَاصَّةً) الانفال/25 واته: خه‌می كاره‌ساتێكتان بێت كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌گرێته‌وه كه بوونه‌ته هۆكاری په‌یدابوون.. له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِیَّتِهِ) واته: ئێوه هه‌مووتان شوانن، به‌رپرسیشن له‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستاندایه.. هه‌روه‌ها هاتووه: (مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إذَا اشْتَكَى شَيْئًا تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى) واته: موسوڵمانان له خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و سۆزی ناو خۆیاندا وه‌كو یه‌ك جه‌سته‌ن كه ئه‌ندامێكی ئازار ده‌یگرێت هه‌موو جه‌سته بۆی ده‌كه‌وێته له‌رزو تاو شه‌ونخوونی..
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تر كه به‌كۆمه‌ڵ بیركردنه‌وه هان ده‌ده‌ن و گیانی شورا‌و پرسوڕا له ناو خۆی موسوڵماناندا گه‌شه پێ ده‌ده‌ن.. وه‌كو ئه‌و نموونه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم به كۆمه‌ڵێك مرۆڤیان ده‌چوێنێت كه سواری كه‌شتییه‌ك بوون و له‌ناو ئاودان و كه‌سانێكیان ده‌یانه‌وێت كه‌شتیه‌كه كون كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاویان ئاسانتر ده‌سكه‌وێت