18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وڵاتانی كه‌نداو حزبوڵڵا ده‌خه‌نه لیستی تیرۆره‌وه
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین بۆ كاروباری هه‌رێمی ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتوون كه حزبوڵڵا لوبنان بخه‌نه لیستی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه.
(حه‌مه‌د عامر) بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین بۆ كاروباری هه‌رێمی له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی هاریكاریی كه‌نداودا، كه له‌شاری مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو، تاووتوێی سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی حزبوڵڵا لوبنانی له‌ناوچه‌كه‌دا كراوه، به‌تایبه‌تی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له‌كاروباری سوریادا، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه، ناوی حزبوڵڵا بخرێته لیستی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه.
(حه‌مه‌د عامر) وتیشی:"بڕیاری ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا بخرێته ناو لیستی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حكومه‌تی لوبنانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره تایبه‌ته به‌حزبوڵڵا، له‌داهاتووشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌حره‌ین‌و لوبنان پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت"