18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاشکرابونی پلانێکی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ده‌ست گۆڤاری «شار» كه‌وتوون، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا هه‌ستیاره‌كان بگێڕنه‌وه ژێر ركێفی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان كۆنتڕۆڵكردووه، ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌رووی سهروهتو سامانی یهكێتیو راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه دڵنیایی ته‌واویان ده‌ست بكه‌وێت.
یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت گۆڕینی به‌رپرسی یه‌كه‌می گرووپی كۆمپانیاكانی نۆكانه كه ئێستا له‌لایه‌ن دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌و پیاوه‌ی له‌ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانیدا متمانه پێكراوی یه‌كه‌می خۆی بووه‌و ئاگاداری ورد‌و درشتی دارایی یه‌كێتییه، به‌ڵام له‌غیابی تاڵه‌بانیدا هه‌مان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا نییه.
گۆڕانكارییه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت كه به‌بیانووی نه‌خۆشی دلێری سه‌ید مه‌جید لهنۆكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئاراسی شێخ جه‌نگی برازای تاڵه‌بانی ده‌چێته شوێنی.
ئاراس شێخ جه‌نگی له‌لێدوانێكدا بۆ «شار» ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاگای له‌و جۆره ورده‌كارییانه بێت‌و وتی "ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن من نه‌مبیستووه"، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئاماده‌یه كۆمپانیای نۆكان به‌كرێ له‌یه‌كێتی وه‌ربگرێت.
شاراس شێخ جه‌نگی وتی "ئاماده‌م ئه‌گه‌ر نۆكانم بده‌نێ بهئیجار دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبایه‌تی وه‌ریبگرم، ئه‌مه‌ش قازانجی بۆ خۆیان ده‌بێت، چونكه له ره‌خنه‌و گله‌یی خه‌ڵك رزگاریان دهبێتو دوو ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێستا قازانج ده‌كات قازانجیان ده‌ده‌مێ، به‌مه‌رجێك هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمپانیاكه‌م بخه‌نه به‌رده‌ست".
هه‌روه‌ها وتیشی" من حه‌زم له‌حیزبایه‌تی نییه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا نایكه‌م، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كۆمپانیا‌و بازرگانی ئاماده‌م ئه‌و كاره بكه‌م".
به‌شێكی تر له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه به‌شه هه‌ستیاره‌كانی ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتی بدرێته ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماڵی تاڵه‌بانییه‌وه نزیكن، بۆ ئه‌مه‌ش بیانووه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه خه‌ڵكی سلێمانی نین، به‌و پێیه‌ش كه بنكه‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی شاری سلێمانییه، بۆیه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رو جێگرانی ئه‌و ده‌زگایانه بكرێن به‌خه‌ڵكی سلێمانی.
هه‌ر بۆ نموونه داواكراوه بڕیارێكی كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی زیندوو بكرێته‌وه كه كادیرێكی دیاری یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی بكرێته جێگری سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ، ئازاد تۆفیق ئه‌و ناوه بووه كه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كراوه.
ئازاد تۆفیق له‌ساڵی 2009ەوه به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پۆستی جێگری سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێی پێدراوه‌و تائێستا پۆسته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
له‌مڕووه‌وه ئازاد تۆفیق له‌لێدوانێكیدا بۆ «شار» هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌و وتی"من خۆم ئه‌و پۆسته‌م وه‌رنه‌گرتووه، راسته بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم به‌رۆژنامه‌نووس نازانم‌و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان نیم، ئاماده نه‌بووم پۆسته‌كه وه‌ربگرم".
ئازاد تۆفیق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه دانانی پۆستی سه‌رنووسه‌رو جێگری سه‌رنووسه‌ر لهسهلاحیهتی مه‌كته‌بی سیاسیدایه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته «شار» په‌یوه‌ندیكرد به‌ستران عه‌بدوڵا سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بدات.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا جڵه‌وی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر كه‌وتووه‌ته ده‌ست باڵه‌كه‌ی ماڵی تاڵهبانیو مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌نیگه‌رانی له‌لای باڵه‌كانی تر دروستكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی «شار» ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ماڵی تاڵه‌بانی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن چه‌ندین ده‌زگای هه‌ستیاری تری یه‌كێتیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی گرنگ له‌و گۆڕانكارییانه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌خرێن، به‌و پێیه‌ی نایانه‌وێت له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند ده‌نگێك له‌یه‌كێتی بتۆرێنن و له‌كاتی ده‌نگداندا زیانیان پێبگات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی «شار» كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێكیانی دواخستووه.